ستراکتووری که‌ڕاکته‌ری فاشیزم
بۆ ئه‌وه‌ی کورد بتوانێت به‌خته‌وه‌ر بژیی، پێویسته فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی خۆی بداته ده‌ستی خۆشه‌ویستیی و کار و زانین. ئه‌م سێ یه‌که‌یه به‌رهه‌می ئه‌قڵی ڤیلهێلم ڕایشه، که له ساڵی ”1933”ه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ئاکتوێله.
ئه‌م تێکسته ئه‌نالیزه‌کردنێکی ده‌روونناسییانه‌یه له‌سه‌ر چه‌مکی فاشیست. بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ماندوونهکهم، تێکسته‌که به به‌ش، هه‌ر جاره و له قه‌واره‌ی „750“ وشه‌دا ده‌خه‌مه به‌رده‌می خوێنه‌ر.
پێشه‌کیی:
گه‌ڕان به دوای له‌کوێوه هاتنی تووندوتیژیی مرۆڤه‌وه، چاو داخستنه له بینینی ڕاستیی ڕووتی ئێمه وه‌ک مرۆڤ. مرۆڤ خاوه‌نی ویستێکی شاردراوه‌ی بیۆلۆگییه، که له ڕێگای کو‌لتوور و په‌روه‌رده‌کردنێکی ئایینییه‌وه هه‌زاران ساڵه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیی. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه ڤیلهێلم ڕایش فاشیسمووس به ستراکتوری که‌ڕاکته‌ری ئیڕاسیۆناڵ ده‌ناسێنێت. لێره‌وه هه‌روه‌ک هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا فاشیسمووس له‌ناوماندایه، فاشیسمووس له ستراکتووری کهڕاکتهرماندایه. فاشیسمووس بریتییه له ستراکتووری که‌ڕاکته‌ری ئۆرگانیزه‌کراو. فاشیسمووس له ئێستاماندایه، له کۆنفلیکتهکانی کۆمه‌ڵگای کوردییدایه. کورد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وشی ژیانی پڕ تووندوتیژیی ئێستای و ئاگۆنییدا، پێویسته ئه‌نالیزه‌ی ستراکتوری که‌ڕاکته‌ری تاکه‌کانی بکات. من بۆیه باس له ئاگۆنیی ده‌که‌م، چونکه ئه‌م شه‌ڕه‌ی ئێستا له باشووردا زاڵده‌سته، شه‌ڕێکی به‌رده‌وامیی و کووشتارێکی به‌رده‌وامییه، که ڕۆژانه به هه‌واڵی مه‌رگی تاک و کۆی نوێوه سه‌رقاڵمان ده‌کات.
مێژووی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگی ناڕازیی و ئاژاوه له باشووری کوردستاندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دوای ڕاپه‌ڕیین، سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌میین په‌رله‌مانی کورد له باشووردا. به‌ڵام ئه‌م پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگی ناڕازیی و ئاژاوه‌یه هه‌رگیز وه‌ک چوار ساڵی ڕابوورد ئه‌کتیڤ و پڕ به‌رهه‌م نه‌بووه. له پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگی ناڕازیی و ئاژاوه‌دا، زیندووه‌کان بێنرخن و که‌س نایانکڕێت، به‌ڵام نرخی مردووه‌کان، نرخێکی خه‌یاڵییه، که له توانای که‌سدا نییه بیانکڕێت. قسه‌نه‌کردن له‌سه‌ر کووژراوه‌کان له هه‌ر باروودۆخێکدا بێت، بێ هه‌ڵوێستیی نییه، به‌ڵکوو ئاگایی ئه‌قڵه. چونکه هه‌موو جۆره قسه‌کردنێک له‌سه‌ریان له خزمه‌تی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی ده‌نگی ناڕازیی و ئاژاوه‌دایه.
