(سه‌میر ئه‌مین) بووه به ڕۆژ ئاوا ناس
بۆ تێگه‌یشتن له هه‌ر هزرێك و، د‌رك كردن به گرنگی و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی پێویست به زانیاری پهیوهندیهكانیهتی به واقیعی مێژووه وه ، له گه‌ڵ سروشتی ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی جیای ده‌كاته‌وه و ، هه‌روه‌ها له میانه‌ی مێژووی دروست بوون و گه‌شه كردنی و ، ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی و كارێگه‌ری مێژوویی . به‌ڵام هزر به‌شێكه له ئه‌ندامێتی واقیعی مێژووكه‌ی . ئێمه لێره‌دا مامه‌ڵه له گه‌ڵ دوو پێكهاته‌ی سه‌ربه‌خۆ له یهكترو به جیا دروست بوو له یه‌كتر ناكه‌ین ، كه پاشان چوو بنه پانتای په‌یوه‌ندیه‌وه له گه‌ڵ یه‌كتر . به‌ڵكو مامه‌ڵه له گه‌ڵ ته‌نها یه‌ك پێكهاته‌ی ئه‌ندامێتی چه‌ندین دیارده‌ی كنارهكاندا ده‌كه‌ین . ئا به‌و چه‌شنه لایه‌نێكی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان هزرو واقیعی مێژووی ده‌ست پێ ناكات ، ته‌نها له‌نێو هزر خۆیدا نه‌بێت ئه‌ویش له ڕێی تون خواردنه‌وه‌و قووڵ بوونه‌وه‌و توێژینه‌وه و وه‌سف كردنی به گشتێكی گرێ‌دراو . كه‌واته خاڵی ده‌ست پێكردن مه‌عریفه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه كه بریتیه له تویژینه‌وه‌ی خودی هزر و وه‌سف كردنی به ئه‌ندامێكی پێكه‌وه گرێ‌دراو ، هه‌روه‌ها توێژینه‌وه له ئاراسته‌كانی و بونیادی و ئامراز و گریمانه‌و ئامانجه به دیهێنراوهكان و ویسته شاراوه‌كانی تێیدا . بێگومان ئه‌مه‌یه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ین . كه‌واته هزری نوێی عه‌ره‌بی شیدهكهینهوه و باسیده‌كه‌ین وه‌كو ئه‌ندامێكی پێكه‌وه گرێ‌دراو له دیدگای هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌ری . وه‌كو ڕابردوانمان ، ئه‌م هه‌ڵوێسته به قووڵی ده‌چێته نێو دیاریكردنی سروشته‌كه‌ی و ئه‌ركه مێژوویه‌كه‌ی . هزرێكی په‌سه‌نده له نێوان كولتوری عه‌ره‌بی ئیسلامی و كولتوری نوێی ڕۆژئاوا به حوكمی سروشتی كۆمه‌ڵگا كه جیای كردۆته‌وه . له ڕووی بابه‌تی و بونیاگهریهوه وابه‌سته‌یه به هه‌ردوو كولتورهكهوه و وابه‌سته‌یه‌كی شوێن كه‌وته . چونكه تا ئێستا له توانایدا نییه به ڕویاندا بكرێته‌وه . هیچ چاره‌سه‌رێك نییه ته‌نها ئازاد كردنی هزری نوێی عه‌ره‌بی له هه‌ژموونی هه‌ردوو كولتورهكهو به ده‌ست هێنانی سه‌ربه‌خۆبوونی . ئه‌و كات له توانایدایه ڕۆڵێكی كارا بگێڕێت له ئازاد كردنی نه‌ته‌وه‌و پێش خستنی . ته‌نها به كرانه‌وه به ڕووی هه‌ردوو كولتورهكهدا و قبوڵ كردنی ڕه‌خنه كردنیان و ، پاشان ڕوپۆش كردنیان . ئه‌م ڕاڤه كردنه ده‌بێته ته‌وه‌ری هزری نوێی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به هه‌ردوو كولتورهكه و