
گۆڕان و كۆنگره و ره‌خنه
1. كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كان
پۆلێنكرنی ره‌خنه‌گران به ره‌خنه‌گری “باش و خراپ و داخ له‌دڵ و دوژمن و برینداركه‌ر و شه‌خسی” شتێكه كه له‌ریشه‌وه باوه‌ڕم پێینه‌بووه، راستیه‌كه‌ی ره‌خنه چۆنێتی روانینی ره‌خنه‌لێگیراو ده‌ریده‌خات و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، گرنگ نیه كه‌سه‌كه كێیه ره‌خنه ده‌گرێت و چ كاره‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه له‌م ره‌خنه‌یه تێده‌گه‌یت وه‌ك تێگه‌یشتن له رووی ناوه‌وه‌ی “رووداو” نه‌ك له “دا‌و”ی “روداو”ه‌كه. ئه‌وكات یان ره‌خنه‌لێگراو و به‌هێزتر ده‌كات یان چاكیده‌كاته‌وه و ده‌یخاته‌وه سه‌ر سكه، له‌مه‌ش بترازێت ئه‌وا ده‌ستبردنه بۆ پینه‌كردن و پۆلێنكردنی ره‌خنه‌گران و ئه‌وانه‌ی به‌دڵی بوون و برینداركه‌ر نه‌بوون پێیانده‌ڵێت “مه‌نتیقی” ئه‌وانه‌شی كاریگه‌ربوون ده‌ڵێت “قسه‌ی نه‌یار” و به هه‌ندێكیشیان ده‌ڵێت “رۆتینی”، ئه‌مه رێك یانی تێنه‌گه‌یشتن له رووداو و ره‌خنه و نوسین. یانی ئه‌و دۆخه‌ی هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانی تێكه‌وتووه به گۆڕانیشه‌وه، كه ئه‌یه‌وێت وا خۆی ده‌رنه‌خات.
له‌سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌كه‌یدا ره‌خنه‌ی زۆر له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌گیرێت، ئه‌ویش رێك له‌به‌رامبه‌ردا له‌بری قوڵبونه‌وه له ره‌خنه‌كان و تێگه‌یشتن لێیان دێت پۆلێن بۆ ره‌خنه‌گران ده‌كات، ده‌یانكاته سێ به‌ره‌وه ئه‌مه‌ش دیاره ته‌نها توانای “قوتدان و تێگه‌یشتن”ی نیه له ره‌خنه‌كه، گه‌رنا ئیشی حزب نیه پۆلێن بۆ رۆژنامه‌نوسان و ره‌خنه‌گران و نوسه‌ره‌كان بكات، به‌ڵكو ئیشی ئه‌و بریتیه له “خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه”، پۆلێن‌كردن ئیشی ئه‌و توێژه‌رانه‌یه كه دواتر دیراسه‌ی دۆخی ره‌خنه‌گرتن ده‌كه‌ن لای نوسه‌ران له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
تێگه‌یشتن له ره‌خنه بریتیه له “دۆزینه‌وه‌ی نه‌نگیه‌كانی خۆت” له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كدا، ئاوێنه واته ره‌خنه‌گره‌كه، واته له‌میانی ره‌خنه‌گره‌كانه‌وه نه‌نگیه‌كان ده‌دۆزینه‌وه، كه‌سمان نیه بچێته‌به‌رده‌م ئاوێنه و ته‌نها له چاكی و جوانیه‌كان بڕوانێت و چاكیان بكاته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌وه ئه‌و جێیه‌ی جوان نیه جوانی ده‌كه‌ینه‌وه، چاكیه‌كان خۆیان چاكن و خراپه‌كان چاك ده‌كه‌ینه‌وه. دۆخی حزبایه‌تی هه‌رێم رێگ له‌م ته‌نگژه‌دایه: وه‌ك ئه‌وه وایه كه ده‌چێته‌به‌رده‌م ئاوێنه له‌بری ئه‌وه‌ی له نه‌نگیه‌كانی خۆی تێبگات له ئاوێنه‌كه توڕه‌ده‌بێت و پۆلێنی ئاوێنه‌كه ده‌كات بۆ دووله‌ت “له‌تێكی باش” كه چاكیه‌كانی نیشان ده‌دات له‌تێكی “دوژمن” كه پێی ده‌ڵێت ئه‌وێت ناشیرینه. له كاتێكدا ئاوێنه هه‌ر ئاوێنه‌یه و دوژمن و دۆستی نیه، به‌داخه‌وه له ره‌خنه‌گرتن له كۆنگره و ئه‌دای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌خنه‌گرانی گۆڕان روبه‌ڕوی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بنه‌وه و له بایكۆتكردنه‌وه تا تۆمه‌ت دروستكردن و دوژمن سه‌یركردن به‌داوی خۆیدا ده‌هێنێت. بۆ خۆشم هیچ باكم نیه له كام به‌ره‌م له پۆلێنه‌كه‌دا من ره‌خنه‌ده‌گرم، یان ئاوێنه‌كه‌م ئه‌شكێنن یان تێده‌گه‌ن خه‌راباته‌كه له كوێدایه.
