
کورد‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی..!
کورد‌و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی..!
دارا مه‌حمود
گه‌رچی پرسی ئاسایش و دڵنیابوون له‌چاره‌نووس و هه‌بوون و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان، خه‌مێکی له‌مێژینه‌ی مرۆڤ، و کۆمه‌ڵگاو، قه‌واره جۆربه‌جۆره‌کانی بووه. به‌ڵام ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چه‌مکێکی هاوچه‌رخه که له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه، هاته‌کایه‌وه.
یه‌که‌مین که‌سێک پێناسه‌ی چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی کرد، نووسهرولێکۆڵهرهوهی ئه‌مه‌ریکایی، والته‌ر لیپمێنه و ده‌ڵێت: نه‌ته‌وه‌یه‌ک کاتێک خاوه‌ن ئاسایشه، که له‌کاتی خۆپاراستن له‌جه‌نگ بتوانێت، پارێزگاریی لهبایهخهکانی خۆی، و له‌کاتی جه‌نگیشدا بتوانێت، پهرهریان پێبدات.1
هه‌روا له ئێنسکلۆپیدیای جیهانی زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هاتووه: ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له (تواناکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌پاراستنی بایه‌خه ناوخۆییه‌کانی له‌به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه ده‌ره‌کییه‌کاندا)2
ده‌شتوانین بڵێین: ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و پێویستیانه ده‌ستنیشانده‌کات که بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه ستراتیژییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌ڕێگای ئابووریی، سیاسه‌ت، نیزامی و دیپلۆماتیکیهوه به‌کاربێت.
به‌ڵام ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به بارودۆخێکی ده‌زانێ که: (وڵاتێک هه‌ست به‌هیچ مه‌ترسییه‌ک، هێرشی نیزامی، گوشاری سیاسی یان ئابووریی نه‌کات و ئازادانه بتوانێت گه‌شه بهپهرهسهندنهکانی خۆی بدات).3
له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆماندا، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌ک له پرس و بابه‌ته هه‌ره‌گرنگه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، یان شێوازه‌کانی ده‌وڵه‌ت و قه‌واره سیاسییه‌کانه. چونکه به‌نه‌بوونی ئاسایش و دڵنیابوون له بوارهجۆربهجۆرهکانی سیاسی، ئابووریی، کۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆیی… سه‌راپای پرۆسه‌ی ژیان و گوزه‌ران ته‌گه‌ره‌ی تێ ده‌که‌وێت و ده‌بێته هۆی دروستبوونی زه‌مینه‌یه‌ک که‌ده‌توانێ قه‌یرانی جۆربه‌جۆر و ته‌نانه‌ت کاره‌ساتیش له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت. هه‌ربۆیه گرنگی ئه‌م چه‌مکه‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌گۆڕه‌پانی ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ته‌نیا به چه‌ند لایه‌ن سنووردار نابێت، به‌ڵکو ته‌واوی ژیان، به‌خواردن و خواردنه‌وه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ژینگه‌شه‌وه… ده‌گرێته‌وه.
هه‌روا چه‌مکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ک له‌ته‌وه‌ره هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانه که په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیکی و ده‌ره‌وه‌یی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت.
