
رێكه‌وتننامه ئیستراتیجییه پێِشنیاركراوهكهی ئهمهریكاو عێراق
ماوه‌یه‌كه له ناوه‌و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وعێراق، باس باسی رێككهوننامه یان په‌یمانی ئیستراتیجی نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌یه. زوَر دژن كه‌م له گه‌ڵ. هه‌ر یه‌ك له‌م دوو جه‌مسه‌رانه هوَكار و پاساوی خوَیان هه‌یه.
ئه‌مریكا وه‌كوو ئیداره‌و وهێز، نه‌هاتووه وا به ئاسانی له (عێراق ) بكشێته‌وه. ئه‌وده‌م ده‌كشێته‌وه كه هه‌ست بكات دوَراونییه و بگره سه‌ركه‌وتووه و به ده‌ستی به‌تاڵیش نه‌گه‌راوه‌ته‌وه. مشتوَمڕی كوَماریهكان و دیمووكراتهكان له سه‌ر زوَرتر وه‌دستهێنانی سووده بوَ ئه‌مریكا نه‌ك كه‌متر و،سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌مریكا، شتێك نییه به گوَرینی ئینتمای حیزبی سهروَك كوَمار وئیداره‌كه‌ی جیاوازی گه‌وره‌و، وه‌رچه‌رخان و گوَرینی دراماتیكی به سه‌ردا بێت، چونكه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مریكا ( سیاسه‌ته) نه‌ك (حزبایه‌تیه). ئیستراتیجیه نه‌ك تاكتیك. پشت به‌ستنه به سیاسه‌تی ناوخوَ نه‌ك گه‌مه ده‌ره‌كییه‌كان. هه‌ڵقوڵاوی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی وڵاته نه‌ك سوودی تاكه حیزبی وتاكه كه‌س…
ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا زانراو رێككه‌وتنامه‌كه هه‌مه لایه‌نه‌یه : سیاسیه. ئه‌منییه.ئابووریه. كوَمهڵایهتیه. ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ییه..تادا.
وه‌كو كورد به‌شێكین له‌م (عێراق)هو، ره‌وایه خه‌ڵكی كوردستان سوور بێت له‌سه‌ر مافه‌كانی و داوا له سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان بكات، روَڵ وههڵسهنگاندی بوَ هه‌ر رێككه‌وتنامه و په‌یمانێك به تایبه‌تی ئه‌مه‌ی نێوان كوَماری ( عێراق) و ئه‌مریكا، به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستانی تێدا رچاوبكرێت.پێویسته وزوَریش پێویسته،كوردستانیهتیان نه‌كه‌ن به قوربانی عێراقیهت. شه‌رعیه‌تی بوَست وده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی كورد له ناوه‌ند، له هێزومتمانهی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌یه ،بویه ده‌بێت ئه‌رك وهه‌ڵوێستی سیاسی و دبلوَماسیان هاوته‌ریبی ئه‌م پرنسیپانه بن.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین ئاماژه به چه‌ند خالێك بكه‌ین :
1. ئێمه‌ی كورد هیچ كات له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وایه‌تیمان نییه له دژی ئه‌مریكا بین وه‌كو میلله‌ت و وه‌كو ده‌وڵه‌ت و، وه‌كو هێزوتاكه جه‌مسه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه،هه‌روه‌ها زوَربهی زوَری میلله‌تی ئه‌مریكایش دژی كورد وكێشه‌كه‌ی نیین.
2. ئه‌گه‌ر رایه‌كی نهكتفمان هه‌بێت له سه‌ر ئه‌مریكا،ئه‌وه له سه‌ر ئیداره و ده‌زگاكانیه‌تی به تایبه‌تی تاكو ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی كورد وكوردستانه‌وه هه‌بوه هه‌یه.
