چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵا (هێمن خورشید) …4
په‌یوه‌ندیی نێوان زیكر و فیكر*
(ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی ئاوه‌ز و مه‌عنه‌وییه‌ت له ژیاری ئیسلامییدا)
به‌شی چواره‌م و كۆتایی
پرسیار: هۆكاری پێشكه‌وتنی ڕۆژئاوا له ڕووی ماددییه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ ئه‌ی هۆكاری داڕوخانی ئه‌خلاقییان چییه؟
وه‌ڵام: وه‌ك له پێشه‌وه ئاماژه‌م پێدا, زۆر جار پێویستیی جه‌سته‌ییه كه هانی مرۆ ده‌دات ئه‌قڵی وه‌گه‌ڕ بخات و شتی نوێ بدۆزێته‌وه.
ڕۆژئاوا نزیكه‌ی ده سه‌ده له تاریكییه‌كی چڕدا بوو, دوای ئه‌وه وه‌خۆ كه‌وت و بینی پێویستی به زۆر شته و نییه‌تی، ئه‌قڵگه‌رایی كه له سه‌ده‌ی شازده‌وه وه‌ك بزاوتێك هاته ئاراوه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و هه‌موو پێشكه‌وتنه مادییانه‌یه كه ده‌یبینی, ئێمه وتمان ئه‌قڵا هه‌میشه له جوڵه‌دایه و هیچ مه‌رزێك ناناسێت, جه‌سته‌یش كه حه‌زی به پشوودانه به‌رده‌وام به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌قڵا بۆ خۆی ده‌قۆزێته‌وه, هه‌ر خۆیشی هانی ئه‌قڵا ده‌دات كار بكات و شتی نوێ بدۆزێته‌وه, كه‌چی له‌و لایشه‌وه زیانی زۆر ده‌كات. ڕه‌نگه هاوكێشه‌كه قورس بێت, جه‌سته بۆ ئه‌وه‌ی پشوو بدات پاڵی ئه‌قڵا ده‌نێت ئامێری نوێ دروستبكات, كه‌چی دروستكردنی ئه‌و ئامێرانه‌یش دیسان پێویستی به شه‌كه‌تبوونی جه‌سته‌یه. بۆ نموونه: جوتیارێكی جاران دوای كلكی گاجوتێك ده‌كه‌وت و به قورهمهیهكهوه زه‌وی ده‌كێڵا، بیركردنه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م ماندووبوونه پێویسته كهمبكرێـتهوه، هانی ئه‌قڵا ده‌دات تراكتۆر دروستبكات, ئێستا ئیدی مامه‌ی جوتیار له بری دوای كلكی گاجووتكهوتن، ههڵدهقونێته سه‌ر پشتی تراكتۆره‌كه‌ی و ئه‌و كاره‌ی جاران به مانگێ ده‌یكرد, به ڕۆژێ ده‌یكا. هه‌روه‌ها دروێنهكردن, جاران ده‌بوا جوتیار به داسولكهیهكهوه بكه‌وتایه‌ته وێزه‌ی پیره گه‌نم و پیره جۆ, ئه‌وسا به هه‌ره‌وه‌زییش ماوه‌یه‌كی زۆری پێده‌چوو تا دروێنه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد, به قه‌ولی (مه‌سعوود محه‌ممه‌د) جوتیار بواری نه‌بوو له ساڵدا هه‌فته‌یه‌ك پشوو بدات, چ جای بیپه‌رژێته سه‌ر بیركردنه‌وه و مه‌جلیس گه‌رمكردن.
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ماندوویه‌تییه‌ی جه‌سته، ئه‌قڵا وهكار كه‌وت و ماشێنی دروێنهكردن (ده‌ڕاسه)ی به‌رهه‌مهێنا, وه‌ك ده‌زانی ئێستا ئیدی تراكتۆر و دهڕاسهیش ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌یان تێدایه و كاكی شۆفێر ده‌توانێ له قرچه‌ی گه‌رمای هاوینی گه‌رمه‌سێردا له به‌یانی تا ئێواره جوت بكات و مێشێكیش میوانی نه‌بێت. وه‌لـێ ئه‌م كاری به‌رهه‌مهێنانی ئامێری جوت و دروێنه و سه‌دان شتی تره, كێ پێی هه‌ڵده‌ستێت و چۆن ده‌كرێت؟ غێر پێویستی به پیشه‌سازی و ئاسن كوتان و دیوار دروستكردن.. هه‌یه, ئه‌ی ئه‌مانه‌ی باسمانكردن پێویستیان به كاری ده‌ست و ماندووبوونی جه‌سته نییه؟ بێگومان به‌ڵێ!
