پێویسته چلۆن بدوێین؟ …. پۆڵا سەعید
له ساڵی “2009”ه‌وه درکم به‌وه کرد، که نووسه‌ری کورد له ده‌وری یه‌ک ئاگردان کۆبوونه‌ته‌وه و به سه‌ره قسه له‌سه‌ر بابه‌تێک ده‌که‌ن. قسه‌کردنێکی ریتواڵ له چه‌ند ڕیتمێکی جیاوازدا. ئیدی له‌وساوه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ئاگردانه‌دا ڕاوه‌ستاوم و ته‌ماشای جیهان ده‌که‌م. له‌وساوه به جۆرێکی تر له‌سه‌ر شتێکی تر ده‌دوێم. له‌وساوه ده‌بینم، که چه‌ند تووندوتیژ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌دوێین، ڕۆژانه ڕۆحییه‌ن هه‌وڵی کووشتنی یه‌کترده‌ده‌ین.
چۆنیه‌تی دواندنی یه‌کتری ڕه‌گی کێشه و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیشمانه. ئێمه تووندوتیژ له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا ده‌دوێین، به‌بێئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه، که به‌بێ تووندوتیژیی ده‌توانین باشتر گفتووگۆبکه‌ین و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیشمان بکه‌ین. پێویسته فێربین ده‌ست له خه‌تابارکردن و تاوانبارکردنی یه‌کتریی هه‌ڵبگرین. پێویسته فێربین، که چیدی وته‌گه‌لی وه‌ک خه‌تابارکردنی به‌رانبه‌ر به‌کارنه‌هێنین، چونکه ته‌نها گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی ده‌توانێت یارمه‌تییمان بدات، که باشتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه و سکاڵادا بکه‌ین.
ساڵانێک من له‌ژێر کاریگه‌رێتیی دونیای نووسیینی کوردییدا، که به زمانی گورگ ده‌دوێت، ڕه‌ق بووم له نووسیین و گفتووگۆدا وه‌ک به‌رد. به‌ڵام دواجار تێگه‌یشتم، که بێجگه له هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره هیچی تر ناکه‌م. له هه‌ڵه‌کانمه‌وه فێر بووم، چونکه هه‌ڵه‌کانیشم پێویستییه‌کی ڕوودان بوون بۆ گه‌یشتنی من به ئیمڕۆ. ئه‌وه به‌ته‌نها سیاسه‌تکردن نییه له‌ناو ئێمه‌دا تووندوتیژه، ئه‌وه به‌ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه نییه له‌ناو ئێمه‌دا تووندوتیژه، به‌ڵکوو دواندنی منداڵێکی شه‌ش حه‌وت ساڵانه‌شمان تووندوتیژه. به تووڕه‌بوون دروستده‌کرێین، به تووڕه‌بوون له‌دایک ده‌بین و تووڕه‌ش ده‌ژیین.
کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیی، کێشه‌گه‌لێکن، که نه‌ک به‌ته‌نها کارکردن تێیدا بۆ چاککردنی ماندووت ده‌کات، به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت قسه‌کردن له‌سه‌ریشی ئاسان نییه، چونکه مرۆڤ ماندوو ده‌بێت له‌وه‌ی، که به‌رده‌وام بدوێت و ئه‌نجامی دواندنه‌که‌ش کێشه‌کان زیاتر سه‌ختر بکات، وه‌ک له‌وه‌ی یارمه‌تیی بدات بۆ چاککردنی.