هه‌ربۆیه به‌رده‌وامیی و په‌ره‌سه‌ندنی سیسته‌مێکی سیاسی، و پێشکه‌وتنی هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌ک، په‌یوه‌ستی ئه‌و بڕیار‌و ڕێگاو شوێنانه‌یه که ده‌وڵه‌ت، و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌بواری ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌ییدا ده‌یگرنه‌به‌ر. که‌ئه‌مه‌ش حه‌تمه‌ن په‌یوه‌ندیی دانه‌بڕاوی به توانای خوێندنه‌وه‌و مامه‌ڵه‌کردنی دروست له‌گه‌ڵ کێشه‌و ڕووداوه ناوخۆیی و ده‌ره‌کی و ناسین و ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه واقیعییه‌کان و زانینی تواناکان و چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی ئه‌و توانایانه هه‌یه. هه‌ربۆیه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی پتر له ڕه‌هه‌ندێکه، و گرنگترینی ئه‌مانه‌ش دوو ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه:
1- ڕه‌هه‌ندی ناوخۆیی: کاتێک باس لهئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جاره‌کان ته‌نیا مه‌ترسییه ده‌ره‌کییه‌کان له‌پێش چاوان ده‌ربازده‌بن. و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش تا چه‌ند ده‌هه پێش ئه‌م چه‌مکه ته‌نیا واتای نیزامی هه‌بوو. له‌حاڵێکدا هیچ مه‌ترسییه‌کی ده‌ره‌کی به‌بێ هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی نێوخۆیی پیاده‌نابێت. یه‌ک له‌پرس و پێداویستییه هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانی ڕه‌هه‌ندی نێوخۆیی، هه‌بوونی ژیانێکی ئارام و دوورلهمهترسی یه‌ک یه‌کی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاو ده‌سته‌به‌ربوونی پێداویستییه مادی و مهعنهویهکانیانه له پێش هه‌موویانه‌وه خۆراک و پۆشاک و شوێنی حه‌وانه‌وه. هه‌روا دڵنیابوون و هه‌بوونی باوه‌ڕو متمانه به‌حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌تواناو نیازی ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌و خواستانه‌ی ده‌بێت. به‌بێ بوونی وه‌ها باوه‌ڕو متمانه‌یه‌ک له‌سه‌رێکه‌وه بۆشاییه‌کی ترسناک ده‌که‌ێته نێوان ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگاو ئه‌و مه‌ترسییه دێته ئاراوه که هیچ کامیان له‌کاتی پێویست به‌ده‌نگ ئه‌وی تریانه‌وه نه‌یه‌ت و له‌یه‌کتر ببنه نامۆ. و ئه‌مه‌ش له‌سه‌رێکی تره‌وه ده‌توانێ زهمینهخۆشکهریی نائارامی و قه‌یران و ته‌نانه‌ت توندوتیژیش بێت.
ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ش ته‌نیا په‌یوه‌سته‌ی ڕۆڵی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا نییه‌و چه‌ندان نێوه‌ندو لایه‌نی گرنگی تر که‌هه‌ر له‌هه‌ناوی ئه‌م دوانه‌دا خۆیان حه‌شارداوه ده‌توانن ڕۆڵی باش یان خراپ له‌م بواره‌دا بگێڕن له‌مانه: ڕاگه‌یاندن، زانستگا، نێوه‌نده ئاینییه‌کان، و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی…
له‌مه‌وه په‌ی بهوهدهبهین که خاڵی هه‌ره‌سه‌ره‌کی له‌په‌یوه‌ندی به‌م ڕه‌هه‌نده‌وه، هه‌بوونی مه‌شروعییه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه.
هه‌موو ده‌زانین که پرسی ئاسایش و شێوازه‌کانی به‌ده‌ستهێنانی له‌سیسته‌مێکه‌وه بۆ یه‌کێکی تر جیاوازه. هه‌یه ئاسایش له‌ڕێگای توندوتیژی، ئاگرو ئاسن و کوشت و کوشتاره‌وه ده‌خوازێت به‌ده‌ست بخات. که‌وه‌ها میکانیزمێک ناوه‌رۆکی ئاسایش ده‌کاته قوربانی ڕواڵه‌تێکی ساخته. که ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و دڵیان پێخۆشه. به‌مه‌ش میکانیزمی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی ده‌سته‌به‌ربوونی ئاسایش که خودی خه‌ڵکه له‌ده‌ست ده‌چێت.
2- ڕه‌هه‌ندی ده‌ره‌کی: مه‌به‌ست له‌م ڕه‌هه‌نده‌ش ته‌واوی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌یه که له‌ده‌ره‌وی سنووره‌کانه‌وه بۆسه‌ر ناوه‌وه ده‌توانن لهئارادابن. ئه‌مانه‌ش له‌سه‌ر چه‌ند ئاست ده‌کرێ بوونیان هه‌بێت ئیتر چ جیاجیا و یانیش پێکه‌وه، له‌مانه‌ش:
ا- هێرشی نیزامی.
ب- هێرشی فه‌رهه‌نگی.
ج- ئابڵوقه‌و خوڵقاندنی کۆسپ و قه‌یرانی ئابووریی.
د- پڕوپاگه‌نده‌و جه‌نگی پسکۆلۆژی.
