
زۆری كێشه‌ی گه‌نجان له ناڕێكی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه‌و چاره‌سه‌ره‌كه‌شی له ڕێكبوونی دایه
مه‌هدی کاوانی……
ئێمه له ئه‌وروپاین ده‌زانین چڕی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ڕوو له هانده‌ران ده‌كه‌ن زۆره‌كه‌ی له ناو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه ناڕێكی له به‌رهه‌مهێنان و گیر‌و گرفتی سیاسیان هه‌یه . وڵاتانی عه‌ره‌بی ، ئه‌فریقیا ، پاكستان ، ئه‌فگانستان ، توركیا ،ئێران ، ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ، پشكی گه‌وره‌یان له‌و كۆچڕهویه بۆ ئه‌وروپا و ئهمهریكاو كه‌نه‌داو ئوستڕالیا.. . بهردهکهێ . به شێوه‌یه‌كی گشتی دیارده‌ی كۆچڕه‌وی به زۆری له ناو ئه‌و وڵاتانه‌یه كه پله‌یه‌كی نزمی ئابووریان هه‌یه‌و ڕووش له‌و وڵاتانه ده‌كرێ كه په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له ناویان به‌رقه‌راره . بۆ سه‌لماندنی ئه‌و به‌رجه‌سته بوونه ، نمونه به وڵاتانی كه‌نداو ده‌هێنمه‌وه‌و ده‌ریان دێنم له وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌و حوكمه‌ی كه كۆچڕه‌وی گه‌نجانیان تیایا كه‌متره . مه‌سه‌له‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و وڵاتانه له سامانی نه‌وت و به هۆیه‌وه كێشه‌یه‌كی فراوانی گه‌نجانیان له ڕێگای ئه‌و سامانه چاره سه‌ر كردووه . ده‌بوایه ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه عیڕاق و ئێران و لیبیا‌و .. بگرتبایهوه به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش وڵاتی نه‌وتینه . به‌ڵام له ڕێگه‌ی هه‌بوونی كیشه‌ی سیاسی له‌و وڵاتانه زه‌مینه‌یه‌ك دروست بووه كه به‌شی هه‌ره زۆری سامانی نه‌وتیان بۆ چه‌ك كڕین و قه‌به كردنی سوپا‌و ماشێنهكهیهتی له گه‌ڵ زیاد بوونی خه‌رجی نابه‌رهه‌مهێنه‌ر . دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حوسێنیش به نسبه‌ت عیڕاقی عه‌ره‌بی با له گه‌ڵ ئه‌و مهقولهیهش كۆك بین وه‌ك بڵێین له به‌ر باری نا ئارامی و شه‌ڕه ناوخۆیه‌كانیان و كۆچی زیاتر له سێ ملیۆنیان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر ، وای كردووه كه ئه‌وان نه‌توانن ڕووبه‌ڕووی چاره‌سه‌ر كێشه‌ی گه‌نجانیان ببنه‌وه‌و زۆرێكی له‌و پاره‌یه‌ی كه له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت و زیاد بوونی نرخه‌كه‌ی وه‌ك وڵاتانی كه‌نداو ئاسا به‌شێكیان به‌كار هێنابایه بۆ چاك كردنی باری گه‌نجانه‌وه . باشه ئه‌دی هه‌رێمی كوردستان بۆ . به حكومه‌تی هه‌رێم و عیڕاق و وڵاتانی ئه‌قلیمی و ده‌ره‌وه ، هه‌موویان له سه‌ر ئه‌و ڕایه كۆكن كه هه‌رێمێكی ئارامه . كوردستان كه هه‌رێمێكی ئازاد بێت و كه‌مترین گیر‌و گرفته‌كانی نائارامی عیڕاق ڕووی له ئه‌وه‌وه بێت و ده‌رگاشیان بۆ به‌رهه‌مهینانی بیانی ئاوه‌ڵه كردبێ كه به سه‌دان له كۆمپانیاكانیانه‌وه به قسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ڕوویان له كوردستان بێت و كێشه‌ی گه‌نجیشی به‌و فراوانیه تێدا بێت و له ڕێگایه‌وه له جیاتی خه‌لك له هه‌نده‌ران بۆی بگه‌ڕێته‌وه به‌لكو به پێچه‌وانه‌وه لێره‌وه به شاڵاو ئه‌ڕۆن بۆی . به ڕاستی ئه‌و باره له باره‌ی کوردستان له هه‌موو ڕووێکه‌وه له به‌رهه‌مهێنان ، سامانی زه‌به‌لاحی نه‌وت، ئارامی …. کاره‌ساته ئه‌گه‌ر بگوترێ کیشه‌ی گه‌نجی به‌و فراوانیه تێدایه . به‌ڕاستی ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ که ڕاوه‌ستانێک له سه‌ری بکرێت و ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی ئێوه‌ش له مه‌ڕ ئه‌و کێشه‌یه کردوتانه‌وه ، له شوێن خۆیه‌تی که به فراوانی له سه‌ری بدوێین و لێکۆلێنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی له سه‌ر بکه‌ین .
