
مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی ….*
مه‌ته‌ڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌رانی لیستی کوردان له هۆڵی بڕیاردان له به‌غداد*
هه‌ژێن
له‌وه‌ته‌ی ئه‌وان له به‌غداد بوونه‌ته نوێنه‌ر و ده‌مڕاست، ئه‌و کاتانه‌ی که پێویست بووه، له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌کاندا بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وان نووساوبوون به کورسییه‌کانیانه‌وه و به شه‌قیش ده‌رنه‌ده‌چوون، که‌چی ئه‌مجاره، که پێویست بوو له‌سه‌ر کورسییه‌کانیان داچهقن و بڵێن "نا"، ئه‌وان هاتنه ده‌ره‌وه و به‌بێ ده‌نگی ڕێگه‌یان خۆش کرد، تا بڕیاره‌که په‌سه‌ند بکرێت. وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین بێده‌نگه هه‌ڵبژاردن له هۆڵی بڕیارداندا یا له‌هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تردا، به واتای ئه‌وه دێت، که بێدهنگهکهر بۆی گرنگ نییه پرسه‌که به چ لایه‌کدا ده‌که‌وێت، چونکه ئه‌و هه‌ر دوو شهشییهتی و به‌دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییه‌تی. به‌مجۆره مانه‌وه به بێ ده‌نگدان و هاتنه ده‌ره‌ی کاتی –بۆ جارێك-، به واتای (ناڕه‌زامه‌ندی) ڕواڵه‌تی و (ڕه‌زامه‌ندی) له دڵه‌وه، دێت. هه‌روه‌ها دوای چه‌ند ڕۆژ په‌سه‌ندکردنی بڕیاره‌که، کاتێك که ده‌بینن، شه‌قام بڕیاره‌که‌ی پێ باش نییه، ئه‌وسا دێن و وه‌ك به‌رخی خرپنکراوی پاییز، بۆ به‌رده‌م چه‌قۆمان ده‌به‌ن. ئه‌وه چ ئه‌فسونێکه، که له 17 ساڵی ڕابوردوودا هه‌موو ڕێپێوان و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی جه‌ماوه‌رییان به‌بیانووی بوونی مه‌ترسی و ئاژاوه‌نانه‌وه، ڕه‌تکردووه‌ته‌وه -هه‌رچه‌نده هیچکات ڕێپێوانی پارتییانه قه‌ده‌خه نه‌بووه-، به‌ڵام ئه‌مجاره له کاتێکدا که دوو که‌سی چالاك و ناسراوی کورد تیرۆرکراون و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیش له کۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند کراوه، که‌چی به‌خۆیان جه‌ماوه‌ر بۆ خۆپیشاندان و هاتنه‌ده‌ر بانگه‌وز ده‌که‌ن؟
کاتێك، که سه‌یری ڕیزبه‌ندی رووداوه‌کان و هه‌ڵوێسته فه‌رمییه‌کانی نوێنه‌ران ده‌که‌یت، پرسه‌که وه‌ك مه‌ته‌ڵێك دێته پێشچاو و بینه‌ر و خوێنه‌ر ناچار به په‌نابردن بۆ شێوازی هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵ ده‌بینێت. منیش وه‌ك هه‌ر خوێنه‌رێکی به سه‌رنج، وا هه‌وڵده‌ده‌م لێره‌دا توانای خۆم له هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵه‌که‌دا تاقی بکه‌مه‌وه. چونکه تایبه‌تمه‌ندی مه‌ته‌ڵ وایه، که هه‌رکه‌س بۆی هه‌یه بیری لێبکاته‌وه و به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی دیوه شاراوه‌کانییه‌وه بێت.
