پۆرتره‌یتی سه‌ردار جاف
توێژه‌ر، رۆژنامه‌وان، هۆزانڤان وه‌رگێڕ.
هه‌می شار بگه‌ڕێی و بڵێی سه‌ردار ڕه‌زا، كه‌سێك ماڵی ویت پێ ناڵێ! ته‌نانه‌ت بنووسێك نییه بێژێ ده‌یناسم، ئه‌و برای نووسه‌ر ئه‌حمه‌د ڕه‌زایه، هه‌ردووكیان ئه‌دیبن، هه‌ردووكیشیان لێكۆڵینه‌وه و هۆنراوه ده‌نووسن، لێ ئه‌م تا نه‌ڵێی سه‌ردار جاف، ته‌نانه‌ت دۆسته نزیكه‌كانیشی نایناسن، چونكم ئه‌م نازناوی خێڵه‌كه‌ی پاش نێوه‌كه‌ی خستووه.
سه‌ردار ڕه‌زا قادر ده‌شتی، ئه‌م چوار ناوه! كه نواو دوای كوردیی په‌تین! نێوی ته‌واوی سه‌ردار جافه، كه له ساڵی (1957) له گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی شاری كه‌ركووك هاتووه‌ته دنیاوه، هه‌ر له‌و شاره‌ش هه‌راش بووه، به‌رایی له حوجره‌ی خوێندووه‌و دواتر چووه‌ته قوتابخانه، سه‌ره‌تاییی له كه‌ركووك و ناوه‌ندی له ناسرییه و ئاماده‌ییی له سلێمانی ته‌واوكردووه. پاشان كتێبی ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌ی لا شیرین ده‌بێ و، ده‌یگوت:
_ ساڵی (1970 – 1971) نووسینێكی شاعیری گه‌وره مامۆستا ئه‌حمه‌د هه‌ردی زۆری هه‌ژاندم و، ئه‌و لهپهلم نه‌وی و ئه‌م دهركهیهی لۆ واز كردم، منیش پاش سێ ساڵان بابه‌تێكی ڕۆژنامه‌وانیم بۆ قیرتاوكردنی شیوه‌سووری كارێزه‌ی بن خاڵخاڵان نووسی و! ناردم بۆ ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، له ژماره (11) ی 26/1/1974 هاته وه‌شاندن. ئه‌مه یه‌كه‌م نووسینم بوو، دواتر میعرێكم له سه‌رگه‌ڵو نووسی. گوتم:
_ بۆ میعر؟ گوتی:
ئاخر شیعر نه‌بوو.
چوار كتێبی به‌چاپ گه‌یاندووه دوو شیعر‌و، دوو لێكۆڵینه‌وه، حه‌وت كتێبیشی ئاماده‌ن بۆ چاپ، سه‌ردار به‌هره‌ی هونه‌ریشی تیا بووه‌و، ده‌ڵێ:
_ئه‌ز له چه‌ندین شانۆگه‌ری پشكداریم كردووه و ڕۆڵم تێدا بینیوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌مه‌ی له ناوه‌ندی كاوه ده‌مخوێند، مه‌حموود جێماو ده‌رهێنه‌رمان بوو، چه‌ند شانۆگهرییهكمان نمایش كرد.
دواتر به ماڵه‌وه ده‌چنه سلێمانی و، له‌وێش له‌گه‌ڵ تیپی نواندنی سلێمانی له دوو شانۆگه‌ری پشكداری ده‌كات و، خۆیان بۆ نمایش كردنی درامایه‌ك له شاری به‌غدا ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر پێشكێش نه‌كراوه. پرسیم دڵداریت كردووه؟ پێكه‌نی و واتی:
_ئه‌ی چۆن! چوار ساڵ كچێكم خۆشده‌ویست، ناردم بۆ خوازبێنی گوتیان: كه‌ركووكییه نایده‌ینێ. دواتر شووی كرد، مخابن ساڵێك لای مێرد نه‌بوو! تووشی شێرپه‌نجه بوو كۆچی دواییی كرد.
