ڕۆڵ و پێگه‌ی وشـه له سووتانی ڕۆحی فاتیح سه‌لامدا
(سووتانی ڕۆح) و (جارێكی تر سووتانی ڕۆح)، ناونیشانی دوو چاپی جیاوازی كۆمه‌ڵه شیعرێكی (فاتیح سه‌لام)ی شاعیره، كه یه‌كه‌میان له ساڵی (2004) و دووه‌میشیان له ساڵی (2011) چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه. جیاوازی نێوان ئه‌م دوو چاپه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵه شیعر، بێجگه له ناونیشانه‌كه‌ی و به‌رزی كوالێتی چاپه‌كه‌ی له‌چاو چاپی یه‌كه‌مدا، له‌وه‌دایه كه چاپی دووه‌م (21) پارچه شیعری نوێی خراوه‌ته سه‌ر، كه له چاپی یه‌كه‌میدا نه‌بوون، به‌مه‌ش كۆی ئه‌و ده‌قه شیعرییانه‌ی له (جارێكی تر سوتانی ڕۆح)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه چل پارچه شیعرن و شیعری نێوان ساڵانی هه‌شتاكان تا (2003)یش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی له‌م كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ تیشكی بخه‌مه سه‌ر، ڕۆڵ و پێگه‌ی وشه‌یه له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌دا، كه دواجار ڕۆڵ و پێگه‌ی وشه‌مان له كۆی ئه‌زموونی شیعریی ئه‌م شاعیره بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌قه شیعرییانه‌ی له‌م دیوانه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، چڕكراوهی ئه‌زموونی ئه‌ومان بۆ نماینده ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئێمه له ده‌قه‌كانی دواتریشدا، هه‌ست به‌و هه‌ناسه شیعرییه ئاماده‌یه ده‌كه‌ین، كه له (سوتانی ڕۆح)ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه‌و به‌رده‌وامیشه. ئه‌مه به‌و واتایه نییه، كه فاتیح سه‌لام وه‌ك شاعیرێك، نه‌یتوانیبێ ئه‌زموونی پێشووی خۆی تێبپه‌ڕێنێت، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه توانیویه‌تی شێوازی خۆی بدۆزێته‌وه‌و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت، نابێ ئه‌وه‌شمان له‌یاد بچێ، كه شێوازی تایبه‌ت و جیاواز خاڵێكی گرنگ و پڕ بایه‌خه له ئه‌زموونی داهێنانی شاعیر‌و نووسه‌راندا.
هه‌ڵبه‌ته قسه‌كردن له‌م بابه‌ته (ڕۆڵ و پێگه‌ی وشه) له ئه‌زموونی شیعریی هه‌ر شاعیرێكدا، یه‌كسانه به قسه‌كردن له زمانی شیعری، چونكه دواجار وشه له‌نێو زمانداو له ڕێگه‌ی زمانه‌وه خۆی به‌یان ده‌كات، هه‌روه‌ك وشه داینه‌مۆی سه‌ره‌كییه له گه‌یاندنی واتا‌و مه‌به‌ستی شاعیر.
یه‌كه‌م سه‌رنج، كه له‌م باره‌یه‌وه لای ئێمه‌ی خوێنه‌ر دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه، كه هه‌ر له ناونیشانی دیوانه شیعره‌كه‌وه، وشه ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێت، كاتێك ده‌بینین هه‌مان ناونیشانی پێشوو به سه‌رباركردنی ته‌نیا دوو وشـه (جارێكی تر)، كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وردتری بكه‌یته‌وه، ئه‌و دوو وشه‌یه پێكڕا به‌سه‌ر یه‌كه‌وه له چوار مۆرفیم پێك هاتووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌وه تایتڵێكی نوێ و كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و ده‌لاله‌تی نوێیش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت، كه بێگومان دیارترینیان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دۆخه ده‌روونییه‌ی شاعیری تێدایه، به‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه شیعرییانه هه‌ڵگری سه‌رجه‌می ئه‌و ئازار‌و مهینهتییانهن، كه له ژیانیدا پیاتێپه‌ڕیوه، ئه‌م بۆچوونه‌شمان باشتر ده‌سه‌لمێت، كاتێك ئه‌وه ده‌زانین شاعیر بۆ خۆی و له ڕوانگه‌ی ئه‌و عه‌زاب و ئازارانه‌وه شیعری بۆ خۆی نووسیوه، ئه‌وه‌تا له پێشه‌كی دیوانه‌كه‌یدا ده‌نووسێت: “هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆش من شیعرم بۆ گوزارشتكردن له خه‌م و ژانه‌كانی خۆم نووسیوه، منه‌تم به‌سه‌ر نه نیشتمانه‌كه‌م و نه‌ش كه‌سێكدا كردووه‌و ده‌كه‌م” (جارێكی تر سوتانی ڕۆح، ل12). هه‌روه‌ك به شیعریش گوزارشتی له‌مه كردووه‌و خه‌میشی بۆ ئه‌وه هه‌یه، كه ئاخۆ تا كه‌نگێ شیعر ده‌بێته ئه‌و سابات و خهمههڵگرهی كه هه‌یه:
…. …. …. …. ….
