
ناره‌زاییه‌كانی دوای سوتاندنی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی، چی پێوتیین؟
له دوای سوتاندنی په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی و شكاندنی كێلی گۆڕی شاعیری جوانی و مرۆڤپه‌روه‌ری شێركۆ بێكه‌س، ناڕه‌زاییه‌كی گه‌وره‌ی له نیۆ ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ژنانی ئازادیخواز و هه‌ندێك له هاوڵاتیاندا دروست بوو، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه به چه‌ندین رێگا نیشاندرا، كۆبوونه‌وه‌ی رۆشنبیران و ئازادیخوازان له‌سه‌ر گۆڕی مامۆستا شێركۆ بێكه‌س، كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك دۆستی جوانی و خۆشه‌ویستی له شوێنی په‌یكه‌ره سوتاوه‌كه‌ی خوشه‌ویستی، ماچكردنی دوو دڵدار له هه‌مان شوێنی په‌یكه‌ره‌كه وه‌ك هێمایه‌كی ناره‌زایی دژ به شكاندنی سونبولی خۆشه‌ویستی ، ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه كاتێك زیاتر به‌رین و ئاستی جۆراوجۆری به‌خۆوه بینی كه داواكاری گشتی بریاری لێپێچینه‌وه‌ی دا له‌و دوو خوشه‌ویسته و به پێشێلكردنی ئادابی گشتی تۆمه‌تبار كران، ئیدی لێره‌وه شه‌پۆلی ناره‌زایی و توڕه‌یی هه‌ڵسوڕاوانی مه‌ده‌نی و ژنان و ژماره‌یه‌ك له رۆشنبیران و زۆرێك له چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بوو، وه‌ك به‌ر ئه‌نجامی ئه‌م زیادبوونه‌ش هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی ماچ راگه‌یه‌نرا و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت چه‌ندین ماچی زیندوو له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كۆی ئه‌م پرۆسه‌یه چیمان پێ ئه‌ڵێت؟ ئه‌م توڕه بوونه گه‌وره‌یه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا چ ده‌لاله‌تێكی هه‌یه و به‌رهه‌می چ هه‌لومه‌رجێكه؟ ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه چ مانایه‌ك ده‌به‌خشن؟ به بڕوای من كۆی ئه‌م پرۆسه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌م ده‌لاله‌ته گرنگانه‌ی هه‌یه و پێویسته لێی تێبگه‌ین:
یه‌كه‌م: ئه‌مرۆ له كۆمه‌ڵگای كوردیدا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی جه‌ماوه‌ری پێكهاتوو له رۆشنبیران و ژنانی ئازادیخواز و هه‌ڵسوراوی مه‌ده‌نی و هاوڵاتی ئاسایی هه‌یه كه خوازیاری ئازادییه‌كی زیاترن له مافه مه‌ده‌نی و تاكه‌كه‌سییه‌كاندا، ئه‌م جه‌ماوه‌ره به‌رینه به توندی نارازییه له كۆت و به‌ندی كه‌لتووری و نه‌ریتی داسه‌پاو كه سنووری ماف و ئازادییه تایبه‌تییه‌كان به ته‌واوی ته‌سك ئه‌كاته‌وه ، راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی ماچ و به ده‌مه‌وه‌هاتنی ده‌یان كه‌س بۆ ئه‌م ئه‌ركه قورسه له‌م كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌ی ئێمه‌دا ، چ مانایه‌كی هه‌یه جگه له‌وه‌ی له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگای كوردیدا نه‌خێرێكی مه‌زن هه‌یه دژ به هه‌ر شتێك، دژ به هه‌ر كه‌سێك ، كه رووبه‌ری ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان ته‌سك بكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش به بڕوای من رووداوێكی یه‌كجار گرنگی نێو مێژووی ئێمه‌یه و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وته‌ی گۆڕانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
ئه‌و روداوه ئه‌وه‌ی نیشاندا وزه‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مۆدێرنیزه‌كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی وزه‌یه‌كی به‌هێز و زیندوه، به پێچه‌وانه‌ی دیدی ژماره‌یه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و روناكبیری كورده‌وه كه بناغه‌ی سیاسه‌ت وگوتاریان له‌سه‌ر بناغه‌ی خۆ گونجاندن و رازیكردنی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی باڵاده‌ست دارێژا بوو.