به مه‌زنده‌ی من گیر‌و گرفته‌که زیاتر له‌وه‌وه هاتووه که حکومه‌تی هه‌رێم له ئه‌دای ئابووری خۆی ڕازیه‌و چاره‌سه‌ریشی بۆ ئه‌و فه‌ڕاغه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که به‌شێکی هه‌ره زۆری گه‌نجان تێی که‌وتوون پێ نیه . ئه‌وان نه‌هاتوون کۆنگره له دوای کۆنگره‌و ده‌یان سمینار ببه‌ستن و که تیایاندا به‌شێکی فراوانی پسپۆران و شاره‌زایان له‌و بوارانه که که‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسیسی وه‌به‌رهێنانی نیشتمانی به‌شدار که‌ن له‌و جۆره سمینار‌و کۆنگره‌و کۆبوونه‌وه فراوانانهو ڕا جیاکانیان له چۆنیه‌تی وه‌به‌رهێنانی کوردستان به نه‌زه‌ری ئیعتبار وه‌ر گرن و له دوا جاردا به ناو سیسته‌می په‌ڕله‌مان و ده‌زگا یاساوڵیهکانی یه‌وه تێ په‌ڕی بکه‌ن و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بیکه‌ن به یاسا‌و کاری پێ بکه‌ن .
، مادامه‌کینێ له ڕووه‌که‌ی تر وه‌به‌رهینان سنوری فراوانی وه‌رگرتیه هیچ کۆسپ و تهگهریهکیش لهبههردهم به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی نیه‌و حکومه‌تیش دانی پیا ناوه ، که‌واته خه‌له‌ل هه‌یه له جۆری ئه‌و وه‌به‌رهێنانانه . با هه‌موو لایه‌کمان به په‌رۆشه‌وه ڕوی تێ بکه‌ین و پێشنیاری مه‌عقولانه پێشکه‌ش بکه‌ین تا وه‌کو سه‌ر که‌وین به سه‌ر ئه‌و خه‌له‌لانه . حکومه‌تی کوردی چالاکیه ئابووریه‌کانی خۆی به ناوی بازاڕی ئازاد‌و لاسایی کردنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا ناو زه‌ند ده‌کات و به قسه‌ی خۆشیان شانازی پێوه ده‌که‌ن که ڕێ‌و شوێنه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌گرنه به‌ر . با لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین کاخوانه‌کینێ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به ناوی بازاڕی ئازاد کار‌و چالاکیه‌کانی ئه‌نجام ده‌دات به پێوه‌ری ڕۆژئاوا یان نزیکیان یان به ڕۆخهکهیان ده‌ڕوا ، ده‌یکات . ئێمه له به‌ریتانیانه ده‌بینین سیسته‌مگه‌لی بازاڕی ئازاد چۆنچۆنی حکومه‌ت و نه‌داره‌کان و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر سۆسیال و ئه‌و دامه‌زراوه سه‌ربازیه فراوانه‌ی خۆیان و … ده‌ژیێنن . هه‌مووشی به هۆی وه‌رگرتنی تاکس له سه‌ر قازانج و که‌ل و په‌ل و ئیشکهرانهوهیه و به یاساش ڕیک خراوه‌و به شه‌فافیانه و دوور له ژووره داخراوه‌کان کاری پێ ده‌کرێ و بووه‌ته سیسته‌مێکی چه‌سپاویش و ئه‌وه‌ی نه‌شبێت له ناویان کیشه‌ی گه‌نجانه‌و حکومه‌تیش له کاری به‌رهه‌مهێنانه‌وه هیچ سامانیکی تری له بابه‌ت نه‌وتی نیه‌و و های لایڤیش ده‌ژین . با بێینه کوردستان با بڵێین سیسته‌می ئێمه تازه‌یه‌و له توانای دانیه ئه‌و ڕێ‌و شوێنانه‌ی که له ڕۆژئاوا به‌ڕی ده‌روا ، ئه‌وان ئه‌نجامی بده‌ن ، به‌ڵام خۆ ده‌توانن له ڕۆخیان بن . خۆ ده‌کرێ حکومه‌ت ئه‌و بازاڕه ئازاده‌ی که ناوی لێ ناوه به یاسا ڕێک بخا وشه‌فافیه‌تی تێدا بێت و چیتر هه‌موو