ئێستێكی كرد! وه‌كو ئه‌وه‌ی هزر بكاته‌وه ڤێجا گوتی:
_شیعرێكیشم به‌ناوی (بۆ جوانێكی كۆچكردوو) لۆ نووسی و، له ڕۆژنامه‌ی هاوكاریم وه‌شاند:
ڕۆژ هاتوو چوو!
خۆشه‌ویستیمان فره‌تر بوو.
به‌یانیانێ له‌خه‌و هه‌ستام.
ده‌ستم بۆ دانه‌كانم برد.
گوتم: دایكه ئه‌مشه‌و له خه‌وما دانم كه‌وت!
گوتی: كوڕم ئه‌و كچه‌ی تۆ به‌ته‌مای بووی!
له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند پیاوێك، بۆ گردی شێخ فه‌تاحیان برد.
ئه‌مه پاژێكی ئه‌و هه‌ڵبه‌سته‌یه. خوازبێنی پانزه كچ ده‌كات له شانزهیهمینا له ساڵی (1982) خوا سهبرییهخانی به‌قیسمه‌ت ده‌كات، من سه‌ره‌تا (سه‌برییه) م نووسی! كه‌چی ئه‌و گوتی:
_ نا! لێت قبووڵ ناكه‌م! بنووسه سهبرییهخان. گوتم:
_ به خۆشه‌ویستی بوو؟ وات:
_ نا بۆ دایكم هێنا.
سهبرییهخان ئافره‌تی ماڵه‌وه‌یه، به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رگیرییه! دوو كوڕ و دوو كچن: پێشه‌وا، په‌روا، ڕه‌وا، په‌ری و هه‌موویان ژنیان هێناوه و شوویان كردووه. كوتم:
_دوای زه‌واج خۆشه‌ویستیت كردووه؟ كوتی:
_ بێ عیشق خامه‌كه‌ی ده‌ستم هیشك ده‌كا.
ته‌نانه‌ت گوتی:
_ له ڕۆخی قه‌بریش و، ئه‌و ده‌مه‌یش كه به‌ردی ئهلحهدهكهم له‌سه‌ر ده‌نێن، عیشق ده‌كه‌م.
ئه‌و به‌رده‌وام ده‌نك و گراوی و كه‌پڵ و خۆشه‌ویستی بووه، جارێك له سوێره سه‌رباز ده‌بێت! ده‌ستی ده‌گه‌ڵ كچێك ئاوێته و تێكه‌ڵاو كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌مه‌ی زانیوه، زۆرنیگه‌ران و له دڵی گران ده‌بێت، ده‌یگوت:
_تا هه‌وكه‌ش به چاومدا ده‌داته‌وه.
سه‌ردار ڕاستگۆیانه وێڕام دووا، هیچی لێ نه‌شاردمه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی گوت:
_ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی سه‌برییه خانی ماره‌كرد، جارێكی تر دایكی پێشه‌وا ناخوازێتهوه.
هه‌ر ده‌رباره‌ی خۆشه‌ویستی جارێكی كه كوتم:
_باشه ئێسته ئه‌گه‌ر كچێك داوای په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیت لێ وه‌كات؟ به پێكه‌نینه‌وه كوتی:
_بۆ نا! به‌ڵام مه‌رجی خۆشم هه‌ن.
ڕێكپۆشه زۆربه‌ی گاڤ جلكی ئه‌وروپی و بۆینباخ ده‌به‌ستێ، به‌ژنی نهكورته نه‌درێژ، نه گۆشتنه نه بێ هێز، مرۆیه‌كی هێمن و سه‌لار و سه‌نگینه، به‌ڵام تا خوا حه‌زكا خۆشمه‌شره‌ب و وازو و ده‌م به پێكه‌نینه، كه‌مۆكه‌یه‌ك لاجهنگی سپی تێكه‌وتوون، به‌ڵام سه‌ری ده‌ڵێی قه‌ترانه، كه‌ڕه‌تێك براده‌رێك پێی ئێژێ:
_سه‌رت بۆیه ناكه‌یت؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت:
_سمێڵم تراشی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رم بۆیه نه‌كه‌م.