هه‌ڵوێستیش دیاری ده‌كات سه‌باره‌ت به هه‌ردووكیان . له ووتاری پێشوودا باسی سێ هه‌ڵوێسته‌كه‌م كرد سه‌باره‌ت به باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌ری و كه له نێویدا په‌سه‌ندی هزری نوێی عه‌ره‌بی و به جهشنێكی گه‌وهه‌ری به‌شدار ده‌بێت له به‌رجه‌سته كردنیدا : هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و ، هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌ڵاتناسی پێچه‌وانه و ، هه‌ڵوێستی ڕۆژئاواناسی . به لێكۆڵینه‌وه‌ی هزری نوێی عه‌ره‌بی ده‌ست پێده‌كه‌ین و بونیاد‌و یه‌كێتی ناوخۆی ئاشكرا ده‌كه‌ین و له سه‌ر ئه‌و به‌ش به‌ش بوون و ڕاڤه كردنه ده‌وه‌ستین . كاروانی ئاشكرا كردنه‌كه‌مان به ڕۆژئاواناسه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین ، ئه‌وانه‌ی گرنگی تێگه‌یشتنی هزری نوێی ڕۆژئاوایان خستۆته ئه‌ستۆی خۆیان به گشتی و پیاهه‌ڵدانی تێكڕایان به ئه‌ندام گه‌لێكی پێكه‌وه گرێ‌دراو .به هه‌موو بوێری و ئازایهتیهكهوه ڕووبه‌ڕووی گره‌وی بێ كۆتایی بوونه‌ته‌وه له پێناوی وه‌ر گردنی ڕه‌خنه‌و ڕوپۆش كردن به‌ره‌و سیسته‌مێكی ئازاد و ئاسوده . له گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی عه‌ره‌ب بۆ وه‌ر گردنی هزری نوێی ڕۆژئاوا كه تازه ده‌ستی پێكردوه ((ته‌هتاوی ، ئه‌فغانی ، محمد عبده ، شبلی شمیل ، هه‌روه‌ها سلامهموسی ، العقاد ، اسماعیل مه‌زهه‌ر ، رنیف خوری)) كه به كردار به‌رهه‌مێكی فه‌لسه‌فی و زانستی نه‌بوو ته‌نها له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م نه‌بێت ، سه‌ره‌تای ڕۆژئاواناسانی هاوچه‌رخ كه پشكێكی كرداریان پێشكه‌ش كرد له تێگه‌یشتنی هزری نوێی ڕۆژئاوا و باس كردنیان به ئه‌ندام گه‌لێكی پێكه‌وه گرێ‌دراو له ڕوانگه‌ی ڕێنسانسی عه‌ره‌به‌وه و بیرهێنانه‌وه‌یان((صادق جلال العهزم ، حسن حنفی ، سمیر امین ، عبدالرحمن بدوی ، زكی نجیب محمود ، الیاس مرقص))، زۆربه‌یان له‌م ته‌رزه‌ن ، ته‌نها فه‌یله‌سوفی سوری ((صادق جلال العهزم)) له بواری فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ره‌وه . به پشكی سه‌میر ئه‌مین ده‌ست پێده‌كه‌م كه له هه‌مان ته‌رزه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانایه‌كی ئابوریناسه پتر له‌وه‌ی فه‌یله‌سوف بێت . چونكه پرسی هزرو سروشته‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو له میانه‌ی تیۆری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا . سه‌میر ئه‌مین زانایه‌كی ئابوریناسی سیاسی جیهانی به ناو بانگه . بابه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌ی له بنچینه‌دا بریتیه له ئابووری جیهانی ، یان ده‌ڵێت سه‌رمایه‌داری سیسته‌میكی جیهانیه . ڕه‌نگه