ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا ناخوازێت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل یه‌کلایه‌نه….
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا ناخوازێت ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل یه‌کلایه‌نه هێرش بکاته سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سیاسی ئێران، بۆچی؟
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
ئه‌م نوسینه به‌راوردکاریه‌که له‌سه‌ر دوو بابه‌تی ڕژنامه‌ی(شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی 14/08/2008 ) جیاوازیه‌کانی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مریکا له‌سه‌ر لێدانی پرۆژه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران،ئاماده‌کردنی-نه‌چیر مجلی، له‌گه‌ل ئاستی ئه‌و کێشمه‌کێشه سیاسیه‌ی نێوان هاشمی ڕه‌فسنجانی له‌گه‌ڵ مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌جاد سه‌رۆکی ئێستای ئێران،ئاماده‌کردنی مه‌نال لوتفی له له‌نده‌ن).
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وه‌ک یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین هاوپه‌یمانه سیاسیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا دێته ئه‌ژمارکردن، له مێژوی دروست بوونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه تا ئێستا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا به‌هه‌موو جۆرێک کێشه بۆماوه‌ییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین له لایه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ڵپسێراوبوون و مانه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و سوریا وه‌ک ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، ئه‌گه‌ر بێت و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌قازانجی زیاتری ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ته‌واو نه‌بێت، هه‌میشه ئه‌مریکا وه‌ک موداخلی یه‌که‌م و ده‌ست تێوه‌رده‌ر له‌و کێشانه نه‌ی توانیوه ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدی له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بگرێت بۆ کۆتای هاتنی ئه‌و ململانێ بۆماوه‌ییانه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ته ناسیۆنالیزمه‌کانی ناوچه‌که،چونکه تائێستا قازانجی سه‌ره‌کی به‌لای ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا نه‌شکاوه‌ته‌وه، ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه‌ی تائێستا ده‌بینرێت.
دیاره ئاستی تێکچونی بارودۆخه لێک ئاڵۆزکاوه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به ته‌داخولاتی بێئه‌ملاولای ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی وڵاتانی زلهێزی جیهان له مێژووی کۆنه‌وه تا ئێستا به‌شێکی سه‌ره‌کی بووه له بێچاره‌سه‌ر بوونی نێوان گۆرانکاریه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵاته‌کان و هێنانی ده‌سه‌ڵاته نوێکانیشدا.
هۆکار لێره‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئاستی بچراندنی به‌شێکی زیاتر له‌و سه‌روه‌ته نه‌وتیه‌ی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات لێی به‌هره‌مه‌ندن، له‌لایه‌کی دی فه‌رزکردنی هه‌یمه‌نه‌تێک بۆ ته‌داخول کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زلهێزه چ کاتێک پێی باش بوو بێته ناوچه‌که. ئه‌مریکا وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی زلهێزی سه‌رده‌م هه‌میشه وه‌ک ڕه‌قیبێکی بێوێنه خۆی له نێو ئه‌و یاریه به‌رده‌وامه‌دا ده‌بینێته‌وه، و پێی هه‌زم ناکرێت ڕه‌قیبێکی به‌رانبه‌ری بۆ دروست ببێت. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئیسرائیل‌دا به چه‌شنێک خۆی ته‌یار ده‌کات به هێزی سه‌ربازی زیاتر و هه‌وڵدان بۆ کڕینی چه‌کی هێرشبه‌ری نوێ تا وه‌ک لانی که‌م زلهێزێک ببینرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چ کاتێک خواستی هێرشه‌کانی بکاته سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی ده‌یخوازێت، واته ڕکابه‌ره‌کانی له‌ناوچه‌که. له‌م نێوه‌دا بارگرژترین بارودۆخ کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێرانه به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی،باجده‌ریش وڵاتانی فه‌له‌ستین و لوبنانن له ڕێگای ئه‌و حیزبه ئسلامیه سیاسیانه‌ی ئێران و سوریا کۆمه‌ک به‌خشی لایه‌نه ئابوری و سه‌ربازیه‌که‌یه‌تی. بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل وا به‌قازانج ده‌وه‌ستێته‌وه که بتوانێت له کاتێکی نزیکدا هێرش بکاته سه‌ر پرۆژه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران،چونکه تادێت ئاستی ترسه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ئیران‌دا له زیاد بووندایه. (ئیهود باراک وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌مریکا پێی باش نیه له‌م ساته‌وه‌خته‌دا هێرش بکرێته سه‌ر ئێران) به‌ڵام ئیسرائیل داواکاره له ئه‌مریکا چه‌کی هێرشبه‌ری نوێی پێبدات تا به‌و کاره هه‌ستێت، ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت چه‌کی به‌ره‌نگارکه‌ری دژه ئه‌رز ئه‌رز بدات به‌ئیسرائیل له کاتی ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا. به‌ڵام پرسیارێک لێره‌دا پێویسته؛ ئاخۆ ئه‌مریکا بۆ ناخوازێت ئیسرائیل هێرش بکاته سه‌ر پرۆژه‌یه‌کی ئێران که خه‌ریکی دروستکردنی چه‌کی ئه‌تۆمیه؟ ئاخۆ ئه‌مریکا بۆچی به‌ڕه‌وای نابینێت ئیسرائیل یه‌ک لایه‌نه به‌و هێرشه هه‌ستێت؟ خۆ هه‌ر ئیسرائیل نه‌بوو له ساڵی1981 دا هێرشی کرده سه‌ر بنکه ئه‌تۆمیه‌کانی عێراق؟ یان جیاوازیه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و دوو بارودۆخه‌دا؟
به‌ڕای من هۆکاری سه‌ره‌کی له‌و ڕێگه‌نه‌دانه‌ی ئه‌مریکا به ئیسرائیل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جێگا‌و ڕێگه هه‌یمه‌نه‌ت خوازه‌ی ئه‌مریکا وه‌ک زلهێزترین ده‌سه‌ڵات له جیهاندا. چونکه بۆ سه‌رجه‌م ئاڵ‌وگۆڕێک له جیهاندا دێته پێشه‌وه، ئه‌مریکا وه‌ک لایه‌نی یه‌که‌م ته‌داخول ده‌کات و ده‌خوازێت ته‌نها خۆی و به‌قازانجی خۆی کێشه‌کان یه‌کلای بکاته‌وه. ئێستا ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی ئه‌مریکا و ئه‌و پرۆژه ئاڵۆزه‌ی له‌هه‌ناوی ستراتیژه‌که‌یدایه بۆڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ره‌تادایه و بێچاره‌سه‌ری یاخود جۆرێک له‌شکست که ئێستا له عێراق و ئه‌فگانستاندا ڕوبه‌ڕووی بوه‌ته‌وه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و راستیه‌ن له‌ئه‌گه‌ری هه‌رهێرشێک بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئێران هێنده‌ی که بارودۆخه‌کان ئاڵۆزتر ده‌بێت بۆی. بۆیه ناخوازێت له ئیسرائیلیش یه‌ک لایه‌نه هێرش بکات، کاتێک ئیسرائیل به‌و کاره هه‌ستێت بێگومان ڕوبه‌رووی وه‌ڵامی به‌رانبه‌ر ده‌بێته‌وه، توانایه‌کانی ئیسرائیلیش ڕه‌نگه سنوردار بێت بۆ که‌وتنه ناو جه‌نگێکی گه‌وره‌وه، ناچار ده‌بێت ئه‌مریکا بێته ناو ئه‌و جه‌نگه‌وه.بۆکارێکی ئاوا ئه‌مریکا ناخوازێت به‌دیلێکی خۆی هه‌بێت له ناوچه‌که‌دا، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ئیسرائیل وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی پارێزه‌ری ئامانجه سیاسیه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که هه‌رده‌م له‌سه‌ر پێڕاوه‌ستاو ببینرێت، وه‌ک ئه‌و ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه عه‌ره‌بیانه‌ی سعودیه و مێر و ئوردن….تاد.
ململانێی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا له جیهاندا به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕوله‌قورسبوون و نا ئارامیه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی زلهێزی روسیا و چین له‌نێو ئالوگۆره جیهانیه‌کاندا، هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری وسیاسیه‌کانی ئه‌وروپاش به‌شی خۆی کاریگه‌ری هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵات و جیهاندا بۆیه‌کلای کردنه‌وه‌ی قازانجه‌کانیان.
روسیا و چین، به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی زیاد له‌پشت ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یانه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا ئێستا ده‌یه‌وێت له ڕێگای چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی نێوان جورجیا و ڕوسیا ڕێکه‌وتن هه‌بێت به‌پێی ئه‌و دابه‌شکردنه به‌رژه‌وه‌ند خوازه ئابوریه‌ی نێوانیان، به‌مه‌رجێک ڕوسیا بتوانێت هێنده کۆمه‌ک به ئیران نه‌کات بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆژه ئه‌تۆمیه‌که‌ی. بوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زلهێزانه هه‌ریه‌ک وه‌ک ئیمپراتۆریه‌تێک ده‌یانه‌وێت هێزوده‌سه‌ڵاتی سیاسیان به‌رنه‌پێشه‌وه له‌سه‌رجه‌م جیهاندا، جه‌نگه‌کانیشیان هه‌ر بۆ ئه‌و هه‌یمه‌نه‌تیه‌یه نه‌ک بۆ ئارام بوونه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره‌ی ئێستا جیهان پێیدا تێپه‌ر ده‌بێت. که‌ئه‌مه نیشانه‌ی زه‌لیل بوونی نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانیه بۆ دابین کردنی ژیانێکی شیاو بۆکۆمه‌ڵگاکان، تا دێت ئاستی ناعه‌داله‌تیه‌کان به‌م شێوه به‌ربڵاوه له چونه سه‌ردایه، خۆ ئه‌م سه‌ردارانه‌ی ئێستای سه‌رده‌می گلۆباڵیزه‌یشن، دیاره ئیحتکاری سه‌ره‌کی شه‌ریکاته زه‌به‌لاحه‌کانی ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ن و هه‌رله‌ڕێگای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و شه‌ریکاتانه‌شه‌وه‌یه سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگه‌کان، که تێیدا مه‌ڵکاولکاربوونی ده‌یان ملوێن ئینسان له‌خۆده‌گرێت. بۆیه ده‌سه‌ڵاتی زلهێزی ئه‌مڕۆی جیهان له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نیه ئێستا هێرش بکاته سه‌رئیران، تائه‌و کاته‌ی خۆی به‌پێویستی ده‌زانێت!