له‌مه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی قۆناغی پیشه‌سازی له هه‌ناوی قۆناغی كشتوكاڵییه‌وه په‌یدا بووه.
به حه‌وانه‌وه‌ی جوتیار چینێكی تر هاتنه ئارا كه ئه‌وانیش هه‌ر مرۆڤ بوون، ناویان لێ‌نرا كرێكار.. تیۆری كۆمیۆنیزم له‌م باره‌وه قسه‌ی زۆری كردووه و به‌شێكیشی دروستن.
به‌ڵام ئه‌قلی مرۆ له‌و ئاسته‌یشدا نه‌وه‌ستا و بیری كرده‌وه شتێك دابهێنێ پێویستی به كاری ده‌ست نه‌بێت, په‌یتا په‌یتا ئامێر په‌یدا بوون و كاره‌كان له كرداری تاقه‌تپڕوكێن و جهستهڕووشێنهوه گۆڕان بۆ كاری بیركاری و مێشك ماندووكه‌ر, وه‌ك ده‌زانی ئێستا ئیدی مرۆی دروستكراو یان مرۆڤی ئاسنین (ڕۆبۆت)، كه دروستكراوی ئه‌قڵی مرۆ خۆیه‌تی له زۆر شوێندا ته‌نگی به بنیاده‌م هه‌ڵچنیوه و زۆرێكیان بێكار كردووه.
ئێستا له‌و دنیا پێشكه‌وتووه‌دا كه باسه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی وییه، كۆمپیوته‌ر زۆر ئیشی بیركارییش ده‌كات. وه‌لـێ پرسیاره‌كه لێره‌دایه: ئایا بنیاده‌می ئه‌م دنیا پێشكه‌وتووه كه جه‌سته‌ی له چاو بنیاده‌می چه‌ند ساڵا له‌مه‌وبه‌ردا هه‌ست به ماندوو بوون ناكات, ئارامه؟ زانیارییه‌كان پێمان ده‌ڵێن نه‌خێر!
من وا هه‌ست ده‌كه‌م قه‌ده‌ری مرۆڤ له‌م ژیانه‌دا ئه‌وه‌یه ماندوو ببێت, ئیدی خۆی سه‌رپشكه كامیان ماندوو ده‌كات: جه‌سته‌ی؟ ئه‌قڵی؟ یان ڕووحی؟ بنیاده‌م ده‌بێ هه‌میشه جه‌نجاڵا بێت, پشوودان دیوی ئه‌ولای شهكهتبوونه, دوو دیوی یه‌ك دراون!
وتت هۆكاری داڕوخانی ئه‌خلاقی له ئه‌وروپادا چییه؟ پێشتریش پرسیت: هۆكاری پێشكه‌وتنی ڕۆژئاوا له لایه‌ن ماددییه‌وه چییه؟
ده‌توانین پرسیاری یه‌كه‌مت بكه‌ینه وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مت!
