یه‌كێتی، به‌ره‌و كوێ؟ … عه‌زیز ڕه‌ئووف
برینه‌كانی یه‌كێتی له‌وه ده‌رچووه دابپۆشرێت، ئه‌گه‌ر بینیی برینه‌كان به‌جۆرێك له جۆره‌كان گرنگ بێت بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌وا خۆپیشاندانت وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و هه‌وڵنه‌دان بۆ سارێژكردنی برینه‌كه بۆخۆی برینێكی قوڵه. به‌مانایه‌كی تر كێشه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه نیه هه‌ست به برینه‌كانی ده‌كه‌ین، به‌ڵكو كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌م برینه وه‌ك جۆرێك له ته‌ندروستی نیشان بده‌ین و دكتۆرێك شك نه‌به‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كه.
دروست یه‌كێتی له‌م دۆخه‌دا ده‌ژێت. تازه ڕێگه‌ی به‌خۆی دا بریندار بێت و برینه‌كانیشی هی ئه‌مڕۆ نیه و هی فه‌راغی سكرتێر نیه، به‌ڵكو برینی ئه‌م هێزه له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌ناو شاره‌وه ده‌ست پێده‌كات، برینی ئه‌م هێزه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌ویش به پشتكردنی له دروشمه‌كانی خۆی. دروشمی ئه‌م هێزه هه‌رگیز وا نه‌بوو كه ئه‌مڕۆ نه‌تیجه‌كه‌ی ده‌بینین. پیربوونی كۆمه‌ڵه كاره‌كته‌رێكی شۆڕش به‌دیار سه‌رمایه و بزنس و كورسییه‌كانیانه‌وه سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وته‌ی پشتكردنی ئه‌م هێزه بوو له به‌ڵێنه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕش.
له‌كۆتایی هه‌ر نامه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانی ئه‌م هێزه له شاخ ده‌نوسرا ئیتر بۆ پێشه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی بپرسیت پێوه‌سته له‌سه‌ر ئێستا هه‌ڵوێسته بكه‌یت پێش ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێی بۆ پێشه‌وه. ئه‌م هێزه تا ئێستاش به‌رده‌وامه بۆ پێشه‌وه به‌م هه‌موو برینه‌وه، به‌م هه‌موو قه‌یرانه‌وه. یه‌كێتی هێزێكه هێنده‌ی قسه ده‌كات ئه‌وه‌نده به فعلی كێشه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر ناكات. پلنیۆمی نیو سه‌عاتی و دواخستنی كۆنگره و نه‌دۆزینه‌وه‌ی چارهسهێكی ڕیشه‌یی بۆ بڕیاردان له‌ناو یه‌كێتی وا ده‌كات ئه‌م هێزه تاكه هێز بێت له دنیادا كه كێشه‌كانی به نیوه‌ناچڵی جێبێڵێت ئه‌وه‌ش دروست به‌رهه‌می ئه‌و دروشمه‌یه كه ده‌ڵێ بۆ پێشه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له سه‌ر كێشه ههنووكهییهكانت هه‌ڵوێسته بكه‌ی.
ئه‌م هێزه فره سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ك هاوسه‌رۆكی بێ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كان ئاساییه، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه ئه‌م هێزه سێ سه‌رۆك دیاریده‌كات بۆ حه‌سمكردنی كێشه‌كانه نه‌ك چاره‌سه‌ركردنیان. كێ ئازایه جیاوازییه فكرییه‌كانی ئه‌م سێ كه‌سه‌م بۆ دیاری بكات؟ كێشه له فكردا نیه به‌ڵكو كێشه له دابه‌شكردنی به‌رژه‌وه‌ندیدایه كه ئه‌مه ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌م هێزه ده‌كوژێت.
ئه‌م هێزه له ئێستادا گیرۆده‌یه به‌ده‌ست كۆمه‌ڵگه به‌رپرسێكه‌وه كه ئاگایان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا له نوخبه خوێنده‌واره‌كان بن، ئێستا به‌رپرسانی ئه‌م هێزه یان ئه‌و خوێنده‌وارانه‌ن كه پێشتر سه‌رگرمی كتێب بوون و ئێستا سه‌رگه‌رمی ده‌فته‌رن(مه‌به‌ست ده‌فته‌ر دۆلاره)، ئه‌مه وای كردوه یه‌كێتی ئێستا خاوه‌نی كۆمه‌ڵه دهمو چاوێكه كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك زۆر خوازراو نین. ئێستا شه‌قامێك هه‌یه، نه‌وه‌یه‌ك هه‌یه زۆر له‌م سه‌ركردانه خوێنده‌وارتر و بهتاقهتتر و وشیارتره. سپاردنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌م دهمو چاوانه‌ی ئێستای یه‌كێتی هیچ نیه جگه له هێشتنی برینه‌كانی یه‌كێتی وه‌ك خۆی.
هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه له فه‌راغی سكرتێری گشتیدا ئه‌م قه‌یرانانه دروست بووه هه‌ڵه‌یه، چونكه برینه‌كانی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش نه‌خۆشكه‌وتنی سكرتێر، جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان و دهنگهدهنگهكانی مه‌كته‌بی سیاسی و بۆڵه‌بۆڵی گه‌نجه‌كان و به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی خراپ كه زۆربه‌ی به‌رپرسه عه‌سكه‌رییه‌كان چوونه سه‌ره‌وه سكرتێری گشتی لێره بووه و ئاگادار بووه. خۆهه‌ڵواسین به سكرتێره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هیچ نیه جگه له نه‌دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلێك بۆ ئێستای یه‌كێتی. هیچ نیه جگه له كورتبینیهك بۆ ساڕێژكردنی برینه‌كانی ئه‌م هێزه. لێره‌وه ده‌زانین جه‌نابی سكرتێر ته‌نها كێشه‌كانی حه‌سم كردووه نه‌ك چاره‌سه‌ریان بكات. به‌ڵێ سكرتێر سه‌ركه‌وتوو بوو له هێشتنه‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك خۆی، به‌ڵام به‌ره‌و چاره‌سه‌ره‌ی ڕیشه‌یی نا.
كه‌س غه‌در له یه‌كێتی ناكات خۆی نه‌بێت. ئه‌م پڵنگه برینداره پێویستی به‌وه نیه په‌لاماری كه‌س بدات. ئه‌م هێزه پێویستی به ساڕێژكردنی برینه‌كانی خۆیه‌تی و ئێستا زانیمان خاوه‌نی دكتۆری باش نیه بۆ ساڕێژكردنی جه‌سته‌ی. لێره‌وه ئه‌م هێزه نابێت شه‌رم بكات كه دكتۆر له ده‌ره‌وه‌ی خۆی بێنێت و پرسی پێ بكات. ئه‌م هێزه ده‌بێت ده‌سبه‌رداری قسه‌ی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه سهركرهیهكهی چه‌پی شاخ بێت كه خۆیان به هه‌ڵگری حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌زانن و ده‌م له هه‌موو شتێك ده‌سوون بۆ قسه‌كردن و ته‌فسیر كرن.