تووندوتیژییه‌کانی ئێمه ته‌نها کۆمه‌ڵێک تووندوتیژیی فیزیکیی نین، به‌ڵکوو ڕۆحییشن. ڕۆژانه هه‌واڵی کووشتنی چه‌ند که‌س بڵاوده‌بێته‌وه، ڕۆژانه سێ ئه‌وه‌نده کووشتنی ڕۆحیی ڕووده‌دات و که‌سیش باسی ناکات. ته‌نانه‌ت میدیاکانی ئێمه خۆیان بکه‌ری ئه‌م کووشتنه‌ن، خۆیان بکووژن و له‌سه‌ری کورسیی داد دانیشتوون. میدیا له‌لایه‌ک پۆلیسه و له‌لایه‌کیش دادوه‌ر. به‌ڵام چییبکرێت، که کورد ببێته خاوه‌نی پراکتیزه‌کردنی گفتووگۆیه‌کی ئازاد له تووندوتیژیی؟ ئه‌مجۆره گفتووگۆیانه سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا بگرێته‌وه، له خێزانه‌وه هه‌تاوه‌کوو په‌رله‌مان. به گه‌ڕانه‌وه بۆ “مارشاڵ بی ڕۆزنبێرگ،Marshall B. Rosenberg”، تێده‌گه‌ین که گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی چه‌ند گرنگه له ژیانی کۆمه‌ڵدا. قسه‌کردن به واتای وه‌لانانی نموونه کۆنه‌کانی قسه‌کردن له‌سه‌ر به‌رگرییکردن، گه‌ڕانه‌وه و هێرشکردن. گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی به واتای که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رگریی و کاردانه‌وه‌ی تووندوتیژ. گفتووگۆکردن به واتای پێ‌زانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی نرخ، ئاگا له‌یه‌کتربوون و هه‌ستکردن و حه‌زی له دڵه‌وه بتوانیت به‌رانبه‌ره‌که‌ت وه‌ربگریت.
کۆمه‌ڵگای ئێمه لێوانلێوه له تووندوتیژیی، له خێزاندا، له شه‌قام و داموده‌زگاکاندا، له میدیاکاندا ..هتد. تاکی ئێمه تاکی ڕادیکاڵ و تووندوتیژه چ فیزیکیی چ ده‌روونیی. به‌ڵام بۆچیی کۆمه‌ڵگای کوردیی فێری هونه‌ری قسه‌کردن و هه‌ستی زه‌ڕافه نابێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندیی به ویست و به درککردنه‌وه هه‌یه. واته له وه‌ڵامدا ده‌توانم بڵێم، که تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئاماده نییه فێر بێت، چونکه ویستی نییه. هه‌مانکاتیش ده‌توانم بڵێم، که تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه د‌رکی به هه‌بوونی هونه‌ری گفتووگۆی زه‌ڕافه نه‌کردووه، که له ڕێگایه‌وه چه‌ند باشتر ده‌توانێت بدوێت و دواجار به‌هۆی دواندنێکی تره‌وه چه‌ند باشتر به‌بێ تووندوتیژیی ده‌توانێت بژیی. زه‌ڕافه سیمبوڵی هه‌ست و میهره‌بانییه.
بۆئه‌وه‌ی له زمانی زه‌ڕافه بگه‌ین، پێویسته فێربین به‌بێ تووندوتیژیی قسه بکه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ش بتوانین پێویسته مارشاڵ ڕۆزنبێرگ بناسین. چونکه ڕۆزنبێرگ دۆزه‌ره‌وه‌ی ئه‌م میتهۆدی قسه‌کردنه‌یه به‌بێ تووندوتیژیی. تاکی کورد فێربووه به زمانی گورگ بدوێت، ئه‌م دواندنه کات و شوێنی بۆ نییه، ته‌نانه‌ت تاک، که به‌یانییان له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت تاکه ئیمپولسێکی بچووکی به‌سه بۆئه‌وه‌ی به زمانی گورگ وه‌ڵامی به‌رانبه‌ره‌که‌ی بداته‌وه، به‌بێ گوێپێدانه ئه‌وه‌ی، که کێ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات. تاک بۆ ئه‌وه‌ی بگات به حه‌زه‌کانی، یان بۆ ئه‌وه‌ی بگات به ماف و به‌رگریی له خۆی بکات، فێربووه به زمانی گورگ بدوێت. زمانی گورگ زمانی سکاڵا و زمانی ئه‌گره‌سیڤیتێته، زمانی ددان جیڕکردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه. ئه‌م زمانه زمانی پڕ تووندوتیژییه. له زمانی گورگدا به‌رده‌وام گوێمان لێیه، که تاک ده‌ڵێ، “تۆ وات وت، وات کرد، وا هه‌ڵستایت و وا ڕۆیشتیت. هه‌میشه وا ده‌ڵێی، وا ده‌که‌ی و وا ده‌ڕۆی. دیسانه‌وه کردت، وتت، ڕۆیشتیت”. زمانی گورگ هه‌میشه هه‌وڵی خستنه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌تا له به‌رانبه‌ردا ده‌دات، که‌سی به‌رانبه‌ر ته‌ریق بکاته‌وه، ترس له که‌سی به‌رانبه‌ردا دروستبکات. مارشاڵ ده‌ڵێ، زمانی گورگ له خوێنماندا نییه، به‌ڵکوو ئێمه ده‌توانین وه‌ک زه‌ڕافه‌ش قسه‌بکه‌ین.