پرسیارگه‌لێکی ڕه‌وا له‌مڕووه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. وه‌ك: ئایا له‌کاتێکدا کورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه، پرسی ئاسایشیی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه‌و پێویسته ببێته بابه‌تی دیراسه‌و کارله‌سه‌رکردن. و ئه‌گه‌ر ئا، چۆن..؟
له‌وه‌ڵامدا و بێ دوودڵی پێویسته بڵێین به‌ڵێ..! چونکه ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی چه‌مکێکی قاڵبگرتووی سنووردار نییه‌و مادام کورد به‌رده‌وام له‌به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵێک مه‌ترسی ناوخۆیی و دهرهکییدایهو، خاک و ئاو و سامان و ناسنامه‌و قه‌واره سیاسییه‌که‌ی باشووری کوردستان له‌سه‌ر ئاستی ئانی و ستراتیژیک له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیدایه. و مادامیش کورد ده‌توانێ لانی که‌می میکانیزمی خۆپاراستن ده‌سته‌به‌ر بکات. که‌واته پرسێکی گرنگ و جێگای بایه‌خپێدانه. له‌مڕووه‌شه‌وه ده‌توانین ئاماژه به‌چه‌ند ئاست و ئه‌رک بکه‌ین که کورد ده‌توانێ کاری له‌سه‌ر بکات:
1- دیتنه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی تۆکمه بۆ چه‌مکی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی: گه‌رچی ڕواڵه‌تی کارێکی وا ئاسان خۆی ده‌نوێنێت. به‌ڵام له‌واقیعدا زێده زه‌حمه‌ت و ئاڵۆزه. چونکه وه‌ها کارێک به‌رله‌هه‌رشت بازدانێک به‌سه‌ر ئایدیۆلۆژیا‌و پارتایه‌تی و عه‌قڵییه‌تی ناوچه‌گه‌رییه‌تی و کۆمه‌ڵیک موقهدهساتدا… ده‌خوازێت که‌وه‌ها چاوه‌ڕوانییه‌ک لهعقڵییهتی کوردی به‌دووره.
2- دامه‌زراندنی نێوه‌ند، یان نێوهندگهلێکی پسپۆر‌و خاوه‌ن سه‌لاحییه‌تی زانستی. و بێلایه‌ن بۆ توێژینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌هه‌ر پرس و بابه‌تێک که په‌یوه‌ندی به‌م مژارهووه هه‌بێت. گه‌رچی نێوه‌ندی له‌م شێوازه هه‌ن. به‌ڵام هیچکام له‌مانه نه‌ته‌وه‌یی نین و ته‌نیا ده‌ربڕی به‌رژه‌وه‌ندیی و ئایدیۆلۆژیای پارتن و له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سۆنگه‌ی پارتایه‌تییه‌وه پشت به بڕیار‌و لێکدانه‌وه‌ی پێشوه‌خت و دۆگما ده‌به‌ستن. ناتوانن کاریگه‌ر بن. یان ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بخه‌ن که بانگاشه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
3- پێداچونه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌کاروباره‌کانی حکومه‌ت، و ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم له‌سیسته‌می پارتایه‌تیدا. و گرنگیدان و ڕێزگرتنێکی ڕاستگۆیانه له یاسا‌و. په‌ره‌دان به سیسته‌می قه‌زایی… ئه‌مانه‌ش گه‌رچی زۆریان له‌باره‌وه گوتراوه‌و نووسراوه‌و تاوتوێ کراوه. به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی پێشکه‌وتن له‌م بواره‌دا، هێشتا پێویستی به‌لێدوانی پتره‌و. له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که‌ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان هه‌نگاوی به‌رچاو له‌وبوارانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ناومان بردن هه‌ڵنه‌هێنێته‌وه، مه‌ترسی تێکچوونی شیرازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌رده‌م ده‌توانێ له‌ئارادابێت. و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش بکه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی به‌هه‌ند.
