دێر فلیگنده هۆلێنده‌ر …. 9
به‌شی نۆهه‌م:
گرنگیی هه‌بوونی سه‌رۆکێک:
کێشه‌ی سه‌رۆکێکی نوێ بۆ یه‌کێتیی نه‌ک کێشه‌یه‌کی هه‌نووکه‌ییه، به‌ڵکوو کێشه‌یه‌کی ڕه‌چه‌ڵه‌کیی و گرنگی ئێستا و ئایندهی یه‌کێتییه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که کێ ده‌توانێت ببێت به سه‌رۆکی یه‌کێتیی؟ وه‌ڵام: قوبادی کوڕی مام جه‌لال ناتوانێت ببێت به سه‌رۆک، چونکه په‌سه‌ندێتیی پێویستی یه‌کێتیی و هاووڵاتییان وه‌رناگرێت. دکتۆر به‌رهه‌م ناتوانێت ببێت به سه‌رۆک، له‌به‌ر هه‌مان هۆی قوباد. کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ناتوانێت ببێت به سه‌رۆک له‌به‌ر هه‌مان هۆی قوباد. هیچ که‌سێکی تر له یه‌کێتییدا ناتوانێت له پۆستی سه‌رۆکایه‌تییدا سه‌رکه‌وتوو بێت بێجگه له هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
ده‌شێت دکتۆر به‌رهه‌م که‌سایه‌تییه‌کی گۆڕانخوازبێت، ده‌شێت دڵسۆزی یه‌کێتیی بێت، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ پاشکۆکانی خه‌ڵکانی دڵسۆز، گۆڕانخواز و دۆستی یه‌کێتیی بن؟ وه‌ڵام، ده‌توانم به ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره بڵێم نه‌خێر. ده‌توانم به ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره بڵێم، که ئه‌وانه خه‌ڵکانی هه‌لپه‌رست، تینووی ده‌سته‌ڵات و سه‌رمایه‌ن. سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی دکتۆر به‌رهه‌م به داته‌کاندنی پاشکۆکانی ده‌ستپێده‌کات، چونکه ئه‌وانه نه‌ک زیانیان به دکتۆر به‌رهه‌م گه‌یاندووه، به‌ڵکوو زیانیان به یه‌کێتیی نیشتیمانییش گه‌یاندووه. هه‌ر تاکێکی ئه‌و پاشکۆیه دهستنیشاندهکهیت، خه‌ڵکانی بنه‌ماڵه‌یین و له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌کانی خۆیاندا کارده‌که‌ن و پێشیان وایه، که ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن یه‌کێتیی نه‌بێته پارتێکی بنه‌ماڵه‌یی وه‌ک پارتی دیموکراتی کوردستان.
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د توانای گۆڕیینی ڕه‌وشی سیاسیی ناو یه‌کێتیی و خودی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵاتی هه‌یه، چونکه ته‌نها به قووتبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌ک ژنێکی سه‌رۆکی پارتێک، جوڵه‌ی سیاسیی ناوه‌ڕاستی خۆرهه‌ڵات ده‌گۆڕێت و له ئاینده‌یه‌کی نزیک یان دووردا به بوونی ئه‌و به سه‌رۆکی هه‌رێم، بۆ هه‌تا هه‌تایه هاوکێشه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که ده‌گۆڕێت. بوونی ئه‌و له‌م پرۆسه سیاسییه‌دا شانازییه‌کی گه‌وره بۆ کورد له ئاینده‌دا تۆمار ده‌کات. ده‌شێت هاووڵاتییانی ئێستا ئه‌و گرنگییه نه‌بینین، به‌ڵام نه‌وه‌ی ئاینده ده‌یبینێت و به‌خته‌وه‌ر ده‌بێت، که کورد خاوه‌نی ژنێکی وه‌ها بووه.
