بنچینه‌کانی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه (IWA)*
بنچینه‌کانی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه (IWA)*
و. هه‌ژێن
1- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، له ڕه‌وتی خه‌باتی چینایه‌تیدا سه‌رهه‌ڵده‌دات، که ئامانجی یه‌کگرتنی ته‌واوی کارگه‌رانه له ڕێکخراوه ئابورییه خهباتکارهکاندا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌بات بۆ ڕزگاربوونی خۆیان له سه‌رکوتی دوولایه‌نه‌ی سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌ت، بکه‌ن. ئامانجی سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیه له‌سه‌ر بنه‌ماکانی کۆمونیزمی ئازادیخوازانه له ڕێگه‌ی هه‌ڵسوڕانی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کارگه‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی که ته‌نیا ڕێکخراوه ئابورییه‌کانی پرۆلیتاریا توانای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجه‌ی هه‌یه. یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ئه‌وه نێشانی کارگه‌ران ده‌دات که وه‌ک به‌رهه‌مهێنه‌ر و داهێنه‌ری گشت سامانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چۆن په‌ی به ڕێوشوێنی خۆیان ده‌به‌ن و ئه‌م ڕێوشوێنه له دژایه‌تیکردنی پارته کارگه‌رییه هاوچه‌رخه‌کان په‌ره پێ بده‌ن، ئه‌وه‌ی که ناکارایی به‌رنامه‌کانی ئه‌م پارتگه‌له له سه‌رله‌نوێ سازدانه‌وه‌ی ئابوری کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌رکه‌وتووه.
2- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو تالان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن (مۆنۆپۆڵکردن)ی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه، ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یانه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پێکهێنانی کۆمه‌ڵه ئابورییه‌کان و ئۆرگانه بهڕێوهبهرییهکانهوه که له‌لایه‌ن کارگه‌ران له کێڵگه و کارخانه‌کاندا به‌ڕێوه ده‌برێن و سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نجومه‌نه ئازاده‌کان پێكدێنێت، که به هیچ شێوه‌یه‌ک و له هیچ بارێک‌دا ناچنه ملکه‌چی هێچ ده‌سه‌ڵاتێک یا پارتێکی سیاسی نابن.
یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه، سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی ئابوری کۆمه‌ڵگه بۆ به‌رهه‌مهێنان وه‌ک ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ت و پارته‌کان ده‌خاته‌روو و به‌ڕێوه‌بردنی شته‌کان شوێنی فه‌رمانڕه‌وایی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤدا ده‌گرێته‌وه.
دواجار ئامانجی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌لاتی سیاسی نییه، به‌ڵکو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌رکه‌کانی ده‌وڵه‌ته له ژیانی کۆمه‌لایه‌تیدا.
یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پێی وایه به نه‌هێشتنی مۆنۆپۆڵکردنی خاوه‌ندارێتی، ده‌بێت له‌ناوبردنی مۆنۆپڵکردنی ده‌سه‌لات بێته‌دی، ئازادی مرۆڤ له رێگه‌ی هیچ جۆرێک له جۆره‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه نایێته‌دی له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بن، به‌پێجه‌وانه‌وه هه‌ر وا ده‌مێنێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که بووه و بۆ مۆنۆپڵکردنی نوێ و به‌رته‌ری پێدانی (امتیاز) نوێ، داهێنراوه.
3- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دوو ئه‌رکی له ئه‌ستۆدایه: پلان دانان له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌مه ڕۆژه‌دا له پێناو گه‌شه‌پێدانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هزری چینی کارگه‌ر له چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی و فێرکردنی جه‌ماوه‌ر چۆن بتوانێت بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کرده‌ی به‌رهه‌مهێنان له داهاتوودا و به‌شداریکردن له کاتێكدا که ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی گشت توخمه‌کانی ژیانی کۆمه‌لایه‌تی دێته پێشه‌وه. یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه به هیچ سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایی جێگره‌وه رازی نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی سیسته‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که ئامانجیه‌تی به‌پێی بڕیاره‌کانی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر و له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانییه‌وه پێکدێت، که ده‌توانن له ڕێگه‌ی کاری گشتی هه‌موو کارگه‌رانی ده‌ستکار و بیرکار و له گشت به‌شه به‌ڕێوه‌براوه‌کانی پیشه‌سازی له لایه‌ن کارگه‌رانه‌وه جێگه‌ی گشت دهامودهزگه فه‌رمانڕه‌واییه‌کان بگرنه‌وه، هه‌روه‌ها گشت کۆمه‌ڵێك یا کارگه‌یه‌ك یا به‌شێکی پیشه‌سازی ئه‌ندامێکی خودموختار ده‌بێت له یه‌کێتییه‌کی ئابوری گه‌وره‌تردا و ئه‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو به‌رهه‌مهێنان و کارگه‌لێك که پێوه‌ی په‌یوه‌ستن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئامانجگه‌لێك که له‌سه‌ری پێکهاتوون و له‌سه‌ر بنه‌مای گۆڕینه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، به‌ڕیوه‌ده‌بات.
4- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دژی ته‌واوی ڕێکخراوگهلێکه که باوڕیان به نێوه‌ندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و کلیسایه. چونکه پێی وایه ئه‌وانه ته‌نیا ده‌توانن له درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لات و کپکردنی سیستیماتیکانهی گیانی ده‌ستبه‌کاربوون و بیرکردنه‌وه، به که‌ڵک بێن. نێوه‌ندگه‌رایی ڕێکخستنێکی ساخته‌یه، چینه‌کانی ژێره‌وه ملکه‌چی که‌سانێك که پاگه‌نده‌ی باڵابوون ده‌که‌ن، ده‌کات و نێوه‌ندگه‌رایی کاروباره‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌داته ده‌ست که‌مایه‌تییه‌ك که‌س، بۆ گۆڕینی تاک به ڕۆبۆتێک که به فه‌رمانی سه‌روه‌ری و ئاراسته‌کردنه‌کانی ئه‌و که‌مایه‌تییه نێوه‌ندگه‌رایه بجوڵێته‌وه. له ڕێکخستنی نێوهندگهرادا، خێروبێری کۆمه‌ڵگه ملکچی به‌رژه‌وه‌ندی که‌مایه‌تی ده‌بێت، نموونهگهرایی شوێنی جۆراوجۆربوون، داسه‌پاندن شوێنی لێپرسراوه‌تی خودی ده‌گڕێته‌وه. یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ڕوانگه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکخستنێکی فیدراڵی به‌رفراوان بنیات ده‌بێت. به‌مه‌رجێک که له خواره‌وه‌را بۆ سه‌ره‌وه ڕێک بخرێت بۆ یه‌کخستنی گشت هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ پاراستنی بیر و بۆچوون وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگه.
5- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ته‌واوی چالاکییه پارله‌مانی و هه‌رجۆره هاوکارییه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌زگه بڕیارده‌ره‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێی وایه که ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی راپرسی ئازاد‌دا، ناتوانرێت ناکۆکییه به‌رچاوه‌کانی هه‌ناوی کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌نووکه‌یی بشاردرێنه‌وه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می پارله‌مانی تاکه ئامانجێکی هه‌یه، که ئه‌ویش ڕه‌واکردنی سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تییه.
6- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه گشت سنوره سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه جۆراوجۆره داسه‌پێنراوه‌کان ڕه‌تده‌کاته‌وه و ڕایده‌گه‌یێنێ ئه‌وه‌ی که پێده‌ڵێن نه‌ته‌وه‌گه‌رایی بێجگه له ئاینی ده‌وڵه‌تی نوێ، بۆ په‌رده‌پۆشکردنی به‌رژه‌وه‌ندی مادی چینه موڵداره‌کان، به‌ولاوه شتێکی تر نییه. یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ته‌نیا دان به جیاوازییه ئابورییه‌کاندا ده‌نێت، ئیتر چ ناوچه‌یی بن یا نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وانه‌ن ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره‌ی پله‌وپایه و نادادپه‌روه‌ری و هه‌ر جۆره سته‌مێك ( له‌به‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک، ڕه‌گه‌ز و هه‌ر جیاوازییه‌کی راست یا هه‌له‌ی تری نێوان مرۆڤه‌کان)، هه‌روه‌ها یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه به‌نێوی گیانی هاوپشتییه‌وه بانگه‌وازی مافی خودموختاری بۆ گشت کۆمه‌ڵه ئابورییه‌کان ده‌کات.
7- له‌به‌ر هۆگه‌لێکی ئاوا، یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه له دژی شه‌ڕ و لهشکرگهری تێده‌کۆشێت. یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پشتیوانی له بانگه‌وازه‌کانی دژی شه‌ڕ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گشت سوپاکانه، له‌وێوه که ته‌نیا به ئامرازی دژه شۆڕ‌شیان ده‌زانێت بۆ نۆکه‌ری سهرمایهداردان له ڕێگه‌ی کارگه‌رانی به سهربازگیراوهوه، که له ده‌می شۆڕش دا له‌لایه‌ن کارگه‌ران و یه‌کێتییه‌کانیانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، له‌وه‌ی که خوازیاری بایکۆت و ده‌ستکێشانه‌وه ده‌بن له گشت که‌ره‌سته سه‌ره‌تایی و به‌رهه‌مه پێوسته‌کان بۆ شه‌ڕ بێجگه له‌و ولاته‌ی که کارگه‌ران له تێیدا سه‌رقاڵی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان بده‌ن بۆ پشتیوانی له شۆڕش، دواجار، یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پشتیوانی له مانگرتن گشتی خۆپارێزانه وه‌ك ئامرازێکی کارا بۆ دژایه‌تی شه‌ڕ و لهشکرگهری، ده‌کات.
8- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه پێداویستی به‌رهه‌مێک که زیان به ژینگه ناگه‌یێنێت له‌به‌رچاو ده‌گرێت و هه‌وڵ ده‌دات به‌کارهێنانی توخمگهڵیک که سه‌رله‌نوێ چی ناکرێنه‌وه به‌لانی که‌م بگه‌یێنێت و هه‌رچی زیاتر به کاربردنی توخمگه‌لێك که له توانادا هه‌یه دوباره تازه بکرێنه‌وه. ڕێگه به‌خۆی نادات هۆی سه‌ره‌کی قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی ژینگه پشتگوێ بخات که سه‌رچاوه‌ی بۆ چاوچنۆکی و سوود ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری هه‌میشه که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوون (خه‌رجی به‌رهه‌مێنان)ه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وتی زیاتر و درێژه‌دان به مانه‌وه‌ی خۆی، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی که وی توانای پاراستنی ژینگه‌ی نییه. زۆربه‌ی قه‌یرانی قه‌رزه جیهانییه‌کان به‌هۆی ئاراسته‌ی کشتی به‌رهه‌مه بازرگانییه‌کانه‌وه که زیانی به به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه سه‌ره‌کییه‌کان گه‌یاندووه، ئه‌م ڕاستییه بووه هۆی له‌ناوبردنی دارستانه ستوونی و ئاسۆییه‌کان، برسیه‌تی و نه‌خۆشی. که‌واته پێویسته خه‌بات بۆ پاراستنی گۆی زه‌وی و خه‌بات بۆ ڕوخاندنی سه‌رمایه‌داری، پێکه‌وه گرێ بدرێن، یا ئه‌وه‌تا چاره‌نووسی هه‌ر یه‌که‌یان هه‌ر تێکشکان ده‌بێت.
9- یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه ڕایده‌گه‌یێنێت که پێ له‌سه‌ر کاری ڕاسته‌وخۆ داده‌گرێت و یارمه‌تی و هانی خه‌باتگه‌لێك که دژ به ئامانجه‌که‌ی نین، ده‌دات. شێوازه‌کانی خه‌باتی بریتین له مانگرتنه‌کان، بایکۆتکردنه‌کان و تێکدان و .. هیتر. کاری راسته‌وخۆ له مانگرتنه گشتییه‌کاندا ئه‌زموونگه‌لێکی فراوان به‌ده‌ست دێنێت، که له روانگه‌ی یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه‌وه نێشانه‌ی ده‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بن.
10- له بارێک‌دا که یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه دژی گشت توندوتیژییه‌کی ڕێکخراوه له‌لایه‌ن هه‌ر جۆره فهرمانڕهوایهتییهکهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاتی ده‌بێت، چونکه ململانێیه‌کی توندوتیژ به‌هۆی ململانێ چارهنووسیهکان لهەیوان سه‌رمایه‌داری هه‌نووکه‌ی و کۆمۆنیزمی داهاتوودا. هه‌روه‌ها داننانی به توندوتیژیدا له جێی خۆیدایه کاتێک که ناچاره وه‌ک ئامرازی به‌رگری دژی شێوازه توندوتیژه به‌کاربراوه‌کان له‌لایه‌ن چینه فهرمانرهواکانهوه له خهباتگهلێکدا که جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی زه‌وی و زار و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌کاری به‌رێت، له کاتێکدا ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه ته‌نیا له ڕێگه‌ی خۆتێههڵقرتاندنی راسته‌وخۆی ڕێکخراوه ئابوریه شۆڕشگێڕه‌کانی کارگه‌رانه‌وه، ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت و سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاره‌کی به‌ده‌ست بێنێت، به‌م پێیه پێویسته پاڵپشتی شۆڕش ئه‌رکی ئه‌م ڕێکخراوه ئابورییانه بێت نه‌ک ده‌زگه سه‌ربازی و شێوه سه‌ربازییه پێشکه‌وتووه‌کان، سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو لێیان.
11- ته‌نیا له ڕێکخراوه ئابوری و شۆڕشگێڕییه‌کانی چینی کارگه‌ردا هێزێك که توانای ڕزگارکردنی وی و وزه‌ی داهێنه‌رانه‌ی پێویست بۆ سه‌رله‌نوێ ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای کۆمۆنیزمی ئازادیخوازانه، به‌دی ده‌کرێن.
نێوی ڕێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی
ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خه‌بات و هاوپشتی و ئه‌وه‌ی که گشت ڕێکخراوه شۆڕشگێڕییه یهکێتیگهراکانی جیهان یه‌کده‌خات به نێوی ئه‌نجومه‌نی نیونه‌ته‌وه‌یی کارگه‌ران (ئـ. ن. ک.) ناسراوه.
