کاڵ وه‌کــــو تـــۆ… دڵشادی عومه‌رکاکی
Closed
هه‌ر وهکــوچاوهکــانت
کاڵ
وه‌ك قژت
زه‌رد
وه‌ك لێوت
ئــــاڵ
که‌مێ له ڕومه‌تت
تۆختر
وه‌ك
پرته‌قاڵ
گه‌ردنت
ئاڵتونه
شانت
بريسکه‌ی دێ..
په‌مه‌يی تا ده‌گاته سه‌ر..
سه‌رسنگت سور ده‌چێته‌وه
دو گۆی پشکۆی ئاڵتر
لهئاڵ
ئه‌م کاڵ و ئاڵه ده‌ڕژێته
که‌مه‌رته‌وه..
تاريک دادێ
شيعر شه‌رم ده‌يگرێت و
له‌شه‌رما ده‌بم به
پشکۆ
کاڵ
ده‌بمه‌وه
وه‌ك خۆڵه‌مێش
کاڵ
وهکوتــۆ
**** ****