قه‌ره‌وڵی قه‌ڵه‌مه‌کانی نوسه‌رانی حیزب وپێوه‌ڕین و ڕه‌خنه‌ی خه‌ڵک و نوسه‌ران!
ئه‌میر قادر – هۆڵه‌ند……
ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌لانی خه‌ڵک له ئازای 1991دا،به‌عسی تۆتالیتاری ڕاماڵی و هه‌رله وڕۆژه‌وه‌ش پانتاییه‌کی نوێ بۆ ڕه‌خنه‌و ئازادیه‌کان هاتنه ئاراوه،خه‌باتی خه‌ڵک بۆ ئازادی و مافه‌کانی زۆر دێرینه،ئه‌وهێزانه‌ی ناوی ئۆپۆزیسۆنیان له خۆیان نابوو و قه‌تیش نه‌یانسه‌لماندبوو که پانتاییه‌کی زیاتر به‌ئازادی ده‌ده‌ن،هه‌رله‌وکاتانه‌ش که که‌مترین ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو هه‌میشه ئازدایی و مافه‌کانی تاکیان پێشێل کردووه،له‌مێژووی پێش به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیاندا ده‌توانین هه‌زاران نموونه له کوته‌ک کاری نوسه‌ران و ڕای جیاواز باس بکه‌ین و هیچ که‌س نیه له‌م نمونانه‌ی لا نه‌بێت،که‌له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌و ڕای جیاوازی فلان ڕۆشه‌نبیر هه‌ڕه‌شه‌و هه‌وڵی کوشتنی دراوه،دارکاری کراوه،بێپه‌ناو نان بڕاو کراوه،مافی ئه‌وه‌ی نه‌بووه له‌و ناوچانه‌ی که به‌ناوچه ئازادکراوه‌کان ده‌ناسران بمێنێته‌وه و ماوه‌ی 24 کاتژمێریان پێده‌درا که به‌جێی بێڵن و خۆی بخاته‌وه باوه‌شی ڕژێمی به‌عسه‌وه،فڵان پێشمه‌رگه‌و تاک که له‌به‌ر ڕای جیاواز یان ڕه‌خنه یان له‌سه‌ر کوته وه‌ره‌قه‌یه‌ک یان کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌ناوبراوه یان زیندان کراوه،له ناو ڕیزی ئه‌وهێزانه‌ی که‌خۆیان به دیموکرات و سۆسیال دیموکرات ده‌زانن،ده‌توانین لیستێکی فراوان له‌م پێشێل کاریانه ڕیزبه‌ندی بکه‌ین،ئه‌م هێزانه له په‌یوه‌ندیه ناوخۆیی و حیزبیه‌کانیشدا له‌مه ته‌ندروست تر نه‌بوون،لیستی فراوانی هه‌زاران که‌سانی ته‌سفیه‌کراو له‌ناو ئه‌م حیزبانه هه‌ن کوته‌ک کاری کراوه‌کان چه‌ند به‌رانبه‌ری ئه‌وه زیاترن، نموونه‌ی وه‌ک ته‌سفیه‌کردنی چه‌په‌کان و ڕۆشه‌نبیرانی ناوپارتی له‌ساڵانی شه‌سته‌کان به‌دواوه‌و، که‌ئه‌مه گه‌یشته ئاستێک ده‌مڕوته‌کانی ناوحیزب به قه‌ولی پارتیه‌کان خۆیان که‌دامه‌زرێنه‌ری پارتی بوون هه‌ڵاتن و خۆیان ته‌سلیمی ئێران و دواتر ده‌وڵه‌تی عێراق کرد‌و باڵی جه‌لالیان پێک هێناو شه‌ڕی خوێناوی ڕویدا‌و هه‌ردووک لا له‌قه‌ڵامڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا به‌زۆر خه‌ڵکیان ده‌کرده جه‌لالی یان مه‌لایی و چه‌کدارو ده‌یان نان به ئاگری شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و فراوانکردنی قه‌ڵه‌م ڕه‌وی هێزو ناوچه‌کانیاندا،خه‌ساره‌تی ئه‌م شه‌ڕه به‌هه‌زاران که‌سه و سه‌دان دێهات وێران بوون و سوتان،یه‌کێتی که‌خۆی به‌رئه‌نجامی سه‌رکوت بوو،له‌هیچ قۆناغێکی ژیانی خۆیدا به پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسانی و حاڵه‌تی