زه‌ڕافه خاوه‌نی ملێکی درێژه، که گورگ نییه‌تی، له‌به‌رئه‌مه زه‌ڕافه هه‌میشه ده‌ڕوانێته چوارده‌وری خۆی و باشتر کۆنترۆڵی باروودۆخ ده‌کات. چه‌قی باس لێره‌دا بردنه‌وه یان دۆڕاندن نییه له گفتووگۆدا، به‌ڵکوو هه‌ست و پێکه‌وه‌یی و هاوکارییکردنه له کارکردن‌دا له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا. مارشاڵ پێیوایه، مرۆڤ له سروشته‌وه خاوه‌نی ئه‌و تێندێنسه‌یه، که به ئاشتیی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بدوێن. مارشاڵ له‌ژێر کاریگه‌رێتیی کارڵ ڕۆجه‌رسدا، که قووتابخانه‌یه‌کی هومانیستییه، سروشتی مرۆڤ به سروشتێکی باش ده‌ناسێنێت. به‌ڵام من وه‌ک تاکێکی فرۆیدیانه پێموایه، که مرۆڤ له سروشته‌وه خراپه. مرۆڤ ده‌یه‌وێت له حه‌زه‌کانی و ویسته‌کانیدا ئاسووده بژیی. به‌ڵام به‌و سروشته‌ی، که تاک هه‌یه‌تی ڕێگا به‌وه نادات، که تاکێکی تر ئاسووده له حه‌ز و ویسته‌کانیدا بژیی. هه‌ندێک تاکی تر له سروشته‌وه خاوه‌نی حه‌ز و ویستی شه‌ڕانگێزن. لێره‌وه کێشه‌کانی گفتووگۆکردنی تووندوتیژیی پیشانمان ده‌دات، که حه‌ز و ویستی یه‌کێکیان له نائاسووده‌ییدایه. مرۆڤ ده‌یه‌وێت په‌سه‌ندبکرێت، ڕاستیی ده‌وێت، به‌خشنده‌یی ده‌وێت، نزیکیی و باوه‌ڕی ده‌وێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له ئارامییدا ڕوونه‌ده‌ن، تووندوتیژیی له گفتووگۆکردندا دروستده‌بێت، که دواجار هه‌ڵکووتانی فیزیکیی لێده‌که‌وێته‌وه.
