كوَمهڵناسی له‌دیدی هيربرت سبنسه ر
پێشه‌كی
سبنسه‌ر شوێنگه‌یه‌كی گرنگی هه‌بوه له‌په‌ره‌سه‌ندنی تێورهكوَمهلاَیهتیهكاندا.ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بوَههوڵدانه بێشوماره‌كانی ،به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و بونیادنانی سوَسێولوژیا له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی ِرووندا.
ئه‌و كه له‌به‌ریتانیا له‌دایك بوه ،له‌سه‌ره‌تادا به‌كاری ئه‌ندازیاری خه‌ریك بوه دواتر له‌ساڵی 1848 وه‌ك یاریده‌ده‌ری سه‌رنوسه‌ری گوَڤارێك به‌نێوی( ئابوری ) كاری كردوه دواتر یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌نێوی ستاتیكای كوَمهلاَیهتی بلاَوكردوَتهوه . هه‌رچه‌نده ,نكوَڵی لهوهناكرێَت سبنسه‌ر كه‌وتبێته ژێركاریگه‌ری ئوَگست كوَنت له‌لایه‌ك و داروینیزم له‌لایه‌كی تر بهلاَم ئه‌و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕو بوَچونی تایبه‌تی خوَی بوه له‌باره‌ی شروَڤهكردنی دیارده كوَمهلاَیهتیه كاندا ،هه‌روه‌ك له دامه‌زراندنی سوَسێو لوَژیادا مه‌وقیعێكی گرنگ داگیرده‌كات
سبنسه‌ر زیاتر به تێوری په‌ره‌سه‌ندن ناسێنرا له‌بواری سوَسێولوژیادا،سبنسه‌ر پێی وایه كه كوَمهڵگا هاوشێوهبونێكی ئوَرگانیكی هه‌یه یا لێكچونی ئَورگانی.به‌واتای ئه‌وه‌ی كه جه‌سته‌ی مروَڤ سیسته‌مێكه یا پێودانگێكه ،لهكوَمهڵیك ژماره‌ی ئوَرگانیكی پێكه‌وه‌به‌ستراو پێك دێت، هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته،ئه‌رك و وه‌زیفه ی خوَیان به‌جێده‌هێنن ،له‌پێناو مانه‌وه‌دا. به‌مانایه‌كی تر سبنسه‌ر هه‌وڵیدا ته‌رحی بیروَكهی بایوَلوژی بكات بوَ ڕاڤهركدنی كوَمهڵگا
گرنگترین دانراوه‌كانی
1- ستاتیكای كوَمهلاَیهتی
2-بنه‌ماكانی سوَسێولوَژیا
3- بنه‌ماكانی ده‌رونزانی
4-بنه‌ماكانی ژیانزانی
5- بنه‌ماكانی ڕه‌وشت
گرنگترین ئه‌و گریمانه سوَسێولوَژیانهی كهسبنسهر پێشكه‌شی كردن
1-هه‌میشه جوڵه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌یه له‌جیهاندا.
2-كوَمهڵگاكان به‌پێی گه‌شه‌سه‌ندن و كوَبونهوهو جیاوازییه‌وه پهرهدهسێنت،هه‌روه‌ك هێزه‌كان دهگوَردرێن و ده‌گوازرێنه‌وه.
3-هه‌میشه جوَرێك له‌رێكخستن هه‌یه له‌په‌یوه‌ندی نێودیاردهكاندا،بوَیه رێكخستن و سیستماتیزهكردن ته‌حه‌كوم به‌سه‌ر جولهَی جیهانه‌وه ده‌كه‌ن .
4- هه‌مو دیاردهكوَمهلاَیهتی و سروشتیه‌كان ،رێژه‌و ڕیتمی تایبه‌ت به خوَیان هه‌یه،بوَجولهَو به‌رده‌وامی و په‌ره‌سه‌ندن،به‌واتای ئه‌وه‌ی ههردیاردهیهك جوَرێكی تایبه‌تی له‌گواستنه‌وه‌و گوَڕانداههیه،كه‌ئه‌و ناوی لێده‌نێت هاوسه‌نگ بونی جولهَ، به‌واتایه‌كی تر ئه‌و پێمانده‌ڵیت ههرگوَڕان و جوڵه‌یه‌ك ده‌شێت سازان و و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ دهوروبهرهكهدا یا ژینگه‌كه‌دا
هێربرت سبنسهرو په‌ره‌سه‌ندنی كوَمهلاَیهتی .
بێگومان بوَههرتێگهیشتن وشیكردنهوهیهكی سبنسه‌ر ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه بوَ خودی چه‌مكی په‌ره‌سه‌ندن .
دایڤد لی و هاوارد پێیانوایه كه سبنسه‌ر بهداروینزمی كوَمهلاَیهتی داده‌نرێت .به‌واتایه‌كی تر سبنسه‌ر به‌ڕێژه‌یه‌كی زور له‌ژێر كاریگه‌ری بوَچونهكانی داروین دابوه.