دووه‌م: ئه‌م بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه نوێییه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی په‌رش و بڵاو و رێكنه‌خراوه، هه‌ر له‌لایه‌ن كۆی توێژه ناڕازییه‌كانه‌وه چه‌ندین ده‌نگی جیاواز و ، پێشنیاری چه‌ندین نۆرمی ناكۆك كراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كگرتووی پێویست به كۆی خواست و ناڕه‌زاییه‌كانه‌وه دیار نییه، ئه‌م حاڵه‌ته ره‌نگه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی خواستی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو خه‌ڵكانێكی خوازیاری پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و فراوانكردنی ماف و ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان گرنگه ئه‌وه‌یه كه پێویسته به شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر مۆبیلیزه‌ی تواناكانیان بكه‌ن، تیۆریزه‌ی خه‌ون و ئومێده‌كانیان بكه‌ن، له گروپگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربه‌خۆدا خۆیان رێك بخه‌ن ، به‌مه‌ش ئه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئه‌توانیت كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر رووداوه‌كانه‌وه، ئه‌توانێت كاریگه‌ر بێت به‌سه‌ر پرۆگرامی سیاسی پارته‌كانه‌وه، له ئه‌گه‌ری ریكخرابووندا ئیدی ئه‌م خه‌ڵكه نارازییه ده‌توانن به ئاسانی و بێ به‌دیهێنانی ئامانجه مه‌ده‌نی و دیموكراتییه‌كاتیه‌كانیان ده‌نگی خۆیان به هیچ پارتێكی سیاسی نه‌ده‌ن
سێیه‌م: كاردانه‌وه‌ی ره‌وتی كۆنسه‌رڤاتیڤی كۆمه‌ڵگای كوردی( له ناویشیاندا ئیسلامییه‌كان) كاردانه‌وه‌یه‌كی تونده، ته‌وژمی مخافزكاری كۆمه‌ڵگا له راستیدا نیشانی‌دا توانای خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنی نییه له روداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان، توانای مامه‌ڵه‌ی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و هوشیارییه نوییانه‌ی له بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست ئه‌بن، باشترین نموونه‌ی ئه‌مه‌ش تۆمه‌تباری كه‌سانی نارازی و به‌شداربوانی هه‌ڵمه‌تی هه‌فته‌ی ماچه به بێ ره‌وشتی و ده‌رچوون له ئادابی گشتی ، زیاتر له‌وه‌ش نوسه‌رێكی ئیسلامی پێی وابوو ئه‌وه‌ی پێویسته دادگایی بكرێت ئه‌و كه‌سه نییه په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی سوتاند به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌یه كه په‌یكه‌ری خۆشه‌ویستی دروستكرد… ، ئه‌م دیده گوزارشت له خواستێكی گشتگیر ئه‌كات كه ئه‌یه‌وێ هه‌موو به‌ها و نۆمه‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگادا به‌سه‌پێنێت و بیكات به نۆرم و به‌های هه‌موان، گوزارشت خولیایه‌كی ئه‌وتۆ ئه‌كات كه هه‌رگیز فره‌یی له ئه‌خلاق و موماره‌سه‌كردنی جۆری ژیاندا قبوڵ ناكات، ئه‌مه‌ش هێمایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له داهاتوودا سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان به یاسای مه‌ده‌نی و پێشكه‌وتوو نه‌پارێزرێت ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسی،چونكه له كوردستاندا له‌لایه‌ك خواستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی خواستێكی به‌هێزه و له لایه‌كی دی ئه‌وه‌ی ته‌وژمی ئیسلامی ئه‌یه‌وێت ته‌نها بریتی له مانه‌وه‌ی هه‌ژموونی نه‌ریت و نۆرم و به‌ها ئایینییه‌كان به‌سه‌ر فه‌زای گشتیدا.
چواره‌م: له كوردستاندا ده‌زگای داواكاری گشتی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به ته‌واوی له‌ژێر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدایه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانیین بڵێین سنووری ده‌سه‌ڵات و به‌دواداچوونه‌كانی داواكاری گشتی سنوورداره به سنووری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستاندا، ده‌یان كه‌یسی هه‌ستیار و گرنگ هه‌یه كه په‌یوه‌ندی راسته‌خۆی به سامانی نیشتیمانی و بگره ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه به‌دواداچوونی بۆ ناكات به‌ڵام به‌رانبه‌ر ماچێكی دوو دڵدار هه‌ڵویست وه‌ر ئه‌گرێت، وه‌ك چۆن ئه‌و دادگایانه‌ی رۆشنفكران و ئازادیخوازان و زانایانی وه‌ك گالیلۆ و كۆپه‌رنیكۆس و كه‌سانی دیان له‌سه‌ر بیره پێشكه‌وتووخوازه‌كانیان دادگایی كرد بوون به گاڵته‌جاڕی مێژوو، ئاواش ئه‌م دادگایه ئه‌بێت به گالته‌جاڕی مێژوو، رۆژێك دێت ته‌نانه‌ت مناڵێكیش پێكه‌نینی به‌و دادگایه و بڕیاره‌كانیشی دێت
هه‌ڵویست وه‌رگرتنی داواكاری گشتی له‌م پرسه‌دا ته‌نها له‌وه‌دا جێگه‌ی تێبینی نییه كه چه‌ندین ساڵه داواكاری گشتی ده‌یان پرسی ژیانی فه‌رامۆشكردوه و ئێستا به‌دواداچوون بۆ ماچێك ئه‌كات، به‌ڵكو تێوه‌گلانی ده‌سه‌ڵاتی دادگایه له به‌رگریكردن له نه‌گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌سككردنه‌وه‌ی به‌رچاوی ئازادییه تایبه‌تی و مه‌ده‌نییه‌كان، له‌م لایه‌نه‌وه داواكاری گشتی وه‌ك یه‌كێك له سه‌نگه‌ره به‌هێزه‌كانی نه‌ریتپارێزی دێته‌به‌رچاو