4- ده‌ستنیشانکردنی خواسته‌کانی خودی. و به‌واتایه‌کی تریش ده‌سنیشانکردنی ئه‌وه‌ی کورد چی ده‌وێت. له‌مڕوه‌وه ده‌بینین شپرزه‌ییه‌ک به خیتابی کوردییه‌وه دیاره له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارچه‌کان. خیتابی کوردی به پێی هه‌ڵکشانی هیواکان و سه‌رکه‌وتنه ئانییه‌کان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و به یهکگگرتنهوهی کوردستانی گه‌وره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌ستپێده‌کات و به مافی ڕۆشنبیریی کۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ به‌شێوازێکی کۆنکرێت له‌سه‌ر چه‌ند ئاست و له‌چه‌ند لاوه هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له سه‌ر پرسه چاره‌نووسسازه‌کانی کورد له‌ئارادایه‌و ڕاستهوراستیش ئاساییشه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌گرێته‌وه: پرسی که‌رکوک، کێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌هه‌رێمی کوردستاندا، ئایندهی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراقدا، ئایندهی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی کوردستان به‌ده‌سه‌ڵاتی نێوهندییهوه، مه‌ترسی تورکیا بۆسه‌ر کورد به‌گشتی…وهتد
به‌ڵام زۆرگرنگه کهبهههندگرتنی پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ته‌نیا لایه‌نی خودی ناگرێته‌وه. به‌ڵکو لایه‌نه دژبه‌ره‌کانیش. به‌واتایه‌کی ڕوونتر له‌حاڵیکدا که ئێمه هه‌ڕه‌شه‌گه‌لێک له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان ده‌بینین لایه‌نه دژبه‌ره‌کانیش ئه‌مه وه‌ک مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ڕه‌شه بۆسهرخۆیان ده‌بینن. و سه‌رئه‌نجام ڕه‌وایی و مه‌شروعیه‌ت به دژایه‌تی تاسنووری جه‌نگ و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و له‌ناوبردن به هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه ده‌ده‌ن. که‌واته یه‌کێک له‌میکانیزمه گرنگه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه دیتنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌یه‌کی دروسته له‌گه‌ڵ ئه‌و دژبه‌رانه بۆڕهواندنهوهی ئه‌و ترسانه‌یان که‌کورد مه‌ترسی سه‌رئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان نییه.
زۆرجار کاتێک به‌شێوازێکی دروست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌کانی په‌یوه‌ندار به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نه‌کرێت، هه‌وڵدان بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجامی پێچه‌وانه ده‌دات به‌ده‌سته‌وه‌و له‌بری پاراستن به‌ده‌ستی خودی مه‌ترسی بۆ چێده‌کرێت. له‌مڕووه‌وه ڕژێمه له‌ناوچووه‌که‌ی سه‌دام حوسێن نمونه‌یه‌کی هه‌ره زیندوو، و واتاداره. ئه‌و به‌و مه‌به‌سته‌ی ئاسایشی به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێت، به‌هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کی کۆکوژی و شه‌ڕفرۆشتن به دراوسێکانی و سڵ نه‌کردنه‌وه له کوشتاری خه‌ڵکی ناوخۆی به‌تایبه‌تی کورد، جیهانی تۆقاند. و به‌واتایه‌کی دیکه ناچاری شه‌ڕی کردن. و له‌ئه‌نجامدا خۆی له‌ناو چوو.
هه‌روا ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆیه‌کی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا له‌ئارادایه. ئێران بهخۆپڕچهککردن و هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه، ده‌خوازێ ئه‌م په‌یامه بگه‌یه‌نێته گوێی جیهان که ئێران وڵاتێکی به‌هێزه‌و که‌س ناتوانێ قه‌ره‌ی لهقهرهبدات، و به‌م جۆره‌ش ، و به‌حوکمی ئه‌و به‌هێزییه‌ی که‌س زاتی ئه‌وه ناکات شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بکات و مه‌ترسی بوسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروست بکات. به‌ڵام هه‌موو ده‌بینین به‌م کاره‌ی چ مه‌ترسییه‌کی بۆ سه‌ر خۆی و ناوچه‌که دروست کردووه..!