ئه‌ستێره‌یه‌ك نهیجریواند
شه‌ونمی ده‌مه‌و به‌یانێ
نهتكایه سه‌ر ته‌زی گیانمم
خۆشم نازانم هه‌تاكه‌ی…
شیعر داڵده‌ی سۆزم ده‌داو
بۆ په‌نجه‌و تاسه‌ی ئاره‌زوو
ڕه‌شماڵێك بێ ناونیشانم… (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل137).
ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ڕاستگۆییه هه‌م له‌گه‌ڵ خوێنه‌ری شیعری خۆی و هه‌میش له‌گه‌ڵ شیعردا، به‌ده‌ر له‌وه‌ی من یه‌ك به باری خۆم، له‌و كه‌سانه‌م، كه پێموایه داهێنه‌ران ئه‌وانه‌ن، كه ده‌توانن له ئه‌نجامی عهزابێكی كه‌سێنی خۆیانه‌وه، به‌رهه‌مێكی جوان و زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه به‌ڕای من، داهێنانی ئه‌ده‌بی هه‌میشه قاچێكی به قووڵی له‌نێو كانگا دووره‌كانی ده‌روونی مرۆیی‌دا چه‌قیوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌م دوو وشه‌یه (جارێكی تر)، ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆڵی نوێكردنه‌وه‌ی ئاماژه ده‌روونییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه‌ندو بگره زیاتریش كاركردنه له‌سه‌ر ئاستی ماتریاڵییانهی زمان، به‌وه‌ی شاعیر دێت له (ڕوونكردنه‌وه‌و سوپاس)ێكدا، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه پێشتر چاپی ئه‌م دیوانه‌ی كه‌موكورتی تێدا بووه چ له ڕووی كوالێتیی چاپه‌وه چ له ڕووی هه‌بوونی هه‌ڵه‌ی تایپ و… هتده‌وه، بۆیه ده‌نووسێت: “به پێویستم زانی جارێكی تر (سووتانی ڕۆح) چاپی دووه‌می بكه‌مه‌وه‌و…. هه‌ر به ناوی (جارێكی تر سووتانی ڕۆح)ه‌وه چاپیان بكه‌مه‌وه‌و ئه‌و كه‌لێن و كه‌موكورتییانه‌ی پێشوو نه‌هێڵم” (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل5).
كه‌واته وشه لای فاتیح سه‌لام، هێند له پێگه‌یه‌كی باڵادایه، تا ئه‌و ڕاده‌ی له‌سه‌ر كۆی ئاسته جیاوازه‌كانی ده‌ركه‌وتن و به‌كارهێنانی زمان مامه‌ڵه له‌ته‌ك وشه‌و موفره‌ده‌ی شیعریدا ده‌كات، به‌مه‌ش ڕۆڵی وشه له شێوازه شیعرییه‌كه‌یدا، پێ ده‌نێته نێو پانتاییه‌كی گه‌وره‌ی شیعرییهتهوهو له‌وێشه‌وه به‌هاكانی وشه‌و شێوازه‌كانی ده‌ركه‌وتنی وشه له‌نێو زمانی شیعریدا به ته‌واوه‌تی به‌رجه‌سته ده‌بێت.