هۆكاره‌كه به گشتی تێكچوونی باڵانسهكهیه، ئه‌قڵا له پێناو جه‌سته‌دا كه‌وته كار و دنیای ماددیی به‌ره‌وپێشه‌وه برد, جه‌سته له نه‌بوونی سانسۆری مهعنهوییهتدا بره‌وی به حه‌ز و ئاره‌زوه‌كان دا و مه‌عنه‌وییه‌ت په‌راوێز خرا. له‌م نێوه‌نده‌یشدا ڕه‌وشت له به‌ین چوو. ئه‌خلاق وشه‌یه‌كی فراوانه, نابێ ته‌نها له په‌یوه‌ندیی زایهندییدا كورت بكرێته‌وه, ڕاسته بنیاده‌می دنیای مۆدێرن _ به تایبه‌ت ڕۆژئاوا_ داهێنانی له په‌یوه‌ندیی سێكسییشدا كردووه، ئه‌ی ئه‌وه نییه په‌یوه‌ندیی (نێر_ نێر) و (مێ_ مێ) و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت هاوسه‌رگیریی هاوشێوه‌یی به یاسایی كراوه و په‌یوه‌ندیی ئاژه‌ڵا و بنیاده‌م خه‌ریكه ده‌بێته شتێكی ئاسایی؟ وه‌لـێ ئه‌خلاق له‌وه زۆر فراوانتره، ئه‌خلاق دیوی پشته‌وه‌ی مه‌عنه‌وییه‌ته, ویژدان له نێو ئه‌خلاقدایه. ئێستا دنیای سه‌رمایه‌داری زۆر بێڕه‌حمانه مرۆڤی كردووه‌ته سووته‌مه‌نیی خۆی, خه‌ریكه بڵێم ئه‌وه كۆمپانیا زهبهلاحهكانن بنیاده‌میان كۆنترۆڵكردووه, نه‌ك پێچه‌وانه‌كه‌ی. هه‌موو شتێك كراوه‌ته بازرگانی و به پێوه‌ری قازانجی ماددیی ده‌پێورێت، ئینسانیترین پیشه‌یش كه پیشه‌ی پزیشكییه وای لێكراوه، له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مریكادا بیشمریت, ئه‌گه‌ر بێ پاره بیت نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له خۆییت ناگرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و شتانه‌یشی كه مرۆڤ بۆ پشوودانی مێشك و حه‌وانه‌وه‌ی ڕووحی دایهێناون, ئێستا ئیدی بوونه‌ته كارێكی بازرگانی, بۆ نموونه یاریی تۆپی پێ, یاریزانێك به قه‌ولی (سه‌یید حوسه‌ین نه‌سر) له ساڵێكدا هێنده پاره‌ی ده‌ستده‌كه‌وێت، كه به‌ناوبانگترین زانای ڕۆژئاوا له‌وانه‌یه به هه‌موو عومری نیوه‌ی ئه‌وه‌ی پێ كۆنه‌كرێته‌وه.
ئه‌قڵا به‌رده‌وام ده‌جوڵێ, ئه‌گه‌ر مه‌رزی بۆ دانه‌نرێت هه‌ر ده‌ڕوات و سه‌ره‌نجام ڕێ ونده‌كات. ئه‌ی هه‌ر ئه‌قڵا نه‌بوو بۆمبی ناوه‌كیی داهێنا و ئێستا هه‌رچی خه‌ڵكی ئه‌م گۆی زه‌وییه هه‌یه دڵیان له مشتیاندایه و ترسی قڕبوونیان و دوابڕانهوهیان به‌م جۆره بۆمبه خه‌وی له چاویان تۆراندووه؟!
پرسیار: له ئێستادا جیهانی ئیسلامی پێویستی به (زیكر)ه یان به (فیكر)؟
وه‌ڵام: جیهانی ئیسلامی له ئه‌مڕۆدا هه‌م به ده‌ست بێئهقڵییهكی قووڵه‌وه ده‌ناڵێنێت و هه‌م گیرۆده‌ی بێڕووحییهكی ناكۆتایشه, ئه‌وه‌ی له‌م چوارچێوه جوگرافییه‌دا ده‌گوزه‌رێ _ به تایبه‌ت له‌و شوێنه‌ی ناوی نراوه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست_ گێژاوێكی بێسه‌روبنه و هه‌ركێ بۆ خوی و شایلۆغانه.