ئامانجه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کارگه‌ران:
A) ڕێکخستن و گه‌شه‌پێدانی تێکۆشانه شۆڕشگێڕییه‌کان له گشت ولاتان، به ئامانجی له‌نیوبردنی یه‌کجاره‌کی ته‌واوی ڕێكخراوه سیاسی و ئابورییه جێکه‌وته‌کان و جێگیرکردنی کۆمۆنیزمی ئازادیخوازانه.
B) ڕێوشوێن به‌خشین به ڕێکخراوه یهکێتیگهراییه شۆڕشگێڕه ئابورییه‌کان له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و پیشه‌سازی، بنچینه‌ی به‌هێزکردنی ئه‌م جۆره ڕێکخراوه یه‌کگرتووانه‌یه بۆ خه‌باتی ڕاسته‌وخۆ و ئاماده‌یی بۆ له‌نێوبردنی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ت.
C) به‌رگرتن به کنه‌کردنی هه‌ر پارتێکی سیاسی بۆ ناو ڕێکخراوه یه‌کێتیگه‌را ئابورییه‌کان و بڕیاردانی خه‌بات دژی هه‌ر هه‌وڵێک بۆ کۆنتۆڵکردنی یه‌کێتییه‌کان، له لایه‌ن پارته سیاسییه‌کانه‌وه.
D) به‌ستنی هاوپه‌یمانی مه‌رجدار له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه شۆڕشگێڕییه‌کان و یه‌کێتییه پرۆلیتارییهکانی تر به ئامانجی پلاندانان و داڕێژانی کاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چینی کارگه‌ر کاتێك که بارودۆخه‌که ده‌یخوازێت و له‌گه‌ڵ خاله‌کانی (B, C)دا ناکۆك نه‌بێت و له ڕێگه‌ی کاری هاوبه‌شه‌وه بێت، له توانادا هه‌یه‌و به‌لام هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌ک له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه‌کان و ڕێکخراوگهلێك که ده‌وڵه‌ت وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، له توانادا نییه. یه‌کێتیگه‌رایی شۆڕشگێڕانه وه‌ها هاوکاری چینایه‌تی ڕه‌تده‌کاته‌وه، که تایبه‌ت بێت به به‌شداری له لێژنه ڕێکخراو و دارێژراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت ( بۆ نموونه هه‌ڵبژاردنه سه‌ندیکاییه‌کان بۆ لێژنه‌ی پرۆژه‌کان) و وه‌رگرتنی پشتیوانی میری ته‌رخانکراو بۆ سه‌ندیکالیسته فه‌رمییه‌کان و هیتر و هه‌ر کارکردێکی تر که له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی سه‌ندیکالیزمی دژه ده‌سه‌لات ناکۆك بێت.
E) ڕسواکردن و دژایه‌تیکردنی توندوتیژی هه‌ره‌مه‌کی گشت حکومه‌ته‌کان که بۆ سه‌رکوتکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دژی شۆڕشگێڕان ته‌رخانکراوه.
F) توێژینه‌وه‌ی گرفتگه‌لێك که بۆ دونیای پرۆلیتاریا له پێناو به‌هێزکردن و گه‌شه‌پێدانی بزووتنه‌وه‌کانی گرنگن ، چ له یه‌ک ولات یا له چه‌ند ولاتدا بێت و کۆمه‌ك بۆ پشتیوانی له مافه‌کانی چینی کارگه‌ر له شۆڕش و خۆڕزگارکردنیدا.
G) ده‌ستبردن بۆ چالاکی یه‌کدی یارمه‌تیدان له ململانێ ئابورییه گرنگه هه‌نووکه‌ییه‌کان، یا ده‌ستبردن بۆ ململانێ ڕه‌خنه‌ییه‌کان دژی دوژمنه ئاشکرا یا شاراوه‌کانی چینی کارگه‌ر.
H) دابینکردنی کۆمه‌کی مادی و مه‌عنه‌وی بۆ گشت بزووتنه‌وه‌کانی چینی کارگه‌ر، له هه‌ر ولاتێکدا که ڕابه‌ری خه‌بات له ده‌ستی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یی ئابوری پرۆلیتاریدایه. ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کارگه‌ران ته‌نیا کاتێك خۆی له کاروباری یه‌کێتییه‌کان له ولاتان تێهه‌ڵده‌قورتێنێت، که ڕێکخراوه‌ی په‌یوه‌ست له‌و ولاته‌دا داخوازی ئه‌مه بێت یا کاتێك که ئه‌و به‌شه بنه‌ما گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی کارگه‌رانی پێشێل کردبێت.
The International Workers’ Association (IWA) *
و. هه‌ژێن
http://cnt-ait.info
contact@cnt-ait.info