توێژینه‌وه‌كه‌ی له بناغه‌دا بڕژێته نێو كه‌ره‌سته‌كانی كه‌ڵه‌كه بوونی سه‌رمایه له ئاستی جیهانیدا . گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجام و بڕوایه‌ی كه سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی له ناوه‌ڕۆكدا له جیهاندا دروست بووه‌و له جیهانیشدا گه‌شه‌ی كردووه له ڕێی هه‌موو قۆناغه‌كانیه‌وه ، هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕۆكدا سیسته‌مێكی جه‌مسه‌ریه ، به‌و مانایه‌ی له ناوه‌ندگه‌لێكی پێشكه‌وتوو پێك هاتووه‌و جڵه‌وی بڕیاره‌كانیشی له ده‌ستدایه . كنارهكانی دواكه‌وتوو و وابه‌سته مل كه‌چ ده‌بێت بۆ پێداویسته‌كانی ناوه‌ند . هه‌روه‌ها سه‌رمایه‌داری ئه‌م جه‌مسه‌ریه به‌رهه‌م دێنێته‌وه به شێوازی جۆراو جۆر و به پێی ئه‌و سنوره‌ی پێیدا تێده‌په‌ڕێت . وه پێشكه‌وتنه‌كانی ناوه‌ند له سه‌ر حیسابی كنارهكان ده‌بێت . به ڕاڤه كردنی ناوهندكان و كنارهكان ده‌گاته ئه‌نجامێك ئه‌و دۆخه زاڵ و باوه‌ی له ناوه‌نده‌كاندا هه‌یه دۆخێكی ڕیفۆرمیه ، ئه‌وه له كاتێكدا دۆخی زاڵ و باو له كنارهكان بریتیه له دۆخی شۆڕش . كه‌واته دبینین پیاده كردنی دیمۆكراسی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕیفۆرمیستی له ناوه‌نده‌كانی سه‌رمایه‌داری پتر زاڵ و باوه . ئه‌وه‌ش له دۆخێك‌دا لینینیزمی شۆڕشگێڕ ئه‌و ڕۆحه زاڵه‌یه له كنارهكانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا . كه‌واته شۆڕش له كنارهكانهوه ده‌ست پێده‌كات و پاشان ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ناوه‌ند . ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌و ئه‌نجامه‌یه كه تێكڕای ماركسیزمی كلاسیكی له ڕابردودا پێیگه‌یشت بوون : ماركس و ئنگلز پێی گه‌یشتن له شۆڕشی (1848) ، تروتسكیش له ساڵی (1905) پێی گه‌یشت و ، لینین له ساڵی (1917) پێی گه‌یشت . ئه‌ی باشه ئه‌و تازه‌گه‌ریه چیه سه‌میر ئه‌مین له‌و باره‌یه‌وه هێناویه‌تی ؟ سه‌میر ئه‌مین به‌وه ئیكتفای نه‌كردوه بڵێت شۆڕش له كنارهكانهوه ده‌ست پێده‌كات و ده‌گوێزرێته‌وه بۆ ناوه‌ند . ماركسیزمی كلاسیكی پێیوابووه شۆڕشی كنارهكان به‌و پریشكه ناژمێرێت كه شۆڕشی ناوه‌ند گڕ تێبه‌ر ده‌دات . هه‌روه‌ها ناتوانرێت سۆشیالیزم له كنارهكان به دیبهێنرێت ، به‌ڵكو له ناوه‌نده‌كان به دیدههێنرێت . شۆڕش له كنارهكانهوه ده‌ست پێده‌كات به‌ڵام له ناوه‌نده‌كانه‌وه به دیدێت و به كردار له توانادایه به دیبهێنرێت . به‌ڵام بونیادنانی سۆشیالیزم له كنارهكان بریتیه له وههم ، ئیراده‌ی شۆڕش ئاڵوگۆڕ ده‌بێت بۆ واقیعی بابه‌تی . كه چی ستالین له بارودۆخی سه‌ختی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی كرد‌و بانگه‌شه‌ی كرد بۆ بیرۆكه‌ی بونیادنانی