
نەوەیەك بەڕێوەیە دژى گەندەڵى شەڕدەكات
نەوەیەك بەڕێوەیە دژى گەندەڵى شەڕدەكات
لەساڵ یادى خۆپیشاندانەكەى گەنجانى دەربەندیخاندا
پێشڕەو حەمید
خراپى ئەداى كاربەدەستانى حكومەت و نەبونى خزمەتگوزارییە سەرەتایەكانى وەك ئاو كارەبا , بەرلەدوساڵ بوە فاكتەرێكى بەهێز بۆ هۆشێاربونەوەى خەڵكى كوردستان بەگشتنى و گەنجان بەتایبەتى , بۆمومارەسەكرندى مافەمەدەنییەكانى خۆیان , لەئاكامى خراپ بەكارهێنانى دەسەڵات و خراپى ئەداى كاربەدەستانى حكومەت و هەڵایسانى گەندەڵى و فەرامۆشكردنى پێداویستەیە سەرەتایەكانى خەڵكى لە دابینكردنى ئاوى پاك و كارەبا و پڕۆژە خزمەتگوزراییەكانى تر , تەواوى خەڵكى گەرمیانى بردەسەرشەقامەكان و ناڕەزایەتى خەڵكى لەبەرامبەر بێباكییەكانى دەسەڵاتدا گەیشتە تروپكى تەیقنەوە , دەسەڵاتى سیاسى كوردیش لەبرى بەدەمەوەهاتنى داخوازییەكانى خەڵكى گەرمیان و چارەسەركرندى گرفتەسەرەتایەكانیان , گوللە بەجێماوەكانى بەعسی كردە سەنكى مەحەك و لەڕێگاى هێزەكانى ناوخۆ وە بە لێدان وسوكایەتى پێكدرن و بەكارهێنانى توندو تیژى یەكى دڵڕەقانە وەڵامى خەڵكى دایەوەو چەندین كەسیان برینداركردو چەندین كەسیى تریشیان لە كونجى زیندانەكانیاندا توندكرد و لەچەند جیگایەكیش گەنجان بونە قوربانى دیكتاتۆریەتى دەسەڵاتى كوردى .
شارى دەربەندیخانیش وەك هەرشارێكى ترى كوردستانى لەپەراوێزى پرۆژە كیسەڵیەكانى حكومەتدا لەبازنەى فەرامۆشكردندابو تائەوكاتەى گەنجانى هۆشیارى شارەكە بۆناڕەزایەتى دەربڕین بەرامبەر پەراوێزخستن و گەندەڵییەكانى كاربەدەستانى شارەكە ڕژانەسەرشەقامەكان و لە خۆپیشاندانێكى هێمنانەدا داواى دابینكردنى ئاو كارەباو كۆتایپێهێنانى گەندەڵى یاندەكرد كەكاربەدەستانى حكومەت و حیزب لەدیاردەوە وەك پرۆژەیەكى كۆنكریتى ئیشیان لەسەر دەكرد , پۆلیس و ئاسایشەكانى ئەم شارەش هەروەك شارەكانى تر ى كوردستان لەسەرداخوازى كاربەدەستانى شارەكە بەشێوەیەكى زۆردڵ ڕەقانە بەربونە گیانى خۆپیشاندەرەكان و برینداریان كردن و چەندین گەنجى شارەكەش لە زیندانى ( كانى گۆمە ) قایم كردو گوللەى هێزەكانى ناوخۆش لەو شارەدا لەكاتى خۆپیشاندانەكەدا چوە جەستەى دوگەنجى شارەكەو لەلێوارى مردن گەڕانەوە, گەنجە هۆشیارەكانى شارى دەربەندیخان گەنجانەنێكن كە دەسەڵاتى سیاسى و ئەجینداى حیزبەكوردیەكان ناتوانێت ئیستیغلالیان بكات تا وەك كۆیلەیەك شوێن حیكایەتەكانیان بكەون و بەگێرانەوەى مێژوى شاخ و سەروەریەكاكیان لە نیوان ( مێژوى پڕلەشانازى و سەركەوتن و مێژوى پڕلەشەرمەزارى خیانەتكردن ) دا پەروەردەیان بكات .
