هه‌ناسه‌کانی خۆڵ …..عومه‌ر حاجی ده‌ربه‌نی
-1-
سینه‌م هێنده ته‌سك بۆته‌وه
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
به به‌ری هه‌ناسه قوڵه‌کانم ناکات
-2-
په‌نجه‌کانم دایه دادگای گه‌ستن
چون له به‌ستنی قرتیلهکهیدا
ده‌سکێ پرچی ته‌ڕم له خاچ دا
-3 –
گه‌ر چاوی گه‌شێ مناڵه ئهنفالێکیان
بکردایه به مۆم
ماڵ به ماڵی ئه‌م هه‌رێمه تاریکه‌ی
ده‌کرده چراخان
-4-
حه‌ز ناکه‌م له شوێنت بێم
چونکه ده‌ترسم
شوێن پێکانت بشێوێنم و
ئیتر هیواکانی گه‌ڕانه‌وه‌ت کوێر بن
-5-
هه‌تا خۆشه‌ویستیم
نه‌خسته چاوی خۆری شیعر
نه‌مزانی زێـــــــڕه
-6-
چاوه‌کانی من و ئاسمان
له یه‌ك وه‌رزدا ده‌گه‌نه یه‌ك
ئه‌ویش وه‌رزی گریانه
-7-
بایه‌ك له لم
ئاسمانێك له خۆڵ
زه‌مه‌نێك پڕ له زوڵم
چاوێك پڕ له تاڵانی
وێرانه‌یه‌کیان دروست کرد
ناویان نا
شاری خه‌ونه‌کان له گه‌رمیان
-8-
له‌وه‌ته‌ی هه‌م
به دوای ته‌زبیحێکی ده‌ستی رۆژدا وێڵم
که ده‌ستم ده‌گاته گوڵه‌نگی پرچی
له پڕێکا شه‌و دێت و
به ده‌ستمه‌وه هه‌ڵی دهپروچقێنێ
-9-
دڵم له ڕوباری عهشقێکا غه‌رق بوو
به بێ ڕۆح و به بێ جه‌سته
تا ئێسته‌ش هیچ ماسیه‌کی خیانه‌ت و
قه‌وزه‌یه‌کی دوو دڵی
زه‌بریان پێ نه‌بردوه
-10-
پشتمان به پشتی ئاو قایم کراوه
هه‌تا ئه‌ژنۆمان
وه‌ك و نێرگس له مێرگدا نووقم بووه
ئاو که‌پری سه‌رمانه
هێنده له ئاوا سه‌مامان کرد
پێمان ده‌ڵێن ماسی
دیاره به که‌له‌بچه‌وه
ده‌مان به‌نه سه‌ر به‌نده‌ره‌کان
بۆیه له جیاتی لێو
لوتمانی تێ ده‌سوین و
هه‌میشه خاکی پێکه‌نینمان
شه‌قار شه‌قاره
به‌هاری 2008 ده‌ربه‌ن