سیاسه‌ت وه‌ك پیشه … حیكمه‌ت نامیق
وه‌ك سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه به‌وه‌بكه‌ین كه‌وا سیاسه‌ت به‌درێژایی مێژویی ئه‌وروپا ،به‌داینه‌مۆی پێشڤه‌چونه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داده‌نرێت ،سیاسه‌ت به‌رله‌وه‌ی كایه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌بێت له كۆمه‌ڵگادا ئه‌وا وه‌زیفه‌و كایه‌یه‌كی گرنگی بونیاد‌و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگایه به‌گشتی .له‌دونیای بهرلهمۆدێرنه سیاسه‌ت به‌ئاراسته‌ی دژه چاكسازی و دژه ئازادی و دژه دیموكراتیه‌ت ئیشی له‌سه‌ر كۆمه‌لگا ده‌كرد ،به‌ڵام دوای شۆرشه یه‌ك دوای یه‌كه‌كان ئیدی وه‌زیفه‌ی سیاسه‌ت گۆڕا به‌ئاراسته‌ی به‌پیشه‌یی بوونی و،سهربهخۆیبونی له‌هه‌مبه‌ر خزمه‌تی كۆمهڵگاو هونه‌ری به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی و به‌كارهێنانی وه‌سیله‌كانی له‌پێناو ئامانجی سیاسیه‌كان و پیاوانی ده‌وڵه‌ت .من ده‌مه‌وێ له‌وتاره‌دا شه‌نوكه‌وی تێكسته كۆمهڵناسیهكانی ماكس ڤیبهربكهم و په‌یوه‌ستی بكه‌م به واقعی هه‌رێمی كوردستان و به‌ربه‌سته‌كانی بهپیشهیبونی كاری سیاسه‌ت .سه‌ره‌تا پێویستهلهڕوانگهی كۆمه‌ڵناسیه‌وه پێناسه‌و شڕۆڤه‌ی كایه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ین ،سیاسه‌ت تاوتوێی ڕێڕه‌وی جۆری چالاكیهكان ده‌كات له‌هه‌موو كایه‌كاندا ،وه‌ك سیاسه‌تی مه‌عریفی و سیاسه‌تی فێركردن و سیاسه‌تی گوندنشین و شارنشینی له‌هه‌رێمێكی دیاریكراودا ،ده‌شێ قسه‌له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئافره‌تێكی به‌توانا وكارامه بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر زاڵبونی به‌سه‌ر مێرده‌كه‌یدا ،ئه‌وه‌ش به‌جۆرێك له‌سیاسه‌ت داده‌نرێت ،ڤیبه‌ر پێی وایه كه سیاسه‌تی ئیداره‌دانی كۆمه‌ڵگا خودی ده‌وڵه‌ته ،واته به‌كاریگه‌ری موماره‌سه‌كردنی ئه‌و سیاسه‌تكردنه بهسهركۆی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا .ڤیبه‌ر ده‌وڵه‌ت په‌یوه‌ست ده‌كات به هێزه‌وه ،به‌مانایه‌كی دیكه یه‌كێ له خهسڵهتهگرنگهكانی ده‌وڵه‌ت هێزه ،به‌ڵام ئه‌و هێزه ده‌بێ پشت به ڕه‌وایه‌تی ببه‌ستێ له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمێكی دیاریكراو كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته یا ئه‌وهه‌رێمه سنوری هه‌بێت جیای بكاته‌وه له‌وانی دیكه،كه‌وابێ به‌پێی بۆچونه كانی ڤیبه‌ر ده‌وڵه‌ت دیارترین تایبه‌تمه‌ندی بریتیه له توندوتیژیه‌كی مه‌شروع له‌هه‌رێمێكی دیاریكراودا ،كه‌وابێ سیاسه‌ت پێك دێ له سه‌رفكردنی توانایه‌كی بێوێنه به‌ئامانجی به‌شداریكردن له‌ده‌سه‌ڵاتدا ،بۆیه كه‌سی سیاسی لای ڤیبه‌ر برتیه له‌و مرۆڤه‌ی كه موماره‌سه‌ی كارێكی گشتی ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات و ئاره‌زوكردن بۆده‌سه‌ڵات .