بەرپرسانى دەسەڵات لەكوردستان هەمیشە گەنجان بەوەتاوانباردەكەن كە نەوەگەلێكى نابەرپرسن و هۆشیارى سیاسى و نەتەوایەتیان لاوازە و هەمیشە ئەم نەوەیە لەلاى دەسەڵاتى سیاسى كورد ( وێنەیەكى شەیتانى پێدارەوە ) و لەتەواوى كایەجیاجیاكانى دەسەڵاتدا پەروێزخراون و ڕێگەیان بۆ فەراهەم نەكراوە كەوەك گەنجێك بەشدارى سیاسى هەبێـت و بتوانێـت وەك بونەوەرێكى ئاكتیڤ بەشداربێـت و تەعبیر لە ڕەئى خۆى بكات , تەنها لەبەرئەوەى ئەم گەنجە ئیمانى بەو قەوانەكۆنەنییە كە خودى دەسەڵات پێى سەرمەست دەبێـت , سەرەڕاى ویناكردنى گەنج لەئەجنداى دەسەڵاتى سیاسى كوردستاندا بە نەوەگەلێكى ( ناكامڵ و كاڵ فام ) هێشتا ئەم نەوەیە لەهەوڵى ڕاستكردنەوەى شوناسەى خۆیدا لەدیدەى دەسەڵاتەوە و فریاد ڕەسانە كار بۆئەو پرسەئاڵۆزانەدەكات كەكارى دەسەڵاتەوە و تواناى شرۆڤەكردنى نییە , ئاخۆ دەسەڵاتى سیاسى كوردستان چۆن ناگاتە دواپلەى تەریق بونەوەى خۆى , كاتێك بەرامبەر بە ڕكەبەرە شۆڤێنى و دەوڵەتە ئیقلیمییەكان ناتوانێت یاریزانێكى باشى گەمەسیاسەكانى بێت و بۆدەربازبون لە قەیرانەكانى خۆى پەنادەباتە بەر هەست و سۆزى نەتەوایەتى ئەوگەنجانەى كە پێشتر بە نامەسئول شوناسى پێدەبەخشیین ؟! هێزەكانى ناخۆى كوردستان لە دواى دوساڵ لە خۆپیشاندان , جارێك لەخۆیان پرسیى یەوە ئاخۆ سیحرى خۆپیشاندان و حەماسەتى گەنجێتى چیى دەگەیەننىَ كەكاتێك بۆ داواكارییە سەرەتایەكانى خۆیان وەك دابینكردنى ئاوى پاكى خوارندنەوە و كارەباو لەگۆڕنانى گەندەڵى ڕژانە سەرشەقامەكان و ئەوانیش بە قۆناغە تفەنگ و بە دارە( ڕەشەكان ) ى دەستیان خوێناویان كردن ؟ ئاخۆكەسو كار و خێزانى پیاوانى هێزى ناوخۆش هەوەك ئەو گەنجانە هەتائیستاش بێ ئاو كارەبانین ؟
دواى دوساڵ لە چونەسەرشەقامەكان بە دروشمى ( نەوەیەك بەڕێوەیە دژى گەندەڵى شەڕەدەكات )ئایا ئاوى پاك بۆماڵەكانمان دابینكرا ؟ كارەبا ماڵەكانى ڕوناك كردینەوە و لەم گەرما تاقەت پڕوكێنەدا ڕزگارى كردین ؟ ئایا لەدیدى دەسەڵاتەوە ئەو گەنجانەى بۆ ڕەتكردنەوەى پیلانەكانى دوژمونانى كورد ڕژانەسەرشەقامەكان و كوژرانو برینداركران و هەڵەسیاسى یەكانى ئەو بەرپرسانەیان ڕاست كردەوە كە پێشتر فەرمانى گوللە بارانكردنى دەدان لەكاتى خۆپیشاندانەكانیاندا بۆئاو كارەبا و ئەو گەنجەگرگنە بارگاویانەى كە تائێستاش دەستەمەۆى حیزبن و لە خۆپیشاندانەكاندا ناوى گەنجە خۆپیشاندەرەكانیان وەك ( لیستێكى ڕەش ) دەدایە دەست پۆلیس و ئاسایش بۆ گرتن و سوكایەتى پێكردنیان , كامیان فریاد ڕەسن و كامیان نەوەگەلێكى دڵسۆزو نیشتیمان پەروەرن ؟ ئەوگەنجەى كە ئازارى گوللەو لێدان و ئیهانەكردنەكانى لەیاد كردو بۆڕاستكردنەوەى هەڵكانى سیاسەتمەدارەكامنان چونەسەرشەقامەكان و قورساییان بۆ دەسەڵاتى سیاسى كوردستان گەڕاندەوە لە گۆڕەپانى سیاسى عێراقى و ناوچەكەدا ؟ یان ئەو گەنجانەى بۆ چەند هەزار دینارێك هاوڕێكانى خۆیان فرۆشست و وێنەى گەنجە دڵسۆزەكانیان ناشرین كرد و لە دواهەمین خۆپیشاندانى خەڵكى كوردستاندا نەهاتەنەسەرشەقامەكان و دەیان وت كىَ بەشە نەوتەكەى ئێمە لە ( كەركوك ) دەكرێتەوە بە ( 250 ) دینار ؟؟ یان ئەوگەنجە لەلاى دەسەڵات هەمیشە وێنەیەكى جوانى هەیەو فریشە ئاسا دێتە بەرچاوان كە لەبازنەیەكى بەتاڵدا خولبخوات و ملكەچى ئەو بڕیارانەبێت كەلەدیوەخانى حیزبدا دەسەپێنرێت ؟
ڕەوشى ئەمڕۆى كوردستان و ئەداى سیاسى و ئابورى و خزمەتگوزارییەكانى ئێستاى كاربەدەستانى حكومەت پێمان دەڵێت چەندین خۆپیشاندانى تر لەسەر دەستى گەنجان و خەڵكى سیڤل بەڕێگاوەیە و تاگەندەڵیش بەردەوام بێـت نەوەیەك ئامادەیە هەمیشە لە جەنگدایە .
تێبینى :
ئەم وتارە لە ڕۆژنامەى ( ئــاوێنە ) دا لە ژمارە ( 134 ) ى ڕۆژى ( 12/8/2008 ) لە لاپەڕە ( 14 ) بڵاو كراوەتەوە .