ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان…
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مڕۆی عێراق و کوردستان هیچ منه‌تی به‌خه‌ڵک نیه!
ئاڵوگۆڕه خێراکانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌و پێکهاته به‌ناو خه‌ڵکیه‌ی که له خۆی گرتوه، جارێکی که کێشه هه‌ڵپسێراوه‌کانی به جۆرێکی بێچاره‌سه‌ر خسته ده‌ره‌وه‌ی ناو هۆڵه‌که و به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی ئاینده‌ی که‌رکوک. ده‌رئه‌نجامی نه‌گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی گونجاو له نێو خۆیان و پێکهاته سیاسیه حیزبیه‌کانیاندا، وای لێکرد ئه‌وه‌ی له پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌کرا ببێته کارێکی دۆڕا و شکست خواردوو. ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کانی ناو عێراق هه‌ر له‌کاتی ڕوخانی ڕژێمی فاشست و ده‌مارگیری به‌عس، تاده‌گات به ئێستایان و ئه‌و ڕابردوه‌ش هه‌یانبووه، بۆ هه‌میشه ئه‌گه‌ر خۆیان چاره‌سه‌رێکیان بۆ نێو گرفته‌کانیان نه‌دۆزیبێته‌وه له ڕوی سیاسیه‌وه، بێئه‌ملاولا په‌نایان بردوه‌ته به‌ر گردکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ گه‌یشتن به سه‌پاندنی ئامانجه‌کانیان، هیچ منه‌تیان نه‌بوه به‌و خه‌ڵکه‌ی که له‌ته‌نگانه‌دا ده‌ی هێننه سه‌رجاده و چیشی لێده‌کرێت و چه‌ند کاری ته‌قینه‌وه له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌کرێت و چه‌ند ده‌کوژێت و سه‌قه‌ت ده‌بێت، هه‌ربۆ چه‌ند ڕۆژێک له ڕێگای میدیاکانیانه‌وه غه‌موپه‌ژاره‌یان ده‌نێرن بۆ ڕودانی کاره‌ساته‌که و له هۆکاره‌که‌شی خۆیان ده‌دزنه‌وه. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌شوڕوته بێنه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ژیانێکی باشتریان بۆ دابین بکات یان ئازادی ڕاده‌ربڕین به‌مافێکی سه‌ره‌تایی سه‌یر بکرێت، ڕاسته‌وخۆ لێیان دێنه مه‌یدان و تاده‌گات به‌کوشتن و زیندانی کردنیان و به‌گێره‌رشێوێنیشیان ناوده‌به‌ن. ئه‌مه نه‌بوه به‌به‌شێک له کرداری ناو ئه‌و سیاسه‌ت مه‌دار و به‌ناو لێپرسراوانه‌ی تا بیانه‌وێت خۆیان له خه‌می خه‌ڵکیدا ببیننه‌وه.
بۆیه مێژوی ڕابردووی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵات دارێتی نێو ئه‌و حیزبه سیاسیانه، پڕیه‌تی له‌و مه‌رگه‌ساتانه‌ی که هێناویانه به‌سه‌ر خه‌ڵکی ڕه‌شوروت و بێژیاندا. هه‌ر له کرداری خه‌لک ئاماده کردن بۆ نێو ڕێوڕه‌سمه دینیه‌کان تا ده‌گات به کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ جێبه‌جێ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێکی یه‌کێک له‌و حیزب و لایه‌نانه و هه‌رله‌و سه‌روه‌ختانه‌شدا چه‌ندین کاری تیرۆریستی کراوه و به‌سه‌دان و زیاتریش بوون به قوربانی.