(له‌تیف هه‌ڵمه‌ت)ی گه‌وره شاعیر، له‌باره‌ی وشه‌كانی فاتیح سه‌لامه‌وه ده‌ڵێت: “وشه‌كانی وشه نین… دڵۆپه زامی شه‌هیدان و شهقشهقهو بووكهشووشهو حهتحهتۆكهو ئاوات و خۆزگه‌و خه‌ونی وه‌ریو و قردێلهو ته‌وقه‌و ملوانكه‌و گوڵی سه‌ری كۆرپه‌و كچۆڵه ئه‌نفالكراوه‌كانی هه‌رده‌و ده‌شتی گه‌رمیانن..” (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل8)، ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش جوانترین گوزارشتێك بێت، كه تا ئێستا له‌باره‌ی وشه‌و شیعری فاتیح سه‌لامه‌وه گوترابێت.
فاتیح سه‌لام له هه‌ڵبژاردنی وشه‌كانیدا، زۆر به ئاگاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ، كه ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناهێڵێته‌وه، له‌پێناوی وشه‌دا بیر ببێته قوربانی یان به پێچه‌وانه‌وه، چونكه زۆرجار ڕووی داوه، شاعیران له پرۆسه‌ی گرنگیدان به هه‌ڵبژاردنی وشه، وا كه‌وتووه‌ته‌وه له‌وه‌ی بیر‌و هه‌ست و مه‌به‌ستی شاعیر فه‌رامۆش كراوه، به‌و مانایه‌ی له (جاریكی تر سووتانی ڕۆح)دا، گرنگیدان به وشـه نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه ببێته ته‌نیا كه‌ره‌سته‌ی شاعیر بۆ ده‌ربڕین و گوزارشتكردن، به‌ڵكو ئه‌و له‌ڕێگه‌ی بهركهڵكخستنێكی گونجاوه‌وه، وشه‌كانی وه‌ك به‌شێكی دانه‌بڕاو، له بزاوتنی ده‌روون و جوڵه‌ی شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان نمایش كردووه، هه‌ر ئه‌م دۆخه ئیستاتیكییهشه وایكردووه شیعره‌كانی ئه‌م شاعیره، ببنه خاوه‌نی گیانێكی نه‌مرو له‌هه‌ر كرده‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌دا، ڕۆح چوون مۆم گڕ بگرێت و سهرلهنوێیش قه‌قنه‌س ئاسا، له‌نێو خۆڵه‌مێشی خۆیدا زیندوو ببێته‌وه.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ست، باشتره چه‌ند نمونه‌یه‌كی شیعری وه‌ربگرین و شرۆڤه‌یان بكه‌ین، شاعیر ده‌ڵێت:
له دووڕییانی حه‌زه‌كانتا
پۆستكارتێكت له مشتهو…
له‌نگه‌ر ده‌گری
به‌م قه‌ترانی نیوه شه‌وه‌ش
(ده‌ریا).. ده‌بمه كه‌نارێك و
له شه‌پۆلی تووڕهبوونتا
چاوم له نیگای لیخنته
تۆ گۆرانییه دووره‌كانی ئه‌ودیو چیام بۆ ده‌ڵێیت و..
منیش به‌ژنی ئاسۆ و..
ئه‌و جیهانه تهمتوومانهی تێی ده‌ڕوانی و…
چه‌قۆكانی له گهردنته.. (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل18)
یه‌كه زمانییه‌كانی وه‌ك (قه‌ترانی نیوه شه‌و، شه‌پۆلی تووڕه‌بوون، گۆرانییه دووره‌كانی ئه‌ودیو چیا…) ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌ربڕینانه پێك ده‌هێنن، كه له ڕوانینێكی شیعریی ڕاسته‌قینه‌وه چاوگه‌یان به‌ستووه، به‌وه‌ش چنینێكی یه‌كگرتوو له‌نێوان وشه‌كاندا هاتووه‌ته كایه‌وه، كه خوێنه‌ر له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌دا ناتوانێ ده‌ست له خوێندنه‌وه‌ی هیچ پارچه شیعرێك هه‌ڵگرێت، هه‌تا به ته‌واوه‌تی نه‌یخوێنێته‌وه، چونكه وشه به دوای وشه‌دا هێزێكی ڕاكێشانی ئه‌وتۆ به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی ده‌ق دروست ده‌كات، كه مه‌حاڵه بتوانرێ به ئاسانی لێی ده‌رباز ببین. من ئه‌م چنینه، وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك دێته پێش چاوم، كه مه‌حاڵه هیچ نێچیرێك بتوانێت قوتار بێت، مادامه‌كێ كه‌وتبێته ناوییه‌وه. خوێندنه‌وه‌ی شیعری فاتیح سه‌لام، هه‌مان ئه‌و سروشته‌ی هه‌یه، به‌ڵام به جیاوازی ئه‌وه‌ی، ته‌ونی ئه‌م، ته‌ونێكی چڕچنراوی شیعرییه.