به‌ڕای ئه‌و زانایه سیاسه‌تكردن یا ئه‌وه‌تا ئامرازێكه بۆ ئامانجێكی میسالی یا خۆ ویستی یائه‌وه‌تا بۆچێژوهرگرتن لێوه‌ی سیاسه‌ت ده‌كات. به‌ڵام سیاسه‌ت كۆمه‌ڵیك نمونه‌ی باڵا پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگا ده‌كات ،به‌پیێ ئهوئاماژانهی سه‌ره‌وه ده‌وڵه‌ت بریتیه له‌ده‌زگایه‌ك كه‌خاوه‌نی مافی ڕه‌وایه‌تی دانه .دیاره ڤیبه‌ر له‌زۆربه‌ی كتیبَهكانی ئاماژه‌ی به جۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌تی هه‌ریه‌كه‌یانی به‌درێژی كردوه ،ڕه‌نگه ئه‌وه پێویستی به نوسینَكی دیكه هه‌بێت ،به‌هه‌رحاڵ من ده‌مه‌وێ هه‌ندێ واتای گرنگی ڤیبه‌ر لهمهڕپیشهی سیاسه‌ت بۆخوێنه‌ران باسبكه‌م ،ئه‌و ده‌ڵی پێویسته له‌سه‌ر پیاوی سیاسی ته‌نها موماره‌سه‌ی كاری سیاسی نه‌كات وه‌ك پابه‌ندبون به بانگه‌شه‌و په‌یامه‌كه‌ی به‌ڵكو پێویسته له‌به‌رامبه‌ر كارهسیاسیهكانی موماره‌سه‌ی ئیدارهبكات به‌شێوازێكی نا حیزبی ،ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ سه‌رۆكی حیزبیێكی سیاسی و گشت ئه‌و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه حیزبین ،لێره‌وه ڤیبه‌ر سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ست ده‌كات به‌جیاكردنه‌وه‌ی حیزب له‌گشت سێكتهرهئیداریهكان ،به‌واتایه‌كی دیكه پاراستنی شكۆی پله‌وپایه‌ی وه‌زیفی بریتیه له وه‌لانانی ئینتیمای حیزبی له ئیداره‌دا،ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆنتڕۆلكرنه نه‌بێ ئه‌وا به‌بۆچونی ڤیبه‌ر سیسته‌مه‌كه به‌یه‌كجاری له‌بارده‌چێت ،چونكه به‌رپرسیاری مه‌زن مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی سیاسیه‌كی به‌پیشه‌یه ،هه‌روه‌ك ڕێكخستن و كۆنتڕۆلكردن ،مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ته ،سه‌ره‌ڕای گۆڕانكاری كرن له حیزب و حكومه‌تدا. هه‌روه‌ها سیاسه‌تكردنی له‌نێو كۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ست كرد به ئه‌خلاقه‌وه كه دوانه‌یه‌كن ناشێ لێك جیاببنه‌وه . سیاسی لای ڤیبه‌ر بریتیه كه قوربانی دان و وه‌فاو هه‌ستكردن به به‌رپرسیاری و باوه‌ڕبون به ئاكارو به‌خشین له‌پێناو كۆمه‌ڵگادا .له‌كوردستان تائێستاش حیزب له‌حكومه‌ت جیانه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵكو زیاتر له‌جاران كار له‌سه‌ر ئه‌و جۆره ده‌كرێ،حیزب نه‌بۆته پیشه به‌ڵكو ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و دهردهستكردنی ماده‌و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ناوبانگی و ڕه‌مزی كۆمه‌ڵایه‌تیه ،سیاسه‌تكردن له‌كوردستان بۆئه‌وه‌یه خه‌ڵك چێژ له‌هێز وه‌رگرێ نه‌ك بیروباوه‌ڕو ڕه‌فتاری سیاسی به‌ئاراسته‌ی دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سیاسی، لێره‌وه سیاسه‌تكردن بریتیه له بازرگانی كردن و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تی كه‌سی ، به‌دیوه‌كه‌ی تری حیزب به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م نه‌شونماكردنی ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌ك ئه‌وه‌ی ڤیبه‌ر باسی ده‌كات .