سۆشیالیزم له كنارهكانی ڕوسیاداو ڕه‌خساندنی دۆخێكی ده‌وڵه‌تی گونجاو بۆ ئه‌م كاره . پاشان سۆشیالیزم ده‌ست ده‌كات به كشاندن له كنارهكانی ڕوسیاوه به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی ڕۆژئاوا . سه‌میر ئه‌مین ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ستالینی بونیادناوه ، پێیوایه شۆڕشی سۆشیالیزم له كنارهكانهوه ده‌ست پێده‌كات و ڕیشه‌ی تێدا ده‌كوتێت ، به‌و مانایه‌ی سۆشیالیزم له كنارهكان بونیاد ده‌نرێت ، چونكه كنارهكان به كردار بۆ ئه‌م دۆخه له‌باره و پاشان ده‌كشێت به‌ره‌و ناوه‌نده‌كان ، ڕه‌نگه له سه‌رخۆو هێدی هێدی بێت .كامڵ نه‌بوونی شێوازی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری له كنارهكان وا ده‌كات بڕیاری ڕووپۆش كردن به‌ره‌و سۆشیالیزم پتر وارد بێت له ڕووپۆش كردنی ناوه‌نده‌كان كه بوونی سه‌رمایه‌داری به شێوازێكی كامڵه . به‌ڵام سه‌میر ئه‌مین هه‌ر له‌م سنوره‌دا نه‌وه‌ستا ، به‌ڵكو ئه‌م ئه‌نجامه‌ی وه‌كو كۆڵه‌كه‌یه‌ك گشتاندنی كرد به سه‌ر هه‌موو ته‌رزێكی به‌رهه‌مهێنان و تێكڕای مێژووی مرۆڤایه‌تیدا . ئه‌م گشتاندنه‌ی به ڕێخست بۆ دژایه‌تی ناوه‌ندگه‌ری ئۆرپا كه مێژووی جیهانی ساخته كردووه بۆ باوه‌ڕێك كه ئۆروپا ته‌وه‌ری كه‌ونه . له خه‌یاڵدانی بۆچوونی گشتیدا و هزری جیهانی گشتی و هزری تایبه‌تی ڕۆژئاوا . یان به مانایه‌كی تر ئه‌م كشتاندنهیان ساخته كردووه بۆ جێبه‌جێ كردنی به ڕۆژئاوا بوون كه پێشتر پێناسه‌م كرد . مه‌به‌ستی ئه‌م گشتاندنه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ته‌رزێكی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ره‌كی له‌م مێژووه‌دا بریتیه له به‌رهه‌مهێنانی جه‌مسه‌رگیری كه له ناوه‌نده‌كان و كنارهكان گڵاڵه ده‌بێت . دواكه‌وتنی كنارهكان و ته‌واو نه‌بوونی ته‌رزی به‌رهه‌مهێنان تێیدا له به‌رامبه‌ردا هه‌لێكی بۆ ده‌ڕخسێت بۆ ڕووپۆش كردنی ته‌رزی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی به‌ره‌و ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانێكی پتر گه‌شه كردوو . ئا به‌م چه‌شنه هه‌میشه گۆڕانی پێشكه‌وتنه‌كان له كنارهكانهوه ده‌ست پێده‌كات و هێدی هێدی ده‌گوێزرێته‌وه به‌ره‌و ناوه‌نده‌كان . ئایه‌ته‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه ناوه‌نده‌كان ده‌بنه كنارهكان و ، كنارهكانیش ده‌بنه ناوه‌نده‌كان . به‌ڵام پێشتر ناوه‌نده‌كان له سه‌رمایه‌داری ئۆرۆپای ڕۆژئاوا نه‌بوو ، به‌ڵكو ئه‌و كات عه‌ره‌بی ڕۆژهه‌ڵاتی بووه كه تهرزگهلێكی به‌رهه‌مهێنانی پێش سه‌رمایه‌داریه . به‌ڵام بۆرژوازی ڕۆژئاوا ده‌كۆشێت ئه‌و په‌یامه بدات كه ئۆرۆپا هه‌ر ناوه‌ند بووه له ده‌ست پێكردنی ژیاری مرۆڤایه‌تیه‌وه