بڕوانه چۆن له دڵه‌وه، ئه‌م كۆپله‌یه ده‌هۆنێته‌وه:
ئه‌ی ئه‌و خاكه‌ی
به خوێنی ئاڵ
پاراو ده‌بیت ساڵ له دوای ساڵ
له باتی گوێز، ترێ، هه‌رمێ
گولله و باروتت
تیا ده‌ڕوێ..! (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل79)
بێگومان به‌كارهێنانی وشه، پێویستی به توانایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی شاعیرانه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شیعر نه‌بێته وشه ڕیزكردنێكی ئاسایی، كه هه‌ڵبه‌ت شیعری فاتیح سه‌لام له‌م دیارده دزێوه به‌دووره، هه‌روه‌ك له‌تیف هه‌ڵمه‌تیش ده‌ڵێت: “شیعره‌كانیش وشه ڕیزكردن نین” (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل10).
هه‌ر جۆره تهوزیفكردنێكی كه‌ره‌سته زمانییه‌كان، له دواجاردا پێویستی به‌وه‌یه، بچێته خزمه‌تی په‌یامی ده‌قه‌وه، چونكه ئه‌ركی شاعیر گه‌یاندنی په‌یامێكی دیاریكراوه، لێره‌شه‌وه نابێ مۆسیقا‌و ئیقاعی شیعریی ببنه قوربانی په‌یام، ئه‌م دۆخه به‌ته‌واوی لای فاتیح سه‌لام سه‌رنج ده‌درێ، به‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا باڵاده‌ستی خۆی نواندووه به‌سه‌ر كۆی لایه‌نه‌كانی زمانی شیعری و هاوكات جیهانێكی ئه‌فسوناوی له ڕێگه‌ی وشه‌كانه‌وه خوڵقاندووه، كه تێدا خه‌یاڵ باڵاده‌ستی خۆی ده‌گێڕێت و شیعرییه‌ت به ته‌واوه‌تی ئاماده‌گی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه هیچ جۆره زۆر له‌خۆكردن و تهكلیفكردنێكی زێده‌ڕۆییانه‌ی تێكه‌وتبێت.
هۆ ڕهشسواره به جه‌رگه‌كه‌ی
جه‌رگه‌ی شه‌وانی نوته‌كی ئه‌نگوسته‌چاو
تۆ شارێكت به‌جێهێڵا
ئێستا گیانی تیا هه‌ڕاجه
خه‌م هه‌ر خه‌می بهرباخهڵهو
شه‌ڕه گومرك… شه‌ڕه باجه. (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل60)
پێكهێنانی فرێزگهلێك له نمونه‌ی (ڕه‌ش سواره به جهرگهكه، شه‌وانی نوته‌كی ئه‌نگوسته‌چاو، خه‌می باخه‌ڵ، شه‌ڕه گومرك)، له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی شاعیره له‌نێو بۆته‌قه‌ی زماندا، به‌جۆرێكی وا، كه هیچ مه‌ودایه‌كی بۆ وشه‌ی ناشیعری نه‌هێشتووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ن شتێك نییه ناوی وشه‌ی شیعریی بێت، واته ناتوانین بڵێین ئه‌م وشـه‌یه بۆ شیعر ده‌شێت و ئه‌مه‌یان ناشێت، چونكه هه‌ر وشه‌یه‌ك، كه له ده‌قێكی شیعرییدا به‌ركه‌ڵك ده‌خرێت، دواجار له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وه وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، جیاوازی وشه‌ی شیعری و وشـهی فه‌رهه‌نگییه له‌و واتایانه‌ی ده‌یبه‌خشن، ئه‌م جیاوازییه‌ش له واتای وشه‌ی شیعرییدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به وشه‌كانی پێش و پاش خۆی له‌ناو كایه شیعرییه‌كه‌دا هه‌یه‌تی، چونكه وشه له ده‌قی شیعرییدا به‌پێی ناوكۆی ڕسته‌كه، واتای خۆی له واتا فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی جیا ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك ده‌بینین (ڕهشسواره به جه‌رگه‌كه‌ی/ جه‌رگه‌ی شه‌وانی نوته‌كی ئه‌نگوسته چاو) ئه‌و دێڕه‌یه، كه تێیدا ئاستی كۆپله شیعرییه‌كه به‌ره‌و ئاستێكی باڵا ده‌بات و به‌مه‌ش ئیستاتیكای ده‌قی شیعری پێكهاتووه.