له لایه‌كه‌وه به‌ره‌یه‌ك ده‌بینین كه نه‌وه‌د ساڵه به باڵای ڕۆژئاوادا ده‌خوێنن و خۆیان پێیدا هه‌ڵواسیوه و لافی پێشكه‌وتنخوازی و دیموكراسیبوونیان گوێی ئاسمانی كه‌ڕ كردووه، كه‌چی له‌م نه‌وه‌د ساڵه‌دا سه‌روه‌ت و سامانی وڵات و كورسی ده‌سه‌ڵات و چاره‌نووسی میلله‌ته‌كانی خۆیانیان له‌ژێر ده‌ستدا بووه، جگه له ملپه‌ڕاندن و زیندان دروستكردن و ده‌مداخستن شتێكیان دیار نییه، ئه‌وان گه‌ل و وڵاته‌كانی ژێر چهپۆڵهیان وا له قوڕ چه‌قاندووه, به هه‌زار ئاقڵا دهرناهێنرێنهوه, كه‌چی ئێستا و دوای ئه‌وه‌ی شۆڕشی گه‌لانی ناوچه‌كه شه‌قی له ته‌خت و تاجیان هه‌ڵدا و فڕێیدانه خواره‌وه، هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان و ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتمان بده‌نه‌وه با به‌هه‌شتی ڕۆژئاواتان بۆ بهێنین, نوكته‌ی ئه‌و كابرایه‌م بیركه‌وته‌وه كه زۆر لاواز و كه‌مخوێن ده‌بێت، كه‌چی بۆ خۆهه‌ڵكێشان له‌به‌ر چاوی خزمه‌كانیدا ده‌ڕواته پێشه‌وه و ده‌ڵێت: هاتووم خوێن ببه‌خشم, وه‌ختێ پاینتێ خوێنی لێده‌گرن، یه‌كڕاست ده‌بوورێته‌وه, به په‌له دوو پاینت خوێنی تێده‌كه‌ن, دوای ماوه‌یه‌ك به‌هۆش دێته‌وه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێت: ” ئاماده‌م پاینتێكی تریش ببه‌خشم”!
به‌ره‌ی به‌رانبه‌ری ئه‌وانیش كه خۆیان به میراتگری ئیسلام و ژیاری ئیسلامی ده‌زانن, به‌شێكی هه‌ره زۆریان به نیگایه‌كی ته‌نگه‌وه له دونیا ده‌ڕوانن و هه‌میشه ته‌ماشای ڕابردوو ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵا گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌م چه‌ند سه‌ده‌یه‌ی دواییدا كه‌نار نه‌هاتوون و هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون له‌وه‌ی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی نوێ گۆڕاوه, ئه‌مانه له چوارچێوه‌یه‌كی فیقهیی ته‌سكدا خۆیان گیرداوه و بۆ وه‌ڵامی كێشه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌قه‌كانی شافیعی و ئه‌حمه‌د و ئیبن حه‌جه‌ر و ئیبن ته‌یمییه!
ئه‌مڕۆكه پێویستمان به‌وه‌یه سوننه‌ت و مۆدێرنێته, كولتوور و تازه‌گه‌ری ئاوێته بكه‌ین، گه‌ره‌كه به هه‌موو توانایه‌كمان هه‌وڵی پاراستنی فه‌رهه‌نگی ژیارییمان بده‌ین, وه‌ك (مه‌سعوود محه‌ممه‌د) ده‌ڵێت: “ئه‌و كه‌سه‌ی په‌لاماری مه‌لا و فه‌قێ و حوجره ده‌دات و هێرش ده‌كاته سه‌ر ڕابردووی خۆی وه‌ك ئه‌و كه‌سه دێته به‌رچاو كه داری ژێر پێی خۆی ده‌بڕێته‌وه”، وه‌لـێ بێئاگاییش له گۆڕانكارییه فیكری و فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌كانی دونیای نوێ به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م پێشهڤهچووندا و وا ده‌كات تا هه‌تایه له‌م گێژهنهیهی ئێستادا بخولێینه‌وه.
ئه‌مڕۆكه ئه‌قڵگه‌رایی له جیهانی ئیسلامی‌دا له ئاستی سفردایه, وه‌لـێ مه‌عنه‌وییه‌ت هێشتا شتێكی لـێ ماوه، بۆیه پێموایه گرنگیدان به ئه‌قڵا له‌م كاته‌دا زیاتر پێویسته, بیرمان نه‌چێت هه‌ندێك گروپی ئایینی (ئیسلامی) هه‌ن هه‌م بیركردنه‌وه و ئهقڵدۆستی به حه‌رام ده‌زانن و هه‌م ڕووكردنه مه‌عنه‌وییه‌ت و جیهانی ڕووحیش, ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن دوای حه‌زی ده‌روون و مه‌یلی جه‌سته‌ش نه‌كه‌وتوون, وه‌لـێ واقیع پێمان ده‌ڵێت پشتكردنه ئاوه‌ز و مه‌عنه‌وییه‌ت ته‌نها كاری نه‌فسه!