ته‌نانه‌ت له خێزاندا، له‌نێوان ژن و مێرددا، باوک و منداڵدا، دایک و منداڵدا، زمانی گورگ زاڵده‌سته له گفتووگۆکردندا. دواندن هه‌میشه به خه‌تابارکردنی یه‌کتریی ده‌ستپێده‌کات. ” تۆ هه‌میشه هه‌قت نییه، که چیی ڕووده‌دات، تۆ هه‌میشه دره‌نگ دێیت، تۆ هی ئه‌وه نیت، که پشتت پێببه‌سترێت ..هتد.”. تاک پێویسته تێبگات، که هه‌سته‌کانی هیچ په‌یوه‌ندیی به که‌سێکی تره‌وه نییه، به‌ڵکوو هی خۆیه‌تی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی واتای ئه‌وه نییه، که مرۆڤ هه‌سته نێگه‌تیڤه‌کانی خۆی بشارێته‌وه و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌کات، له‌پێناوی پاراستنی هاڕمۆنییدا. پێدانی تێگه‌یشتن و هه‌ست به به‌رانبه‌ر تاکه پێویستییه‌ک نییه، به‌ڵکوو تاک خۆیشی پێویستی به‌وه‌یه، که که‌سی تر تێیبگات و هه‌ستی بداتێ.
بۆچیی مرۆڤه‌کان یه‌کتریی بریندار ده‌که‌ن؟
مارشاڵ ڕۆزنبێرگ له خێزانێکی یه‌هووددا له ئه‌مێریکا هاتۆته دونیاوه، له سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووهه‌مدا ساڵی 1943، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی خێزانه‌که‌یانه‌وه بۆ ” Detroit, Michigan “، مارشاڵ ده‌که‌وێته چه‌قی شه‌ڕی نێوان ڕاسه‌کانه‌وه. به‌هۆی ئه‌مه‌وه مارشاڵ به‌رده‌وام تێهه‌ڵدراوه، جنێویان پێداوه، مۆبیان کردووه و شکاندوویانه‌ته‌وه. ئه‌م ئه‌زموونه وا له مارشاڵ ده‌کات، که بپرسێت، بۆچیی مرۆڤه‌کان یه‌کتریی بریندار ده‌که‌ن، چیی وایان لێده‌کات، که حه‌ز به بینینی یه‌کتر له ئازار چه‌شتندا بکه‌ن، حه‌ز به شکاندن و ڕیسواکردنی یه‌کتر بکه‌ن؟ له ڕاستییدا ئه‌م پرسیاره پێویسته ئیمڕۆ هه‌موو تاکێکی کورد له خۆی بکات.
مارشاڵ له ڕێگای خوێندنی ده‌روونناسییه‌وه و به میتهۆدی تێراپیی له ڕێگای گفتووگۆوه سه‌ر به قووتابخانه‌ی ڕۆجه‌رس، له گه‌ڕانی بێ وچاندایه بۆ وه‌ڵامێک، که دواجار له ساڵی1963 دا مۆدێلی گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی به‌رهه‌مدێنێت و ده‌یخاته پرۆژه‌ی فێربوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی شه‌ڕی ڕاسه‌کان. مارشاڵ ڕۆزنبێرگ ئیمڕۆ “میدیاتۆر”یه‌کی کۆنفلیکته‌کانه، مه‌شقه‌کانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان له بیست و پێنج وڵات‌دا کاری پێده‌کرێت. ده‌توانم بڵێم، که کورد یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی، که پێویستییه‌کی گه‌وره‌ی به مه‌شقه‌کانی مارشاڵ ڕۆزنبێرگه. ئه‌م هه‌موو جۆره یه‌کێتیی فڵان و فیساره هه‌یه، ئه‌م هه‌موو جۆره فڵان و فیسار ڕێکخراوه هه‌یه، به‌ڵام تاکه ئینستیتووتێک نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی، که پێویستییه‌کی گه‌وره‌مان پێی هه‌یه.
کورد له باشووردا ده‌توانێت قازانجێکی گه‌وره له مۆدێله‌که‌ی مارشاڵ ڕۆزنبێرگ بکات. له قووتابخانه سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندیی، دواناوه‌ندیی هه‌تا زانکۆ و ئه‌کادێمیاکان. له ده‌زگاکانی پۆلیس، سووپا، هێزی پێشمه‌رگه‌دا پراکتیزه‌ی بکه‌ن. گفتووگۆی بێ تووندوتیژیی بریتییه له چۆنێتیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کترییدا، گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا و زانیاریی له ئاشتییدا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به ئاسانیی و بێ تووندوتیژیی.
