هاوڕێی ئاژه‌ڵان … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
هـــاوڕێی ئاژه‌ڵی كێویم
لای بێچوه ئاسـك و ڕێویم
كـــام جێگه به‌رزه له‌وێم
باڵنده سهرســـــامن پێم
كهروێشـكم هه‌یه دوو به‌ش
هه‌ندێ سپی و هه‌ندێ ڕه‌ش
به كۆمه‌ڵ له یه‌ك شوێنن
ســـهوزه گیا دهكرمێنن
خـــۆزگه ئێوه‌م لابوایه
وه‌ك من بتـــانبینیایه
تا بزانن چه‌ند جـوانن
چه‌ند نه‌رمۆڵه و نیانن
***
21/12/2011