زۆری حه‌ز به شینایی و دار و دارستان و گوڵ و ڕه‌یحانه‌یه و، زۆر به كه‌میش حه‌وسه‌ڵه‌ی به فڕنده و په‌له‌وه‌ر هه‌یه، ڕه‌نگی شینی پێ جوانه، به‌ڵام ده‌ڵێت:
_ تا كاڵتر بێت دهكنم قه‌شه‌نگتر ده‌بێت.
حه‌زی به وه‌رزش هه‌یه و، دنه‌ده‌ری به‌رشه‌لۆنه‌یه‌و، سه‌رسامه به میسی، ئه‌نێستا، چاڤی. ده‌نگی ناسازه، لێ گۆرانییه‌كانی عه‌لی مه‌ردان و عه‌زیزی شارۆخی لا خۆشن و، ده‌شیگوت:
_ زۆر كه‌یفم به كولتووری عێراقی دێت.
بورجه‌كه‌ی گیسكه به‌ڵام ئه‌و بڕوای به كه‌لووه‌كان نییه و، هه‌رگیز چاویان لێ ناكات. كتێبێكی فره‌ی هه‌س، بهڵانهكێنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوونێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی هه‌بوو! كتێبدانهكهی نه‌ماوه‌و نهۆ كتێبه‌كانی ده‌نێو كارتۆندان. خۆشترین خواردن به‌لایه‌وه سه‌روپێیه، كوردی و عه‌ره‌بی به نووسین و خوێندنه‌وه به‌ڵه‌ده و پیچهكیش توركمانی و ئینگلیزی و زمانی نیدرلاندس ده‌زانێ. هه‌موو پارێزگاكانی عێراقی بینیوه، جگه له كه‌ربه‌لا. له24/ ته‌مووزی/2010 سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردووه و، زیاتر له ساڵێك له شاری (ئه‌نتوێرپن) له وڵاتی به‌لجیكا نیشته‌جێ ده‌بێت. گوتم:
_ ئه‌نتوێرپن یانی چی؟ له وه‌ڵامدا گوتی:
_ئه‌نت له هانده‌وه هاتووه به‌واته ده‌ست، له شه‌ڕێكدا سه‌ركرده‌ی سوپای ئه‌و وڵاته ده‌ستێكی په‌ڕیوه، جا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌كه‌ی چنگی دوژمن نه‌كه‌وێ، فڕێی ده‌داته به‌ری باكووری ڕووباره‌كه، ویرپن به‌مانا هاویشتن، ئه‌نتوێرپن ده‌ستی هاوێژراو، كه ئێسته په‌یكه‌رێكی له به‌رده‌م پارێزگا بۆ كراوه.
هه‌ر له‌و شاره‌ش كۆرسێكی خوێندنی هۆڵه‌ندی خوێندووه. ئه‌م وڵاتانه‌شی دیتووه: ئێران، توركیا، ئیتالیا، هۆله‌نده، فه‌ره‌نسا. فه‌یسبووكی هه‌یه‌و، قه‌ت له‌سه‌ری نادیترێت.شۆفیری ده‌زانێ. باری ئابووری نۆرماڵه.
له كۆواری ده‌نگی پێشمه‌رگه كاری كردووه، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی پاڵه‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری تیڤی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌و، به‌ڕێوه‌به‌ری تیڤی زاگرۆس له كه‌ركووك و، جێگری ڕادیۆی ده‌نگی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه‌و، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی گۆڤاری ڕۆژی زانكۆبووهو، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی لقی كه‌ركووكی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، پیاوێكی شه‌نگه به‌مانای شه‌نگی. 2012