په‌یدابوونی ئه‌نجومه‌نه‌کانی صه‌حوه، شکستێکی تری سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه
ئازادبهکر…..
ئه‌م هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی ئه‌مڕۆی حیزبه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، نیشانه‌ی نه‌گونجان و پێکه‌وه هه‌ڵنه‌کردنی ئه‌م حیزبانه‌یه، به‌ڵگه‌ی ئاشکرای شکستی سیاسیانه له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تی عێراقدا، زیندوو کردنه‌وه‌ی عه‌شره‌تگه‌رایی به ناوی ئه‌نجوومه‌نه‌کانی صه‌حوه(ڕابوون) و کارکردنی ساڵێک له‌سه‌ر دروستکردن و مه‌شق و چه‌کداری کردنیان، ئاکامی دابڕان و پشتکردنه خواست و ویستی جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراوی ئه‌م ووڵاته‌یه.
عێراقی ئه‌مڕۆ بۆته شوێنی ململانێی گروپ و ئه‌حزابی دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رست و وابه‌سته به‌ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌و ئه‌مه‌ریکاوه. ئه‌وه‌ی نرخ و به‌های نه‌بێ لای ئه‌و حیزبانه گوزه‌ران و داخوازی خه‌ڵکه. له‌هه‌ر جێیه‌کدا ئه‌و حیزبانه باڵاده‌ستن هێز و میلیشیا و باره‌گا و داموده‌زگای سه‌ربه‌خۆیانیان هه‌یه. هه‌روه‌ک لاشه‌ی نێچیری ده‌می ڕه‌وه شێر هه‌ریه‌ک پارچه‌یه‌کی بۆ خۆی ڕاده‌کێشێ ئه‌مانه‌ش ئاوا په‌لاماری مرۆڤ وماڵ و زه‌وی وزار و سامانی ئه‌م ووڵاتهیانداوه، ئیتر ده‌ستور و یاسا‌و ڕێسای جه‌نگڵستان به‌ڕێوه ده‌چێ. له‌سایه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌دا به‌شی خه‌ڵکی هه‌ژار ماڵوێرانی و بێمافی له ڕووی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی یه‌وه.
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسی فاشسته‌وه ئیتر جڵه‌وی حکومه‌ت له‌ده‌ست ده‌رچووه له‌هه‌ر گه‌ڕه‌ک و شار‌و شارۆچکه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی دواکه‌وتووانه‌ی میلشیایی هه‌یه، هه‌رچی کرداری خراپ و نامرۆڤانه‌یه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێئه‌وه‌ی که‌سێ هه‌بێ بتوانێ لێپرسینه‌وه بکات.
ئه‌وانه‌ی له‌بازنه‌ی سه‌وزیشدا کۆبوونه‌ته‌وه بۆ چاوبه‌ستنی خه‌ڵکی عێراق و ناویان ناوه حکومه‌ت، له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی سیفات و پێکهاته‌ی حکومه‌ته له‌و مهجلسهدا نی یه جگه لهگاڵتهپێکردن و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی. ئه‌وانه‌ش که‌ناوی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تیان لێنراوه ئه‌وه ده‌ڵێن و ده‌که‌ن کهحیزبهکانیان بۆیان داده‌نێن، ئیتر که‌س نامه‌ی که‌س ناخوێنێته‌وه گێژاوێکه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆیان له‌یه‌کتری تێبگه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر دزین و تاڵانی کۆکن. به‌ڕاستی ئه‌مه (دیموکراتیه‌ت و گۆڕانکاری) یه، ئه‌مه‌ریکا به‌دیاری هێنای بۆ خه‌ڵکی عێراق.
ئه‌مه‌ریکا عێراقی کردووه به گاڵتهخانهی سیاسی و هه‌ر ڕۆژه گه‌مه‌یه‌کی سیاسی تێدا ده‌کات ده‌یه‌وێ شکسته‌کانی خۆی و (حکومه‌ته فیدراڵه ناسیونال- ئیسلامی ساواکه‌ی) به‌م گاڵته‌جاڕیه‌ی به چاره‌نووسی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌وه ده‌یکات بشارێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌مه‌ریکا شکستی سیاسی و ئابووری خواردووه، هه‌روه‌ها متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاشدا له‌ده‌ستداوه.
به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه له‌کاروباری خۆی و (حکومه‌ته فیدراڵه ناسیونال- ئیسلامی ساواکه‌ی)دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، دوای له ده‌ستدانی جڵه‌وی سیاسی ده‌بینن ئه‌م حیزبانه، سوونه‌و شیعه و کورد ڕۆژانه هاوپه‌یمانێتی نوێ ده‌به‌ستن، که له‌ڕاستیدا هاوپه‌یمانی نی یه، ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی گه‌مه‌ی ئه‌مه‌ریکایه ده‌یکات و هیچ ئه‌نجامێکی بۆ گۆڕینی بارودۆخه‌که به‌ره‌و باشتر تیا به‌دیناکرێ، هۆکه‌شی ڕوون و ئاشکرایه که ئه‌مانه هیچیان نوێنه‌ری خه‌ڵکی عێراق نین.