سبنسه‌ر وای ده‌بینی كه په‌ره‌سه‌ندن، به‌شێكه‌له په‌ره‌سه‌ندنی گشتی جیهان.كوَمهڵگا له‌ڕوانگه‌ی سبنسهرهوه ،وه‌ك ئامێرێكی ئوَرگانیكی سه‌یرده‌كرێت ،له‌به‌ردوو هوَكار، یه‌كه‌م بههوَی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام،دوهه‌م بههوَی دابه‌شكردنی كاره‌وه .چونكه به‌ڕای ئه‌و هه‌ریه‌كه له‌ودوو فاكته‌ره په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه،لێره‌وه ههرپهرهسهندنێ كهروِدهدات بههوَی یه‌كانگیری و گه‌شه‌ی ئَوَرگانیكی جه‌سته‌وه ده‌بێت،هه‌روه‌ك گواستنه‌وه‌یان له هاوشێوهبونهوه بوَ جیاوازیه‌كی ڕێكخراو .ئه‌و باس له دوو جوَری په‌ره‌سه‌ندن ده‌كات 1- جیاوازی بون 2- ته‌كامول بوون
بهبوَچونی سبنسه‌ر په‌ره‌سه‌ندن به كارێكی حه‌تمی ده‌ناسرێته‌وه ،چونكه په‌ره‌سه‌ندن واتای پێشڤه‌چون له نادیاری و په‌رت وبلاَویهوه،به‌ره‌و سیستماتیزهكردنهوه ،هه‌روه‌ك له نه‌بونی پلانڕێژیهوه،به‌ره‌و ڕێكخستنی پلانه‌وه.كه‌وابێ په‌ره‌سه‌ندن بریتیه له گواستنه‌وه‌ی په‌رته‌وازه‌بون به‌ره‌و یه‌كانگیری .
سبنسه‌ر له‌رێگای یاساكانی په‌ره‌سه‌ندن وای ده‌بینێ كهكوَمهڵگا،بونه‌وه‌رێكی ئوَرگانیكیه یائاوێتهیهكی ئوَرگانیكیه ،به مروَڤی زیندوو ده‌چێ،هه‌روه‌ك به توخمه سهرهكهكانی كوَمهڵگا ده‌چێ ،سبنسه‌ر كوَمهڵێك توخمی سه‌ره‌كی دیاریكرد له‌پێك چون و هاوشێوه‌بونی كوَمهڵگا به بونه‌وه‌ری ئوَرگانیكی
1-هه‌ریه‌كه لهكوَمهڵگا وبونهوهری ئوَرگانیكی ،جیاوازن له‌دیارده نائوَرگانی كیهكان بههوَی گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه
2-هه‌ركاتێك قه‌باره‌ی كوَمهڵگا و بونه‌وه‌ری ئوَرگانیكی زیادبێت،ئه‌وا پێكهاته‌ی كوَمهڵگا ئاڵوَز ده‌بێت
3-په‌ره‌سه‌ندنی كوَمهلایهتی ڕوده‌دات له‌سه‌ر ئهوبنهمایهی كه بریتیه له‌گواستنه‌وه له هاوشێوهبون و پێكچونهوه بوَ جیاوازیی بونه‌وه.
دواتر سبنسه‌ر هات كوَمهڵیك ئاراسته‌ی جیاوازیشی خسته‌ڕو له‌وانه
1-یه‌كه ناوه‌كیه‌كانی بونه‌وه‌ری ئوَرگانیكی تاكه بونه‌وه‌رێكی زیندوه ،یا یه‌كه‌یه‌كی فیزیكی بهیهكهوهبهستراوه،له‌كاتێكدا به‌شه‌كانی تری كوَمهڵگا جیاكراوه‌و دابه‌شكراوه،بوَ وێنه خێزان وه‌ك سیسته‌مێك سهربهخوَیهو جیاوازه ، هه‌روه‌ك قوتابخانه‌و داودهزگاپیشهسازیهكان و حیزبهسیاسیهكان و گروپه‌كانی تر په‌یوه‌ندیه‌كی ئاڵوگواركراویان له نێوان یه‌كتر دا هه‌یه ،هه‌ریه‌ك له‌وانه كیانێكی سهربهخوَیان هه‌یه.
