ڕه‌وی یاداوه‌ری و سنووره‌کانی نیشتمان
ده‌زانی چی من و تۆی
وا پێکه‌وه گرێ داوه؟
یاداوه‌ری ڕۆژانێ،
که قه‌د له‌بیر ناچنه‌وه..
ڕۆژانی داره داره و
ڕۆژانی دڵداری به دزی خواوه..
ڕۆژانێ که بۆمبارانه‌کان،
ناچاریان کردم؛
بتگرمه کۆڵ و
به‌دزی یاساوڵه‌کانه‌وه..
گوند به گوند و شاره به شار
له‌گه‌ڵ کۆچی قه‌ره‌چێتیما بتگێڕم
له‌ناو دڵما بتشارمه‌وه.
ئه‌و ڕۆژانه‌ی، که فه‌رمانده‌کان هاتن و
پێیان وتین " ئێوه قه‌ره‌چن و
نیشتمانتان نییه"،
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان بێن
من له ئامێزی تۆدا
داره داره‌م ده‌کرد..
هاتن چاوی من و
دره‌خته‌کانی سه‌ری تۆ هه‌ڵکه‌نن.
له‌وساوه خوێنی من
لا روومه‌ته‌کانی تۆ سوراو ده‌کا
خه‌می تۆش دڵی من لێواو لێو ..
له‌وساوه مه‌رگیان له ناخما داکوتاوه،
تۆیان برد و
منیش بێ‌گیان که‌وتم،
که‌سیش نه‌بوو ده‌رگه‌ی وان
به‌ردباران کا.
گوێم لێ‌بوو وتت " فریام که‌وه،
سنگمیان کردۆته ته‌پڵ و
له‌سه‌ر ناوکم به ئه‌سپه دێزه‌کانیانه‌وه
خه‌ریکی سه‌ما و سمکۆڵن"
به‌ره به‌یانێکی زوو بوو،
بواریان نه‌دام له خه‌و راچه‌نم
به دوای ئه‌سپه‌کانیانه‌وه،
به‌ره‌و بیابان راکێشیان کردم..
بینه‌رانی قه‌راخ ڕێگاکه، هه‌لهه‌له‌یان لێده‌دا
که‌س ئاگای له هاواره‌کانی من نه‌بوو
نا.. ڕاستره بڵێم
که‌س نه‌بوو، بڵێ بۆچ وایان لێکردووم
له‌و ڕۆژه‌وه من بێ وچان هه‌ڵدێم و
لاقه‌کانم راوم ده‌نێن..
ترس به‌ره‌وپێش پاڵم پێوه ده‌نێ و
یاداوه‌رییه‌کانم به‌ره‌و دوا
په‌لکێشم ده‌که‌ن..
له هه‌ر گوند و شارێ، خۆزگه‌یێ
له‌هه‌ر ولات و کیشوه‌رێ، نیشتمانێك و
یاداوه‌رییه‌کم لێ به‌جێماوه..
ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نم،
گه‌رده‌خۆڵی پرش و بڵاون
له پارچه‌کانی تۆ ده‌چن..
له پارچه‌ی نامه‌ی دڕاوی
دڵدارێکی دڵشکاو ده‌چن..
که‌لێنی لێکترازانیان پڕ نابێته‌وه.
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م،
لایه لایه‌ی دایکم و
شه‌رمنه نیگای کچه دراوسێکه‌مان..
قاقای هاوپۆله‌کانم..
ئاراسته‌ی کۆچی باڵنده بێ نیشتمانه‌کان..
وه‌ك سه‌ره‌داوی یاداوه‌رییه ونبووه‌کانم
له‌م بیابانه بێ شه‌قامه‌دا
بۆ نادۆزرێته‌وه
ئه‌وسا ته‌مه‌نم
هێنده‌ی ته‌مه‌نی،
کێله بێ ناونیشانه‌کانی هه‌له‌بجه بوو.
ئه‌وکات دڵی شکاوی منیش
چاوه‌ڕێی ده‌ستێکی ناسك بوو،
برینه‌کانی ساڕ‌ێژ کاته‌وه.
ئه‌وکات ڕوخساری هه‌ڵبرسکاوم
چاوه‌ڕێی کیژۆڵه‌یه‌کی یاخیبوو،
به ماچێ،
خه‌می دابڕانی له‌سه‌ر بشواته‌وه
به‌لام هه‌ی هوو
چاوه‌روانیمان بێ سوود بوو..
نه کیژی خه‌ونه‌کانی من،
له ئێواره وه‌ختێکا هات
نه خه‌ونی مرۆڤه‌کانی جه‌نگه‌ڵێش،
بوو به سه‌رهات
نه‌که‌س ده‌زانێ،
خێزانه په‌ره‌وازه‌کانی گه‌رمیان
چی‌یان به‌سه‌ر هات.
خۆ ده‌بینی منیش؛
خه‌می تۆم لێنیشتووه
خه‌می ئازیزانێ،
که له ئامێزی تۆدا خه‌ویان لێکه‌وت
خه‌می ئازیزانێ،
که له کۆڵانه برسییه‌کانی تۆ
بێجگه له شه‌ڕ، هیچیان به‌ر نه‌که‌وت
کوان ئه‌وانه‌ی بڕیار بوو:
چاوه‌ڕوانی تۆ و
کاروانی گه‌رانه‌وه‌ی من، گرێ ده‌ن؟
کوان ئه‌وانه‌ی بڕیار بوو:
له یادی کۆستی تۆدا،
بلوێری شوانه گومناوه‌کان لێده‌ن؟
کوان ئه‌وانه‌ی،
سوێندیان به چاوه‌کانی تۆ..
به پڕچه‌کانی تۆ..
به مه‌مکه‌کانی تۆ، ده‌خوارد؟
کوان له کوێن؟
له ئه‌شکه‌وتا یا له پارله‌مان
له مه‌یخانه‌ن یا له له‌شفرۆشخانه‌کان؟
مه‌گه‌ر بڕیار نه‌بوو
فه‌رشێکی سوور..
له ئاسمانه‌وه تا به‌ر ماڵی تۆ ڕاخه‌ن؟
مه‌گه‌ر بڕیار نه‌بوو
پاسپۆرتێك به وێنه‌ی تۆوه،
بۆ ئێمه‌ی لانه‌واز به‌ڕێ که‌ن؟
کوان، له‌کوێن؟
خه‌ریکی چین؟
له کام کۆڕدان،
کۆڕی گیانبه‌ختکردووانی تۆ،
یا کۆڕی دڵدانه‌وه‌ی ئه‌تککه‌رانی تۆ؟
16/03/2007