هۆکارێکی دیکه‌یش ئاستی ئه‌و ململانێیه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی خودی ئێرانه له‌ناوخۆدا، تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هاشمی ڕه‌فسنجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی خوبه‌را، داوا له مورشیدی ئه‌علا عه‌لی خامنه‌ئی بکات که ئیتر سه‌بریان پێنه‌ماوه له‌به‌رانبه‌ر کاروهه‌ڵسڕانه‌کانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکدا. ئه‌م هاوار لێهه‌ستانه‌ی ڕه‌فسنجانی له‌و ڕێگایه‌وه نیه خه‌می لای داماوی و بێکار بوون و گرانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی ئێران بێت، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خه‌می لای ئه‌و داموده‌ستگا ئابوری و خه‌ده‌میانه‌یه ئێستا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدان و به‌رژه‌وه‌ندی که‌رتی تایبه‌ت له لاواز بووندایه. ئه‌مه‌یه ئاستی ململانێکانی نێوان باڵه موحافز کاره‌کان و به‌ڵه‌کانی دیکه‌ی ناو ئیدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا. خه‌ڵکی ئێران تادێت ژیانیان و گوزه‌رانیان به‌ره و خراپتر بوون ده‌چێت به‌پێی ئه‌و که‌ناڵه میدیای و رۆژنامه به‌رده‌وامانه‌ی ڕۆژانه ئاستی ژیانی خه‌ڵکی ئێران ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌وان واته چینی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران به‌شێوه‌یه‌کی زیاد له پێویست پاروی ده‌می خه‌ڵکی ده‌گرنه‌وه بۆ سه‌پاندنی ئامانجه‌کانیان، واته بوون به خاوه‌نی چه‌کی ئه‌تۆمی. ئاخۆ ده‌بێت چه‌کی ئه‌تۆمی بۆ چ جۆره ژیانێک بێت به‌غه‌یری وێران کردنی سیماکانی ژیان؟ هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ن ئه‌مڕۆ پلانه‌کانیان بۆ به‌دوژمن کردنی خه‌ڵکی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و کیشوه‌ره‌کانی دیکه له‌به‌رده‌وام بووندایه و تا دێت کۆمه‌ڵگاکان وه‌ک ڕۆبۆتێک به‌کار ده‌هێنن بۆ ئامانجه سیاسی و به‌هه‌یمه‌نت خوازه‌کانیان.( ئه‌سفه‌ندیار ڕه‌حیم مه‌شائی) یه‌کێک له یارمه‌تیده‌رانی ئه‌حمه‌دی نه‌جاد ده‌ڵێت(خه‌ڵکی ئیسرائیل دۆستی ئێمه‌ن) بۆ ووتنی ئه‌م وته‌یه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان لێی دێنه ده‌نگ و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن له‌سه‌ر ئه‌و ووته‌یه. عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شورا که یه‌کێکه له باڵی موحافیزه‌کاران ده‌ڵێت (به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی ئیسرائیل دۆستی خه‌ڵکی ئێمه نین،ئه‌م وتنه‌شم هاوئاهه‌نگه له‌گه‌ڵ بیرورای ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئیدا). سه‌یرکه‌ن بزانن ده‌سه‌ڵاتداران چۆن ڕق و کینه زیاد ده‌که‌ن و ئیحساسی خه‌ڵکی ساده به چ جۆرێک ڕاده‌کێشن بۆ نێو ململانێکانی خۆیان. دیاره به سه‌پاندنی ناڕه‌وایانه‌ی دینه‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، واله‌خه‌ڵکی ناهوشیاریش ده‌کات تا ئه‌وی ئه‌ودیوو سنوره‌کانی دینه‌که‌ی خۆی، به دوژمن سه‌یر بکات. بزانن دین به چ هێز و گوڕێکه‌وه خه‌ریکی پاراستنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناڕه‌وایانه‌ی ئه‌مڕۆی جیهانن؟ به‌تایبه‌ت له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی تا ئیستا نوزه‌ی ئازادی و مه‌ده‌نی بوون تێیدا له‌وپه‌ری لاوازیدایه. به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته ناعه‌داله‌تیه‌کان درێژه به‌ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن و خه‌ڵکیش وه‌ک سوته‌مه‌نی خۆیان به‌کار ده‌هێنن. ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تیه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری خولقێنه‌ری ته‌واوی نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیانن و ته‌نها به‌تیاچونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌چینایه‌تیه ده‌توانرێت ژیانێکی ئارام به‌دی بێت!!!!!!!!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
16/08/2008
هۆڵه‌ندا