چیدی ڕێژەنابەستم *
ئاخ لە ڕێژەبەستنم لە جەنگی نوێدا
لە کۆتایی جەنگەكانی پێشووی بریتانیادا
وڵاتێکی تازه ھاتە پەیدابوون
خوێنێکی تازە کەوتە بزووتن
بەڵام من چیدی ڕێژەنابەستم
منیش بەشی خۆم لە هیندۆسەکانم کوشتوون
لە هەزاران جەنگی جیاوازا
لەوێ بووم لە چاخە گەڕۆکەکانا
درۆی زۆرێك لە پیاوانم ژنەوت
مەرگی زۆرێکم بەرچاوکەوت
بەڵام من چیدی ڕێژەنابەستم
هەمیشه پیرەکانن بەرەو جەنگ ڕاماندەپێچن
هەمیشهش ھەر لاوەکانن لەنێودەچن
بنواڕە ئەو هەمووەی، ئێمە بە شمشێر و تفەنگ بەدەسمانهێنا
پێمبڵێ هەموو ئەو گشتەی دههێنا ؟
بۆ دزینی کالیفۆرنیا لە وڵاتی مەکسیکان
لە جەنگێکی نێوخۆی خوێناویدا جەنگیم
بەڵێ تەنانەت برای خۆمم کوشت
هەروا چەندانی دیكەش
چیدی ڕێژەنابەستم
ھێرشم بردە سەر سەنگەرەکانی ئاڵمان
لە جەنگێکدا کە کۆتایی بەگشت جەنگەکان هێنا
ئاخ دەبوو ملیۆنێ مرۆڤم کوشتبا
هەنووکە دەیانهوێت دیسانەوە بمبەنەوە
بەڵام من چیدی ڕێژەنابەستم
هەمیشه پیرەکانن بەرەو جەنگ ڕاماندەپێچن
هەمیشهش ھەر لاوەکانن لەنێودەچن
بنواڕە ئەو هەمووەی، ئێمە بە شمشێر و تفەنگ بەدەسمانهێنا
پێمبڵێ ئەو هەمووە شتەی دەهێنا ؟
بۆ دوا فەرمان بە ئاسمانی یاباندا فڕیم
چاندنی قارچکی ژەهراوی بێئەژمار
کاتێ سووتانی شارەکانم دیت
زانیم کە خەریکە فێردەبم
کە چیدیکە ڕێژەنەبەستم
ھەر ئێستا هاواری ڕابەرانی کارگەران، کارگەکانی موشەك دادەخەن
هاواری یەکگرتووی میوەچنان لە کەنارەکانی کوبا
“ئاشتی” پێدەڵێن یا ” دژەخونی”
“ئەوین”ی پێدەڵێن یا “هۆکار”
بەڵام من چیدیكە ڕێژە نابەستم
Phil Ochs
و. ھەژێن
* ڕێژەنەبەستن بە واتای نەچوونە شەڕ و جەنگین