میکانیزمێکی تری پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پرێنسیپی یان هه‌موو شت یان هیچ. به‌واتایه‌کی تر له سیاسه‌تدا زۆرکه‌م واهه‌یه لایه‌نێک به‌گشت خواسته‌کانی بگات. و گه‌یشتن و نه‌گه‌یشتنیش پتر له هه‌ق و ناهه‌ق په‌یوه‌سته‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسیی و تواناڕهخساوهکان و چۆنیه‌تی سوودوه‌رگرتن له‌و توانایانه‌یه. که‌واته، ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌به‌شیک له‌خواسته‌کان له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی خواستی تر، به‌شێکه له‌ململانێی سیاسی و لێره‌دا ئه‌وه‌گرنگه کهکێههن ئه‌و خواستانه‌ی که‌ده‌کرێ ده‌ستیان لێ هه‌ڵبگیرێت و کێهانهش نا.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و تیۆری کۆمپلۆ:
تیۆری کۆمپلپۆ Conspiracy Theory هه‌وڵدانێکه بۆ شرۆڤه یان ڕاڤه‌کردنی هۆکاری بنه‌ڕه‌تی ڕووداوێک یان زنجیره ڕووداوێکی (سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، یان دیرۆکی)، که گوایه نهێنییه. و زۆربه‌ی جاره‌کان باندێک یان لایه‌نێکی پلانگێر وه‌ک به‌رپرسیار ناوده‌برێت یان ده‌ستنیشان ده‌کرێت که له‌پشته‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌وه‌ن.
لایه‌نگرانی ئه‌م تیۆرییه پێیانوایه که ڕوداوه گرنگه‌کانی دیرۆک له‌لایه‌ن پلانگێڕانهوهو له‌پشته‌وه‌ی په‌رده داڕێژراون.
ئه‌م چه‌مکه یه‌که‌مین جار ساڵی 1920 له وتارێکی ئابووریدا به‌کارهات و ساڵی 1960 چووه ناو فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرده‌وه.
به‌ڵام ترس له پلانگێڕی و هه‌بوونی ده‌ستێکی شاراوه بۆ تێکدانی ژیان و کۆسپ خستنه سه‌ر مرۆڤ، دیرۆکێکی لهمێژینهتری هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش، ئه‌مه‌ش هه‌مان دیرۆکی په‌یدابوونی شه‌یتان له بیر‌و زهنیه‌تی مرۆڤدایه.
شه‌یتان، ئه‌هریمه‌ن، خوای شه‌ڕ… هه‌موو ئه‌و لایه‌نه شاردراوه‌و پڕ ڕاز‌و نهێنییانه‌ن که به‌رده‌وام له داڕشتنی پلانگێڕی و به هه‌ڵه‌دابردنی مرۆڤ و تێکوپێکدانی ژیان و ئارامییهکهیدان.
هه‌رکارێک که به‌شێوازێکی شاروهو نهێنی. له پێناوی ئامانجێک که به‌گشتی بۆ خه‌ڵکی شاردراوه‌و نادیاره، پلان و به‌رنامه‌ی بۆ دابڕێژرێ، ده‌بێته کۆمپلۆ. سیاسه‌ت بۆخۆی بریتییه له کۆمپلۆ. به‌ڵام کۆمپلۆ تا کۆمپلۆ جیاوازه. هه‌رگیز نابێ بۆچرکه ساتێکیش دڵنیا بین له‌وه‌ی به‌رده‌وام کۆمپلۆ له‌سه‌ر کورد به‌ڕێوه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه ماناکه‌ی ئه‌وه نییه هه‌رچی شتێک له جیهاندا و یانیش له‌ده‌وروبه‌رماندا ڕووده‌دات ئهوهحهتمهن له‌ئه‌نجامی کۆمپلۆیهکهوهیه. ئه‌وانه‌ی ڕووده‌ده‌ن گه‌لێک ڕووداوی عهفهوهی و ڕێکه‌وتیان تێدایه. هه‌ندێک ڕووداوی سیاسی هه‌ن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداوی ئابوورین و ئه‌و ڕووداوه ئابوورییانه‌ش ده‌کرێ له‌ئه‌نجامی کاره‌ساتی سروشتییه‌وه وه‌ک ئیشکه‌ساڵی، لافاو، بوومه‌له‌رزه‌و هی تره‌وه بن. ڕووداوی واش هه‌ن له‌ئه‌نجامی بڕیاری ئانی دیکتاتۆرێکهوهیه نه‌ک کۆمپلۆیهک، ڕووداوی واقیعیشیان تێدایه که بریتین له ململانێیه‌کی ئاشکراو هه‌رلایه ئامانجی خۆی ده‌زانێت. به‌ڵام کۆمپلۆی شاردراوه‌ش له ئارادایه.