بیرۆکه‌ی پڕۆژه‌ی نوێ ی ئه‌مه‌ریکایی پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی صهحوهیه له عه‌شایه‌ری کۆنه‌په‌رستی سوونه و به‌عسی پاش لابردنی یاسای ڕیشه‌کێشکردنی به‌عس. ئه‌م هه‌نگاوه دواکهوتوانهیهش، هیچ ئاوێک به‌و ئاگره‌دا ناکات که به‌ربۆته گیانی خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌م ووڵاته. هه‌رچه‌نده دروستکردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه‌ی صه‌حوه زیاتر بۆ لاوازکردنی ڕه‌وتی تیرۆریستی ئیسلامی یه ( به‌تایبه‌تیش قاعیده) له ناو خه‌ڵکی سوونه مه‌زهه‌بدا و هێنانه‌وه‌ی کۆنه به‌عسیه‌کانه بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی. ئه‌وپه‌ڕی شکست و نشوستی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدایه که ناتوانن به‌م ئه‌قڵ و به‌رنامه و ده‌ستووره‌ی ئێستاوه کاروباری ئه‌م ووڵاته به‌ڕێوه‌به‌رن، ئیتر بێ له‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کانی تری ناوخۆیی عێراق به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ش به‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی ته‌سکی حیزبایه‌تی و ڕێزدانه‌نانه بۆ ڕا و ڕۆڵی خه‌ڵکی بێمافکراوی ئه‌م ووڵاته و سه‌پاندنی سیاسه‌تی کۆنهپهرستانهیانه به‌زه‌بری هێز و سه‌رکوت و ملهوڕی، نه‌بوونی ئازادی سیاسی و ڕاده‌ربڕین و سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی سیمای شارستانێتی له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه و ئه‌نجامدانی دڕنده‌ترین تاوان و قێزهوونترین کرده‌وه دژ به سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی.
ئه‌وه کێشه‌ی که‌رکووکه هه‌ر ڕۆژه مادده‌یه‌کی بێ کێش و بێ گیانی به‌به‌ردا ده‌که‌ن که هه‌تا هه‌تایه نه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکووک ده‌کات و نه ئه‌توانرێ به‌هه‌زاره‌ها مادده‌ی وا ژیانی دانیشتوانه‌که‌ی له‌شه‌ڕ و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی بپارێزێ، ئێستا کاره‌که له‌ده‌ستی ئه‌م حیزبانه ده‌رچووه و هه‌موو مادده‌کانی بۆچاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکووکیش دانران بوونه بڵقی سه‌رئاو، به‌فیتی ئه‌مه‌ریکا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی چاره‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌یه بۆ ئه‌م کێشه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ نی یه به‌لایانه‌وه و باسی ناکه‌ن مه‌سه‌له‌ی میللی خه‌ڵکی کوردستان و پاشهڕوژی دانیشتوانه‌که‌یه‌تی.
ئه‌و که‌سه‌ی به وێژدانه‌وه تۆزقاڵێک تێگه‌یشتن و ووردبینی سیاسی هه‌بێت چاک ده‌زانێ نه‌ئه‌وه‌ی به‌غدا و نه ئه‌مه‌ی کوردستانیش حکومه‌ت نین، به‌ڵکو زیاتر ده‌سه‌ڵاتی میلشیایی حیزبین بۆ دابه‌شکردنی تاڵانی ده‌سکه‌وتوو له نێوان خۆیاندا، له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ماڵ‌و سامانی ئه‌و ناوچانه‌ی داگیریان کردووه.
ووڵاتێک سنووری نه‌بێت و ڕۆژێک ئێران و ڕۆژێک تورکیا و ڕۆژێک ئه‌مه‌ریکا هه‌ریه‌ک به‌هه‌وه‌س و ئاره‌زووی خۆیان بۆ دانانی پێگه‌ی خۆیان له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌دا بۆ دزین و تاڵان‌کردنی سامانی ئه‌م ووڵاته و پاش ژێرپێنانی هه‌رچی یاسا‌و نه‌ریتی نێوده‌وڵه‌تی یه، تازه‌به‌تازه ده‌یانه‌وێ به صه‌حوه و هاوشێوه‌کانیان ئه‌م بارودۆخه هێور و ئارام بکه‌نه‌وه و ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه بکه‌نه سونبولی ئاشتی و ئارامی و برایه‌تی.
ئه‌مه‌ریکای زلهێزی دنیای ئه‌مڕۆ و هاوپه‌یمانه‌کانی خه‌ریکی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافه ئینسانیه‌کانی سه‌رجه‌م مرۆڤه‌کانی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ن، ناوی ئه‌م زلهێزه به‌خوێناویترین هێز له‌دنیای ئه‌مڕۆدا داده‌نرێت به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می هه‌ر دوو سه‌رۆکایه‌تی بۆشی باوک و کوڕدا سه‌باره‌ت به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تیش عێراق. نموونه‌ی سیاسه‌تی شه‌ڕ و پاوانخوازی و داگیرکاری ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و پشتگیری ئاشکراو بێشه‌رمانه‌ی له‌ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ی فاشست و پشتیوانی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر کوردستان نیشانه‌ی زه‌قی ئه‌وپه‌ڕی تاوانکاری و داگیرکاری ئه‌و هێزه ئیمپریالیستی یه ئاشکراتر ده‌خاته ڕوو.
له‌ڕاستیدا نه ئه‌نجوومه‌نه‌کانی صه‌حوه و نه میلیشیاکانی به‌در و صه‌در و فه‌زیله‌ی ئیسلامی و جڕوجانه‌وه‌ره‌کانی تری ناو عێراق جێگای متمانه و پێکه‌وه ژیان نین و ناتوانن ئارامی و ئاسایش بۆ دانیشتوانه‌که‌ی دابین بکه‌ن، بۆیه چاکترین ڕێگاش بۆ ده‌ربازبوونی خه‌ڵکی کوردستان له‌م به‌ربه‌ریه‌ته‌ی که له عێراقداههیه جیابوونه‌وه و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه.
9 ژه‌نیوه‌ری 2008