مۆدێله‌که‌ی مارشاڵ په‌یوه‌ندیی به چۆنێتیی مۆتیڤه‌کانی مامه‌ڵه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌یه، که به‌خته‌وه‌رکردنی مۆتیڤه‌کانی مامه‌ڵه‌ی تاک له‌وه‌دایه، که حه‌زه‌کانی تێر بکات و به‌هۆشیه‌وه ژیانی خۆی و به‌رانبه‌ره‌که‌شی خۆش بکات. له ڕیالیتێتدا ژیان به شێوه‌یه‌کی تر ده‌گوزه‌رێت، که مۆتیڤه‌کانی مامه‌ڵه‌کان، ترس و خه‌تا و شه‌رم و ڕق هه‌ڵیان ده‌سووڕێنێت. له دیدی ڕۆزنبێرگه‌وه، تووندوتیژیی بریتییه له فۆڕمێکی تووندوتیژ، هه‌ستی خه‌تا، شه‌رم و ترس، که وه‌ک فاکتۆری ده‌سته‌ڵات به‌کارده‌هێنرێت. واته تاکی خاوه‌ن ئه‌م یه‌کانه هه‌میشه ئه‌م یه‌کانه له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا کۆده‌کاته‌وه و بۆ پراکتیزه‌کردنی ده‌سته‌ڵات به‌کاری ده‌هێنێت. ژن ده‌یه‌وێت ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر مێرددا هه‌بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، دایک و باوک به‌سه‌ر منداڵدا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. تاک به‌سه‌ر تاکێکی تردا، میدیا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا، سیاسیی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا …هتد.
هه‌ر مرۆڤه و بۆ خۆی وه‌ک ئیندیڤیدووم به شێوه‌یه‌کی جیا له تووندوتیژیی ده‌ڕوانێت و خاوه‌نی وێنه هه‌ستێکی تایبه‌ته بۆی. واته ئه‌وه‌ی لای که‌سی یه‌که‌م خاوه‌نی هه‌ست و وێنه‌یه‌کی تووندوتیژه ده‌شێت لای که‌سی دووهه‌م ئه‌م وێنه و هه‌سته بوونی نه‌بێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ئه‌م هه‌ست و وێنه تووندوتیژه بوونی نه‌بێت. له به‌شێکی زۆری کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا تووندوتیژیی له گفتووگۆدا بوونی نییه، تا ئه‌و سنوره‌ی مرۆڤه‌کان مۆڕاڵانه و بێ جنێودان به یه‌کتریی له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بدوێن. به‌ڵام جنێونه‌دان و مۆڕاڵانه قسه‌کردن واتای نه‌بوونی تووندوتیژیی نییه له گفتووگۆکردندا. پێمانوایه، که گفتووگۆکان تووندوتیژ نین، به‌ڵام به‌رده‌وام وشه‌کان ده‌بنه هۆی بریندارکردنی چ خۆمان و چ به‌رانبه‌ره‌که‌شمان.
دیارده‌یه‌کی پریمیتیڤی باو له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بریتییه له‌وه‌ی “فڵان دڵی ناسکه به هه‌موو شتێک بریندار ده‌بێت”. به‌ڵام تاک ئاماده نییه بیر بکاته‌وه له‌وه‌ی، که چیی گووتووه به که‌سی به‌رانبه‌ر. تووندوتیژیه‌کانی خۆی له وته‌کانیدا نابینێت. بۆچیی که‌سی قسه‌که‌ر ئه‌م تووندوتیژییه نابینێت، هه‌وڵده‌ده‌م له کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر. ئامانج له هه‌موو ئه‌مجۆره بریندارکردنانه‌دا بریتییه له به‌ده‌ستهێنان و پراکتیزه‌کردنی ده‌سته‌ڵات. له‌لای مارشاڵ ڕۆزنبێرگ تووندوتیژیی هه‌موو شتێکه، که تاکێک ده‌یکات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به‌سه‌ر که‌سی به‌رانبه‌ردا هه‌بێت. ته‌نانه‌ت خودی پێدانی خه‌ڵات و به‌خشیش جۆرێکه له تووندوتیژیی، که تاک له‌پێناوی پراکتیزه‌کردنی ده‌سته‌ڵاتدا به‌سه‌ر که‌سی خه‌ڵاتکراودا به‌کاری ده‌هێنێت. هه‌وڵی دروستکردنی هه‌ستی خه‌تا له به‌رانبه‌ردا، ته‌ریقکردنه‌وه، ترساندن …هتد. هه‌موو ئه‌مانه تووندوتیژیین، که به‌رانبه‌ر تاکێکی تر به‌کاردێت.