3. به پێی جوگرافییای سیاسی، باشووری كوردستان، به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق وئهمریكایش وای ده‌وێت و سووریشه له‌سه‌ری. هه‌ر رووداو گوَرانكاریهكی نوێی ئه‌م وڵاته، به چاك وبه خراپ و راسته‌و خوَ وناراستهخوَ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر دوَزی كوردیش هه‌یه. واته ( پرنیسیپی) عیراقی بوون فه‌رز كراوه. دهستوورسهلماندوێتی. كه كوردئیجبار كرا ده‌نگی بوَ بدات، ئلتیزامیش واجیبه…!
بوَیه ناكرێت له‌هه‌ر جوَره په‌یوه‌ندیه‌كی ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تی لایه‌نی فه‌رمی كوردستانی ئاماده‌بوونی نه‌بێت و، ئه‌م واقیعه له به‌ر چاو نه‌گرێت و،له‌به‌ر سوودی تایبه‌تی خوَی و، تاكتیكی روَژانهی ئه‌م هێز یان ئه‌وه‌ی دیكه به ئه‌مریكاشه‌وه، ئه‌م ئینتمایهوئهم ئلتیزامهی وه‌كوو هه‌یه له بیر بكات….
4. به داخه‌وه ئه‌زموونی سه‌ده‌ی رابردوو تاكودواچركهكانی، به‌گشتی ده‌یسه‌لمێنی كه ئیداره‌ی ئه‌مریكی ئه‌وه‌نده لاینگیری دوَزی كورد نه‌بووه وه‌كو (پرس) به‌قه‌د ئه‌وه‌ی وه‌كو (كارت ) لیی روانیوه و به كاریشی هێناوه ودژایهتیشی كردووه‌و، زوَر چاریش یه‌ك له فاكته‌ره سه‌ركیه‌كانی شكست و كاره‌سات و تراجیدیهكانی خه‌ڵكی كوردستان بووه،.به پَیویستی نازانم لێردا پێیدا بچه‌مه‌وه. وه‌لی نابێت له بیر بكرێت و وشیار نه‌بین. یان وه‌ك هه‌ندی له په‌رپرسانی كورد به سوود وه‌رگرتن له لاوزی هوزری خه‌ڵكی ومهینهتیهكانیهوه ، هه‌ولی په‌راوێز كردنی ده‌ده‌ن…
5. به‌پێچه‌وانه‌ی دیدووبوَچوونی هه‌ندێك له بازنه‌ی ته‌سكی باڵای ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی كوردستان، تاكو ئێستا كێشه‌ی كورد به گشتی وئه‌وه‌ی باشووری كوردستان به تایبه‌تی چاره سه‌ری بنه‌ره‌تی نه‌كراوه ئه‌ویشی وهدستهێنراوه مسوَگهر نییه و پێشبینی هه‌ندی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ش له ئارادایه…
6. كه ئیداره‌ی بوش عێراقی رزگار كرد كوَلبارانمان كرد و، ته‌نها سه‌ركردایه‌تی كورد بوو، هه‌موو خاك وخه‌ڵك و چاره نووسی كێشه‌كه‌ی جارێكی دیكه خسته سه‌به‌تی ئه‌مریكاوه. له سه‌ره‌تاوه تاكو ئێستا وا ده‌بینین گرفته‌كان چوَن ته‌مشا ده‌كرێت و بوَ كوَی دهروَن : سه‌ره‌تاكانی قوَناخی (رزگاری) وپاشتر داگیر كردنی عێراق و هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتی (پوڵ برێمه‌ر) و ریهككهوتننامهی (العملیه السیاسیه) و، راپوَرتی( بیًكهر ــ هاملتون) و، به‌شی یه‌كه‌می راپوَرتی (ستیفان دی مستورا)..تادا، جگه له‌پرنسیپی فیدرالیه‌ت و سنووری كوردستان و كێشه‌كانی دیموكراتیه‌ت و بنه‌ماكانی مافی مروَڤـ وسه‌روه‌ری وڵات و پێناسه‌ی عێراق و سه‌روه‌ت وسامان ودهسهڵاتهكان، كه هه‌ر هه‌موو وه‌كو بنه‌مایه‌كی ده‌ستووری له قوَناخی پیاچونهوهدایه…
7. كاتی خوَیشی وئێستایش به‌گشتی،رخنه‌مان له چه‌ند لایه‌نێكی سیاسه‌تی بوش و ئیداره‌كه‌ی هه‌بووه،به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به كیشهرهواكانی كوردستانه‌وه و، به حوكمی عیراقی بوونی كوردیش، مافی خوَیهتی راو وهه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به واقیعی ئهمڕوَ ودوا روَژی (عێراق ) وناوچه‌كه هه‌بێت…
واتهئهركی كوردستانیه‌كان له مهر ریككهوتنامه یان په‌یمانی ئیستراتیجی نێوان ئه‌مریكا كوَماری عێراق ئه‌ركێكی دوو هێنده یه ( مچاعف) ه.
