Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
كەركوك, ئەنفال و هەڵەبجەى یاد بردینەوە

كەركوك, ئەنفال و هەڵەبجەى یاد بردینەوە

Closed
by July 16, 2008 گشتی

 پاش ئەوەى ماوەى مادەى (140) كە بۆ شەش مانگ بوو درێژكرابووەوە كۆتاى هات,گومانى ئەوەشى لێدەكرێت بەچەند دواخستنێكى دى هەوڵى كاڵبوونەوەى ئەو مادە دەستورییە بدرێت ,یان بەمانایەكى دى تەنیا مەبەست لەدواخستنى كێشەى كەركوك بۆ یاد چوونەوەى سزاى تاوانبارانى بەعسیزم و ئەو كەسانەى كەدەستیان هەبووە لەنێو بردنى كورد و بەپلە یەك بەرپرسیاران لەو كارە قێزەونانەى كەئەمڕۆ لەسایەى دەسەڵاتدارانى عێراق بە ئاسوودەى دەژین.
 یەكێك لەو كێشە گەورانەى كە ئەمرۆ دەسەڵاتدارانى كورد پراكتیزەى دەكەن دواخستن و یاد چوونەوەى ئەو بەڵێنانەیە كە بە تاكى كوردیان داوە,وە نەبێ تەنیا بۆ كێشەى كەركوك ئیش لەسەر دواخستنى مادەى (140) كرابێتەوە بەڵكو بۆ ئیشى دى هەمان كار پەیڕەو دەكەن ,ئیدى تاكى كورد ئەو هەستەى لا درووست بووە كەبە هیچ رێسایەك چاوەڕوانى ئەوە نەكات كە بڕیارى دەسەڵاتى كوردى بەتایبەتى و عێراق بەگشتى لەسات خۆیدا بگاتە ئامانج.
 نكۆڵى لەو ناكرێت كە هەمیشە بەوتن بێت دۆزى كورد بەرەو پێشەوە دەروات و گەڕانەوەى رێز و مافى خاوەن قوربانییەكان یەكێكە لەو كارانەى كە دەسەڵاتى كوردى هەوڵى بۆ دەدات,بەڵام كە كار گەیشتە نزیك جێبەجێكردن ئیدى ئالّۆزییەكى تەواو دەبێتە پرۆتیستۆى بۆ خەساندن و دواخستنى ئەو كارانەى بۆ خزمەتى تاكى كوردیی دەكرێت, بەدەر لەوەش كە كاریگەرى تەواو دەكاتە سەر سایكۆلۆژیاى تاك و بێئومێدى دەكات لە بڕیار و سیستمى دەسەڵاتى كوردى.
 تا هەنووكە كورد نەك وەك گەلێكى چەوساوە بەجیهان نەناسراوە ,تەنانەت ئەنفال و هەڵەبجەش بە تاكى رۆژئاوایی و تەنانەت رۆژهەڵاتیش نەناسێنراوە ,ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمى دەسەڵاتى كوردیى بە پلە یەك بەهۆى گرینگى نەدانى بەو دۆزە و پشتگوێخستنى بەهۆى هەندێ بەرژەوەندى تایبەت بۆ قۆرخكردنى داهاتى تاكى كوردیى بۆ نەمركردنى حیزب و شكۆى سیستمى دەسەڵاتیان.
 ئەوەى كە زۆر گرینگە خۆمانى لێ گێل نەكەین بەدەر لە كەركوك سزاى ئەو كەسانەى كە دەستیان هەبووە  لەنێو بردنى كورد بەتایبەت (عەلى كیمیاوى و سوڵتان هاشم ) كە دوو گەورە تاوانبارى بەعسیزم بوونە, كە هیچ یاسایەك پەسەندى ئەوە ناكات تاهەنووكە بڕیارى سزایان                     جی َ بەجێنەكراوە.
 چ لەوە كارەساتترە كەسی قوربانى بەو غەمەوە سەر دەنێتەوە كە چ رۆژێك بێت تاوانباران بەسزاى خۆیان بگەن , كەچى هەر لەماوەى ئەم ساڵەدا بریندارەكانى پاشماوەى گازى كیمیاوى بەو داخەوە (3) كەسی هەڵەبجەیى بەو ئازارەوە شەهیدبوون ,تا ئێرەش  با ئاسایى بێت ئەگەر چارەسەرى بریندارەكانى هەڵەبجە ناكرێت  لەلایەنە رۆحییەكەوە كەپەیوەستە بە سزا گەیاندنى عەلى كیمیاوى و ئەوانى دى خۆ دەتوانرێت بكرێت ,جگە لەوەش ئەگەر ئیش لەسەر دواخستنى سزاى تاوانبارانى بەعسیزم بكرێت ئەشێ خاوەن قوربانییەكان زۆرینەیان تەنیا بەو چاوەڕوانییەوە سەر بنێنەوە .
 دەسەڵاتى كوردى ئەو هونەرەى هەیە ماوەیەك تاكى كوردى بەكێشەیەكەوە مژۆڵ دەكات,پارلەمان دێت سزاى جگەرەكێشەكان دەدات كەچى ناتوانێت سزاى ئەو كەسانە بدات لایەك لە نیشتمانیان بۆگەن كردووەو بەگەندەڵى و قۆرخكردنى سامانى ووڵات,
 مانەوەى مادەى (140) و دواخستنى هەرگیز ناتوانێت وا لەتاكى كوردى بكات كە بڕواى رەهایان بە دەسەڵاتى كوردى هەبێت لە سازشكردنیان بەو شێوازە سادەیە,ئەگەر چاوەڕوانى بڕیارى نەتەوە یەكگرتووەكان بكەین بۆ كەركوك ئەوە دەبێت بەئەندازەى تەمەنى (نوح) خۆمان بهێڵینەوە بۆ چاوەڕوانى گەڕانەوەى كەركوك بۆ باوەشی كوردستان .
 
 
 omerjelal@yahoo.com
 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.