من خودی خۆم یه‌کێکم له قوربانییه‌کانی تووندوتیژیی، که ئامانجی هه‌موو ئه‌و تاکانه‌ی تووندوتیژییان له‌گه‌ڵدا به‌کارهێناوم سه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتیان بووه به‌سه‌رمدا. ئینجا تاک نووسه‌ره، ڕۆژنامه‌وانه، ئه‌ندامی ستافی ڕۆژنامه‌یه‌که یان هه‌ر هاووڵاتییه‌کی تر هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت. تاک له فه‌یسبووکیشدا به زمانی گورگ ده‌دوێت، له‌وێشدا به نموونه‌ی ماڵ و شه‌قام و هه‌ر شوێنێکی تر تووندوتیژیی پێشڕه‌وی گفتووگۆکانیانه. پێویستمان به گه‌ردنی زه‌ڕافه‌یه، هه‌تاوه‌کوو ماوه‌یه‌کی درێژی باشی وامان هه‌بێت، که وشه‌کان پێشئه‌وه‌ی بێنه ده‌ره‌وه له ده‌ممانه‌وه کاریان تێدا بکه‌ین. تۆنێکی تریان پێبده‌ین به جۆرێکی تر فۆرمه‌له‌یان بکه‌ین. ملێکی درێژمان ده‌وێت، که توانای کۆنترۆڵکردنی ده‌وروبه‌ری خۆی هه‌بێت، توانای دیتنی هه‌موو دێتایلێکی بچووک و گه‌وره‌ی هه‌بێت. دڵێکی زه‌ڕافه‌مان ده‌وێت، که بناغه‌ی ژیانی له‌سه‌ر هێمنیی و ئاشتیی و به‌خته‌وه‌ریی لێدابێت.
باش و خراپ:
سروشتی مرۆڤ و کرداره‌کانی دوو شتی جیاوازن، هه‌ربۆیه زۆرجار ئه‌م دوانه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا یه‌کناگرنه‌وه. ده‌شێت مرۆڤێک له سروشته‌وه باش بێت، به‌ڵام کرده‌کانی خراپ بن. بۆ نموونه ده‌شێت مرۆڤێک زانایه‌کی باش بێت، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نییه، که مرۆڤێکی باشیشه. من هیوایه‌کی گه‌وره له ئێستاماندا نابینم، که بتوانین باشتر بژیین و باشتر مامه‌ڵه‌ی یه‌کتر بکه‌ین، به‌ڵام ده‌کرێت ئه‌م هیوایه له منداڵانماندا ببینین، چونکه ئه‌وان باشتر له ئێمه فێرده‌بن به‌شێوه‌یه‌کی تر بدوێن و مامه‌ڵه بکه‌ن. به‌ڵام پێویسته دایک و باوکان هاوکاریی له‌م پرۆسه‌یه‌دا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵان ئه‌م مۆدێلی گفتووگۆی بێ تووندوتیژییه چ له خۆیاندا بهێڵنه‌وه و چ بیشیگه‌یه‌ننه ئاینده. ئه‌وه‌ی ئێمه پێویستمان نییه بریتییه له زمانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی و ده‌سته‌ڵات، ئه‌م زمانه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو جۆره تووندوتیژییه‌که. له ته‌واوی