له‌سه‌ر پرسی که‌رکووك له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕوانگه جیاوازه‌کاندا فره نووسراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که تاکی کورد هێشتاکه له بیرکردنه‌وه‌دا ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی نییه، که به‌خۆی بیر بکاته‌وه و له ڕووداو و پێشهاته رامیارییه‌کان رابمێنێت، بۆیه هه‌ر ڕۆژه ئه‌م تاکه ده‌کرێته قۆچ و ئاماده‌شه چه‌پڵه بۆ بکوژه‌که‌ی لێ بدات، فریو ده‌درێت و به‌خۆی ده‌ستخۆشی له فریوده‌رانی ده‌کات، تیرۆر – مه‌به‌ست ته‌نیا تیرۆری جه‌سته‌یی نییه- ده‌کرێت و خۆی له شادی و هه‌ڵپه‌رکێی دوژمنانی‌دا سه‌رچۆپی ده‌گرێت، بۆیه ئاقاری پرسه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ره‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌کی چه‌وت ملی ڕێ گرت. به‌داخه‌وه ئه‌مه که‌توار و مێنتاڵێتی زۆرینه‌ی تاکهکانهی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه.
کاتێك که له 1992دا تاکی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، پاش سیناریۆی کۆڕه‌و و ڕامووسینهوهی جه‌لاده‌که‌ی به‌غداد، چووه پشت سندووقی ده‌نگدان، مۆری له ڕه‌وایه‌تی رامیارییه دژی گه‌لییه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی و پارته‌کانی دایه‌وه. کاتێك که سه‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌که، راگه‌یێنرا، درۆیه‌کی فیفتی به فیفتی له‌گه‌ڵ ئه‌م تاکه خۆشباوه‌ڕه کرا و ده‌رکه‌وت ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگیشی نه‌دایه، ئه‌وا سه‌ره‌نجام هه‌ر فیفتی به فیفتی ده‌بوو. پاش ئه‌م سکانداڵه تاكی کورد هیچ ئه‌زموونی وه‌رنه‌گرت و ئه‌کتیڤانه له شه‌ڕی میلیشیایی 1994 – 1997دا به‌شداری کرد و به‌ده‌ستی خۆی، خۆی کرده قۆچی قوربانی رامیاری دژه‌کانی.
کاتێك که له 2003دا، ڕژێمی به‌عس به له‌شکرکێشی ئه‌مه‌ریکا و به‌شداری سه‌ره‌کی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌ردوو میرۆکهی تاڵه‌بان و به‌رزان، ڕووخا، پێشنیارترین پرسی ڕۆژ بۆ چاره‌سه‌ر، پرسی که‌رکووك بوو، که زیاد له نیو سه‌ده بوو، تاکی کوردیان له پێناودا به‌کوشت دابوو. که‌چی هه‌ردوو میره‌که، له‌بری ئه‌وه‌ی که پاگه‌نده‌یان ده‌کرد و پێناسه‌ی بوونی خۆیانیان پێوه ده‌کرد، چوون بۆ به‌غدا و گیانیان هێنایه‌وه به‌ر جه‌سته‌ی نیوه‌گیانی میریی عیراق و به تاکه خۆشباوهڕهکانی کوردیشیان وت، ئه‌مه تاکتیکه و ئه‌مه‌ریکا به‌ڵینی پێداوین… .
تاکی کورد، جارێکی تر، بووه‌وه به ئه‌کته‌ری سیناریۆ گاڵته‌جارییه‌که و به‌بیانووی به‌رامبه‌رکێی هێزه شۆڤێنیسته عه‌ره‌ب و هێزه شیعه و لایه‌نه ئاژاوه‌گێڕه تورمانهکاندا، به‌ده‌ستی خۆی میرانی تاله‌بان و به‌رزانی گه‌یانده سه‌رته‌ختی به‌غداد. جارێكی تر دیمان پێش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجامی ده‌نگدانه‌کانی سه‌رتاسه‌ری عیراق ڕاگهیێنرێت، کورسییه‌کان دابه‌ش کران و جارێکی تر، گاڵته‌یان به ده‌نگده‌ری ناهوشیار کرده‌وه.