بۆیه ده‌ڵێم كه‌سێتی ره‌خنه‌گره‌كه گرنگ نیه، گرنگ تێگه‌یشتنه، چونكه گه‌ر ره‌خنه‌گری دۆست و دوژمن هه‌بێت ئه‌وا هیچ كاریگه‌ریه‌كی ره‌خنه‌گر نامێنێ، گه‌ر وابێت ئه‌وا 20 ساڵی رابردووی پاساوی پارتی و یه‌كێتی راست بوو كه ده‌یانوت: “ره‌خنه‌گره‌كان دوژمنن به پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی قه‌ومی و له رقه‌وه ره‌خنه‌ده‌گرن بۆیه به‌گوێیان ناكه‌ین”، چونكه زۆرینه‌ی ره‌های ره‌خنه‌گرانی پارتی و یه‌كێتی له ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی بوون و نه‌یاری پله‌یه‌كی سیاسیشی بوون نه‌ك ره‌خنه‌لێگر. له‌به‌رئه‌وه هه‌ركه‌س له دوژمنه‌وه تا دۆست و بازنه بچوكه‌كانی ناوخودی گۆڕان گرنگ نیه دۆستن یان دوژمن به‌ڵكو ره‌خنه‌یه و ئیمكانی هه‌یه راست بێت و قوڵیش بێت گه‌رچی نه‌یار بێت. مۆدێڵێكی زۆر خراپه وا بكه‌ین ته‌نها ره‌خنه له هاوسۆزه‌كانی خۆمان وه‌رگرین، چونكه ئه‌مه بناغه‌ی دامه‌زراندنی رۆشنبیر و ره‌خنه‌گری ده‌سته‌مۆیه كه به‌داخه‌وه مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره له حزبه‌كان خه‌ریكی به‌هه‌مهێنانی ئه‌م مۆدیله‌یه و له‌وه‌ش زیاتر به داخه‌وه رۆشنبیرانیش كه‌وتونه‌ته ناو ئه‌م ته‌ڵه مه‌ترسیداره‌ی ملكه‌چیه‌وه.
2.كۆنگره و شه‌رعیه‌ت
كۆنگره‌ی گۆڕان، ته‌نها یه‌ك كێشه‌ی سه‌ره‌كی هه‌مان كات پرسیاریش به‌ستنه‌كه‌ی پێویست ده‌كات: ئایا كێ گۆڕان به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ واته هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌ك بۆ ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی گۆڕان، گه‌رنا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن “هه‌ڵبژاردن گرنگ نیه و به‌رنامه گرنگه” ئه‌وه پاساوێكی خۆخه‌ڵه‌تێن و فریوده‌ره، چونكه به‌رنامه‌ی گۆڕان و ئه‌نگێزه‌ی دروستبوون و هۆكاره‌كانی دیارن و بایی ئه‌وه‌نده‌ش كه ده‌كاته 24 كورسی خه‌ڵك شه‌رعیه‌تی پێداوه، ئێستا ماوه‌ته‌وه له كۆنگره‌یه‌كه‌وه ده‌سته‌یه‌ك دیاریبكرێت بۆ شه‌رعیه‌ت پێدانی كه‌سانێك كه ئه‌و به‌رنامه‌ی “24 كورسی”ه‌كه جێبه‌جێ بكات. خه‌ڵك بایی به‌رنامه‌كه شه‌رعیه‌تی دا به گۆڕان ئێستا هه‌ناوی گۆڕان پێویستی به شه‌رعیه‌ته، له‌به‌رئه‌وه گه‌ر كۆنگره‌یه‌ك ئه‌م كێشه هه‌ناویه حه‌ل نه‌كات پاساوی به‌ستنی نیه.