نكوَلی له گرنگی ریككه‌وتن یان په‌یمان په‌ستن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناكرێت. چونكه له زوَر لایه‌وه سوود به‌خشه. به تایبه‌تی له‌م بارودوَخهدا : هه‌ڵمه‌تی ئیرهاب و ده‌ستێوردان و هه‌ره‌شه‌ی سه‌رسنووره‌كان وئه‌ركی بنیانانه‌وه‌ی وڵات پرسی یه‌كه‌مه و، هێشتا وجوودی ئه‌مریكا وداگیر كردنی وڵات،كێشه‌كانی ناوخوَ و ئیقلمی گرژ و گه‌رمتر ده‌كه‌ن و تاكو ئێستا ئه‌م تاكه جه‌مسه‌ری جیهان نه‌یتوانیوه ئه‌وپرسه سه‌ره‌كیانه چاره سه‌ربكات، كه‌دوو له سهرسێی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (بوش) ی بوَ ته‌رخان كرابوو،واش مه‌زه‌نده ده‌كرێت له دواساته‌كانی ئه‌م ده سهڵاتهدا هه‌وڵی :
* تهرحیلكردنی لایه‌نێكی به‌رپرسیارتی له شكسته‌كانی خوَی بێت له عێراق،بوَ سه‌ر كوَمهڵگای نیوده‌وڵه‌تی به تایبه‌تی یوئین.
* به‌یاساییكردنی داگیركردنی عێراق له رێی رێكه‌وتنامه یان په‌یمانێكی ئیستراتیجی له‌پێش كوَتایی ده‌سه‌ڵاتی و، ته‌واو بوونی موَلهتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق.
* فه‌رزكردنی ئه‌م واقیعه به سه‌ر ئیداره‌ی داهاتووی ئه‌مریكا و به‌ستنه‌وه‌ی به رێككهوتنامهیهكهوه كه دوور نییه زوَر جووت نه‌بێت له گه‌ڵ ناوهروَكی به‌رنامه‌كه‌یان به‌تایبه‌تی دیمووكراتهكان.
رێككه‌وتنامه یان په‌یمانی دوو قولًَی له نێوان ئه‌مریكا وكوَماری عێراق نه شتێكی تازه‌یه‌وه و نه له‌نگه ونه عه‌یبه چونكه :
1. بوَ نموونه عێراق، له سه‌ده‌ی رابردوو، دوو رێككه‌وتنامه‌ی ئیستراتیجی واژوَ كردوه، یه‌كه‌میان له كه‌ڵ به‌ریتانیا ساڵی (1930) دووهه‌میان گه‌ڵ یه‌كێتی سوَڤیهتی جاران ساڵی 1973 و،یه‌ك له ئه‌ندامه چالاك وسهرهكییهكانی په‌یمانی ( سنتوَ) بوو له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئیقلییمی و به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له په‌نجاكانی هه‌مان سه‌دده، چگه له رێككه‌وتنامه و په‌یمانی دیكه له گه‌ڵ ئیران (1975) و توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌ب…
2. له سه‌ره‌تای درووستبوونی ئه‌م ( عێراق)ه دا، له دوای بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه‌م یان زوَر، بنكه‌ی سه‌ربازی بێگانه‌ی تیدا بوه. بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئینگلیز له (حه‌بانیه و شعیبه) تاكو پاش شوَرشی 14/تموزی/ 1958 و، بوونی بنكه و سه‌ربازی سوَڤیهت و میسری و، هه‌ندی جاریش به ناوی ته‌نسیق وهاوكاری سه‌ربازی وسیخوری دژی شوَرشهكانی كورد،حكومه‌ته‌كانی ( عێراق) په‌نایان بردووه بوَ هێزی توركی و ئیرانی و سووری، یان بوونی بنكه سه‌ربازیه‌كانی توركیا له خاكی عێراق،له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی رابدوهوه وتاكو ئێستا،به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ( شێلادزی و (بامرنی و ئامادیه…تادا)..
