Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
شەقام  …  نەوزاد بەندى

شەقام … نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 

شەقام پڕ بوو لە شیعرى بریندار

لە وتارى کەمئەندام

لە ڕیپۆرتاژى پەککەوتە

لە ڕۆمانى جگەرەکێش 

لە دروشمى بێ تام …….

 

*   *  * 

 

سیلەى شەقامەکان ،

پڕ بوون لە ئاغزە حەرفى تێکشکاو

تەنەکەى خۆڵەکان ،

سیخناخ بوون لە حەرفى خوار و خێچ 

پۆلیس وتارێکیان بەر شەقدا ..

کرێکارێ بە ماڵە ، ناوچاوى شیعرێکى

هێنایە خوار ..

چایچیەک ،

یەخەى ڕۆمانێکى گرتبوو ،

وەک شۆڕەبى ،

ئەیهێنا و ئەیبرد ..

( نەخۆشخانەکان ،

پڕٍ بوون لە وشەى بریندار

لە ڕستەى سەرشکاو ..

لە پەرەگرافى خوێناوى ..

لە لاپەڕەى دڕاو .. )

 

*  *   *  

زیندانەکان پڕ بوون لە کتێبى تاوانبار ..

پڕ بوون لە شاکارى گوناهبار ..

پڕ بوون لە قەڵەمى دڕندە ..

پڕ بوون لە لاپەڕەى داوێن پیس

پڕ بوون لە کۆپلەى پیاو کوژ

پڕ بوون لە کورتە چیرۆکى بەنگَکێش..

پڕ بوون لە داهێنەرى دز 

لە خەڵاتى درۆزن

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.