سازدانه‌وه‌ی میری عیراق و پێکهێناوهی ئۆرگانه‌کانی بڕیاردان و جێبه‌جێکردنی میری، سه‌ره‌نجامه‌که‌ی گاڵته‌جاری ماده‌ی 140 بوو، وه‌ك پاداشتێك بۆ ده‌نگده‌ری کورد. ماده‌یه‌ك که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، هیچ په‌یوه‌ندی به داخوازییه‌کانی خه‌ڵکه‌وه نه‌بوو و جۆرێك بوو له رازیکردنی میره‌کانی تاڵه‌بان و به‌رزان. به‌لام دواتر لایه‌نه سوننه و شیعه و تورکمانه‌کان، پاش قایمکردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی خۆیان، ئه‌مه‌شیان به زۆر زانی و به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ی دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتیان – ماده‌ی 140- ڕه‌تکرده‌وه و به 10 ملیارد دۆلار له ڕیگه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه**، له میره یه‌کگرتووه‌کانی «تاڵه‌بان» و «بارزان»یان کڕییه‌وه. به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی ئه‌م ماده‌یه و جێبه‌جێنه‌کردنی به‌ڵگه‌ی راستی فرۆشتنی ڕێکه‌وتنامه‌ی 140ه.
کاتێك که ماده‌ی 140 له‌ژێر بیانووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان به‌و بڕه پاره‌یه و وازهێنان له پرسی که‌رکووك و سپاردنی به میریی عیراق فرۆشرا، ڕێکه‌وتنی لێژنه‌یی پاریزگهکان دێته ئاراوه، وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بۆ ماده‌ی 140 و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات. ئه‌وه‌بوو، که تاڵه‌بانی سه‌رۆککۆماری عیراق، له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ که‌رکووك ئه‌و پێشنیاره‌ی که له‌سه‌ری ڕێك که‌وتبوون، بۆ لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی میریی له که‌رکووك پێشنیارکردهوه و وای نیشان نه‌دا، که ئه‌مه پێشتر مۆڕی ڕه‌وایه‌تی لێدراوه و هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری ڕێك که‌وتوون. ئه‌مه هه‌م گرتنی لێدانی دڵی کوردزمانانی که‌رکووك بوو و هه‌م خاترجهمکردنی لایه‌نه‌کانی تر، که خۆیان له «کهروکووك»دا به بهشخۆراو ده‌زانی.
وه‌ك ئه‌وه‌ی که پیش‌تر له‌سه‌ری پێكهاتبوون، ده‌بوو کاردانه‌وه‌ی شه‌قامی کوردی به‌تایبه‌ت که‌رکووکییه کورده‌کان له‌به‌رچاو بگرن، بۆیه له ڕۆژی په‌سه‌ندکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌دا نوێنه‌ره کورده‌کان له هۆڵی ده‌نگدان له‌سه‌ری دێنه ده‌ره‌وه و به‌مه‌ش هه‌م خۆیان له "نا" وتن ده‌دزنه‌وه و هه‌م په‌یامێکی خه‌ڵه‌تێنه‌رانه به تاکی هێشتا خۆشباوه‌ڕی کورد به‌تایبه‌ت که‌رکووکییه‌کان ده‌ده‌ن. هه‌رواش بوو و واش ده‌رچوو. به‌لام ئه‌مه نه‌یده‌توانی سڕکهرێك و سه‌رنج لاده‌رێکی ته‌واو و کارا به‌رده‌وام بێت، بۆیه وه‌ك په‌رده‌ی دووه‌می سیناریۆکه ڕۆژنامه‌نووس «سۆران مامه حه‌مه»، وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێکی بزێو و وهرسکهری میره‌کان، تیرۆر ده‌کرێت، تاوه‌کو ئه‌گه‌ری هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی نیگه‌تیڤ به‌رامبه‌ر رامیاری پارته کوردییه‌کان ناکارا بکرێت و هه‌م ده‌نگێکی چالاك له‌و ساته هه‌ستیاره‌دا خامۆش بکریت. به‌مجۆره شه‌قام بۆ پیاده‌کردنی په‌رده‌ی سێیه‌می گاڵته‌جارییه‌که ته‌ختکرا و