بێرند سێنف ده‌ڵێ، مرۆڤایه‌تیی وا له‌ناو فازهیهکی قوڵی خۆ له‌ناوبه‌ردا، که هه‌موو زه‌ویی ته‌نیوه و له کۆمه‌ڵێک سیمپتۆمی قهیرانییدا خۆیمان پیشانده‌دات. سێنف مه‌به‌ستی له‌وه‌یه، که ته‌واوی هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌کانی مرۆڤ خاوه‌نی سیمپتۆمن. سیمپتۆمی تێکچوونی که‌ڕاکته‌ر و شێواندنی. کۆمه‌ڵگاکان دڕ و هێرشبه‌رن، ئه‌م کاره‌ساتی برسییبوونه، ئه‌م کووشتن و تووندوتیژییه، که وڵاتی سوریا ئێستا ئاکتوێلتریین نموونه‌ی ئه‌و تێکچوونه‌یه، که ڕایش له ساڵی 1933دا و سێنف له ساڵی 1996دا قسه‌یان له‌سه‌ر کردووه. به‌ده‌ر له‌مانه زه‌وییش به‌هۆی مرۆڤه‌وه بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو دارستان سووتاندنه، ئه‌م هه‌موو ئۆرکانه، لافاو، به‌فری زۆر و سه‌هۆڵبه‌ندان، پیسبوونی خاک و ئاو.
به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له فاشیست ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی به هه‌ڵه قسه‌کردن له‌سه‌ری و به هه‌ڵه گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی فاشیستدا. له‌پێش ڕاپه‌ڕیین و له‌دوای ڕاپه‌ڕیینیشه‌وه له کۆمه‌ڵگای کوردییدا، تاک و کۆ ئامۆک ده‌ڕۆن. به‌ڵام نه سیاسیی کورد و نه ڕۆشنبیری کورد نه توانیوویانه ئه‌م ئامۆک ڕۆیشتووانه ڕابگرن نه ده‌شتوانن ڕایبگرن. چونکه ڕۆشنبیر هه‌میشه هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندییداره سیاسییه‌کانی ڕۆیشتنی ئامۆک له یه‌کێتییدا، پارتی دیموکرات‌دا، ئیسلامییدا …هتد.دا بدۆزێته‌وه. له‌کاتێکدا کاری ئه‌مان ئه‌وه بوو ئامۆک ڕۆیشتووه فاشیسته‌کان له‌ناو خۆیاندا بدۆزنه‌وه، له‌ناو کۆمه‌ڵدا بیاندۆزنه‌وه، له میدیاکاندا، له ئینستیتووتهکاندا، ڕێکخراوه‌کاندا …هتد. من له ساڵی 2009ه‌وه، فێربووم خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر پیاوه بچکۆله‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مدا بکه‌م، که چه‌ندیان سیاسیین ئه‌وه‌نده‌شیان نووسه‌رن. چونکه له پشتی ئه‌م فاسادانهوه، Facade “ڕووخسار، شێوه”، ده‌سته‌ڵاتێکی فاشیستانه هه‌یه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی هه‌ر ئیدیۆلۆگییه‌ک به گشتیی له کوردستاندا بده‌ین، ئه‌وا ده‌بینین، که ئیدیۆلۆگییهکان به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕقلێبوونن له ئیدیۆلۆگییه‌کی تر، که له پشتییه‌وه ڕقلێبوون له مرۆڤ ده‌بینرێت. ئه‌و مرۆڤه‌ی، که خاوه‌نی ئیدیۆلۆگییه‌کی تره، مرۆڤێکه سووره، سپییه، ڕه‌شه، قه‌ڵه‌وه، باریکه، بێگانه‌یه، دوژمنه. ئێمه هه‌موومان ڕقمان له یه‌که. تاک درۆیه‌کی گه‌وره ده‌کات، ئه‌گه‌ر بڵێت خوشک و برای خۆشی خۆشده‌وێت. له کۆمه‌ڵگای کوردییدا دوو که‌س ده‌توانن چه‌نده‌ها ساڵ برای گیانیی یه‌کتربن و پاشانیش چه‌نده‌ها ساڵی تریش دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کتر. ئێمه فاشیستین چونکه به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕقین، ڕقلێبوون له هه‌موو شت. ڕقێکی ئاوها زۆر ئاسان له کارێکی ده‌سته‌ییدا ده‌رده‌که‌وێت و دێته گۆ. تاک تاکێکی کۆنفۆرمیره کراوه، هه‌ربۆیه زۆر به باوه‌ڕه‌وه، که قسه ده‌کات ناڵێت من، به‌ڵکوو ده‌ڵێت ئێمه. مێنتاڵیتێتی فاشیست مێنتاڵیتێتی پراکتیزه‌کردنی ده‌سته‌ڵاته، به‌دمه‌سته به ئاوتۆریتێتهوه.