به‌ره‌بوونی یه‌کێتی و هه‌مه ڕه‌نگبوونیه‌وه هه‌میشه زیندانێکی گه‌وره‌ی قه‌ڵه‌م و ئازادیه‌کان بووه،چیرۆکی لێدانی چه‌په‌کان و عێراقچیه‌کانی ناو یه‌کێتی و گۆچانه‌که‌ی مام جه‌لال و، کوته‌ک کاری و ده‌هۆڵ دڕانی تیپی کارزان و، هه‌ڵاتنی حه‌مه‌سه‌عید حسه‌ن و،کێشه‌ی نوسه‌رانی شاخ و شار‌و ڕاسپاردنی ڕێکخستنه نه‌هێنیه‌کان بۆ ده‌مکوت و له‌ناوبردنی ڕاجیاوازه‌کان و نووسه‌ران و ڕۆشه‌نبیران له‌که‌س شاراوه‌نین، زیندانی کردنی مه‌لا به‌ختیار و هه‌ربه‌زیندانی و ده‌ستبه‌سه‌رکراوی بردنی بۆ ئێران و دواتر ئازادکردنی له‌ژێر فشاری خه‌ڵک و نوسه‌رانی ئازادی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا،ته‌سفیه‌کردنی ئه‌وانی تریش دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان مێژووی پارتیه و یه‌کێتی وێڕای هه‌موو ئیدیعاکانی نه‌یتوانی له‌پرسی ئازادی و مافی مرۆڤدا له‌پارتی تێپه‌ڕ بکات،شه‌ڕی ئه‌م هێزانه له‌ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا و کوشتن و ژێرپێ نانی هه‌موو میساقه‌ناوده‌وڵه‌تیه‌کان و ئه‌و هه‌موو لاپه‌ڕه وڕاپۆرتانه‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان که‌سێکی دڵ قایم و ئازای ده‌وێت که بیانخوێنێته‌وه‌و توشی دڵه‌ڕاوکێ و نه‌خۆشی و بێخه‌وی نه‌بێت،عه‌لی بچکۆل یه‌کێک له به‌رپرسانی ئاواره‌ی ناویه‌کێتی دوای ده‌یان ساڵ شه‌ڕو به‌رپرسی و کار له‌سه‌رنووسینی چه‌ند بابه‌تێک له‌سه‌ر هه‌ڵه‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندی کاره‌کانیان له‌ترسی دادگایه‌ک که سه‌رانی یه‌کێتی و له‌ناو ئه‌وانیشدا نه‌وشیروان بڕیاریان له‌سه‌رداوه بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی خۆی قوتارده‌کات.
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌و ڕوخانی به‌عسداو ڕاپه‌ڕینی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا،ئه‌م هێزانه هه‌میشه دژی ئازادیه‌کان و هه‌رهێزێکی تربوون که له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بووه،لێدان و بڕیاردان له‌سه‌ر داخستنی بنکه‌ی شوراکان ی ساڵی 1991 دا‌و،به‌کارهێنانی زمانی هێز له‌به‌رانبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی شوراکان و شورای گه‌ڕه‌که‌کان و کارگه‌کاندا که هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی و مۆدێرن و شارستانی بوون و داینه‌مۆی گرنگی ڕاپه‌ڕین و داخوازیه‌کانی خه‌ڵک بوون و هێزی میلیشیایی نه‌بوون، له‌به‌رانبه‌ردا به‌رگری کردن له‌تاوانباران و کۆنه‌به‌عسیه‌کان و به‌رپرسانی کۆنه‌به‌عسی کارگه‌کاندا ڕه‌نگه یه‌که‌م به‌ریه‌ک که‌وتن ی زه‌قی هێزه خه‌ڵکی و شاریه‌کان بێت له‌گه‌ڵ هێزه میلیتانت و خاوه‌ن ده‌زگاو له‌شکره‌کان بێت له‌کوردستاندا،که‌له هیچ بڕگه‌یه‌کی مێژووی خۆیدا نه‌یتوانیوه زمانی دیالۆگ به‌ری به