ئه‌مجاره بکوژان و فرۆشه‌رانی که‌یسی که‌رکووك، هاتن و بانگه‌وازی خه‌ڵکیان کرد، بۆ ئه‌وه‌ی خۆشباوه‌ڕییان به‌ده‌ست بهێننه‌وه و له ده‌نگدانه‌کانی داهاتوودا، بۆ خۆیانی مسۆگه‌ری بکه‌نه‌وه و خۆشیان بێ‌تاوان له پرسه‌که‌دا بناسێنن. واته بانگه‌وازی خۆپیشاندانی خه‌ڵك دژی بڕیاره‌که، بۆ گۆرینی بڕیاره‌که نییه، به‌ڵکو بۆ به‌ده‌ستهێناوه‌ی خۆشباوه‌ڕی، خۆشباوهرانێکه که خه‌ریك بوو به‌راده‌یه‌ك له نوێنه‌ره خه‌یاڵییه‌کانیان نا‌ئومێد ده‌بوون. راسته هه‌ر ده‌نگدانێکی داهاتووش، وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشووتری کوردستان و عیراق، هه‌ر گاڵته‌جاڕی ده‌بن و پێشوه‌خت کوردسییه‌کان دادهبهشرێن. به‌ڵام له شه‌ڕ و ململانێی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتردا هه‌میشه ئه‌گه‌ری گۆڕینی سه‌ره‌نجامه‌کان له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێهنی نوێنه‌رانی عه‌ره‌به سونییه‌کان و تورکمانه‌کانه‌وه هه‌یه. واته میرانی کورد، هه‌م ده‌یانه‌وێت، شه‌قامی کوردی به‌رامبه‌ر خۆیان ئارام راگرن و هه‌م ده‌یانه‌وێت وه‌ك مه‌قاش بۆ مسۆگه‌ری ده‌سه‌لاتی خۆیان به‌کاریان به‌رن.
ئه‌مه وه‌لامی مه‌ته‌ڵێکه که ده‌یان ساڵه به نێوی (دڵی) کورستان و (قودسی) کوردستان و ماده‌ی 140ه‌وه، له‌به‌رده‌م تاکی خۆشباوه‌ڕ و شوێنکهوتوودا به بێ وه‌لام ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه ئه‌و گاڵتهجارییهیه که ده‌سه‌ڵات به‌ڕێی ده‌خات، بۆ ئه‌وه‌ی تاکی کورد به‌هۆی سۆز بزواندن و راگرتنی له پاشکهوتووییدا، به خۆشباوه‌ڕی بیهێڵێته‌وه. چونکه به‌رای من ئه‌گه‌ر تاکی کورد خۆشباوه‌ڕ و ناهوشیار نه‌بووایه، ته‌نیا یه‌کێك له‌م که‌یسانه (هه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال، گفتوگۆی 1991 له‌گه‌ڵ میری، پێشلهشکرییهکانیان ئێران و تورکیه بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی چه‌کداری خۆرهه‌لات و باکوو و شه‌ڕی میلیشیایی 1994-1997 و ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانه‌کان) به‌سبوون بۆ ده‌نگ نه‌دان پێیان و خۆهاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر و وهڵانانیان.
دوا وشه، به رای من هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان، بۆ که‌سانی هوشیار و بیرکه‌ره‌وه، هیچکات جێی لۆمه و گازه‌نده نییه، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێی هه‌ڵده‌ستن، ئه‌رکی چێنایهتییانه و ئه‌گه‌ر وایان نه‌کردایه، ئه‌وا نه‌ده‌بوونه ده‌سه‌لاتدار. ئه‌وان بۆ تاقه ساتێکیش به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی بۆرژوازییانه‌ی خۆیان وه‌ك چینێکی جیهانی و هاوبه‌رژه‌وه‌ند و هاوبلۆك له‌بیر نه‌کردووه و ئه‌و کاتانه‌ی که تاکی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان ده‌ست ده‌نێنه بینه‌قاقای یه‌کتر، ئه‌وان له کۆشکه‌کانیاندا پێکی برایه‌تی بۆرژوازی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان له‌یه‌ك ده‌ده‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وه تاکی چه‌وساوه و ناهوشیاری عه‌ره‌ب و تورکمان و کورده که له‌پێناو کامه‌رانی و سه‌روه‌ری بۆرژوازیدا خۆیان به کوشت ده‌ده‌ن!