شتێ له ژووره تاریکه‌کان ئه‌نجام نه‌ده‌ن . خۆ ده‌کرێ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و وه‌به‌رهێنانه بیانیانه‌و ناوخۆیانه که دهبازاڕی به ناو ئازادی وڵاته‌که‌مان ئاڵاون و خێر‌و به‌رێکیان بۆ چینه نه‌داره‌کان پێوه بێت . خۆ ده‌کری ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره‌ی که ده‌چێته ناو به‌رهه‌مه‌کانیان تاکسیان لێ وه‌رگیرێ و پاره‌که‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی و چاک کردنی باری گه‌نجان ،خه‌رچ بکرێ . خۆ ده‌کرێ پاڵه په‌ستۆ بخه‌ینه سه‌ر کۆمپانیا بیانیه‌کان بۆ کار پێ کردنی کریکار‌و پسپۆری کورد. ئه‌وانه هه‌موویان له لایه‌که‌وه . به‌ڕاستی بازاڕی ئازاد نمونه‌یه‌کی ڕۆژئاوایه‌و بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌ست ناده‌ن که ژیرخانی ئابووریان پله‌یه‌کی هه‌ره لاوازی به خۆوه گرتووه . ئه‌گه‌ر نمونه‌ی یابان و ئه‌لمانیای ڕۆژئاوا‌و تایوان ده‌هێنینه‌وه ، ئه‌و نمونانه له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان به سه‌ر چوه . بۆ ئه‌و کاتی له شوێن خۆی بوو ، به‌ڵام بۆ ئێستا نا . تورکیا و میسر له پێش هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوون له بنیاتنانی ئابووری ، به ڕێ‌و شوێنی بازاڕی ئازاد ئیفلاسیان کرد . ڕوسیای یه‌لسن که ده‌یه‌ویست لاسایی ڕێوشوێنه‌کانی بازاڕی ئازاد و ڕوۆژئاوا بکاته‌وه ئه‌گه‌ر پۆتین نه‌بوایه‌و که هه‌ستا ئه‌و ڕێ‌و شوێنه بازاڕه ئازادیانه‌ی گۆڕی ، ئه‌گه‌ر نا به ته‌واوه‌تی ئیفلاسی ده‌کردو کاره‌ساتیشی نه‌ک بۆ خۆی به‌لکو بۆ ته‌واوی جیهان ده‌نایه‌وه . ئه‌و هه‌رایه‌ی که ڕۆژ ئاوا بۆ چینیه‌کانی نابۆوه به‌وه‌ی که ته‌به‌نی سیسه‌ته‌می بازاڕی ئازاد ناکه‌ن ، ئه‌وان پشتگۆیان کرد‌و قازانجیشیان کرد ، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه ئه‌و وڵاته له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆمان پله‌ی سێیه‌م یان چواره‌می له پیشكه‌وتنی ئابووری وه‌ده‌ست نه‌ده‌هێنا . كێنه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری له ناویاندا بهرقهڕارهو خه‌ریكن له ئابووری ڕۆژئاوا نزیك ده‌بنه‌وه ، ته‌نیا چین و ڕوسیا‌و هیندن و سه‌ركه‌وتنی باشیشیان به ده‌ست هیناوه‌و به سیسته‌مگه‌لی بازاڕی ئازادی ڕۆژئاواش تێ ناپه‌ڕن . بۆ ئێمه‌ی كوردیش هه‌مان شت ده‌یگرێته‌وه . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به دوو پا چالاكیه ئابووریه‌كانی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یاندبایه . پایه‌كیان بۆ ئه‌وه بوایه كه به‌شی شێر له داهاتی نه‌وت بۆ پته‌و كردنی ژیرخانی ئابووری كوردستان و كه‌رتی كشت و كاڵ‌و بینا سازی بوایه . بۆ ئه‌وه بوایه كه به سه‌دان یه‌كه‌ی نیشته جێبوونیان له لادێكانی كوردستان بكردبایهوهو كۆمه‌كیش كرابان ، ئه‌وا له ڕۆژگاریكی وه‌ك ئه‌مڕۆمان نه‌ك كۆچی پیچه‌وانه‌ی خه‌لك له لادێكانه‌وه بۆ شاره‌كان