لووله‌ی چه‌ک گرتبێت و،ئه‌م هێزانه که به قسه‌ی خۆیان و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ک که‌له‌سه‌ر خۆیان داناوه بۆ ڕزگاری یان ئازادی خه‌ڵکی کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن وه له به‌رانبه‌ر زوڵم زۆری هێزه عه‌ره‌بیه‌کان و ده‌وڵه‌تی سه‌رکوتگه‌ری عێراقدا دروست ببوون هه‌میشه زمانی چه‌ک و خۆسه‌پاندن به‌زۆرو چه‌ک به‌سه‌ر زمانی گفتوگۆ‌و دیالۆگیاندا زاڵ بووه‌و هه‌موو ڕیکه‌تن نامه‌کانی نێوانیشیان له‌ده‌ورانی شکست و بێهێزی و پێنه‌کرانی زیاتردا هاتوونه‌ته ئاراوه،به‌ره‌کانی وه‌ک جه‌وقه‌د و جود و به‌ره‌ی کوردستانی و دواتر په‌رله‌مانی کوردستان و پاشانیش ده‌وره‌یه‌کی تری شه‌ڕی چه‌ندساڵه‌و حکومه‌تی دووله‌تبووی هه‌ولێرو سلێمانی و دواتر یه‌کگرتنه‌وه‌ی له‌فزی له‌سایه‌ی هاتنی ئه‌مریکاوه،هه‌موویان له‌م هاوکێشه‌یه‌ی سه‌روه‌دا کۆده‌بنه‌وه،له‌بێهێزبوون و ده‌ورانی متبووندا به‌ره‌پێکهێنان و یه‌کگرتوویی له شکڵداو له‌کاتی به‌هێزبوونداو گۆڕینی پارسه‌نگی هێزه‌کانداو یان رای جیاواز له‌سه‌ر هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕۆژو کێشه‌یه‌ک که‌دێته پێش زیندوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی زمانی چه‌ک و به خۆداڕوانین په‌لاماردانی تریبۆنه‌کان بۆ سازکردنی که‌ش و هه‌وای شه‌ڕ و ڕوانین له‌باڵای تفه‌نگه‌کان و گوێ و چاوداخستن له‌ئاستی دیالۆگ و زمانی عه‌قڵدا.
پێ به‌پێی به‌ره‌وپێش چوونی بارودۆخه‌که و خاراوبوون تری خه‌ڵک و ڕونبوونه‌وی ناوه‌رۆکی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌و زیادبوونی ڕۆژانه‌ی ماوه‌ی نێوان ویسته‌کان و داخوازیه‌کانی خه‌ڵک و خه‌ریک بوونی حیزبه‌کان به خۆتێرکردن و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگاو خه‌رجکردنی زۆربه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی له حیزب و پاوانه‌کانی حیزبه‌کاندا و له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌ژاری و نه‌بوونی پێداویسته سه‌ره‌تایه‌کانی ژیانی خه‌ڵک و بارودۆخێکی تازه‌یان هێناوه‌ته پێش،خه‌ڵک و هه‌مووئه‌وانه‌ش که‌بێبه‌شن له‌م مه‌فانه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش که هه‌ست به‌ژیانێکی شیاو‌و ده‌که‌ن و که‌مێک به‌رچاویان ڕوونه‌و مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ست پێده‌که‌ن له 18 ساڵی رابردوودا زیادیان کردووه و خۆیان له‌ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌نگه‌سه‌ربه‌خۆکان و گۆڤار‌و ڕۆژنامه ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆکاندا ده‌بیننه‌وه‌و هه‌میشه گرێی سه‌ردڵی ده‌سه‌لاتن،ده‌سه‌ڵات که‌به‌سه‌رزاره‌کی و بۆخۆسازدان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا سه‌ریزمان و بنی زمانی ئازادی و مافی ژنان و دیموکراتیه،له‌باری واقیعدا گه‌وره‌ترین ترسی لێیان هه‌یه‌و ده‌گمه‌ن بووه که‌له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌نگ و قسه‌و ڕه‌خنه‌و بابه‌تێکی ڕۆژنامه‌کاندا جکومه‌ت و جیزب هاواریان لێهه‌ڵنه‌ستابێت،مه‌سعودبارزانی ساڵی پار به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه‌ی له رۆژنامه ئازاده‌کان کردوو وتی که‌ئه‌مانه فیشه‌کی خۆمانن به‌ڵام له‌چه‌کی خه‌ڵکی تردان!،که‌منین ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له چه‌ندساڵی رابردوودا ڕفێنراون و کوته‌ککاری کراون،یان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان ڵیکراوه،سه‌رنووسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازی هاوڵاتی به پله‌ی سه‌ره‌کی و ئه‌وانی تر به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ک که‌متر چه‌ندین جار بردراونه ئاسایش و دادگاکان،جه‌مال عه‌بدوڵا قسه‌که‌ری حکومه‌ت قسه‌و ڕاگه‌یاندن بۆ هاوڵاتی ناکات،تاڵه‌بانی سه‌ره‌ک کۆماری عێراق خه‌ڵک و ده‌نگه ناڕازیه‌کان به سه‌گ ناوده‌بات،نێچیروان بارزانی خه‌ڵک به ته‌مه‌ڵ و کارنه‌که‌ر له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات،له په‌ناشه‌وه له پاڵ حیزبه‌وه به‌ناوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێکخراوی لاوان و کرێکاران و ژنان ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلیه‌وه کۆمپانیای حیزبی بۆ ڕاگه‌یاندن پێک ده‌هێنرێن به هه‌موو ئیمکاناتێکی تازاوه بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵک، ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره نائاسیی نه‌بێت که خه‌رجی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندی حیزبی یه‌کێتی و پارتی چه‌نده؟ یان چه‌ند به‌رابه‌ری ئه‌وه‌یه که له‌ژیانی خه‌لکدا سه‌رف ده‌کرێت؟ چی حکومه‌ت و حیزبێک له‌دونیادا هه‌یه که‌قسه له‌مافی خه‌ڵک بکات و به‌حساب حکومه‌تی خه‌ڵک بێت به‌ڵام نه‌زانێت وئاگاداری خه‌ڵک نه‌بێت که‌چۆن به‌کوله‌مه‌رگی ئه‌ژین و له‌که‌م ترین پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌کان بێبه‌هره‌ن و به‌ڵام سه‌رۆکی حیزبه‌کان و بازرگانه‌حیزبیه‌کان ناویان له‌ناوده‌وڵه‌مه‌ندانی دونیادابێت!.خه‌رجی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی زاگرۆس و کوردسات و کوردستان تیڤی چه‌نده؟،ئه‌م که‌ناڵانه چه‌ند زیندوون و کێ سه‌یریان ئه‌کات؟ئه‌م هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسه بێبه‌هرانه‌ی حیزب خه‌رج و مه‌خارجیان له‌گیرفان و سفره‌ی کێ دابین ده‌کرێت؟مه‌گه‌ر بێ ئاوی و بێکاره‌بایی خه‌ڵک سرشتیه و له‌ئاسمانه‌وه هاتووه یان ئه‌وه‌ی که‌ده‌بێت ژیانی خه‌ڵكێ پێ به‌ڕێوه بچێت و ناوی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه ده‌چێته گیرفان حیزبه‌وه وئه‌ویش ته‌نها ورگی خۆی و نیازی دانه‌مرکاوی کادیره‌کانی خۆی و شته غه‌ریبه‌کانی سه‌رۆک و مودیرو کۆنه وه‌زیره‌کانی ده‌ورانی به‌عس و دیوه‌خانه‌کان و عه‌شیره‌ته‌کان و ته‌کیه‌کانی پێگه‌رم ده‌کات،ڕاستی ئه‌مه زۆربه‌دواداگه‌ڕانی ناوێت حیزب به‌قسه‌ی دیموکراتی و ده‌زگاگه‌وره‌کانی و ئه‌وهه‌موو ڕه‌شه خه‌ڵکه‌ی به‌ناوی ڕۆژنامه نووس و شتی له‌مجۆره‌وه نانیان مسۆگه‌رده‌کات ده‌توانێت هه‌ندێک شیک و مۆدێرن خۆی بنوێنێت،ده‌کرێت ئه‌وانه‌شی که له‌نێوان قه‌ره‌وڵی تفه‌نگ و نووکی قه‌ڵه‌م و کیبۆردا زۆر جیاوازی ناکه‌ن و کاریان لێدان و بێده‌نگ کردنی ده‌نگه‌ئازاده‌کان و میدیائازاده‌کان بێت،به‌ڵام ئه‌وڕاستیه‌ی که خه‌ڵک ناڕازیه و چاوو گوێی کراوه‌ته‌وه و ڕه‌خنه‌ده‌گرێت و عه‌یبه‌کانی ئه‌مانه ده‌کاته قسه‌ی ڕۆژ و باس له‌م تاڵانیه گه‌وره‌یه‌و ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ده‌کات که‌ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه که‌س ناتوانێت نکولی لێبکات،مێژوو ده‌بوو هه‌ندێک ئه‌م ده‌سه‌ڵات قۆرخکه‌رانه فێربکات،به‌عس به‌وهه‌موو هێزه‌یه‌وه نه‌یتوانی ده‌می خه‌ڵک بدورێت وبه‌ربه‌ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بگرێت،چه‌ندین ساڵه به‌هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌کتان ده‌وت تابووری پێنج به‌ڵام خه‌ڵک باوه‌ڕی نه‌هێنا،به‌هه‌ر هه‌ستانێک و خۆپیشاندانێک ده‌ڵین ده‌ستی ده‌ره‌کی تێدایه،به‌ڵام که‌س به‌م ڕبه‌یه‌ش نیسک و برنجتان ناپێوێت،ڕۆژنامه‌کان مه‌له‌فه‌کانتان ئاشکراده‌که‌ن ده‌ڵین چاویان به‌ئا‌وه‌دانی کوردستان هه‌ڵنایات و خۆتان مه‌له‌فداره‌کان خه‌ڵات وچه‌پڵه ڕێزان ده‌که‌ن!،ده‌زانن ئێوه جه‌ند فرسه‌خ له‌خه‌ڵک دوورن و له نه‌بوونی و بێدادی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه خۆتان نه‌بان ده‌که‌ن،ڕاستیه‌که‌ی په‌لامارو ڕقی خه‌ڵک و ڕاپه‌ڕین ئێوه‌ی هێنایه‌وه سه‌رسفره‌ی ئاماده،باده‌زگاکانتان زه‌به‌لاح بن وماڵه‌کانتان له‌مه‌ڕمه‌ڕو شووشه‌ش بێت به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک و میدیاکان و ڕۆشه‌نبیران وسه‌دان گه‌نجی بێئاینده زه‌حمه‌ته بهێڵن له‌م کۆشکانه‌دا به‌ئارامی دابنیشن،ئه‌و باس و خواسه‌ی خه‌ڵک و داوای مه‌فه‌کانیان که ئێوه به حه‌په‌ی سه‌گ ناوی ده‌به‌ن و خه‌وتانی پێده‌زڕێت! ئاوابه‌ساده‌یی چارناکرێت،سه‌گ ئه‌و گیانداره به‌سفه‌ته‌ی که خۆشی به‌خاوه‌نه‌که‌ی ده‌دات و سنوور‌و تریتۆری هاوڕێ و هاوماڵه‌که‌ی ده‌پارێزێت و خۆیده‌خاته باوه‌شی ئه‌وه‌ی که خزمه‌تی ده‌کات هه‌میشه به‌هه‌موو که‌سێکی نه‌ناسراوو نه‌شاز ده‌وه‌ڕێت،ڕه‌نگه ئێوه غه‌ریبه‌و نه‌ناس بن له‌سنووری ئێمه‌داو بێ‌ئاگا له‌ژیانی خه‌ڵک بۆیه ئه‌م حه‌په حه‌په بێزارتان ده‌کات!.
hangau@gmail.com