
ون دەبم ئیتر نامدۆزیتەوە
كوێستان………
خودایە ..
ئه‌گه‌ر تۆ .. ئەوەندە گه‌وره‌یت
وەرە ساتێ له‌گه‌ڵ من .. بە
تا زیاتر ئاشنات بم
بتناسمەوە
تۆ بچوک نابیته‌وه تا من گه‌وره نەبم
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌یه‌کیش به گوزه‌ره‌کانی ژیاندا ئەڕۆم
گوزه‌رێ به مهرگهکانت ئه‌مترسێنێ
خودایە ..
فێرمکه چۆن خه‌مه‌کانم بهۆنمەوە
وەك موروە شینەكانی
نەنكم .. بۆی ئەھۆنیمەوە
فێرمكە
چۆن له ژێر هه‌وره بروسکه‌یه‌کدا
تۆ له بیرکه‌م و .. نەترسم
لە ژێر ڕەھێڵە و شەختەدا سەما كەم
بارانیش بۆیەی نینۆكەكانم نەسڕێتەوە
خودا .. من
لە شەوە تاریكەكان ئەترسم
لە دەشتێكی چۆڵ .. لە قەبرسانی سەر ڕێگاكان
لە پیاوێك كە ھەر خۆم تەنیا بم
فێرمكە چۆن ناوی تۆ و .. جنۆكەكان لەبیركەم
دایكم فێركە حكایەتی تۆ و پیاوەكانم بۆ نەگێڕێتەوە
خودایە ..
وەرە ناو کۆڵانه‌که‌مانه‌وه
لەگەڵ من .. لەگەڵ كچان و كوڕانی گەڕەك
بزانە
کێ گۆرانی خۆش ئه‌زانێ
کێ یاری چاو شارکێ ئه‌کات و
کێ بۆ من ئه‌گه‌ڕێ و کێ تۆ ئه‌دۆزێته‌وه
من .. یا تۆ
وه‌ره مناڵانی گه‌ڕه‌ک
ناتناسنه‌وه .. وه‌ک من
خودایە ..
مناڵەكان وه‌ک من نازانن
تۆ شاری یاریت بۆ دروست كردون
شارێ که تۆی لێ نیە و هه‌ر خۆمانین
یاری ئەكەین
یاری .. تۆ چاو داخەو من خۆم ئەشارمەوە
یاری خەتخەتێن و .. یاری باجی باجێنەش
خودایە ..
وه‌ره وه‌ک من .. بە
نه لێت ده‌بورم و نه لێم ببووره
وەك .. من
تۆش .. گوێم لێبگره
مەمترسێنە
وەك مامۆستای وانەی دین .. مەبە
بە فوویەك دنیای خاپوركرد
خودا .. توڕە مەبە
بەھشتەكەتم ناوێت
جهههنمێکیش بۆ ئازادیه‌کانم دامەگیرسێنە
لە گوناھەكانم زویرمەبە
تۆھێنده گوناهیت
هه‌ر خۆتیت .. خزمی که‌س نیت
خودا .. وەرە ناومانەوە
تا له ناو ترسهکانتا دڵمان سپی بێته‌وه
خۆ تۆ دوور نیت .. وەك باوكم
ئێواران زوو دەگەڕێیتەوە و
بەیانی زوو دەڕۆیت
تۆ شێلم فرۆشه‌که‌ی دراوسێمان نیت
با‌نگم ئەكا و دوو خورمای شیرینم ئەداتێ
خودا .. دێیت و
به ڕێگا ته‌سک و باریکه‌کانی خۆتا
مەمبە ..
ئه‌وه‌نده باریکم ده‌که‌یته‌وه .. زۆر زوو دەقرتێم
ئیدی خودا كێ بەیەكترەوە گرێمانباتەوە
تۆ .. ئەوەندە بچوكم ئەكەیتەوە
ئەی نازانی
لە دوایدا وون دەبم .. ئیتر نامدۆزیتەوە
بمبه‌خشه خودا … نەمزانی
تۆ ھەر خۆم بوویت و
خۆشم …. نازانم
ھیچ …
ئەڵمانیا