به‌بێ هیچ پێووهرێكی گه‌شه‌كردنی ئابووری و پڕكردنه‌وه‌ی بێكاری به‌ڕێوه ده‌چوو . ده‌بوایه به پێچه‌وانه بوایه واته ئه‌و كۆچ كردنه ناسروشتیه‌ی سه‌ردمی ڕژێمیان بمشتبایه تا وه‌کو بگه‌ڕێنه‌وه لادێکانی کوردستان و سیستهمهئابووریه کۆنه‌که‌یان وه‌گه‌ر خستبایهوه به شێوه‌یه‌کی مۆدیرن و له ڕێگایه‌وه زیاتر له نیو ملیۆن ئیشکه‌ری کوردی دهگۆزرانهوه بۆ که‌رتی کشت وکال و به پیشه‌سازی کردنی به‌رو بۆمیهکان و له ڕیگایانه‌وه ده‌یان کێشه‌ی گه‌نجان و بێ‌کاری و گرانی که‌لو پهلو گرانی کرێی خانوبه‌ره‌و گرانی دروست کردنی خان‌و وگرانی زه‌ویه‌کانیان له کۆڵ ده‌بووه‌وه . گوناهه بۆ هه‌رێمێکی ئارامی وه‌ک کوردستان و هه‌بوونی هه‌موو هۆکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و پێیان بگوترێ کیشه‌ی فراونی گه‌نجانیان هه‌یه . ئیستقراری سیاسی و ئابووری هه‌ر ولاتێک ، به‌رقه‌رار کرنی دیموکراتیه‌ت و زیادبوونی متمانه‌ی گه‌نجان به حکومه‌ته‌وه هه‌ر حکومه‌تێک بێت و هه‌ر ناوه‌ی له خۆشی ده‌نێت ، به‌نده به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی گه‌نجان . چاره سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌نجان مانای چاره‌سه‌رکردنی نیوه‌ی کیشه‌ی ئافره‌تان ده‌گرێته‌وه به حوکمی ئه‌وه‌ی نیه‌وه‌ی کۆمه‌ڵن به دوایه‌وه کێشه‌ی گه‌نده‌لی و گران به‌هاو ده‌یان کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشی پێ چاره سه‌ر ده‌کرێ . پێوه‌ری دیموکراتی بوون و نه‌بوونی هه‌ر وڵاتێک به‌نده به چاره‌سه‌رکردنی کیشه‌ی گه‌نجانیان. که ئیستقراری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕۆژئاواههیهو له ڕۆژهه‌ڵات غائیبه ، به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی له به‌ر چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی گه‌نجانه . تێڕۆر ، په‌ره سه‌ندنی ڕێکخراوی قاعیده و ده‌یان ڕێکخراوی توند ڕه‌وی ئاینی له وڵاته‌که‌مان و ده‌ورو به‌رمان هۆکاره هه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاره سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی گه‌نجان . هۆکاره‌کانی کیشه‌ی گه‌نجان له وڵاتانی له بابه‌ت ئێمه‌وه ئه‌وه‌نده زۆره له باسکردن نایه‌ت و ئه‌و بابه‌ته بچووکه‌ی منیش ناتوانێ شوێن بۆ هه‌موانیان بکاته‌وه . پیشنیارم بۆ حکومه‌ت بۆ هه‌ردوو پارته باڵاده‌سته‌که ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بێت و کار‌و کاردانه‌وه‌کانتان بۆ ئه‌وه نه‌بێت که کێشه‌ی گه‌نجان له کوردستان چاره سه‌ر بکه‌ن ، له کۆتاییدا متمانه‌ی خه‌لک له ده‌ست ده‌ده‌ن . گوناهه گه‌نجێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ له به‌ر گرانی که‌ل و په‌ل و بێ‌کاری و کۆسپی نیشته جێبوونی و له توانا دانه‌بوونی که خێزان پێک بێنێ له وڵاتێکی ئارام و نه‌وتیدا وه‌ها پشت گوێ بخرێ .
/26/05/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk