Skip to Content

ڕاپۆرتی تانگانیكا …6

ڕاپۆرتی تانگانیكا …6

Closed
by November 25, 2013 ئەدەب

 

 


نامه‌ی شەشه‌م

 

ئەوڕۆ بەیانی تەماشای دەریالوشی ‘ھیندی’م كرد.

لە بارەی دەریالوشەكانەوە دوو وشە قسەم ھەیە :

دەریالوشێك كە لە كەنارەوە تەماشایكەی

لەتەك دەریای مەڕمەڕە جیاوازی نییە،

دەمەوێ بڵێم :

تولیاکۆڤا، دەریالوشەكان وەك ئەوینی گەورە وان.

دەریالوشەكان تەماشاناكرێن

پێویستە لەتەكیاندا بژی.

 

فێبریوەری ١٩٦٣

 

*****************************

ڕاپۆرتی تانگانیكا یەكێكە لە دواھەمین ھۆنراوەكانی نازم حیكمەت، چونكە لە فێبریوەری ١٩٦٣ ھۆنراوەتەوە و ‘نازم حیكمەت’ لە جونی ھەمان ساڵدا مردووە. ئەم ڕاپۆرتە لە شێوەی دە ھەڵبەست-نامەدا، ئاراستەی ‘ ڤێرا تولیاکۆڤا ‘ ھاوسەرە ڕوسەكەی كردووە، كە لە ساڵی ١٩٦٠دا لەتەك نازم حیكمەت ھاوسەریی كردووە.

تانگانیكا، وەك دەزانن لە كاتی گەشتەكەی نازم حیكمەت دا، دوو ساڵ بوو كە سەربەخۆیی بەدەستھێنابوو و بە پێشەوایی ‘ جولیوس نایەرەرە Julius Nyerere كەوتبووە نێو وڵاتانی ھاوبەرژەوەندی ئینگلیسی ..ئەو وڵاتە لە ساڵی ١٩٦٢دا بە ڕێكەوتنی زنگبار ‘ كۆماری تانزانیا’ی پێكھێبنا و ‘جولیوس نایرە’ وەك سەرۆككۆماری دانرا.

  www.hezheen.tk

Previous
Next