له کۆمه‌ڵگای کوردییدا ڕێژه‌یه‌کی بچکۆلانه ژیانی ڕاسته‌قینه هه‌یه، ئه‌وانه‌شی ده‌ژیین و ته‌ندروستن زۆر سانا ده‌توانن به‌بێ فاشیسته‌کانی کورد درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام فاشیسته‌کان به‌بێ ئه‌وان ناتوانن بژیین. فاشیسته‌کانی کورد کۆمه‌ڵێک “ئێنه‌رگیی ڤامپیه‌ر”یه‌ن، که له‌سه‌ر ئێنه‌رگیی و ژیانی ژیانداره‌کانی کورد ده‌ژیین. که ده‌ڵێم ژیانی ژیانداره‌کانی کورد، مه‌به‌ستم ته‌نها له‌وانه‌یه، که هه‌ڵگری یه‌که‌کانی ژیانن.
له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا به به‌رده‌وامیی له کۆمه‌ڵگای کوردییدا، قسه له‌سه‌ر شۆڕش له‌ناو شۆڕشدا ده‌کرێت. مێژووی مرۆڤایه‌تیی هه‌تاوه‌کوو ئێستا نموونه‌ی شۆڕشن له‌ناو شۆڕشدا. کێشه‌ی تێنه‌گه‌یشتن لێره‌دا له‌وه‌دایه، که به‌رده‌وام پیاوه بچکۆلانه‌کان چ هه‌ڵسوڕێنه‌ری ماشێنی شۆڕشن و چ تایه‌ی ئه‌م ماشێنهن. ماتۆڕی هه‌ڵسوڕێنه‌ری پیاوه بچکۆلانهکانیش بریتییه له ترس. ترس له ڕاستیی، ترس له بێده‌سته‌ڵاتیی، هه‌ربۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان ده‌سته‌ڵاتدار بن، ترس له برسێتیی، ڕێزلێنه‌گرتن، په‌سه‌ند نه‌کردن، گاڵته‌پێکردن …هتد. کاتێک قسه له‌سه‌ر ڕاستیی ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی پیاوی بچووک له به‌رانبه‌ریدا پێیده‌کرێت، ته‌نها بریتییه له تێسره‌واندن و له‌ناوبردن. “کاین Kain له به‌رانبه‌ر ئابلدا Abel ، بێجگه له کووشتنی هیچی تری پێنه‌کرا”، ئه‌سینا به‌رانبه‌ر سوکرات، فاشیسته‌کانی ئه‌مێریکا به‌رانبه ئابراهه‌م لینکۆلن، ڕۆمه‌کان به‌رانبه‌ر به یێسووس و …هتد. کۆمه‌ڵگای کوردیی، کۆمه‌ڵگایه‌که نه نیشتیمانی خۆی خۆشده‌وێت نه مرۆڤه‌کانی، به‌ڵکوو ته‌نها به‌کاریان ده‌هێنێت. ئه‌وان که‌سیان خۆشناوێت، چونکه له خۆشه‌ویستیی ڕاستیی ده‌ترسن. ده‌ترسن له به‌رپرسیارێتیی ته‌نانه‌ت به‌رانبه‌ر به خۆشیان، له‌سه‌رو هه‌موو شتێکه‌وه له زانین ده‌ترسن.
10.01.2014