به‌ڵام ئه‌م کارانه کێ لێی به‌رپرسیاره؟ بۆ ئاوا له خه‌ڵکی ده‌کرێت و به‌و ئه‌ندازه‌یه هه‌ر ڕۆژه مه‌رگی پیشان بدرێت؟ ئایا ئیتر ترساندنی خه‌ڵکی به‌س نیه؟ یان هێشتا زۆری دیکه‌ش مه‌رگه‌سات به‌ڕێوه‌یه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه چه‌وساوه‌یه؟
لێره‌دا بۆیه ده‌ڵێم ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هێچ منه‌تی به‌خه‌ڵکی نیه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه سه‌رانی ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه ته‌نها خه‌ڵکی ڕه‌شوروت و فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی په‌لکێش ده‌کرێن بۆ نێو جاده‌کان و مه‌زارگاکان، زۆرینه‌یان بێبه‌شن له ژیانێکی ئاسوده و لانی که‌می هه‌قی مافێتی ژیان بوون. ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزوده‌سه‌ڵاتانه خه‌مێکیان لای خه‌ڵکی ساده بوایه ئێستا ژیانیان به‌م شێوه‌ی ئێستا ده‌بوو؟ یان ده‌کرا به‌چه‌ندین جار له مێژووی ڕابردوشیان خۆشتر بژینایه و حورمه‌تدارتر ڕێزیان بۆمانای ژیان دابنایه.
خه‌ڵکی هه‌ژار له عێراقدا وه‌ک چینێکی چه‌وساوه‌ی خۆنه‌ناسیو به‌ئامانجه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیانێکی شایسته به‌خۆی، هه‌رده‌م له‌لایه‌ن هێزو ئه‌حزاب گه‌لی دینی و قه‌ومیه‌وه به‌کار هێنراوه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئاستی بارودۆخێک که وڵاتێکی هه‌میشه داڕوخا و بێپره‌نسیپ به بونی وڵاتێکی زیندوو.
ڕاسته عێراق خاوه‌نی زۆرترین به‌رهه‌می ژێر زه‌ویه، به‌ڵام ئه‌م به‌رهه‌مه نه‌بوه به‌هۆکاری ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ژیانێکی تایبه‌ت مه‌ند بۆ سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی ناو عێراق، هێنده‌ی وه‌ک چه‌کێکی ناڕه‌وا به‌کار هاتوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و خه‌ڵکیشی پێبه‌کوشتدراوه.
ناسه‌قام گیری ئه‌مڕۆی عێراق له نێو ستراتیژیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکای به‌شوێن که‌وتوی ئامانجه سیاسی و ئابوریه‌کانی تا ده‌گات به ته‌داخولاتی ئیران و هه‌رچی وڵات و ده‌سه‌ڵاتێک، که‌مێک هه‌ست به‌بوونی خۆی بکات، شه‌ریکه به‌شێکن له‌و ناسه‌قامگیریه و هۆکاری ڕاسته‌وخۆی ناو پێکدادان و به‌گژدا کردنه‌وه‌ی خه‌لکی عێراقن، به ده‌ره‌جه‌یه‌کی سه‌ره‌کیش خودی پارته له‌ده‌سه‌ڵات بوه‌کانی ناو عێراق. شه‌ڕی ئه‌مڕۆی ناو پێکهاته مه‌زهه‌بی و ئیتنی و قه‌ومیه‌کان شه‌ڕی باشتر کردنی ژیانی خه‌ڵکی عێراق نیه،چونکی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی و بڕی ئابوری به‌ده‌ست هاتوی عێراق، زۆر به‌دوره له چاوو و هزری خه‌ڵکیه‌وه.