ئه‌و وتانه‌ی سیاسییه‌کانماندا ڕوون و ئاشکرا و بێ په‌رده ئه‌م زمانه ده‌بیسترێت. ئێمه به‌وشێوه‌یه په‌روه‌رده‌بووین، چ له ماڵه‌وه چ له ده‌ره‌وه‌دا به‌وشێوه‌یه گه‌وره کراوین، هه‌ر بۆیه ئێمه له سروشته‌وه بوونه‌وه‌رگه‌لێکی خراپین. ئێمه کاتێک باش ده‌بین، ئه‌گه‌ر بێتوو سروشتمان بگۆڕین. مارشاڵ ڕۆزنبێرگ بۆیه زه‌ڕافه به نموونه‌ی باشی گفتووگۆ دێنێته‌وه، چونکه زه‌ڕافه ئاژه‌ڵی ده‌شتاییه، خاوه‌نی دڵێکی گه‌وره و باش و مامه‌ڵه‌یه‌کی نه‌رم و نیانه، هه‌ربۆیه کردوویه‌تی به سیمبوڵی زمانی دڵ. له مۆدێلی زه‌ڕافه‌دا جوان و ناشیریین، قه‌ڵه‌و و باریک، ڕه‌ش و سپیی، ژن و پیاو، منداڵ و گه‌وره، زیره‌ک و ته‌مبه‌ڵ، زانا و نه‌زان بوونیان نییه، ئه‌وه‌ی بوونی هه‌یه بریتییه له بوونه‌وه‌ری مرۆڤ.
له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا پرسیارمکرد، که ئاخۆ بۆچیی که‌سی قسه‌که‌ر، که‌سی نووسه‌ر تووندوتیژیی له وته‌کانی خۆیدا نابینێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م خستبووه کۆتایی وتاره‌که‌وه، وا لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م. تاکی کورد، که به زمانی گورگ ده‌دوێت، خاوه‌نی باوه‌ڕێکی گه‌وره‌یه به خۆی، باوه‌ڕێکی گه‌وره‌ی به به‌هره‌که‌ی خۆی هه‌یه و خاوه‌نی نزمتریین ئاستی ئیمپاتییه. تاک نووسه‌ره، سیاسییه، ڕۆژنامه‌وانه، خوێندکاره یان هه‌ر کاره‌یه خاوه‌نی ئه‌و به‌هره و توانایه نییه، که خۆی بخاته جێگای به‌رانبه‌ره‌که‌ی و هه‌ست بکات، که به‌هۆی قسه‌کردن و مامه‌ڵه‌کانی ئه‌مه‌وه، که‌سی به‌رانبه‌ر هه‌ست به چیی ده‌کات یان چلۆن بیرده‌کاته‌وه. تاک لێره‌دا هه‌رچیی هه‌ست هه‌بێت له‌ناو خۆیدا وه‌ک ماشینێکی هاڕڕیین هاڕیویه‌تی. تاک خاوه‌نی سیستێمێکی ناوه‌کییه، که هاوشێوه‌ی سیستێمێکی تۆتالیتا‌ر و تووندوتیژه. تاک هه‌رچیی هه‌سته که‌سییه‌کانه سه‌ره‌تا ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌کات، پاشان له ڕێگای ئه‌شکه‌نجه‌وه له‌ناویان ده‌بات، په‌یوه‌ندییان به هیچ شتێکه‌وه ناهێڵێته‌وه، ناوه‌ڕۆکیان به‌تاڵ ده‌کات، ئینجا به‌بێ ناوه‌ڕۆک و په‌یوه‌ندیی ئازادیان ده‌کات. ئالێره‌دا تاک تاکێکی ئه‌نتی هه‌سته و ئه‌نتی ئیمپاتیی و فه‌نتازییه.