و هه‌روه‌ها ، ناوه‌ند بوونیشی سروشتیه . به‌و مانایه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی ڕه‌گه‌زی ئۆرۆپا كه جوگرافیای سروشتی خستیوهته ڕوو . به‌ڵام سه‌میر ئه‌مین جه‌خت ده‌كاته‌وه پرسكه پرسی مێژووه و ، ناوه‌ندێتی ئۆرپا تازه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆرپا له سه‌ره‌تاوه سه‌ر به كنارهكان بووه كه تهرزگهلێكی پێش سه‌رمایه‌داریه ، بڕیارێك كه توانای پێبه‌خشی بۆ ڕووپۆش كردنی تهرزگهلێكی كۆن بۆ ته‌رزی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ، دواجاریش پێچه‌وانه بوونه‌وه‌ی ناوه‌ند له‌م ته‌رزه‌دا . كه‌واته ناوه‌ند بوونی تازه‌یه‌و وابه‌سته‌یه به سه‌رمایه‌داریه‌وه ، پێویستی به هیچ نیشانه‌یه‌كی سروشتی نیه بۆ ئه‌مه گه‌ر بیه‌وێت بیخات به سه‌ر سه‌رجه‌م مێژووی مرۆڤایه‌تیدا . ته‌وه‌ری ئه‌م بۆچوونه‌ی سه‌میر ئه‌مین ده‌بێته ئۆپۆزسیۆنی ماركسیزمی كلاسیكی و سزادانی سه‌باره‌ت به ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی سه‌ره‌كی . ئه‌و وای ده‌بینێت ئه‌م تێوریه ده‌ناڵێنێت به ده‌ست دیلی ناوه‌ندێتی ئۆرۆپاوه ، ئه‌ركی هاوشێوه‌ی ئه‌ركی تێوره‌كانی بۆرژوازی ڕۆژئاوایه . هه‌روه‌ها له سه‌ر بناغه‌ی مێژووی ئۆرۆپا بونیاد نراوه ،له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه دروست بوونێكی مێژووی جیهانیه له سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستاوه جیا له ئاسیا‌و ئه‌فریقا . ته‌نانه‌ت ماركسیش كه‌وتۆته داوی ناوه‌ندێتی ئۆرۆپاوه ، سه‌رباری میتۆده زانسته پته‌وه‌كه‌ی و ئه‌فسانه‌ی بابه‌ت بوونی . ئاشكرایه بۆچوونی ماركسی كلاسیكی مێژووی مرۆڤایه‌تی دابه‌ش ده‌كات بۆ ئه‌م چهرخانهو ، جێگیری ده‌كات له سه‌ر مێژووی ئۆرپای ڕۆژئاوا‌و باشور به‌م چه‌شنه دیاری ده‌كات ((ئه‌سیناو ڕۆما ، دواجار بندقیهو جه‌نه‌وا ، دواجاریش پاریس و له‌نده‌ن و ئه‌مستردام و به‌رلین)) : كۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی ، كۆیلایه‌تی ، فیوداڵی ، سه‌رمایه‌داری ، كۆمۆنیزم ، به‌ڵام سه‌میر ئه‌مین بۆچوونه‌كانی ئاراسته‌ی ده‌كات به‌ره‌و ناوه‌نده‌كان و كنارهكان و مێژووی مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌م قۆناغانه دابه‌ش ده‌كات : (1) كۆمۆنه‌ی سه‌ره‌تایی .(2) ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی باج له سنوری یه‌كه‌میدا ،ناوه‌ند بریتی بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و كنارهكانیشی یونان و ڕۆما بووه ،به چه‌شنێك كه ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی كۆیلایه‌تی وه‌ر گردووه ، به‌ڵام له دۆخی دووه‌مدا ، ناوه‌نده‌كه‌ی جیهانی ئیسلامه‌و ، كنارهكانیشی ڕۆژئاوای ئۆرۆپا بووه و ، جۆری ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانه‌كه‌شی فیوداڵی بووه . (3) ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داری ، ناوه‌ند ئۆرۆپایهو كنارهكانیش ئاسیا‌و ئه‌فریقاو ئه‌مریكای باشووره . (4) ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی كۆمۆنیستی ، لێره‌دا ده‌بینین سه‌میر ئه‌مین بڕوای وایه ته‌رزه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی پێش سه‌رمایه‌داری ئۆرۆپای ڕۆژئاوای داپۆشیوه ((به دیاریكراوی كۆیلایه‌تی و فیوداڵی)) كنارو په‌راوێزه له مێژوودا ، به‌ڵكو له‌و بڕوایه دایه جۆرێكی نا ته‌واوه له ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی باج و هه‌روه‌ها ،باوه‌ڕی وایه ته‌واو كاریه‌كه بۆ ناوه‌ندی عه‌ره‌بی . له به‌رامبه‌ریشدا ماركسیزمی كلاسیكی له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئه‌م دوو ته‌رزه‌یه دوو ته‌رزی سه‌ره‌كی و ته‌واو بووی ناوه‌ندین . به ئه‌نقه‌س تێكڕای ڕۆژهه‌ڵاتیان پشت گوێ خستووه و له مێژوودا ده‌ریان هانیوه و ته‌رزێكی به‌رهه‌م هێنانی جیگریان پێوه لكاندوه كه گه‌شه ناكات و ، نێویان ناوه ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی ئاسیایی . به‌م جۆره ماركسیزمی كلاسیكی به زۆر ئۆرۆپایان له ڕۆژهه‌ڵات داماڵیوه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی مێژووه‌وه سه‌ر به قه‌واره‌یه‌كی مێژوویی پێكه‌و گرێ‌دراو بوون . گه‌شه كردن و بزاوتنی مێژوویان لكاندووه به ئۆرۆپاوهو ، دوگماو به‌سته‌ڵۆك و دووباره بوون و بێهوده‌یی و نا مێژووییان لكاندووه به ڕۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌و مانایه‌ی ئۆرۆپا خاوه‌نی مێژووه‌و ، ڕۆژهه‌ڵاتیش خاوه‌نی مێژوویه‌كی تایبه‌ته كه نا مێژووییه . به‌ڵام سه‌میر ئه‌مین سووره له سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ماركسیزمی كلاسیك به زۆر جیای كردۆته‌وه . ئه‌و ئۆرپا ده‌به‌ستێته‌وه به ڕۆژههڵاتهوهو له په‌راوێزی ڕۆژهه‌ڵات دایده‌نێت له سیسته‌مێكی جیهانی كۆندا . ئه‌وه‌ی كه ماركس ناوی ناوه ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی ئاسیایی ، سه‌میر ئه‌مین ناوی ناوه ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی باج ، ئه‌وه بناغه‌یه‌كی ته‌واو بووه . ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی كۆیلایه‌تی و ته‌رزی به‌رهه‌م هێنانی فیوداڵی له ئۆرپا ده‌بێته دوو جۆری نا ته‌واو بۆ بنچینه‌یه‌كی ته‌واو بوو . ته‌نها مێژوویه‌كی جیهانی پێكه‌وه گرێ‌دراو هه‌یه و هه‌روه‌ها، ته‌نها یاساگه‌لێكی میژوویش حوكمی ده‌كات
هشام غهصیب ــ حوار المتمدن ــ ژماره((3322)) ـ بهروار 31/3/2011