3. ئه‌مریكایش له گه‌ڵ زیاتر له (131) وڵاتی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رێككه‌وتنامه‌ی ئیستراتیجیو په‌یمانی هاوكاری و ته‌نسیقی سه‌ربازی هه‌یه و،زیاتر له(80) یان رێككه‌وتنامه‌و په‌یمانی دوو قوَلیین و، له‌و وڵاتانه‌یش (26) یان ئه‌ندامی ناتوَن و، له نێوانی ئه‌و وڵاتانه پێشتر فه‌رنسا ولیبیا و،تاكو ئێستا به‌ریتانیا ئه‌ڵمانیا و چه‌ندیی وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپی و یابان وتوركیا وچه‌ندین وڵاتی پێشووی یه‌كێتی سوڤیه‌تی جاران و، وڵاتانی گه‌نداو…!
4. تاكو ئهمڕوَ ئه‌مریكا له ناوچه جێاجێاكانی جیهان زیاتر (740) بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی هه‌یه چگهزیاتر له (3000) ده‌زگای ئاماده‌باشی كه له كاتی پێویستدا ده‌توانێت وبوَی هه‌یه وه‌كوو بنكه‌یه‌كی سه‌بارزی به‌كاری بێًَنێت.
5. له دونیای تاك جه‌مسه‌ری و جیهانگیری و تێكه‌ڵبوونی بهرژهوندیهكان كه تێیدا پرنسیپی (سه‌روه‌ری) و( سهربهخوَیی) له دیارده‌یه‌كی ره‌ها بوه‌ته دیارده‌یكی رێژه‌یی و، كێانهكان بهرهوگردبوونهوه دهروَن،له سوودی وڵاتێكی دارماوپر گرفت ودواكه‌وتوو وگهماروَدراوی وه‌كو عێراقه، ئه‌گه‌ر هاتوو له گه‌ڵ زلهێز و تاكه جه‌مسه‌ری جیهان په‌یمان و رێككه‌وتنامه‌ی ئیستراتیجی هه‌بێت.
6. بوَ كوردی بێ پشت وپه‌نا و جینوساید كرا‌و و به زوَر لێكندراو به‌م عێراقه‌وه، به رچاوگرتن وگه‌ره‌نتی كردنی مافه ره‌واكانی، به‌ستنی په‌یمان و رێكه‌وتنامه‌یه‌كی وه‌ها ومانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م وڵاته، به جێكیركرندنی بنه‌مای مافه‌كانی له‌و رێككهوتنامهیهدا، بوَ ئێستا، له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای كوردستانه…
هێشتا به فه‌رمی ناوهروَكی پڕوَژهی (رێككه‌وتنامه یان په‌یمان)ی ئیستراتیجی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ئاشكرا نه‌كراوه و، له قوَناخی دانوساندان وپێاچوونهوهدایه و، دیاره خاڵی لاواز و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی عێراق زوَرن و، ئه‌وه‌ی دزه‌ی كردووه بوَ راگه‌یاندنه‌كان هه‌ره زهقهكانیهتی و، دوور نییه ( ئه‌گه‌ر وابێت ) چوَره (چه‌ش) وچاوسوركردنهویهك بێت له سه‌ر ئه‌و بنه‌ماییه ( مردنی نیشان ده، تاكو به تا رازی بێت ). هه‌ندێكی له‌و خاڵانه‌ش دیاره له لایه‌ن زوَربهی زوَری لایه‌نه سیاسیه‌كانی ( عێراق) قابیلی قه‌بووڵ نیین و هه‌ندێكی دیكه‌شیان ئه‌گه‌ری پیاچوونه‌وه لێده‌كرێت…