تاک نووسه‌ره، سیاسییه، ڕۆژنامه‌وانه …هتد. ده‌رکه‌وته‌کی نارسیستیانه‌ن، که کار له‌سه‌ر هه‌نجن هه‌نجنکردنی هه‌ست ده‌که‌ن و له خۆیاندا ده‌یهێڵنه‌وه. جه‌سته‌ی ئه‌مانه وه‌ک سارکۆفاگێک “سندوقێکی به‌ردیین، که لاشه‌ی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت” وه‌هایه، که هه‌رچیی هه‌ستی خۆیانه تێیدا به له‌توپه‌کراوی دانراوه. ئه‌مه‌ش تاکی کردووه به تاکێکی هه‌جووکه‌ر، توانج و ته‌شه‌رهاوێژ و سارکاست. هه‌رئه‌وه‌نده که‌سێک ده‌دوێت، ئیتر به خێرایی وته‌کانی ده‌خرێته ژێر ڕه‌خنه‌ی تاکه‌وه. ئه‌گه‌ر تاک نووسه‌ره، ڕۆشنبیره هه‌وڵده‌دات به توانای لۆگیکیی و ئیمپیریی خۆی ته‌واوی وته‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌ڵبوه‌شێنێت. ئه‌گه‌ر سیاسییه به چه‌کووشی خزمه‌ت و نیشتیمانپه‌روه‌ریی ده‌که‌وێته شکاندنی وشه‌کان. قسه‌که‌ر لێره‌دا بۆ تاکی ئاوها هیچ نییه بێجگه له شت. واته ئه‌و وه‌ک مرۆڤ ته‌ماشا ناکرێت، به‌ڵکوو وه‌ک شت، شتگه‌لێک که ئه‌و ڕۆژانه به‌کاریان ده‌هێنێت.
تاک خاوه‌نی به‌تاڵییه‌کی ناوه‌کییه، که به‌هۆیه‌وه بێ ئاره‌زووی ده‌کات و هه‌ستده‌کات، که هیچ نییه بیکات. ئه‌م هه‌ستی به‌تاڵییه کتووپڕ دێت، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ له باسه‌که بگۆڕێت، که تاک چه‌ند کاتژمێرێک پێشتر له خۆشییدا بووه. ئالێره‌دا بوون و ڕیالیتێتی ده‌روونیی تاکی کورد بۆ من ده‌که‌وێته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه. هێگڵ له کتێبی زانستی لۆگیکدا ده‌نووسێت “له هیچه‌وه هیچ به‌رهه‌م نایه‌ت، هیچیش هیچه”. ئه‌گه‌ر ئه‌نالیزه‌ی ئه‌م هیچه له تاکی کورددا بکه‌م، ئه‌وا ده‌یخوێنمه‌وه به ترس له هیچ. ئیتر لێره‌وه له ترس له هیچه‌وه ترس له هه‌موو شت به‌رهه‌م دێت. ئیتر ترس له تاکدا ترسێکی شیرۆنیی و تووڕه‌بوونێکی گه‌وره و تووندوتیژه، که ده‌بێته هۆی پارانۆیدکردنی تاک و پێدانی هه‌ستێکی دیسۆتیاتیڤ، که تاک تێیدا بێجگه له به‌تاڵیی هه‌ست به هیچ شتێکی تر ناکات.
له هه‌ندێک تاکدا سنوری نێوان ڕیالیتێت و فه‌نتازیا هه‌ڵگیراوه. واته ئه‌وه‌ی تاک له فه‌نتازیای خۆیدا هه‌یه‌تی له ڕیاڵدا پراکتیزه‌ی ده‌کات، ئیتر لێره‌وه فه‌نتازیاکانی ده‌بنه ڕیالیتێت. به‌مشێوه‌یه تاک فێرده‌بێت، که ئه‌و توانای چ مانیپیولیره‌کردنی ڕیالیتێت و چ گۆڕیینیشی هه‌یه، به‌وشێوه‌یه‌ی که ئه‌و ده‌یه‌وێت.
27.12.2013