ئه‌نگێلا مێرکلی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌م هه‌موو ساڵه به ته‌نیا ئه‌م سه‌رکه‌وتنانه‌ی له مێژووی ئه‌ڵمانیادا تۆمار نه‌کردووه، به‌ڵکوو ئه‌و خاوه‌نی لیژنه‌یه‌کی ڕاوێژکاری نادیاره، که بۆ خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌بێته نموونه‌یه‌کی ئیدیاڵیی. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاتوو هێرۆ پێویسته بۆ کردن، بریتییه له یه‌که‌م هه‌نگاوی ئه‌و بۆ ئه‌م کاره. یه‌کێتیی پێویستی به سه‌رۆکێک نییه، به‌ڵکوو پێویستی به‌و سه‌رۆکه‌یه. ئه‌و سه‌رۆکه‌ش هێرۆخانه.
هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر کێشه‌کان:
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی یه‌کێتیی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌سه‌ر کێشه‌کانی ناو یه‌کێتیی دروستیکردووه هیچ نییه بێجگه له درێژه‌دان به ژیانی باڵه‌کانی یه‌کێتیی. ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنه‌یه له دیار و نادیاردا هه‌ریه‌که‌یان پاشکۆی باڵێکی یه‌کێتیین و له سه‌ردانه‌کانیاندا بۆ هه‌رشوێنێک بێت، کاری ئه‌وان گه‌ڕانه به‌دوای ئه‌و خه‌ڵکانه‌دا، که ناڕازیین له یه‌کێتیی و ڕه‌خنه‌کانیان له خزمه‌تی باڵه‌که‌ی ئه‌واندایه. هه‌ربۆیه ئه‌و نوێنه‌رانه ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی هێنانی که‌سی ڕه‌خنه‌گر بۆ ناو خۆیان ده‌ده‌ن. به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستن پێناسی کاندیتی خۆیان بۆ سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی ده‌که‌ن و داوای پشتگیرییکردنی ده‌که‌ن. به‌مشێوه‌یه کێشه‌ی یه‌کێتیی ههناسهدرێژتر ده‌بێت و له مێژووه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ئاینده.
ده‌شێت هه‌ندێک له‌م ده‌سته‌ڵاتدارانه پێیانوابێت، که ده‌توانن هاوشێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامدا بڕۆنه ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی و ببنه خاوه‌نی پارتی خۆیان و به لیستی جیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن و سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت، چونکه باروودۆخه‌که جیاوازتره وه‌ک له ساڵانیی 2006 و شه‌قامیش که‌سی تێدا نه‌ماوه هه‌تاوه‌کوو ئه‌وان بیهێننه ژێر چه‌تری خۆیانه‌وه. گۆڕان نه‌ک زیانێکی گه‌وره‌ی به یه‌کێتیی گه‌یاند، به‌ڵکوو به شه‌قامیشی گه‌یاند. شه‌قام له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه خاوه‌نی خه‌ڵکانی ناڕازیی و ڕه‌خنه‌گر بوو، خه‌ڵکانێک له‌به‌ر ڕێژنه‌ی بارانی غه‌دری پارته‌کاندا ڕاوه‌ستابوون. ئه‌مانه خه‌ڵکانی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆپۆسیزیۆن بوون، به‌ڵام کاتێک نه‌وشیروان مسته‌فا هاته ده‌ره‌وه چه‌ترێکی گه‌وره‌ی به‌ناوی ئۆپۆسیزیۆنهوه هه‌ڵدا، هه‌رچیی خه‌ڵکی بێ چه‌تری شه‌قام بوو ڕایانکرده بن چه‌تره گه‌وره‌که‌ی گۆڕان و هه‌موویانی له خۆی کۆکرده‌وه.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، شه‌قام به‌تاڵه، ئه‌وانه‌شی تاک و ته‌را هه‌یه نایانه‌وێت تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خه‌ڵکانی پێش خۆیان بن، که گۆڕان هه‌موویانی له خۆی کۆکرده‌وه. بۆ نموونه چه‌نده‌ها خه‌ڵکی به‌دی ناو یه‌کێتیی ئێستا گۆڕانن، چه‌نده‌ها نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری هه‌لپه‌رست ئێستا گۆڕانن. که‌سێکی تر ئه‌گه‌ر بییه‌وێت وێنه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا کار بکات، ئه‌وا ئه‌ویش کۆمه‌ڵێک که‌سی به‌دی تری یه‌کێتیی له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت، کۆمه‌ڵێک که‌سی هه‌لپه‌رستی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیی له خۆی کۆده‌کاته‌وه. که‌واته به ڕێژه‌یه‌کی باش یه‌کێتیی پاکده‌بێته‌وه له کۆمه‌ڵێک بیر و ماتریاڵی زیانبه‌خش. من پێموایه لێره‌دا خه‌ڵک ئاماده ده‌بێت ببێت به یه‌کێتیی نه‌ک ببێت به‌و پارته‌ی له ئاینده‌دا له یه‌کێتیی جیاده‌بێته‌وه.
یه‌کێک له هیپۆتێزه‌کانی تر ئه‌وه‌یه، که ده‌سته‌ڵاتدارێکی ناو ده‌سته ده‌سته‌ڵاتداره‌که‌ی یه‌کێتیی له‌پێناوی مانه‌وه‌یدا له ده‌سته‌ڵاتدا ماڵه‌که‌ی بگوێزێته‌وه ناو پارتی دیموکرات.
لێره‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت، که کۆنگره نه‌ک کێشه‌کانی یه‌کێتیی چاره‌سه‌ر نه‌کات، به‌ڵکوو به‌دوای خۆیدا کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی تر بۆ یه‌کێتیی دروستبکات. ستراکتوری سه‌رکردایه‌تیی و سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی له سه‌ره‌تاوه پیرامیدێکی له‌سه‌ر نووک ڕاوه‌ستاو بووه. هه‌ربۆیه به دوورکه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال سات له‌دوای سات مه‌ترسیی داڕمانی زیاتره. له‌م باروودۆخه‌دا داڕمانێکی وه‌ها پێویستییه‌کی سه‌رده‌مییانه‌ی یه‌کێتییه هه‌تاوه‌کوو ستراکتووری سه‌رکردایه‌تییکردنی یه‌کێتیی به‌شێوه‌یه‌کی دڵنیاتر و ته‌ندروستتر دروستبکرێته‌وه. واته یه‌کێتیی پێویسته له کڵپه‌ی خۆیدا بسووتێت و ببێته خۆڵه‌مێش هه‌تاوه‌کوو بتوانێت ببێت به شتێکی نوێ.
له خزمه‌تی کێدا کار ده‌که‌ن:
له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا، هه‌ر به‌رپرسێکی یه‌کێتیی ده‌ستنیشان ده‌که‌یت، هێنده‌ی له خزمه‌تی خزم و که‌سوکاری خۆیدا بووه، به چاره‌کی ئه‌وه له خزمه‌تی هاووڵاتییاندا نه‌بووه. کێشه‌ی خزمه‌تی خزم و که‌سوکار به‌ته‌نها پیشه‌ی بنه‌ماڵه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان نییه، به‌ڵکوو کولتوورێکه له ته‌واوی پارته سیاسییه‌کانی کورددا بوونی هه‌یه. پارێزگای سلێمانیی نموونه‌یه‌کی دیاری گه‌وره‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌یه. له پارێزگاری سلێمانییه‌وه بیگره هه‌تا شاره‌وانیی، له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه له خزمه‌تی خۆیان و خزم و که‌سوکاره‌کانیاندا بوون نه‌ک شاره‌که‌دا. شه‌ڕی ئێستای گۆڕان له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانیی گاڵته‌جاڕییه‌کی گه‌وره‌یه، چونکه پۆستداره پێشووه‌کانی پێشووی پارێزگاریی، ئاسایش، پۆلیس، شاره‌وانیی … هتد. به زۆرینه ئێستا گۆڕانن.
تێکۆشان دژی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی بنه‌ماڵه‌یی، تێکۆشان دژی کار بۆ بنه‌ماڵه کۆمێدیایه‌کی باشووری کوردستانه. له نیشتیمانێکی وادا مرۆڤ کاتێک دژ به ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی تێده‌کۆشێت، ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو تاکێک له خێزانه‌که‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیه‌وه ده‌ستپێبکات. کامه ئینستیتووت، کامه وه‌زاره‌ت، کامه کورسیی ده‌سته‌ڵات له خزمه‌تی بنه‌ماڵه‌دا نییه؟ کۆمێدیای هه‌ره گه‌وره‌ش لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که به‌ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تاڵه‌بانیی له‌به‌رچاون.
09.11.2013