2-جیاوازیه‌كانی ناوه‌وه‌ی پێكهاته‌كان و وهزیفیهكان لای بونه‌وه‌ری ئوَرگانیكی ،واتای ئه‌وه‌یه كه كوَمهڵێك وه‌زیفه‌و ئه‌ركی دیاریكراو هه‌یه ئوَرگانهكان یا ئه‌ندامانی جه‌سته به‌جێی ده‌هێنن ،ده‌شێت هه‌ریه‌كه وه‌زیفه‌ی خوَی بگێڕێت ،بونمونه ده‌ماغ وه‌زیفه‌ی بیركردنه‌وه‌یه ،وه‌زیفه‌یه‌كی ترنیه ڕوَڵی ئه‌و بگێڕێت
به‌واتایه‌كی تر هه‌مو سیسته‌مه‌كانی تر وه‌زیفه‌ی ئوَرگانیكی خوَیان دهگیرَن.
ئهركگهرایی
functionalism
زوَربهی ئه‌و بیروَكانهی كه سبنسه‌ر گرینگی پێدا تێگه‌و چه‌مكی ئهركگهرایی بوو ،ئه‌و هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر هاریكاری به‌یه‌كه‌وه كاركردنی به‌شه‌كانی كوَمهڵگا ده‌كاته‌وه.ئامانجی دوَزینهوهی دوَخێكی هاوسه‌نگ بوو له نێو پێكهاته‌ی كوَمهڵگاو وه‌زیفه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و سیسته‌مانه. ئه‌و ویستی وه‌سفی جیاوازیه‌كانی ستره‌كتوری كوَمهڵگا بكات ، لێره‌وه ده‌شێت ئاماژه به‌سێ شێوه‌ی سه‌ره‌كی ئهركگهرایی بكه‌ین لای سبنسه‌ر
یه‌كه‌م …سیسته‌می ناوه‌كی ..ئامانجی ئه‌و جوَره هه‌ماهه‌نگیه له‌نێوان ئه‌و جوَره چالاكیهجیاوازانهی كه ئه‌نجام ده‌درێت ،یاخود ده‌سته‌به‌ری سهقامگیریكردنی ڕه‌فتاری مروَڤهكانه
دوهه‌م ….پشتگیریكردنی سیسته‌م ….ئه‌مه‌شیان رێكخستنی ئابوری ولاَته،بوَپارێزگاریكردنی ژیان و ئه‌ندام بون له كوَمهڵگادا
سێهه‌م….به‌شداری كردن له سیسته‌مدا …..ئامانجی ئه‌مه‌شیان فه‌راهه‌م كردن و به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تكردنه
دابه‌شكردنی كوَمهڵگا به پێی تێورهكهی سبنسه‌ر
سبنسهرلهتێورهكهیدا دوو موَدێلی كوَمهڵگای به‌كارهێنا ،ئه‌وانیش كوَمهڵگای سه‌ربازی و كوَمهڵگای پیشه‌سازییه.ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سیسته‌مێكی ئیجاری وزوَرهملێیه ،ده‌ناسرێته‌وه بهدهسهلاَتێكی توَكمهی سێنتڕاڵی و ئاستێكی به‌رز لهكوَنتڕوَڵی كوَمهلاَیهتی ،سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی لهوجوَره موَدێلهدا هه‌مان سه‌ركرده‌ی سیاسیشه ،دهسهلاَتی به‌سه‌ر كوَی پێكهاتهجیاوازهكانی كوَمهڵگاوه هه‌یه.له‌به‌رامبه‌ریشدا كوَمهڵگا ته‌واو ملكه‌چی ئهودهسهلاَتهیه ،له‌كاتێكدا موَدێلی دوه‌می سیسته‌می پیشه‌سازی تهواوپێچهوانهیه تییایدا هاوكاری به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه،ئاراسته‌یه‌كی باوی كوَمهلاَیهتی هه‌یه به‌ره‌و به‌دیهێنانی خوَشگوزهرانی و به‌رهه‌مهێنان و هاولاَتی بوون ،ههموئهندامانی ئهوجوَرهكوَمهلگانه دان به مافی ئه‌وانیتردا دێنن.هه‌روه‌ك ئیداره‌دانی ئابوری ولاَت سهربهخوَو جیاوازه له‌كایه‌ی سیاسی،هه‌روه‌ك سبنسه‌ر پێی وایهكه ههرچهندكشتوكاڵ و پیشه‌سازی و بازرگانی گه‌شه‌بكات ،ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ردا كاری رێكخراوی خوَبهخشانهی ئازاد ده‌رده‌كه‌وێت .گشت ئه‌وفاكته‌رانه به‌یه‌كه‌وه ده‌بنه هوَی بیناكردنی چینێك كه به نه‌رم ونیانی ده‌ناسرێته‌وه ،هه‌روه‌ك دهبێتههوَی كه‌مبونه‌وه‌ی بیروباوهرهئاینیهكان و هێزه ڕه‌هاكان لهكوَمهڵگادا.
1820_ 1903
حیكمه‌ت نامیق
———————————-
سه‌رچاوه‌كان
1-David lee and howard newby ,The problem of sociology ,p73
2- ، jose lopez and john scott, social structure p,13
3- د محمد علی محمد المفكرون الاجتماعيون