كۆنگره بۆ ده‌ره‌وه‌ی گۆڕان ناوێكی گه‌وره مه‌غزایه‌كی قوڵی هه‌یه چونكه بۆ هێزێكی نوێی بانگه‌شه‌كاری “دیموكراسی و ریفۆرمخواز” ده‌مێكه هاوڵاتیان چاوڕوانن ئه‌م هێزه بچێته ژێر ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه و له‌سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی ده‌ڕوانن، ره‌نگه بۆ “گۆڕانخوازه‌كان” ئاسایی بێت هه‌ر جۆرێك به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ بازنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی گۆران ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه:
1. جۆن دیوی ده‌ڵێت: “دیموكراسیه‌تی كۆمه‌ڵگه له دیموكراسیه‌تی پۆله‌كانی خوێندنگه‌وه ده‌ست پێده‌كات”، ئه‌م رسته‌یه به‌و دیوه‌شدا راسته كه بڵێین: دیموكراسیه‌تی سیاسیش له دیموكراسیه‌تی حزبه‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، چونكه حزب دینه‌مۆی دیموكراسیه‌تی سیاسیه، دیموكراسیه‌تی حزبیش له بازنه بچوكه‌كانیه‌وه تاقیده‌كرێته‌وه. راسته هه‌ڵبژاردن یه‌كسان نیه به دیموكراسی به‌ڵام خۆ ده‌روازه و سه‌ره‌كیترین میكانیزمی دیموكراتیزه‌كردنی هه‌ر هێزێكه. لێره‌وه مه‌سه‌له‌ی شه‌رعیه‌ت دێته پێشه‌وه. ئایا له بازنه بچوكه‌كانه‌وه ئه‌ندامان ره‌وانه‌ی كۆنگره كراون یان ته‌زكیه‌كراون یان ته‌عینكراوه‌كانی ده‌زگاكان سه‌رچاوه‌ی شه‌رعیه‌ت پێدانن؟
2.ئه‌م هێزه له دروستبونیه‌وه كێشه‌ی شه‌رعیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بووه و كۆنگره ده‌رگایه‌كی گرنگه له جۆر و چۆنێتی شه‌رعیه‌ت پێدانی ئاراسته‌كه‌رانی بززوتنه‌وه‌كه. بۆیه جۆری كۆنگره و چۆنێتی ئه‌ندامبوون له كۆنگره‌كه‌دا ده‌ریده‌خات دیموكراسیه‌تی بچوك بوونی هه‌یه یان نا و له‌وێشه‌وه ئومێد هه‌ڵچنینی داهاتووی خه‌ڵكیش هه‌ر له‌و پێودانگه‌وه ده‌بێت.
3.نزیكه‌كان و خزمان و ده‌رباری ده‌ستڕۆشتوه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌كه تا چه‌ند هه‌لیان بۆ ره‌خساوه له كۆنگره‌دا بن، دیاره به‌وڕاده‌یه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت گۆڕان ده‌یه‌وێت روخساره‌كانی ئێستا شه‌رعیه‌ت وه‌رگرنه‌وه یان به‌پرۆسه‌یه‌كی شه‌فاف و شه‌رعی شه‌رعیه‌ت با به‌هه‌ركه‌سێك كه بازنه‌كانی ده‌یانه‌وێت.
له روانگه‌ی ئه‌م سێ خاڵه‌وه ده‌توانین چه‌ند ئاماژیه‌كمان گیربێت، كه جێگه‌ی گومانی قوڵن و ئومێدی دیموكراسیبوون له‌م هێزه ریفۆرمخوازه‌دا لاوازده‌كات و گیرۆده‌بوونی به ده‌رده‌كانی حزبه‌كانی تره‌وه دوپاتده‌كاته‌وه.
أ. وه‌ك بینیمان زۆرینه‌ی ئه‌ندامان كۆنگره به ته‌زكیه ره‌وانه‌كرابوون.
ب.كه‌سه نزیكه‌كانی به‌رپرسه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه له كۆنگره‌دا بوون و له پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه دوو كوڕه‌كه‌ی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه و له‌مه‌شدا خراپتر له یه‌كێتی كرد.
ج.كۆنگره له مانای خۆی پوچ كراوه‌ته‌وه كه بریتیه له شه‌رعیه‌ت وه‌رگرتنی سه‌ركرده و به‌رێوه‌به‌رانی بزوتنه‌وه‌كه له ناوه‌وه، گه‌رنا شه‌رعیه‌تی ده‌ره‌كی ده‌نگی خه‌ڵكه و 24 كورسی.
د. له تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراسیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه نه‌یتوانی دیموكراسیه‌تی بازنه بچوكه‌كان فه‌راهه‌م بكات تا متمانه‌ی پێبكرێت بۆ كۆنگره‌ی حزبه‌كه و بۆ سیستمی سیاسی كوردستان هێزێكی “راسته‌قینه”ی دیموكراسی بێت، نه‌ك قۆرخكاری دیموكراسی.
دواجار به وته‌ی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه “كۆنگره جێگه‌ی ده‌سته‌گه‌ری نیه”، هه‌ڵبژاردنیش ناكرێت، ئه‌مه له به‌هێزی و داهێنانه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه به‌ڵكو سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌یه كه گۆڕانیش هاوشێوه‌ی پارتی و یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه “وه‌ك ئه‌وان له‌ت بێت” و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شه وه‌ك ئه‌وانه له هه‌ناودا. نه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌روی ئه‌وانه‌بێت، داهێنانه له‌وه‌دا رێگری كرد له له‌تبوون “چونكه ده‌زانێت گۆڕان چه‌ند تابلۆیه‌كی ناته‌بایه و ماڵه‌كه‌ی باش ده‌ناسێت”، هه‌ر ئه‌مه‌شه رۆتینی بوونی كۆنگره‌كه‌ی ده‌رخست نه‌ك داهێنانه‌كه‌ی، به‌سترا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن “كۆنگره‌ی نه‌به‌ست”.