لێردا ئاماژه به هه‌ندێكییان ده‌كه‌ین كه تاكو ئێستا بوَ راگه‌یاندنه‌كان دزه‌ی كردووه وه‌كوو وتمان ئه‌گه‌ر (وابێت ) :
1. جوَری ئه‌و پێكهاتنه : رێككوتنامه بێت یان هاوپمانییهتی. واته (اتفاقیه) یان (معاهده). بوَ ئێمه‌ی عێراقی جیاوازی نییه. ده‌ستوور جیاوازی ناكات له نێوان هه‌ردووكیاندا،چونكه هه‌ردوو له دوا قوَناخیاندا ده‌بێت ( ئه‌نجومونی نوێنه‌رانی كوَماری عێراق) په‌سندی كات. وه‌لی بوَ ئه‌مریكا جیاوازه. ( رێكه‌وتن ) له ده‌سه‌ڵاتی سهروَك كوَماره به‌ڵام په‌سند كردنی ( په‌یمان) له ده‌سه‌ڵاتی كوَنگریسه. له‌مه‌یشدا عێراقیه‌كان ناكوَكییان هه‌یه هه‌روه‌ها ئه‌مریكیه‌كانیش، له به‌ر ئه‌وه‌ی بوَ هه‌ردولا هه‌ر یه‌ك له‌و دوو جوَره پێكهاتنه، ئه‌رك وئیلتیزاماتی جیاوازی تێدایه.
ئیداره‌ی بوش كه‌متر له 6 مانگی ماوه. له‌م ماه‌یه‌دا مه‌عقول نییه هه‌ردولا به ئاسانی كارێكی وا بكه‌ن،ئه‌گه‌ریش كرا ده‌بێت مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه بكرێت وا به ئاسانی له په‌رله‌مانی عێراق وكوَنگریسی ئه‌مریكی ده‌رباز نابێت. بوَ عیرَاقیهكان مه‌رج وكاتهكهیهتی و، بوَكوَنگریسی ئه‌مریكییش، كه ئێستا زوَرینهی هه‌ردوو ئهنجوومهنكهی ( دیمووكراتهكان) ن، جوَری بێكهاتنهكهو پهلهكردنهكهی ( بوش) ه و، ئه‌گه‌ر بوَیان بچێته سه‌ر بوَ سهروَكی تازه‌ی ئه‌مریكا به چێ ده‌هێلن كه وا مه‌زه‌نده ده‌گرێت ئه‌م جاره نوَرهی دیمووكراتهكان بێت و به پێچه‌وانه‌یشه ئه‌گه‌ر په‌له‌یش بكرێت ئه‌وا ئه‌وان لاینگیری ( په‌یمان= معاهده) ن نه ك (رێككه‌وتنامه= اتفاقیه) ، له كاتێیكدا كوًَماریهكان به تایبه‌تی بازنه‌ی ئیداره‌ی بوش لایه‌نگیری ( ریككهوتنامهن) و،هه‌ر له‌م باریه‌وه،راوێژگاری یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وئه‌ندامی گرنگی شاندی وتووێژی ئه‌مریكا له به‌غدا ( دیڤد ساتیرفیلد)، له لێدوانیكدا،روَژی 10/6/2008، ئاماژه‌ی به‌م لایه‌نه كرد وتی : (ئه‌م ریككهوتنامه دووقوَلییه درێژخایه‌نه له نێوان عێراق و وڵاته یهكگرتهوكان كه ئێستا وتووێژی له سه‌ره، ریككهوتنامهیهكی ته‌نفیزی هه‌روه‌ها یاسای نیوده‌وڵه‌تیه له نێوان دوو لایه‌ن، و هیچ به‌ندێكی وای تێدانییه كه داوا له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بكات بوَ په‌سند كردنی ) واته و به پێی لێداوانكهی ( ساتیرفیلد) ریككهوتنامه پێشنیار كراوه نه‌ك په‌یمان.