بڕیارم دا
هه‌ر ئه‌و شه‌وه
شیعرێ له قامچی و تووڕه‌بوون
له زه‌برو زه‌نگی دیكتاتۆر زۆر به‌هێزتر
هه‌ڵده‌م به ئاسمانی شیناو
بیكه‌مه گه‌ردانه‌ی خاكی
كوردستانی تۆڵه‌و ئاگر… (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل121)
ئه‌و ڕۆڵه چالاكه‌ی وشه له شیعری ئه‌م شاعیره گهرمیانییهدا ده‌یگێڕێ، هه‌ر وه‌نییه ته‌نێ لایه‌نی لاساییكردنه‌وه‌ی دیمه‌ن و دیارده باوه‌كانی ناو ژیانی ئاسایی و شته‌كانی ده‌وروبه‌رمان بێت و ته‌واو، به‌ڵكو هه‌ڵچوون و هه‌ڵقوڵانی ڕاسته‌وخۆی واتا بههادارو سوودبهخشهكانیشه، هه‌ر له‌و ده‌لاقه‌یه‌شه‌وه توانای خۆی شكاندووه به‌سه‌ر بایه‌خ و نرخی ناوه‌خۆی وشهكانداو ئاماژه‌ی نوێی لێوه ههڵهینجاندووه.
هه‌روه‌ك له‌و كۆپله‌ی سه‌ره‌وه‌دا سه‌رنج ده‌درێ، ڕاسته وشه‌كان له فۆرمی ئاسایی خۆیاندا ده‌ركه‌وتوون، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو زیره‌كانه، له چوارچێوه‌ی زمانی جیاوازدا ته‌وزیف كراون، هه‌ربۆیه خوێنه‌ر بێ هیچ چه‌ندوچوونێك، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی سیحری شیعره‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستییه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، كه به‌های ئیستاتیكی وشـه له شیعردا ئه‌و واتایانه‌یه، كه شاعیـر به‌كاریان ده‌هێنێت و خوێنه‌ریش پێیان ده‌به‌خشێت، به‌و مانایه‌ی شاعیر له كرده‌ی نووسین و داهێنانی شیعریدا، وشه‌كان له‌و كۆت‌و به‌ندانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه ئازاد ده‌كات و به‌وه‌ش فۆرمی جیاوازی واتایی لای خوێنه‌ر دێته كایه‌وه، كه ئه‌مه‌ی دواییان پرۆسه‌یه‌كه، تێدا خوێنه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، كه دووباره واتاكان لێك بداته‌وه، به دوور له واتا فه‌رهه‌نگییه ئاساییه‌كانی وشه.
له سه‌فه‌ری پڕ دڕكهزێی
چیرۆكه‌كانی مه‌رگه‌وه پشتم كرده دوورگه‌كان و…
له‌سه‌ر باڵی ڕۆحیانه‌تی ئێسك و پرووسك
دێمه‌وه بۆ جێ ههوارو
له به‌سه‌رهاتی خۆم ده‌دوێم
له‌و ڕۆژانه‌ی خۆم تیا بووم به پاڵه‌وان و ..