هه‌ندێک جار چه‌ند ژماره‌یه‌ک به‌ملیارد دۆلار ئاستی به‌ده‌ست هاتوی به‌رهه‌می نه‌وت ده‌درێته ده‌زگا میدیایه‌کان، ئه‌گه‌ر نا به شێوه‌یه‌کی دروست که‌سی ده‌روه‌ی بڕیار به‌ده‌ست هیچ کات نازانێت چه‌ند به‌ده‌ست هاتوه و چه‌ند خه‌رج کراوه، بۆیه ئه‌وه‌شی ده‌رده‌که‌وێت هێشتا نازانرێت چۆن خه‌رج کراوه، ئه‌گه‌ر نا تا ئێستا ده‌توانرا لانی که‌می ڕێک و پێک کردنی ئه‌و شار و جێگای نیشته جێیه‌ی خه‌ڵکی ببینرایه له پاک‌وخاوێنی ڕاگرتنه‌وه تا ده‌گات به‌به‌رهه‌م هێنانی کاره‌بای به‌رده‌وام و دابین کردنی ئاوی پاکژ و دابین کردنی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ندروست بۆ نه‌خۆشه‌کان، تا ده‌گات به‌کار په‌یداکردن و گۆڕانی کۆمه‌ڵگا له به‌کاربه‌ره‌وه بۆ به‌رهه‌مهێن. ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌بینرێت له ڕۆژنامه و که‌ناڵه ئاسمانیه‌کانه‌وه، په‌ره‌پێدانه به‌که‌رتی تایبه‌ت و گرنگی دان به‌بازاڕێکی سه‌رلێشێواوی به‌ناو ئازاد، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی زیاتری خاوه‌ن سه‌رمایه‌داره‌کان زیاتر هیچ خێرێکی بۆ خه‌ڵکی نه‌بوه.
ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک ئه‌و به‌رنامه‌ی (زوم ئین)ی هه‌فته‌ی ڕابردووی بینیبێت که ڕیپۆرتاژێکی ده‌رباره‌ی که‌رکوک تیا‌بوو، بۆی ده‌رده‌که‌وت که دیمه‌نی ژێر( پردی خاسه) به‌شێکی گرنگی ستراتیژی ئه‌و حیزبانه‌ی ئاشکرا ده‌کرد که به‌چ ئه‌ندازه‌یه‌ک له خه‌می ڕێک خستنی ژیانی خه‌ڵکی و دابین کردنی ژیانێکی دور له ژینگه‌ی پیسن بۆ ئه‌و دانیشتوانه‌ی که ئێستا و له مێژوی ڕابردوشدا، به‌شێکی سه‌ره‌کی نێو گرژی و شه‌ڕه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌حزابی حارز له سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌و شاره بوون. ئاخۆ ناکرێت هه‌رته‌نها بوونی ئه‌و دیمه‌نه پڕ له زباڵه‌یه بۆخۆی نیشانده‌ری جیاوازیه‌کانی ناو خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتی حاکم بێت؟ دیاره به‌سه‌دان و هه‌زاران جێگاپیسبووی دیکه به‌شێکن له خه‌روارێک بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێی وایه ژیان و ستراتیژی بۆ گوزه‌رانێکی باشتری خه‌ڵکیه. بۆیه ده‌ڵێم ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناو عێراق هیچ منه‌تیان به‌خه‌ڵکی نیه‌و ته‌نها خه‌ڵکی وه‌ک به‌کاربه‌رێکی نێو ئامانجه سیاسی و ئابوریه‌کانی خۆیان به‌کار ده‌هێنن،
تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وخه‌لکه به‌شمه‌ینه‌ته نه‌گات به ئاستی چاوکراوه‌یی خۆی و دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی که خودی خۆی خاوه‌نی چ ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه ئه‌گه‌ر به‌قازانجی خۆی به‌کاری بهێنیت، به‌بێ ئه‌و خۆڕێکخستنه‌و یه‌ک پارچه‌ییه چینایه‌تیه‌ی خۆی ناکرێت بڵێین ژیانیان له‌مه‌ی ئێستای باشتر به‌نسیب ده‌بێت. چونکه ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌توانن ته‌نها نوێنه‌ری ڕاسته‌وخۆی چینی سه‌رمایه‌داران بن و هاوپه‌یمانیه‌ته‌کانیشیان ته‌نها بۆ ڕاگرتنی قازانجی زیاتر و مانه‌وه‌ی زیاتری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان و سیستمه ناڕه‌واکانیانه؟ به‌جیا له‌مه شه‌ڕه‌کانیان شه‌ڕێک نیه بۆ ژیانێکی ئاسوده و دور له‌ترس و تۆقاندنی خه‌ڵکی.
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
06/08/2008