2. گوایه ئه‌مریكا مافی به خوَی داوه یان داوی 14 بنكه‌ی سه‌ربازی گهوهرو زیاتر له 40 بنكه‌ی سه‌ربازی مووتهحهریك و بچوك تری كردووه. واته باس له زیاتر له (50) بنكه‌ی سه‌ربازی ده‌كرێت. له كاتێكدا قسه‌كه‌ره‌كانی كوَشكی سپی جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێككه‌وتنامه‌كه نه باسی بنكه‌ی هه‌میشه‌یی تیدایه و نه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان، ده‌ڵێن رێككهوتنامهكهیان جیاوازی ئهوتوَی نابێت له گه‌ڵ زیاتر له (80) رێككه‌وتنامه‌ی هاو جوَر له گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌و، مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانیان به‌ند ده‌بێت به باری ئاسایشی عێراق و، رێگا لهسهروَك كوَماری ئایندهی ئه‌مریكا ناگرێت و ئهوئازاده له چوَنیهتی مامهلكردنی له گه‌ڵ ره‌وشه‌كه‌دا و، هه‌ر وه‌كو ( ساتیرفیلد) یش ئاماژه‌ی بوَ كرد( به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه قابیلی پێاچوونهوهیه و،له به‌ر ئه‌وه‌ی زوَرن دابه‌شكراوه به سه‌ر بواره‌كانی سیاسی و ئه‌منی وئابووری وكوَمهڵایهتی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌دا و،چونكه وه‌زعی عێراق له گوَڕاندایه، مافی خوَیهتی بوَنموونه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ریككهوتنامهكه بكات كاتێك هێَزهكانی توانی پاراستنی ئاسایش عێراقیان هه‌بێت…) .
3. بوَ هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه بنكه‌كانی وخاكی عێراق به‌كار بێنن بوو هه‌ر جوَره جموو جول وهێرشێك بوَ سه‌ر وڵاتانی دیكه ئه‌گه‌ر مه‌زنده‌ی مه‌ترسی لێ بكر ێت.
4. ئاسمانی عێراق له ێفره تاكو 29 هه‌زار ( فوت) له ژیر كونتروَلی ئه‌مریكا بیتَ. واته ئاسمان وزه‌وی وئاوی عێراق هه‌مووی…
5. ساڵانه كوَماری عێراق، (15) ملیار دولار خه‌رج بكات بو ئه‌مریكا وه‌ك مێاریفی بنه‌كه‌كانی. ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی سه‌یره له كاتێكدا ئه‌مریكا بوَ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی خوَی هاتوه بوَ عێراق و چه‌ندجار بوش وئیداره‌كه‌ی ئه‌م راستیانه دركاندوه و داكوَكیان لی كردووه و،مانه‌وه‌شیان به ئاسایش عێراق وئه‌مریكا پاس‌و داوه. ده‌بێت له واقیعدا ئه‌وان پاره بده‌نه عێراق.. ئه‌مریكا له به‌ر خاتری چاوی ره‌شی عێراقیه‌كان نه‌هاتوه بوَ عێراق له به‌ر ئه‌وانش نامێنێته‌وه….