ئه‌گه‌ر که‌سێك ئه‌مه‌ی پێ وانییه، ده‌توانێت بۆمان بسه‌لمێنێت، له «که‌رکووك»دا پێش سه‌رهه‌ڵدانی پارته رامیارییه‌کان و ڕه‌وته ناسیونالیسته‌کان – به عه‌ره‌ب و کورد و تورکمانه‌وه- هیچ دانیشتوویه‌کی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ کورد و تورکمان یا به پێچه‌وانه‌وه، ناکۆکی دوژمنایه‌تییان هه‌بووه؟ ئایا کابرایه‌کی ته‌ماته‌فرۆشی کورد، چ گرفتیكی له‌گه‌ڵ تهماتهکڕێکی تورکمان یا عه‌ره‌بدا هه‌یه، چ خوێندکارێك، مامۆستایه‌ك، کارگهرێك، سواڵکه‌رێك، شۆڤێرێكی ئه‌م نه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ تاکی نه‌ته‌وه‌کانی تردا گرفتی هه‌یه؟ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی و داخوازی و ماف و خواستانه کامانه‌ن، که که‌رکووکییه‌کان به‌سه‌ر چه‌ند پارت و میلیشیا و ده‌سه‌لاتی دژ به‌یه‌کدا دابه‌ش ده‌که‌ن؟ هه‌رکام له باڵه‌کانی بۆرژوازی – عه‌ره‌ب، کورد، توکمان- له‌و شاره‌دا فه‌رمانڕه‌وا بن، چی له پرسی کۆیله‌تی که‌رکووکییه ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌کان ده‌گۆڕێت؟ ئایا تاکی عه‌ره‌ب، تورکمان، کورد خوازیاری ژیانی ئاسووده و خۆشگوزه‌ران و ئاشتی و ئازادی نین، ئیتر له پێناو چیدا ڕیزی مافخوازانه و مردڤدۆستانهی خۆیان به‌سه‌ر باڵه‌کانی بۆرژوازیدا دابه‌ش ده‌که‌ن؟
لێره‌دا پێویسته سه‌رنج له‌وه بده‌ین، ئه‌گه‌ر که‌رکووك سه‌راپا هی تورکمانه‌کان، عه‌ره‌به‌کان، کورده‌کان بێت، بێجگه له ژێرده‌ستی تاکی چه‌وساوه و سه‌روه‌ری بۆرژوازی نه‌ته‌وه‌که‌ی، چی به تاکی چه‌وساوه‌ی عه‌ره‌ب، تورکمان و کورد ده‌برێت؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌وتی عیراقیش هی عه‌ره‌ب، تورکمان یا کورده‌کان بێت، له داهاتی ئه‌و نه‌وته چه‌ندی ده‌چێته سه‌ر داهاتی سالانه‌ی تاکی چه‌وساوه (ناسه‌روه‌ر)ی عه‌ره‌ب، تورکمان و کورده‌وه؟ ئه‌وه‌تا نه‌وتی ئێران هی ئێرانییه‌کانه، نه‌وتی ئه‌مه‌ریکا هی ئه‌مه‌ریکییه‌کانه -واته له‌لایه‌ن وڵات و هێزی تره‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گیراوه-، که‌چی ئێرانییه‌کان که زستان هات، سێ له‌سه‌ر چواری زستانه‌که‌یان له نۆرهگری وه‌رگرتنی نه‌وت و گاز و به‌نزیندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئه‌مه‌ریکییه ناسهروهرهکانیش له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کیشدا هێشتا نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی بیمه‌ی ده‌رمانی و کۆمه‌لایه‌تی (سۆشیال)! ئه‌گه‌ر خوێنه‌ری هێژا به‌رامبه‌ر به‌م سه‌ره‌نجامه دڕدۆنگه، با سه‌یری نه‌وت و گازی روسیه بکات، که نه‌وت و گازی زۆڕێك له کۆماره‌کانی پێشووتری سۆڤییه‌تیشی خراوه‌ته‌سه‌ر، که‌چی ئه‌ورۆکه کچانی ڕوسی گه‌وره‌ترین له‌شکری سێکسفرۆشی بازاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت کوردستانیش پێك ده‌هێنن! ئایا تاکی کورد له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کوردا وه‌ك حه‌ڤده ساڵه ده‌یبینین، له‌وان زیاتری پێ بڕدراوه یا ده‌بڕدرێت؟ ئایا کوردی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك له حه‌ڤده ساڵ ده‌سه‌لاتی بۆرژوازی کوردا، هیچ داخوازییه‌کی به‌دیهاتووه، تا تاکی کوردی که‌رکووك بۆ ی سنگی به گولله‌وه بنێت؟
وه‌ك له یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 2002دا له ژووری پێشکه‌وتنخوازان وتم، لێره‌شدا جارێکی تر دهیلێمـهوه، ده‌سه‌لاتی کوردی، که به بازرگانی به خوێنی هه‌زاران لاوی گیانبه‌خش و چه‌ند هه‌زار کیمیابارانکراو و هه‌زاران ئه‌نفالکراوی بادینان و گه‌رمیان، به‌ده‌ستهاتووه و وه‌ك ته‌واوی ده‌سه‌لاته‌کانی تری دونیا له‌سه‌ر که‌لله‌سه‌ری ئێمه کۆشکه‌کانی بنیات ناوه، ڕۆژێك دێته پێشه‌وه ئاڵاکه‌ی به باجی سێکفرۆشی کیژۆڵانی هه‌ژاری کورد ده‌شه‌کێته‌وه! بۆیه من گله‌یی و گازنده له ده‌سه‌لاتدارانی بۆرژوازی کورد ناکه‌م، به‌ڵکو سه‌رکۆنه و تووڕه‌یم به‌رامبه‌ر ئه‌و تاکه ناهوشیاره ده‌رده‌بڕم، که پاش ئه‌و هه‌موو ڕووداو و سه‌ره‌نجامانه، دیسانه‌وه به فیکه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته هه‌ڵده‌په‌ڕێ و ڕوو له سندووقه‌کانی ده‌نگدان به کۆیله‌تی خۆی ده‌نێته‌وه. به‌بڕوای من پێویسته نووکی پێنووسه‌کانمان بکه‌ینه چاوی ئه‌و کۆیلانه‌وه، که ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی ئه‌وان نه‌بێت، بۆرژوازی له هیچ گۆشه‌یه‌کی ئه‌م دونیایه‌دا بۆ چرکه‌یه‌کیش ناتوانێت ده‌سه‌لاته‌که‌ی راگرێت.
* راستییه‌که‌ی له‌و ڕۆژه‌وه که ته‌قینه‌وه‌که ڕوویداوه، ئه‌وه سێیه‌مین نووسینه له‌و باره‌وه، ده‌ستی بۆ ده‌به‌م، هه‌رچه‌نده هه‌ر خۆم له قسه‌کردن لاده‌دا و بلاوم نه‌کردنه‌وه، به‌ڵام نه‌متوانی بینه‌رێکی که‌مته‌رخه‌می گاڵتهجارییهك بم، که ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به عه‌ره‌ب و کورد و تورکمانه‌وه خه‌ریکن پیاده‌ی ده‌که‌ن و تێیدا به تراژیدیترین شێوه تاکی چه‌وساوه‌ی که‌رکووك له خوێناوی خۆیدا ده‌تلێننه‌وه.
** فرۆشتنی ڕێکه‌وتننامه‌ی 140 که به ماده‌ی 140 ناسراوه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که له‌سه‌ر کۆتاییهاتنی له‌به‌ر چاوی تاکی کورد سیناریۆیه‌کیان به‌ڕێخست و که‌وتنه سیمینار گرتن له‌م ولاته‌وه بۆ ئه‌و وڵات، بۆ فریدانهوهی ده‌نگه‌کان.