Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
راڤه‌ 5

راڤه‌ 5

Closed
by July 20, 2008 گشتی

  
 بەم دواییە برادەرێك یەكێك لەو هەواڵە تراژیدیانەی پێدام، كە ماوەیەكە لە گوتاری بەرپرسان و بەشێك لە كەناڵە راگەیاندنەكان پێچەوانەكەیم گوىَ لە دەبوو، ئەمیش بەتەنها لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ 446 كەس بەمەبەستی كۆچ بەرەو هەندەران، سنورداشی كوردستان كراونەتەوە.. كە181ی لە سلێمانی و، 135 لە دهۆك و، باقیەكەى تریشی لە هەولێرو كەركوك بوون.
 بەر لەوەى قسە لەسەر ترسناكی ئەو هەواڵە بكەین، دەپرسین، بۆ ئەو هەواڵە نەبۆتە جێگای بایەخی كەناڵە كوردییەكان و قسەى لەسەر ناكرێت؟ ئایا بەراستی سنورداش كردنەوەى ئەو رێژەیە تەنها لەمانگێكدا جێگای بایەخی راگەیاندن نییە؟ پرسێكی هەنووكەیی نییە بۆ قسەكردن لەسەر ترسناكی و دانانی نیشانەى پرسیار لەسەر بێگرفتی گەنج و ئینتیماو خۆشنودی بژێوی ژیان؟ (كە بێگومان جگە لەم ژمارەیە، رێژەیەكی نادیاریش وڵاتیان جێهێشتووەو سنورداش نەكراونەتەوە).
 ترسناكی ئەو هەواڵە لەوىَ دەست پێدەكات، كە بانگەشەى ئێمە بۆ ئاسایش و ئابووری و بە بەهەشت ناساندنی كوردستان بانگەشەیەكی بریقەدارە. ئەگەر وڵات هێندە جوانە بۆ دەڕۆین؟ بۆ هەموو جوانی و بیرەوەرییەكان جێدێڵین و ملی رێگایەكی نادیار دەگرین؟ ئەگەر بەراستی وڵات پڕە لە نازو نیعمەت (وەك ئەوەى سیاسییەكانی ئێمە بانگەشەى بۆ دەكەن) بۆ كۆچ و هەڵاتن لەو نازو نیعمەتە پانتایی مەعریفی و بیرەوەرییەكانمان داگیر دەكاو لە بچوكترین فرسەت دا بۆی ئەتەقێنین و ئەڕۆین؟ ئاخر كێشەى گوتاری سیاسیەكانی ئێمەد لەوەدایە، بەردەوام بانگەشەى بەهەشتێك لە كوردستان ئەكەن، كە هەرگیز نایەتە بوون.. وەسفی خۆشگوزەرانییەك دەكەن، لە جیهاندا هاوتای نەبێت، كە هەرگیز هاوتای نییە لە فەوزا. كەچی گەنجێك ئەگەر یامەتی باوكی لێدەرچێت نەوەك هەر ناتوانىَ ژن بێنێت، بەڵكو دوای ژنهێنانیش بە كرێی زۆر و گرانی بازاڕ و  ئیهانەى زۆرەوە، نەگبەت دەبێت.
 _ئەگەر وامان دانا ئەوانەى وڵات جێدێڵن ناوشیارن، كەسانێكی تەمبەڵ و بێئینتیمان. كەسانێكن هیچ دوارۆژێكیان نییەو فاشیلن (وەك ئەوەى بیانووی قسە گەوەركانی هێندێك بەرپرسە)، ئەى چی بەوانە ئەڵێیت كە وەك وەفدی حكومەت بۆ مۆسیقاو وەرزش و رۆشەنبیری دەچنە ئەوروپا و هەر كە سەرۆك وەفد چاوی نوقاند خۆیان دەدزنەوەو ئتیر ئاسمانیش نایاندۆزێتەوە؟
 با ئیتر نەیشارینەوە، لەناو هەموومان لەو فەوزایە جوڵەیەك هەیە بۆ هەڵاتن. ئەو عەشقە بۆ كۆچ، ئەو سەرشێتییە بۆ هەڵاتن، بەتەنها لە شوێنێك ئامادەیە كە پلانی پێنەبێت بۆ گەنج. بۆداهاتوو بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی.. بەتەنها لە شوێنێك خۆی نمایش دەكات كە سیستەم بارگاوی بێت بە ناوشیاری، بۆیە كرابێت بە گەندەڵی.
 پیاوێك دەڵێت چ درۆیەكی گەورەمان كرد وتمان شام شەكرە وڵات شیرینترە.
 
 r_ragaz@yahoo.com
 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.