ئه‌مریكا بوَ ته‌ئمینكردنی ئاسایشی نه‌ته‌وایه‌تی خوَی هاتوه له پێش هه‌موشیانه‌وه نه‌وت وبه‌ربه‌ره‌كانی ئیرهاب و، جاودیری ئیران و سوریا و وهه‌موو جمووجولێك دژ بهئیسرئیل وهه‌روه‌ها له به‌ر مه‌ترسیه ئیستراتیجیهكانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی روسیا و چین و هیند وچه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان وگردبوونهوهیان (رێككهوتنامای شنگهای). بوَیه چگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، بونی ئه‌مریكا له عێراق،ته‌واوكه‌ری پشتیونیه ئهمنیهكهیهتی به‌رامبه‌ر به‌و دیارده‌یه (رێككه‌وتنامه‌ی شنگهای)، هه‌ر له وڵاتانی ئاسایای ناوه‌راست تاكو ئه‌فغانستان وپاكستان و كه‌نداو عێراق وتوركیا، وبێ سوریایش، له ریگای ئوردنه‌وه پشتیونهكه ده‌گاته ئیسرائیل. واته گریدانی ئه‌قیانوسی هیندی و به‌ده‌ریای خه‌زر و كه‌نداو وده‌ریای سپی..
6. ماوه‌ی رێككوتنامهكه وه‌كو پێشنیار كراوه 15 تاكو 20) ساڵه وقابیلی درێژه پێدانه. ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی درێژه وقسه‌ی زوَر هه‌ڵده‌گرێت. چاودێرانی سیاسی مه‌زنده‌ی (5) تاكوو (10) ساڵ ده‌كه‌ن بوَ بنیادنانه‌وه وگشهپێدانی عێراق وهه‌ر ئه‌و ماوه‌ش به په‌سند ده‌زانن بوَ رێككه‌وتنامه‌كه.
7. ئه‌مریكا داوای كردووه سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخوَ بكات و هه‌روه‌ها باسی ووزاره‌تی ده‌روه ونهفتیش ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده وه‌كو واقیع هێشتا له ژێر ركێفی خوَیهتی وه‌لی هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه،ئه‌گه‌ر وجوودیان هه‌بێت خاڵی مشتومڕه.
8. نابێت یاسای عیراقی پیاده بكرێت له سه‌ر گشت سهربازگاوسهرباز وكارمه‌ندانی كوَمپانیاكانی ئه‌مریكا له عێراق چ ئه‌مریكی و چ بیانی به عێراقیهكانیشهوه..واته چی بكه‌ن خوَیان وه‌كو ئه‌مریكا مه‌سئولن وته‌نها مه‌لكه‌چی یاسا ورێسای ئه‌مریكا ده‌بن وكه‌س له مانه یان ئه‌وانه‌ی هاوكاریان ده‌كه‌ن نابێت ده‌ستگیربكرێن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی عێراقیه‌وه. ئه‌مه‌یش ته‌بایه له گه‌ڵ هه‌ڵویستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به رفزكردنی قهبولكردنی بونه ئه‌ندامی له دادگای تاوانی نیوده‌وڵه‌تی ( المحكمه الجنائیه الدولیه ) و، هه‌روه‌ها ئه‌م جوَره مه‌رجانه دژی ده‌ستوور (مادده 8) ویاسا ورێساكانی كوَماری عێراق ه.
9. هه‌ندی له سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ناوهروَكی رێككه‌وتنامه چگه له مه‌جالی سه‌ربازی وئاسایش و ده‌سه‌ڵات، هاتنه زوَرهوهی هێز و سه‌رباز و كارمه‌ند و هاوكارانی ئه‌مریكایش ( سه‌ربازی و ئه‌منی ومه‌ده‌نی) ئازاده و لایه‌نه‌كانی عێراقی پێ ئاگادار ناكرێته‌وه وه‌كوو وه‌رگرتنی فیزه و موافقه‌تی هاتنه‌ژوره‌وه، وه‌كوو كه ئێستا له كوێت پیاده ده‌كرێت، سه‌ره‌رای ئه‌مه، پێداویستیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له هاتنه‌وه ژوره‌وه‌و ده‌رچوون، بێ موَڵهوت وه‌رگرتن وتوَماركردن ده‌بێت وه‌كوو چه‌ك وتفاقی سه‌ربازی وفروَكه و پاپوَر وباریجاتی سه‌ربازی مه‌ده‌نی و شت ومكی دیكه‌و، ئه‌مریكیه‌كانی وهاوكارانیان،نه داهاتیان له عێراق ونه پیداوێستیه هێنراوهكانیان بوَ عێراق،باج و رسووماتی عێراقی له سه‌ر ده‌بێت وناپشكنرێن وبه كار هێینانی دام وزگا عێراقیه‌كانیش كراوه و بێ موقابیل ده‌بێت بوَیان .
10. بوَ ئه‌مریكیه‌كان هه‌یه هه‌ر كه‌سێك له عێراق چ عێراقی بێت یان بێگانه وله چ پله وپاییهكدا بێت هه‌تاكو ئه‌گه‌ر ( حێانه) شی هه‌بێت، بیگرین ودادگایی بگه‌ن…
11. مافی ئه‌مریكیه‌كانه له ناو خاكی عێراق بهندیخانهوگرتوخانهی تایبه‌تی ونهێنیان هه‌بێت. ئه‌مانه و ده‌یان مادده وبڕگه‌ی دیكه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه وه‌كوو دزه‌یكردووه بوَ میدیاكان، خاڵی باس و دانووساندنن وهێشتا نهكیشتوهته قوَناخی كوَتایی.
زوَربهی پرنسیپ و بڕگه‌كانی سه‌ره‌وه هه‌ر وه‌كوو دیاره،په‌یوه‌ندیان هه‌یه به سه‌روه‌ری وسهربهخوَیی عێراق و،زحمه‌ته (وه‌كو خوَی) قابیلی قه‌بوڵبێت و،ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی هێز وكومڕایی ئیداره‌ی بوش وئه‌مریكا وه‌ك تاك جه‌مسه‌ری جیهانی ئهمڕوَ و، واقیع حاڵی ئێستای عێراق، وه‌ك وڵاتێكی داگیر كه‌ر ولاوازوبڕ گرفت و گه‌مارودراو وخاوه‌ن رژێمێكی هه‌جین و بێ ئیراده‌و وبازنهیهكی ناته‌با به‌راورد بكرێته‌وه، ئه‌وه دوور نییه بتوانن زوَر له‌و بنه‌مایانه وشتی تریش به سه‌ر عێراق دا فه‌رز كه‌ن، وه‌لی ئه‌م عێراقه ئه‌زموونێكی دوور‌و درێژی هه‌یه له گه‌ڵ دگیركهران و زلهێزه‌كان و،میللهتهكاانی به ئاسانی ته‌سلیم نابن‌و چوَكدانادهن و، قاڵبووی بهرخوَدان وململانێین. دیاریشه ئه‌وه‌ی به زوَر و به‌ترس بسه‌پێندرێت به زوَر له ترس‌دا هه‌ڵده‌وشێته‌وه.
به ده‌ر له سه‌ركردایه‌تی فه‌رمی كوردستان، زوَربهی هه‌ره زوَری لایه‌نه‌كانی پروَسهی سیاسی عێراق به ئاشكرا ناره‌زایی خوَیان به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕگه و پرنسیپانه ده‌ربڕیوه و، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مالكی بو ئیران، له ناوراستی مانگی (حوزیران)دا، بوَ یه‌كه‌م جاره ناوبراو به توندی هه‌ڵویستی حكومه‌ته‌كه‌ی نیشاندا سه‌باره‌ت به به ره‌شنووسی رێكه‌وتنامه‌كه، به تایبه‌تی ئه‌و ماددانه‌ی كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌روه‌ری خاكی كوَماری عێراق و، دژی ئه‌وه بوو كه ( عێراق) ببێته بنكه‌یه‌ك هێرشكردن بوَ سه‌ر وڵاتانی دهراوسی وله‌مه‌ش زیاتر مه‌به‌ست ( ئیران و سوریا) یه، به روونی هوَشداری به ئه‌مریكا داد كه دوور نییه مافی خوَیان به‌كار بێین بوَ نوێنهكردنهوهی ماوه‌ی مانه‌وی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق كه له كوَتایی ساڵی 2008 ته‌واو ده‌بێت كه هاوزمانه له گه‌ڵ كوَتایی هاتنی دوا قوَناخی حوكمرانی (بۆش) وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا