گه‌ر هه‌ندێ شیرینیمان بدایه به به‌خت !
ژوورێكی گه‌ردونی
بیرته له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی 3D خه‌ریك بوو له ده‌ریایه‌كدا بخنكێین و
به قودره‌تی خودایی رزگارمان بوو !
بیرته له ماڵێكی گه‌ردوونی ده‌ركراین
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرێی ژووری ده‌مه‌ته‌قێمان نه‌دابوو !
بیرته راناوی نادیار‌و به‌رامبه‌رمان
له‌ژێر پێی هاتوچۆكه‌راندا بینی !
بیرته ئه‌و بزماره‌ی شه‌ڕ و نا ئومێدی
و یانزه كوده‌تامان له‌سه‌ر دیواری فه‌یس بووك
پیا هه‌ڵواسی !
بیرته كاتێ ( كوسه‌یر ) چاوی تێبڕیم و ( عه‌زه )
غیره‌ی كرد‌و تۆش ساڵه‌ها لێم توڕه بووی !
بیرته خه‌ونه‌كانمان تووشی شێرپه‌نجه‌ی سیی
درێژخایه‌ن بوون ،
چونكه تۆ جگه‌ره‌ی هه‌رزانت ده‌كێشا !
ماچ
بازنه زیوینه‌كه‌م خشه خشێكی ساخته‌ی هه‌یه
مه‌رگ له گه‌ڕه‌كدا ده‌سوڕێته‌وه .
به‌قه‌ده‌ر مه‌شغه‌ڵه‌تی مێشكت به دوگمه‌كانمه‌وه
خۆشم ده‌وێ .
خۆشه‌ویستم په‌له بكه
به هێواشی ده‌مم قووت بده
پێش ئه‌وه‌ی ئاژاوه بمدۆزێته‌وه .
پرسیار
چێ ده‌بێ گه‌ر ئێمه ره‌نگمان شین بێ
باڵنده به ئاسمانمان بزانن
چی ده‌بێ گه‌ر هه‌ندێ شیرینیمان
به به‌خت بدایه و رۆژێك بۆمان پێ بكه‌نێ .
چی ده‌بێ گه‌ر تاكه بژێرمان
ده‌رگایه‌كی داخراو بێ .
شه‌وق
بێ ئه‌وه‌ی شه‌وق هۆكارێكی لۆجیكی هه‌بێ
دارستانێك ( سه‌رو )ی سه‌وز له‌سه‌ر سنگم ده‌ڕوێ
بولبولێك له‌سه‌ری ده‌خوێنێ
جه‌سته
جه‌سته چییه ..؟
داڕشتنێكی داهێنراوی په‌ڵكه زێرینه‌یه !
رێگایه‌كی پڕ سودفه‌یه
یان هونراوه‌یه‌كی ره‌نگاو ره‌نگه !
جه‌سته چییه ؟
ده‌نكه بوندقێكی وردكراوی سه‌ر زمانه
یا دۆڕانی په‌رش بووی نێوان دوو عاشقه
یا منم ،كاتێ هه‌موو به‌یانیه‌ك
له ژێر سه‌رینه‌كه‌ته‌وه
ده‌رده‌كه‌وم !
ته‌هانی فه‌جر
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه : ته‌یب جه‌بار
…………………………………………..
ته‌هانی فه‌جر : ژنه شاعیرێك و ره‌خنه‌گرێكی كوێتیه ، ئه‌م كتێبانه‌ی چاپ و بڵاو كردۆته‌وه :
• وگن هه أكاد أن أچحك / شعر / دار الغاوون – بیروت – 2010 .
• بلند الحیدری و الریاده المفقوده / دراسه /دار الغاوون – بیروت -2012 .