ڕاپه‌ڕینی 13ی ئایاری 1987ی هه‌ڵه‌بجه و مێژوویه‌کی به ئه‌نقه‌ست له‌بیرکراو
Closed
هه‌ژێن…….
هه‌رچه‌نده کاتی خۆی له ژماره (1)ی (گۆڤاری فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی دالیان) دا، له وتارێکدا به‌نێوی چه‌خماخه‌ی شۆڕشی به‌رد ئه‌وه‌نده‌ی له‌بیرم بووبێت، گێڕانه‌وه‌یه‌کم له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپه‌ڕینه سه‌ره‌تاییه داوه. هه‌روه‌ها پارسال له سه‌ردانییه‌که‌مدا بۆ کوردستان، چوومه‌وه شاری «هه‌ڵه‌بجه» و به‌دیتنی وێرانه‌یه‌ك به‌ناوی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و لافیته‌یه‌ك که له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی شاره‌وه، له شوێنی گیانبه‌ختکردنی «مه‌ریوان حه‌مه‌ڕه‌شید»دا هه‌ڵوسرابوو و تێیدا نووسرابوو "له یادی بیست ساڵه‌ی کاره‌ساتی 13/5/1987……"