سه‌رابێك دهینووسیمهوه
نه‌مده‌زانی كێم و له كوێم…!! (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل180)
ئاشكرایه ئه‌وه هێزی وشه‌یه، كه ده‌توانێت سه‌فه‌ر به ڕۆحی شاعیر بكات و به‌نێو چیرۆكه‌كانی مهرگداو پشت له دوورگه نادیاره‌كان، به‌ره‌و جێ هه‌واری یه‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه، سه‌فه‌رێكی دوور‌و درێژ، كه سهراب دهینووسێتهوهو خودی شاعیری بۆخۆی تێدا پاڵه‌وانی سه‌ره‌كییه، ئه‌م ڕاڤه‌یه، وته‌یه‌كی (ڤیكتۆر شكلۆفسكی)یم بیر ده‌خاته‌وه، كاتێك ده‌ڵێت: “وشـهی خوێـن له شیعردا، خوێناوی نییه”، هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستی شكلۆفسكی له‌م ده‌ربڕینه ئه‌مه‌یه: ده‌بێ شاعیـر بزانێ چـۆن و به چ شێوه‌یه‌كی هونه‌رییانه، مامه‌ڵه له‌ته‌ك وشـهدا بكات‌و بتوانێت له‌نێو دهقـدا بهركهڵكی بخات، له‌مه‌شه‌وه هێزو گوڕوتین به شیعر دهبهخشێتو تواناكانی خۆی له‌و ئه‌زموونه شیعرییه‌دا، كه له‌ڕێگه‌ی وشه‌كانه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، بۆ وه‌رگر (خوێنه‌ر/ بیسه‌ر) ده‌رده‌خات، چونكه واتـا له زمانی شیعرییه‌وه، هاوبه‌ندی نێوان وشه‌كان ده‌بێت، یان به مانایه‌كی دی، هۆكاری به‌یه‌كه‌وه گرێدانی وشه‌كان بۆ به‌خشینی واتـا، واتایه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌یه‌كی پێكهاته‌یی و تۆكمه، له‌نێو بونیاتی گرێ‌و ده‌سته‌واژه زمانییه‌كاندا، بۆیه له ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ریی وشـهكان، هیچ ده‌ربڕینێكی شیعری بوونی نییه، كه واتای ته‌واو به ده‌ق ببه‌خشێت.
تۆپه‌ڵێ تف
ڕووی وشه‌یه‌كی داپۆشیم
چه‌قۆیه‌ك لێم هاته سه‌ر پشت
خه‌نده‌یان له چاوی گه‌شی شیعره‌كانما
زینده‌چاڵ كرد…
شادییان كوشت
به‌ڵام كه‌ی شیعر و وشه‌یه‌ك
بۆ ئاسۆ هه‌نگاوی نابێت
ده‌ستی ڕۆژگار دوای خستووه
شیعرم كوردستانی تیایه
نه كۆڵ ده‌داو قه‌ت نامرێ و نه‌ش مردووه.. (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل75)
به سه‌رنجدانێكی زۆر كورت، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ئه‌و وشانه‌ی له‌م كۆپله‌یه‌دا به‌كارهاتوون، سه‌رجه‌میان وشه‌ی ئاساییین و له زمانی ئاخاوتنی هه‌ر كه‌سێكمان دا ڕۆژانه ده‌یان جار به‌كاریان ده‌هێنین، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و هێزه چییه، كه وای له شاعیر كردووه، بتوانێت به‌و جۆره ڕوویه‌كی ئیستاتیكی به وشـهكان ببه‌خشێت و وا بكات، ئه‌و وشـه‌و زاراوانه هه‌مان مانا نه‌به‌خشن، كه له زمانی ئاخاوتندا هه‌یانه؟ هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه فه‌رهه‌نگی وشـه ده‌بێته ئه‌و بونیاته سه‌ره‌كییه‌ی كه ئاخاوتن به‌گشتی و شیعری به‌تایبه‌تی لێوه به‌رهـه‌م دێت، به‌ڵام وشـه له‌ڕوانگه‌ی شاعیره‌وه په‌یوه‌سته به چۆنێتی هه‌ڵبژاردنی گونجاوی وشـه بۆ بابه‌تی مه‌به‌ست.
به‌ده‌ر له‌مانه‌ش ئیستاتیكای زمان له شیعردا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و یاسا‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی كه وشه‌كان به یه‌كترییه‌وه كۆ ده‌كاته‌وه. یاساكانیش ڕێزمانی زمان یه‌كلایان ده‌كاته‌وه. په‌یوه‌ندییه‌كانیش ئه‌و هه‌ست و سۆز‌و ئه‌زموونانه‌ن، كه ئه‌و یاسایانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه‌واته بۆ سه‌ركه‌وتن و پوخته‌یی و پڕ له داهێنانی ده‌قی شیعر، شاعیر له‌سه‌ریه‌تی ڕۆڵێكی گرنگ و چالاك به‌رانبه‌ر به وشه ببینێت، نه‌ك ته‌نیا به ده‌لاله‌تی واتایی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكات.
هه‌نگاوێك و دووان و سیان
تارماییه‌ك و هیچی تر
دیوارێكی داته‌پیو و
په‌نایه‌كی ژانلێنیشتووی دوای كاره‌سات
نانه‌ڕه‌قی توێشووبهرهو
مرۆڤێكی ناوچه‌وان گرژی بێ وڵات… (جارێكی تر سووتانی ڕۆح، ل62)
به‌ڵێ، ئه‌و ڕۆڵه چالاكه‌ی كه وشه له سووتانی ڕۆح‌دا ده‌یگێڕێت، وای كردووه له‌وه‌ی ده‌قێكی چالاكی شیعریی بێته به‌رهه‌م، به‌و مانایه‌ی تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو له بوژانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی ئاگایانه چێژی وه‌رگرتووه‌و بووژانه‌وه‌و چێژوهرگرتنهكهش تاك ڕه‌هه‌ند و یه‌كلایه‌نه نییه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی گه‌مه‌ی وشه‌ییه‌وه هاتووه‌ته دی و سوودی لێوهرگرتووهو ئاوێته‌ی بوونی ئه‌ده‌بییه‌تی كردووه، هه‌ربۆیه سه‌رنج ده‌ده‌ین له كۆپله‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، وشه‌كان پتر له‌نێو قاڵبێكی تۆكمه‌دا خراونه‌ته پاڵ یه‌ك، وه‌ك له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ركه‌وتبن، به‌و مانایه‌ی چێژوه‌رگرتنی شاعیر له پرۆسه‌ی داهێنانی شیعریدا، به ئاستێكی هێند باڵادایه، كه پاڵی پێوه‌ناوه، تا بتوانێ گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانی جوان چێ بكات و له‌وێشه‌وه په‌نجه‌ره جیاوازه‌كانی ڕوانین به‌ڕووی خوێنه‌ردا ئاوه‌ڵا بكات. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌كرێ بڵێین: فاتیح سه‌لام خاوه‌نی زمانێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، كه له‌ڕێگه‌ی شێوازی خۆیه‌وه ئه‌و زمانه به‌كارده‌هێنێت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش خۆی نه‌به‌ستووه‌ته‌وه به وشه‌و ده‌ربڕینی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه، به‌ڵكو به‌پێی پێویستی شیعری و توانای به‌رزی شاعیرانه‌ی، چه‌ندین وشه‌و زاراوه‌ی له شێوه‌زاره‌كانی تری زمانی كوردییه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش وای لێكردووه، له‌پاڵ زمان و شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی، هاوكات ته‌كنیكێكی تایبه‌تیشی به شیعری خۆی دروست كردووه، دیاره بۆ ئه‌مه‌ش شاعیر به‌وپه‌ڕی ئاگاییه‌وه ده‌ستی داوه‌تێ و باش له‌و ڕاستییه حاڵییه، كه زمان بنچینه‌و كۆڵه‌كه‌ی هه‌ره به‌هێزی ده‌قی شیعره‌و ئه‌و ئامرازه‌یه، كه شاعیر له‌ڕێگه‌یه‌وه هه‌ست و سۆز‌و بیر‌و بۆچوونی خۆی به‌یان ده‌كات. ئه‌م زانینه‌ش وایكردووه، زمانی شیعری فاتیح سه‌لام، هیچ جۆره له‌نگییه‌كی تێدا به‌دی نه‌كرێ، چ له ڕووی یاسا سینتاكسییهكانهوه چ له ڕووی سیمانتیكهوه. هه‌ربۆیه‌ش زمانی ئه‌م شاعیره زمانێكی ئاڵۆز‌و ته‌مومژاوی نییه‌و هه‌موو خوێنه‌رێك ده‌توانێت لێی تێ بگات و ده‌ست بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌رێت.