
له یادی خۆپیشاندنەکانی گۆرەپانی تیانانمین، پێویستە خۆمان ئامادەکەین بۆ گۆرانکاری
ڕۆژ ئه‌حمه‌د…….
خۆپیشاندانەکانی گۆرەپانی تیانانمین یان هەندێک جار بە کۆمەلکوژیەکەی گۆرەپانی تیانانمین ناودەبرێت، ئەو زنجیره خۆپیشاندانانه بوو کە لە گۆرەپانی تیانانمین لە پەکینی پایتەختی کۆماری چین لەساڵی 1989 روویاندا، بۆ یەکەم جاربوو کە دەنگی نارەزایەتی دژی سیاسەتی تۆتالیتاری دەسەڵاتی چینی ستالینیستی بە ناو کۆمۆنیست بەرزبۆوە لە پاش شۆرشری کلتووری سالی1949.
لە سالی 1978 دێنگ شیاهۆ پینگ Teng Hsiao-p’ing کرایە سەرکردەی کۆماری خەلکی چین، ئیتر لەوەودوا دەستی کرد بەریفۆرمی سیستەمی سیاسی و ئابووری چین، بە بیناکردنی ئایدیای سۆشیالیزم بە تایبەتمەندی چینیەکان، کە ناساراوە بە بازاری ئابووری سۆسیالیستی، ئامانجی ئەم ریفۆرمە کردنەوەی ئابووری چین بوو بۆ سەرمایەداری جیهانی و لە دەسکەوتە ئابووریەکانی شۆرشی چینی سالی 1949 لایدا، هەروەها سەرکردایەتیی ریفۆرمی سیستەمی سیاسی کۆماری چینی کرد کە سیستەمی تۆتالیتاریزم و دیکتاتوری بە تەواوەتی لە کۆماری چیندا چەسپاند.
لە سەرەتای ساڵی 1989 سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی چین( هو یەۆبانگ) دەست لە کارکیشانەوەی خۆی راگەیاندو نارازایەتی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە بەزۆر سەپاندنی یاساکان بەسەر خەلکیداو پێشیلکردنی مافە دیموکراتیکەکانی خەلکی چین. پارتی کۆمۆنیست خۆشهال بوون بە دەست لە کارکێشانەوەی چوونکە ئەو تاکە رەخنەگر و تاکە دەنگی دیموکراسی بوو کە لەناو پارتەکەدا مابۆوە،3 مانگ پاش دەست لە کار کێشانەوەی، گیانلەدەستدانی هۆ یەۆبانگ راگەیەنرا بە نەخۆشی دڵ. جێی ئاماژەیە لە دوای سالی 1989 وە هەتا ئێستاش ناوی ئەو سەرکردەیە لە هیچ لە راگەیاندنەکانی چیندا نەهێنراوە.
لە پاش ئەم ریفۆرمانە، ئیدی دیموکراسی لە چین مانای کۆیلە بوون بوو، نیگەرانی لە مەر سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی باڵی بەسەر کۆی گشتی خەلکدا کێشا بوو، بە تایبەتی خوێندکاران و رووناکبیرانی چین. ئەم نیگەرانیانە لە ساڵی 1989 بلێسەی سەند و بە رووی بیۆرۆکراتهکانی چین کە سەرکردایەتی پارتی کۆمۆنیستی چینیان دەکرد کە هەتا ئێستاش بەردەوامن و سه‌رمایه‌داری جیهانی ده‌پارێزن تەقییەوە.
سەرەتا خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی سەرەتای دەستی پێ‌کرد کە خوێندکاران داوای بەدواداچونیان دەکرد لەمەر مردنی پێشبینی نەکراوی سکرتێری پارتی کۆمۆنیست، لە 18.4.1989 دە هەزار 10.000 خویندکار لە گۆرەپانی تیانانمین کۆبوونەوە، وە دوای چەند ڕۆژیک پێنج هەزار خوێندکاری تر هاتنە گۆرەپانەکەوە.
خوێندکاران بەرپرسانی یەکێتیە خویندکاریەکانیان رەت کردەوە و یەکێتی خوێندکارانی سەربەخۆی خۆیان درووست کرد، کە پێشنیاران دەکرد لەگەل حووکمەت ووتوێژ ئەنجام بدەن بەڵام بەرپرسانی حووکمەت ئەم داواکاریەی بۆ ووتووێژ رەت کردەوە چوون تەنها دانی بەو بەر پرسانەدا دەنا کە حووکمەت خۆی بەرپرسیارێتی پێبەخشی بوون لە یەکێتی خوێندکارانی پەکین کەلە لایەن حووکمەتەوە بە تەواوی کۆنترۆل کرابوون، هەر وەک هەمان سیناریۆی ئێستای خوێندکارانی کووردستان چۆن یەکێتی خوێندکارانی کووردستان لەلایەن (ینک) و یەکێتی قووتابیای کووردستان لەلایەن(پ‌د‌ک) ەوە بە پارە و شوێن کۆنترۆل کراون و ئەوانیش کۆی گشتی خوێندکارانی کووردستانیان بە زەبر کۆنترۆل کردووە.
ژمارەی خوێندکاران لە زیاد بووندا بوو لە گۆرەپانەکە، وە خۆپیشاندانیش لە شارەکانی تری چین شەقامەکانیان تەنیبوو، لە.1989 21.4 خویندکارانی پەکین بانگەوازی مانگرتن و داخستنی کۆلێژو زانکۆکانیان کرد، ئەو بانگەوازە مامۆستای کۆلێژەکان و پرۆفیسۆر ی زانکۆکان و روناکبیرانی چینی پەیوەست کرد بە بزووتنەوەکەوە، وە لەماوەیەکی زۆر کوورتدا زۆربەی زۆری زانکۆ و کۆلیژەکانی پەکینی پایتەخت داخران.
خویندکاران داواکاریەکانیان گۆڕانکاریان بەسەردا هاتوو زیادیان کرد. دژی گەندەڵی داوای گۆرینی ریفۆرمیان دەکرد لە سیستەمی ئابووری چین، وە دژ بە تۆتالیتاریزم داوای بنیاتنانی دیموکراسیان دەکرد لە سیستەمی سیاسی و کۆمەڵەیاتی چین، وە هەروەها دژ بە دیکتاتۆری کۆمەڵایەتی هاواریان بۆ میدیای ئازاد دەکرد.ئەوەی کە جێی ئاماژەیە ئەوەیە کە بزووتنەوەکە بە سەرمایەکردنی بازاری چینی رەت دەکردەوەو سیستەمی سەرمایەداری رۆژئاوای پێ قبوول نەبوو وە داوای یەکسانی کۆمەڵایەتیان دەکرد.
بە گشتی خەڵکی چین پاڵپشتی خۆپیشاندنەکانیان دەکرد، بەڵام ئەوەی کە زۆر کارلێکی لە سەر بزووتنەوەکە دانا و شوینی بەرپرسانی حووکومەتی خستە لەرزین و بازاری پەکینی پایتەختی داخست و ئابووری ووڵاتانی جیهانی خستە مەترسیەوە.پاڵپشتی کرێکارانی پەکین بوو کە بە مانگرتنی گشتی پاڵپشتیان دەربریو و ئامادەگی خۆیان نیشان دا لە گۆڕەپانی تیانانمین کە ژمارەی خۆپیشاندانی کردە زیاد لە سەد هەزار 100.000 خۆپیشاندەرکە سیستەمی بەرێوەچوونی چینی خستە لەرزین، وە لە یەکی ئایاری هەمان ساڵ خویندکاران و کرێکاران بە سروودی ئەنتەرناسیۆنال کەوتنە شەقەماکان و بە ریپێوانیکی کەم وێنە بە یەک دەنگ هاواری ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی و مافی تاکیاندەکرد و یادی رۆژی کرێکارانی جیهانیان پێکەوە کردەوە.
خویندکاران لە شارەکانی تری چین پۆل پۆل بەرەو پەکین دەهاتن و لە گۆرەپانی تیانانمین جێگیر دەبوون و چالاکیان پێدەسپێردرا، ڕوژانە خوێندکاران و کرێکاران خۆیان ریک دەخست و دەکهوتنە شەقامەکانی پەکین، لە گەڵ خەڵك ووتوێژیان دەکرد و لەو زانکۆیانەی کە دانەخرابوون خۆپیشاندانیان دەکرد، رێورەسمەکان بە ئاشتیانە بە ڕێوە دەچوون، سروودی ئەنتەرناسیۆنال کە ناسراوتریین سروددی سۆسیالیستیە بووە سروودی بزووتنەوەکە دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ستالینیستی تۆتالیتاری پارتی کۆمۆنیستی چین، تەنانەت خوێندکاران یارمەتی پۆلیسیاندا بۆ گرتنی 3 خوێندکار کە مەرکەبیان گرتبووە وێنەی ما‌و تسی تۆنگ ! چوون بزووتنەوەکە رێزیان لە ماوتسی تۆنگ دەنا وەک سەرکردەیەک کە سەرکردایەتی گۆرانکاری پێشکەووتوی کردبوو لە سەردەمی خۆی، بەڵام نەک وەک ئەڵتەرناتیڤ. سۆشیالیزمی راستەقینە بەرنامەیان بوو کە ئەلتەرناتیڤی بیۆرۆکراتیزمی سۆڤیەت و بلۆکی رۆژهەڵات و گەندەڵێ چین و سەرمایەداری جیهانی بوو کە ئێستاش هەر تاکە ئەڵتەرناتیڤە.
هەر لە مانگی ئایار خوێندکاران بریارێکی سەختیان دا، ئەویش مانگرتن بوو لە خواردن ، مانگرتن لە خواردن بە بروای من ئه‌و فاکتەرە بوو کە خەلکی چینی هێنایە ناو بزووتنەوەکە ، هەرچەندە کۆی گشتی خەلکی لە پاڵپشتی کردندا بوون بۆ بزووتنەوەکە بەڵام لە گۆرەپانەکە ئامادە نەبوون، مانگرتن لە خواردن بۆ خەڵکی چینی روونکردەوە کە خوێندکاران گیانی خۆیان دەخەنە مەترسیەوە بۆ داهاتووی منداڵەکانی ئەوان، ئەمە وای کرد کە پیرو و منداڵ لە گۆرەپانەکە ئامەدەبن و لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداری بکەن، ئیدی خەڵکی ئاسای ووتاریان دەخوێندەوە شاعیرانی سیڤیل شیعرەکانیان دەخوێندەوە، نوسەران، رووناکبیران ، سەرۆکی یەکێتیە کرێکاریەکان،تەنانەت منداڵان، هەموو بەیەک دەنگ هاواریان بۆ دیموکراسی راستەقینە دەکرد کە دەسەڵاتی تۆتالیتاری ستالینیستی چینی خستە ئانوو ساتەوە.
ووتوێژ لەگەڵ حووکومەت دەستی پێ‌کرد ئەویش لەلایەن ژەو زیانگ کە تازە پۆستی سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی پێ بەخشرابوو، ئەمە لەو کاتەدا بوو کە زۆربەی سەرکردایەتی پارتی کۆمۆنیستی چین سەرقاڵی خۆدەرخستنیان بوون لە بەردەم میدیای جیهان بە هوی هاتنی گۆربادشۆف دواهەمین سەرۆکی یەکێتی سۆڤیەتی جاران بۆ پەکین.
لە بەرواری 19.5.1989 کاتژمێر 5 ی بەیانی سکرتێری گشتی پارتی کۆمۆنیستی چین ژەو زیانگ گەیشتە گۆرەپانەکە بۆ ئاخاوتن لەگەڵ خوێندکارەکاندا ، لە بەشێکی ووتارەکەیدا ناراستەوخۆ پاڵپشتی خۆی دەربری بۆ بزووتنەوە، کە بووە ووتەیەکی بەناوبانگ کە ووتی"ئیمە پیر بووین ئیتر بۆ ئێمە گرنگ نیە، نۆرەی ئێوەیە" . ئەمە دواهەمین دەرکەوتنی ژەو زیانگ بوو. لە دوای ئەم ووتاره لە مالەکهی خۆیدا دەست بەسەر کرا هەتا مردنی. ژەو زیانگ تاکە کەسایەتی نەبوو کە دەست بەسەر بکرێت بەڵکو هەموو ئەو کەسایەتیانەی پارتی کۆمۆنیستی چین ، وە هەرهەوەها گشت نووسەران و رووناکبیران و رۆژنامەنووسان کە پاڵپشتیان دەربریبوو دەست بەسەر کران و دوورخرانەوە تا مردنیان.
رۆڵی میدیا لە بەدەست هێنانی پشتیوانی جیهانی بۆ بزووتنەوەکە.
لە سەرەتای خۆپیشاندانەکاندا میدیای چینی هەواڵەکانی بلاودەکردەوە بە ئازادانە، چوون هێشتا دێنگ شیاهۆ پینگ Teng Hsiao-p’ing رانەگەیشتبوو بە کۆنترۆل کردنی میدیای چین، بە پێی راگەیاندنەکانی چین تەنها لە مانگۆلیای ناوەوە کە پارچەیەکی فیدرالی مەنگۆلیا بوو ئەو دەمە لە ژێر دەسەڵاتی چین، خۆپیشاندان لەچوارسەد 400 شارانی ئەو دەڤەرە روویان داوە، پاشان رۆژنامەی هێراڵدی ئابووری جیهانی World economic herlad چەند ووتارێکی پاڵپشتی بلاوکردەوە ، وە کارلێکی خۆپیشاندانەکانی رووندەکردەوە لە سەر ئابووری چین، بە تایبەتی ئابووری پەکینی پایتەخت هه‌روه‌ها جیهان بە گشتی، ئەم هەواڵانە زوو لە هەموو چین بلاو بوونەوە چوون رۆژنامەکە لەلایەن خەڵکی چین خۆشەویست و بەناوبانگ بوو.
. هەروەها بەهۆی هاتنی گۆربادشۆف بۆ چین، میدیای جیهانی لە پەکین ئامەدەبوون، پایامنێری میدیای زۆربەی ووڵاتانی جیهان ئوتێلەکانی پەکینیان پر کردبوو، کە هاواڵەکانیان زۆر بە زووی بە جیهان گەیاند و پاڵپشتی لە لایەن میدیای ئەورو پا و ئازادیخوازان و رادیکالەکانی ئەروپا بۆ بزووتنەوەکە وەدەست هێنا.
بۆ نموونە لەبەریتانیا رۆژنامەی گاردیەن( The guardian ) بانگەوازی کەمپینی پاڵپشتی کرد و پارتە سۆسیالیستەکانی کە دژ بە سیستەمی تۆتالیتاری ستالینیستی چین بوون بە هەمان شێوە. ئیدی بزووتنەوەکە لە زۆربەی زۆری میدیاکانی جیهانەوە پشتیوانی کرا، وه له زۆربه‌ی پایتەختی ووڵاتانی جیهان بە تایبەتی ووڵاتانی ئەورووپا خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری روویدا بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌کانی گۆره‌پانی تیانانمێن.
بەناوبانگترین وێنەی سەدەی بیستەم
وێنەکان باشترین و بێلایەنتریین قسەکەری مێژوون، لە خۆپیشاندانەکانی گۆرەپانی تیانانمێنیشدا وێنەکان ڕۆلی کاریگەری خۆیان گێرا.
لە کاتێکدا کە رۆژنامەنوسان و پایامنێران لە ئوتێلەکانەوە تەماشای ئۆپراسێۆنە سەربازیەکانیان دەکرد و وێنەی یەکەم پۆلە تانکیان دەگرد کە دەهاتە ناو پەکینی پایتەختەوە، ئەوەی پێشبینی نەدەکرا رووی دا.
چارلەس کۆل (Charles Cole ) کە یەکێک بوو لە رۆژنامەوانە ئامەدەکان، لە بالکۆنەکەیەوە دەبینێ لاوێکی چینی لە بەردەم تانکەکاندا دەوەستێ و رێ بە تانکەکان دەگرێت تا نەچنە ناو گۆرەپانەکە. پاشان تانکەکە رێرەوەی خۆی دەگۆرێت، بەڵام لاوەکەش رێرەوی خۆی دەگۆڕێت و دیسان رێ بە تانکەکە دەگرێت، پاشان دەچێتە سەر تانکەکەو چەپوک بە تانکەکەکادا دەکێشت و هاواریان لێدەکات تا لە پەکین برۆنە دەرەوە ئەمە لە کاتێکدا بێ ئەوەی لاوەکە ئاگادار بێت لەوەی رۆژنامەوانان لە بالەکۆنی مۆتێلەکانەوە ئاگاداری ئەون، وێنەی ئەو لاوە بووە یەکێک لە بەناوبانگترین وێنەکانی سەدەی بیستەم کە کۆمەلکوژیەکەی گۆرەپانی تیانانمێنی گەیاندە جیهان و دەسەڵاتی تۆتالیتاری ستالینیستی دیکتاتۆری چینی بۆ مرۆڤایەتی روون کردەوە و بۆ ئەبەد سەرشۆری کردن لە بەردەم مرۆڤایەتی.
لە بەرواری 4.6.1989 پەخشی ببسی (BBC) به‌م شیوه‌یه باس له‌و به‌رواره ده‌کات (به سه‌دان هاوڵاتی بیتاوان ته‌قه‌یان لیکراو کوژران له ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازی خوێناوی که بۆ مه‌به‌ستی تێکشکاندنیی خۆپیشاندانێکی دیموکراتیکی ئاشتیانه هاتوون…)
تێکشاکندنی بزووتنەوەکە
له کۆتای مانگی ئایار، به‌رپرسانی حوکومه‌تی چین سه‌رکردایه‌تی پارتی کۆمۆنیستی چین تاوتوێی خۆپیشاندانه‌کانیان کرد و بریاری تێکشکاندنی خۆپیشاندانه‌که‌یان دا به هێزی سه‌ربازی، کۆی گشتی خه‌ڵکی په‌کین دژی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌که وه‌ستانه‌وه، یه‌که‌م هێزی سه‌ربازی که نێردرا، له ده‌رگای په‌کین له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه وه‌ستێنرا، به‌ڵام له 28-29 ئایار هێزی سه‌ربازی قورس نێردرا بۆ کۆنترۆلی ته‌واوی په‌کینی پایته‌خت، دانیشتوانی په‌کین چالاکانه دژ به‌م ئۆپراسیۆنه وه‌ستانه‌وه، خه‌ڵکی که‌وتنه سوتاندنی پاس، و ئوتوموبێل تانانه‌ت خه‌ڵکی ئوتۆمۆبیل و که‌لوپه‌لی خۆیان ده‌سووتان بۆ گرتنی شه‌قامه‌کان تا به‌ر بگرن به هێزه سهربازیەکە.، شهر له چوارده‌وری گۆره‌پانه‌که ده‌ستی پێ‌کرد و به‌رده‌وام خۆپیشانده‌ران، که کرێکاران و خوێندکاران سه‌رکردایه‌تیان ده‌کردن، به‌ره‌و رووی تانکه‌کان ده‌رۆیشتن، بهبروابوون به هێزی مرۆڤ بۆ گۆران بۆ ئازادی و دیموکراسی راسته‌قینه، دژایه‌تی یه‌کێک له به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری جیهانیان ده‌کرد.
لە 3.6.1989 کاتژمێر 10 ی شه‌و هێزی سه‌ربازی به چه‌ک و تانک و زرێپۆش له گۆره‌پانی تیانانمینی دا. کرێکاران و خوێندکاران به یه‌ک ده‌نگ هاواریان ده‌کرد بۆ ده‌مان کووژن بۆ ؟ به‌ڵام ئه‌وان بهرهردهوام له کووشتاری خۆیان ده‌ستیان نه‌ده‌پاراست، بۆ به‌یانی رۆژی 4.6.1989 گۆره‌پانی تیانانمێن بێجگه له خوێن و تانک و زرێپۆش هیچی تری لێ نه‌مابوو.
هه‌تا ئێستا هیچکه‌س له راستی ژماره‌ی قوربانیانی گۆره‌پانی تیانانمێن ئاگادار نیه، به‌پێی ئاماری ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیۆنال 7.000 خه‌لکی بێ‌تاوان کوژراون ، به‌ڵام تا ئێستا که‌س راستی ئاماره‌کان نازانێت، چوونکه له‌و کاته‌ی که سه‌ربازان کوشتاری خۆیان ئه‌نجام ده‌دا تیـمێکی تایبه‌ت تەنها لاشه‌ی خوێندکار و کرێکارانی کۆکردۆته‌وه تا له میدیای جیهانی بشارنه‌وه، ئه‌مه بێجگه له‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه‌ی که گیران و پاشان به دزیه‌وه له زیندانه‌کان بێسه‌ر و شوێن کران.
زۆربەی زۆری ئەو خوێندکار و کرێکارانه‌ی که له تینانمین کوژران بێسەر و شوێنن، وه ئەو خوێندکارانه‌ی که گیران ته‌نها چه‌ند ساڵێك سزادران، هه‌ندێکیان ئەو یاسایه‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا که هه‌تا هه‌تایه بۆیان نیه کار بکه‌ن، تەنانهت هه‌ر شه‌ش سه‌رکرده‌ی خوێندکارانی گۆرەپانی تیانانمێن دوای چەند سالێک لە زیندان ئازاد کران.بەڵام هەرچی کرێکار و دەرکردەی یەکێتیە کرێکارەکان بووون لە دوای دەستگیر کردن بە سزای خیانەت لە زیندانەکان لە سێدارە دران،
هۆی له ناوبردنی کرێکاران ئه‌وه بوو که کرێکاران هیزی کاریان بەرێوەبەری کۆمه‌لگایه وه ئەو کرێکاره خه‌باتگێرانه نموونه‌ی تێکوشان و خه‌بات کردن بوون دژ بە دەسەڵاتی تۆتالیتاریزم، گه‌ر بمانایه ئه‌وا ده‌ساڵاتی تۆتالیتاری چین هه‌میشه له مه‌ترسیدا ده‌بوو بۆیە به لەناو بردنی ئه‌و خه‌بات گێرو تێکوشەرانە ئه‌و مه‌ترسیه که‌مبۆوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، راسته خوێندکاران په‌له‌پیتکه‌ی شۆرش و گۆرانکاریه‌کانن به‌ڵام کرێکاران فیشهکهکهین.یادی گۆره‌پانی تیانانمین سه‌ربه‌رزه، دیکتاتۆری تۆتالیتاری چینی که ئێستا پارێزگاری سه‌رمایه‌داری جیهانیه(گلۆبالیزم) ئەمرۆ یان سبه‌ی ده‌که‌وێته ته‌نه‌که‌خۆڵی مێژوه‌وه به‌ڵام خه‌باتی ئه و خه‌باتکارانه له‌یاده‌وه‌ری مێژودا پارێزراوە و بەرز راگیراوە تا ئێمه ی وه‌چه‌ی نوێ وانه‌ی لێوه فێر بین بۆ ئه‌مرۆی تێکوشان.
خوێندکارانی کووردستان سه‌ده‌ی بیست و یه‌که هیمه‌تێ
ئه‌گه‌ر بێین سیسته‌می به‌رێوه‌چوونی چین له ساڵی 1989 به‌راورد بکه‌ین له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی باشووری کووردستانی 2008 لیکچوونێکی زۆر هه‌یه له نێوانیاندا.
1. سیسته‌می ئابووری:- له چین له ساڵی 1978 ریفۆرم له ئابووری چین که کرا بنیاتنانی که‌رتی تایبه‌ت بوو له هه‌ندێک له ده‌زگاکاندا لە ساڵی 1989 ئەو ریفۆرمە گەیشتە لووتکە، وه کردنه‌وه‌ی بازاری چین بوو بۆ سه‌رمایه‌داری جیهانی. له کووردستاندا به هه‌مان شێوه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکووتگه‌ری باشووری کووردستان سیسته‌می ئابووری که‌رتی تایبه‌ت پیاده ده‌کات، که مانای وایه، ده‌زگا خزمه‌تگووزاریه‌کان ده‌درێته سه‌رمایه‌داران وه له جیاتی کار بکات بۆ خزماتگوزاری خه‌ڵک سه‌رمایه‌داران کار ده‌خەنە گەر له پێناو قازنجی خۆیان، چوون ده‌زگاکه‌یان له حووکومه‌ت کریوه‌ته‌وه، کەرتی تایبەت مانای فرۆشتنی خزمەتگوزاریەکانە کە سەرەتاترین مافی تاکی نێو کۆمەلگان.
نزیکتریین نموونه‌کان:
* داخستنی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی سەرچنار لە لایەن وەزارەتی پیشەسازی سلێمانی که بنیات ده‌نرێته‌وه بۆ که‌رتی تایبه‌ت تا به سه‌رمایه‌دارێک بفرۆشرێت، پاره‌که‌ی بچیته باخه‌ڵێ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری باشورری کوردستان، سهرمایهدارهکەش کارخانه‌که ده‌خاته کار بۆ قازانج، کرێکاری هه‌رزان ده‌گرێت، چیمه‌نتۆش به نرخێکی گران که له توانای مامناوه‌ندی خه‌لکدا نابێت، گەر خوێندکاران و کرێکاران و خەڵکی کووردستان بەر بەم سیستەمەنەگرن ئەوا دەسەڵات کەرتی تایبەت بەرفراوانتر دەکات تا دەگاتە خزمەتگوزاری تەندروستی ، کە تێیدا نەخۆشی بێ پارە تێیدا دەبێت بمرێت، چوون بێپارە چارەسەر ناکرێت.
*بنیاتنانی بنکه‌ی خوێندن به پاره که هه‌نگاوێک بوو چین نه‌یتوانی پیاده‌ی بکات، خه‌باتی گۆرەپانی تیانانمینی 1989 رێی پێگرت، به‌ڵام له کووردستان ئێستا چه‌ندین بنکه‌ی خوێندن کراوهنەتەوە له سه ربناخەی سیسته‌می که‌رتی تایبه‌ت، که خوێندکاران پاره ده‌ده‌ن تافێرببن، ئه‌م بنکانه له ژێر ناوی که نموونه‌ی یاخود هه‌ر به ساده‌ی لە زمانی خەلکەوە ناوی هه‌ندێک له کۆلیژه‌کان ده‌نێن ئه‌هلی، که‌به‌رپرسانی حووکومه‌ت له پێناو گیرفانیان بۆ قازانج کردوویانه‌ته‌وه، ئه‌مه وا ده‌کات که خوێندکارانی ده‌وڵه‌مه‌ند خوێندنی باشیان هه‌بێت لە سەر ئاستی جیهانی وە کور و کچی هه‌ژاری کووردیش خوێندنی ئاسای سادە. ئه‌م سیسته‌مه نایه‌کسانه له کووردستان پیاده ده‌کرێت، پێویسته بوه‌ستێت، چوون خوێندن مافی هه‌موومانه به بێ جیاوازی. خوێندکارانی چین ئه‌م نایه‌کسانیه‌یان وه‌ستان، پێویسته خوێندکارانی کووردیش ئه‌م نایه‌کسانیه بووه‌ستێنن.
* کردنه‌وه‌ی بازار بۆ سه‌رمایه‌ی جیهانی، له چین پیاده کرا به هه‌مان شێوه له کووردستانیش پیاده ده‌کرێت ئێستا ، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی زۆر خراپتر،.له کووردستان ئابووری کشتووکالی له تیاچووندایه بۆیه که‌س نایه‌وێت بیکڕیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌یه‌تی نه‌وته، له کووردستانی باشوور ده‌رگا واڵا کراوه بۆ کۆمپانیا ئه‌مریکی و به‌ریتانیه‌کان که بێن بەشی نه‌وتمان لێبکرن، به‌ڵام ئه‌وان به‌نرخێکی که‌م له به‌رپرسانی کووردی ده‌کرن،( نرخێکی که‌م به نرخی نه‌وت لە سەر ئاستی نێودەولەتی) کەئەمه دەچێتە گیرفانی به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کان که سیسته‌می بازاری ئازادی ئه‌مریکی له کووردستان به‌رهه‌می هێناو،ه‌کە به ناوی دیموکراسی به زۆر به سه‌ر خه‌ڵکیان کردن به که‌ڵه‌گا، پێویسته خوێندکارانی کووردستان ده‌نگی نارەزایه‌تی به‌رز بکه‌نه‌وه له‌مه‌ر سیسته‌می بازاری ئازاد وه بۆ خۆماڵی کردنی ئابووری تێکوشان بکەن چالاکی سیاسی بکه‌ن تا گشت تاکی کۆمه‌ڵگا سوودی لێ وه‌ربگرێت و ژیانی تاکی کۆمه‌لگا زه‌مان بکات.
ئه‌گه‌ر خوێندکارا ن و کرێکارا ن و هه‌موو تاکی کوورد به‌ر به‌م سیسته‌مه له کووردستاندا نه‌گرن، من پێم وایە ئه‌وا هه‌رگیز له و ناهامهتیه رزگاریان نابێت که ئێستا تێی که‌وتوون، نموونه‌ی کووردستان کۆریای باشوور ده‌بێت که گرانترین و شیواوترین و گه‌ندڵترین سیسته‌می ئابووری هه‌یه ئێستا له جیهاندا، که بازاری ئازادی ئه‌مریکی بۆی درووست کردن .
2.سیسته‌می سیاسی:-
له چین ئه‌و کاته‌ی که دێنگ شیاهۆ پینگ Teng Hsiao-p’ing بووه سه‌رکرده‌ی کۆماری چین رفۆرمی له سیسته‌می سیاسی چین کرد ، که به‌رفراوانی ده‌زگای پۆلیس و ئاسیش بوو، پاره‌یه‌کی زۆر له ده‌زگای پۆلیسی نهێنی خەرج کران هیچکه‌س بۆی نه‌بوو ره‌خنه یاخود چالاکی سیاسی دژی یاساکان کە بەزۆر سەپێنرابوون بنوێنێ، هیچ پارتێکی سیاسی بێجگه له پارتی کۆمۆنیستی چینی بۆی نه‌بوو به‌شداری له ده‌سه‌ڵات بکات، هه‌رچی ده‌زگای حووکمه‌ت هه‌یه ددەبوایە ئێستاش دەبێت له لایه‌ن ئه‌ندامانی پارتی کۆمۆنیسته‌وه به‌رێوه ببرێنن، ده‌زگای په‌روه‌رده، رۆسنبیری، ته‌ندرووستی، خانووبه‌ره، زاوی و زار، کار هتد، هه‌مووی له نێوان ده‌ساڵاتدارانی پارتی کۆمۆنیسته‌وه به‌رێوه ده‌چوون. به‌بێ هه‌ڵبژاردن به‌بێ گوێدانه شیاوی به‌رپرسه‌کان ئه‌وه‌ی گرنگ بوو ئه‌وه بوو تا چهندئە بەرپرسەگوێ رایه‌ڵی یاسای تۆتالیتاریزمی چینیه.
له کووردستان هه‌مان شێوه پیاده ده‌کرێت، هه‌موو ده‌زگاکان کۆنترۆل کراون له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکووتگه‌ری تاله‌بانی و بارزانی، له پۆستی سه‌رۆکایه‌تی، به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌کان،پەروەردە،تەندروستی،زەوی و زار،کار هتد هەروەها لە ده‌زگای خوێندن، ده‌بینین خوێندکارانی خوێندنگاکای باشووری کووردستان په‌لکێش ده‌کرێن بۆ شه‌قامه‌کان، له یاده سیاسیه‌کانیاندا، هەر وەک چون خوێندکارانی چینی ئەو دەمە پەلکێش دەکران بۆ شەقامەکان لە یادەکانی پارتی کۆمۆنیستی چین .
پۆلیسی نهێنیلە کووردستان وەک پۆلیسی نهێنی چینی ساڵی 1989 رۆل دەبینێن ، لە کووردستان ده‌زگای پاراستن و ده‌زگای زانیاری کە پۆلیسی نهێنی هەردوو پارتەکەن، سیخووری به‌سه‌ر کارووباری گشت تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌وه ده‌که‌ن، هەروەها دیکتاتۆری کۆمه‌ڵایه‌تی، میدیای کووردیه، چۆن میدیای چینی بۆ پارتی کۆمۆنیستی چین ته‌رخان کرابوو، ئاوهامیدیای ئیفلیجی کووردیش ته‌رخان کراون بۆ تاله‌بانی و بارزانی و ده‌سته‌و دایه‌ره‌کانیان.
کۆی گشتی بهرپرسیارهتیەکانیش دابه‌ش کراون له نێوان دوو پارتی سیاسی که رووی یه‌ک دراون، ئه پارتانه‌ی تریش که هه‌ن لە کووردستان نەبوونیان باشترە، زۆربه‌ی زۆرینه‌یان په‌یوه‌ستن به‌وان بەوەی ژێرخانی ئابووریان لەلایەن ئەو دوو پارتەوە دابین دەکراوە ، هەر وەک کۆیلەی گوێرایەڵ دێنە پێشچاو.
که‌واته سیسته‌می سیاسی لە باشووری کووردستان سیسته‌مێکی سه‌رکووتگه‌ری دیکتاتۆرە، بەڵایم له جیاتی یه‌ک پارتی سیاسی، له کووردستان بە بارێکی خراپتر، دوو پارتی سەرکوتگەری دیکتاتۆر هه‌یه کە یەکێکیان رەنگی زەرد و ئەویتریان رەنگی سەوز.
ئێمه ئه‌توانین چیبکه‌ین؟
من هەرگیز وەک هیپۆکریتێک نەمنوسیوە و ناشنوسم چوون بەشدارم لە خەبات بۆ گۆرانکاریەکان لەو کۆمەڵگایەی کە لێی دەژیم.
ئێستا لە کووردستان کۆی گشتی خەڵک نیگەرانن وە لە ئاخاوتنی نێوان دوو تاکی کوورد، ئەم نیگەرانیانە بە روونی دەردەکەون، هەروەها گەندەڵی دەسەڵاتی سەرکووتگەری تالەبانی و بارزانی رۆژانە شرۆڤە دەکرێن لە لایەن رووناکبیران ، رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی کوورد لە دەرەوە و ناوەوەی ووڵات، تەنانەت سەرکردایەتی هەردوو پارتە سەرکوتگەرەکەش رەخنە لە گەندەڵی دەگرن لە شاشەی میدیا ئیفلیجەکانیانەوە بۆ چاوبەستنی خەلک،، تا بە رووکەش بینوێنن کە ئەوان گەندەڵ نین.
بەڵام ئەمە نەخۆشی هیپۆکراسیە کە ئێمە تووشی بووین، ئەم نەخۆشیەش رووناکبیران و نووسەرانی کوورد رۆژانه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه له نووسینه‌کانیاندا رۆژانه به هه‌زاران وتار و بابەت دەنووسرێن و بلاودەبنەوە دژ به ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکووتگه‌ری کووردی ئه‌ی کوا پراکتیزتان؟ ئەی کوا بانگه‌واز یاخود پاڵپشتی و هاندانی خه‌ڵک بۆ چالاکی دژ به ده‌سه‌ڵات، به بروای من ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌وه‌یه که نووسه‌ران و رۆشنبیران و رووناکبیرانی کوورد بیری لیبکه‌نه‌وه و داکۆکی لێبکه‌ن، ره‌خنه‌ی رادیکاله له سیسته‌می ئابووری و سیاسی کووردستان، ره‌خنه‌ی رادیکاڵ له سیسته‌می قازانج وه پالپشتی کردنی سیسته‌می خۆماڵی کە سیستەمی خزمەتگوزاریەکانە، و سیسته‌می سیاسی دیموکراسی راسته‌قینه، هەروەها هاندانی خەڵك بۆ رێکخراوبوون دژی ئەو سیستەمە نه‌ک ته‌نها شرۆڤه‌کردنی سیستەمەکە بە شیوازی ئەکادیمی، ک بەشی زۆرینەی کۆمەڵگا مەحاڵە لێیان تێبگات.
ره‌خنه‌ی رادیکال تاکه چارەسەرە که بتوانێت ئەم نه‌خۆشی هیپۆکراسیە چارەسەر بکات که تێکرا تووشی بووین ، تا بتوانین هێز به خۆمان ببه‌خشین و بکه‌وینه نێو شه‌قامه‌کانی شار بۆ گۆرینی سیسته‌م بۆبه ده‌ستهێنانی مافی مرۆڤایه‌تیمان، مافی بەخشینی خزمه‌تگوزاریه‌کان پێمان، وه تێکۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی دیموکراتی راسته‌قینه، ئەمانە بە خەبات و قووربانیدان بەدەست دێنرێن نه‌ک به پارانه‌وه له گه‌نده‌ڵه‌کان تا خۆیان چاک بکه‌ن، چوون گەندەڵان بەرهەمی سیستەمێکن کە لە تاکی گەندەڵ و ووڵاتی گەندەڵستان زیاتر هیچی دی درووست ناکات وەک کۆریای باشوور، بۆیە دەبێت ئەو سیستەمە بگۆڕێت تا گەندەڵی بنەبربکرێت..
من پێم وایە خەباتی گۆرەپانی تیانانمێن جوانترین نموونەی تێکۆشانە کە ئێمەی لاوانی کوورد دەتوانین بە هەمانشێوە لە پارکی هەولێر یاخود لە بەردەرکی سەرای سلێمانی کۆبینەوە و دەنگی نارەزایەتی خۆمان دژی سیستەمی سیاسی و ئابووری لە باشورری کووردستان بەرزکەینەوە کە بتوانێت بززوتنەوەیەک درووست بکات بۆ گۆرینی سیستەمی قازانج بۆ سیسته‌می خزمەتگوزاری و دەنگی نیگەرانی کوورد بە جیهان بگەیەنێت لە مەر کێشە رامیاریەکانی میللەتی کوور، وە هەوڵبدەین کرێکارانی کوورد بێنینە پشتیمان تا شوێنی تالابانی و بارزانی و دەستە و تاقمەکانیان بخەینە لەرزین..
ئێستا لە کوردستان باره‌که لە هەموو کات لەبارترە، میدیای جیهانی له کوردستان ئامه‌ده‌یه، تا رووی ره‌شی ده‌سه‌ڵات ده‌ربخات، میدیای ئه‌لکترۆنی کووردی به هه‌مانشیوه ئه‌توانێت پاڵپشتی جیهانی بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاوها وه‌ده‌ستبهێنێت، تاکه جیاوازی له نێوان چین له ساڵی 1989 وه باشووری کووردستانی ئێستا ئه‌وه‌یه که رێره‌وه‌ی رامیاری ئێستای جیهان هه‌رگیز رێ به ده‌سه‌ڵاتی سەرکووتگەری کورد نادات بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاوها تێکبشکێنێت، گه‌ر تا ئێستاش کردبێتیان هیپۆکراسی رووناکبیران و رۆشنبییرانی کورد هۆکار بووه، بۆیه‌پێویسته له یادی خۆپیشاندانەکانی گۆره‌پانی تیانانمێندا ئێمەش ئیدی خۆمان ئامەدە بکه‌ین بۆ تێکۆشان بۆ گۆرانکاری، ئیدی چاوه‌روانی به‌سه، تاکه‌ی چاوه‌روانی؟
سه‌رچاوه‌کان
• له‌م رۆژه‌دا BBC
http://news.bbc.co.uk/onthisday/hi/dates/stories/june/4/newsid_2496000/2496277.stm
• 10 ساڵ پآش کۆمه‌ڵکووژیه‌که‌ی گۆره‌پانی تیانانمێن، ووانه‌کان بۆ چینی کرێکار / نووسینی جه‌یمه‌س کۆناشی
http://www.wsws.org/articles/1999/jun1999/tian-j04.shtml
• پانزده‌هه‌مین ساڵیادی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی گۆره‌پانی تیانانمین نووسینی ڕۆب لیۆن
http://www.marxist.com/Asia/tiananmen_rl.html
• فیلمی دۆکیومێنتی پیاوی تانک/ ده‌رهێنان ئه‌نتۆنی تۆماس
http://youtube.com/watch?v=SB70mWXrzEE
• بزووتنه‌وه‌ی دیواری دیموکراسی/ نووسینی مێرلو گۆڵدمان