له‌م کاته‌دا که خه‌ریکی نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م . جیهان به قه‌یرانێکی ئابووری سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت. نرخی نه‌وت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌و دیرۆکیی خۆیدایه. هه‌روا نرخی که‌لوپه‌ل و خوارده‌مه‌نیش و له‌به‌رانبه‌ردا نرخی دۆلار به‌شێوازێکی دراماتیکی هاتۆته خوارێ. ئایا ئه‌مه له ئه‌نجامی کۆمپلۆیهکهوه به‌دیهاتووه که وڵاتێک یان چه‌ند وڵاتێک له‌پشتیه‌وه‌ن. ..؟ لایه‌نگرانی تیۆری کۆمپلۆ پێێانوایه ئا. به‌ڵام ئه‌مه له‌ڕاستییه‌وه دووره. کۆمپلۆیهک له‌ئارادا نییه‌و . گه‌رچی بێ هۆکاریش نییه به‌ڵام هۆکاره‌کان هه‌رچییه‌ک بن کۆمپلۆ، یان له‌ئه‌نجامی بڕیاردان و داڕشتنی پلانێکی شاردراوه‌و تایبه‌ته‌وه نین. به‌ڵکو هۆکارگه‌لێکی وه‌ک: هه‌بوونی شهڕوشۆڕو قه‌یران له‌سه‌ر ئاستی جیهان. پێویستی به‌رده‌وام و زۆر له‌بازاڕه‌کاندا به نه‌وت. سیاسه‌تی موزاره‌به له‌بازاڕه‌کانی نه‌وتدا…
یان گلۆبالیزم هه‌رگیز پلانێک نییه. پرۆسه‌یه‌که پێ به‌پێ ژیان له‌گه‌ل خۆیدا هێنای. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌سێک یان وڵاتێک پێی وابێ ئه‌مه کۆمپلۆیه‌کی پێشوه‌خت به‌رنامه بۆداڕێژراوه. ئه‌وه جیهان وه‌ک دوژمن له‌به‌رانبه‌ر خۆیدا ده‌بینێته‌وه.
له‌به‌رئه‌وه تیۆری کۆمپلۆ، تیۆرییه‌کی گومڕاکهرو سهرشێوێنهره. ومه‌ترسی باوه‌ڕهێنان به‌م تیۆرییه ده‌توانی له‌سه‌ر چه‌ند ئاست خۆی بنوێنێ:
1- باوه‌ڕهێنان به تیۆری کۆمپلۆ، بچوککردنه‌وه‌و سادهدیتنی ڕووداوه گرنگهکانهو ئه‌مه‌ش به‌واتای پشتگوێ خستنی فاکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕووداو وه‌ک فاکته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی.. و ساده‌کردنه‌وه‌ی له ته‌نیا تیۆری کۆمپلۆدا. بۆ نموونه له‌کاتی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی فه‌رانسه‌دا. نه‌یارانی ئه‌و شۆڕشه ڕیشه‌ی ته‌واوی هۆکاره‌کانیان له‌وه‌دا خڕکرده‌وه که‌پلانێکی فراماسۆنی بێت و به‌س. یان دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م ساڵی 1918 نووسه‌ری ناسراوی ئه‌ڵمانی تۆماس مان خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبلی ساڵی 1929 جه‌نگی ناوبراو وه‌ک کۆمپلۆیه‌کی نه‌خشه بۆداڕێژراو له‌لایه‌ن فراماسۆنهکانهوه دژی ئه‌ڵمانیا پێناسه‌ده‌کات. که‌پاشان یان ئه‌مڕۆ هۆکاره‌کانی ئه‌و جه‌نگه‌و ڕۆڵی خودی ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵگیرسانیدا ئاشکرابووه، په‌ی به‌هه‌ڵه‌ی ئه‌م نووسه‌ره ناوداره ده‌به‌ین.4
هه‌روا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه تیۆرییه‌کی وا له ڕۆژئاوادا بڵاوبۆوه که جووله‌که‌کان سه‌رگه‌رمی پیلانگێڕین و به‌دزییه‌وه لێرو له‌وێی جیهان خڕدهبنهوهو نه‌خشه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دنیا‌و تێکوپێکدانی زۆرشوێن داده‌ڕێژن. و ئه‌م تیۆرییه پاشان بووبه‌هۆی یه‌کێک له‌هۆکاره‌کانی پاساو به‌خشین به کوشتاری جووله‌کان. و ئه‌مڕۆش هه‌مان تیۆری له‌ناو جیهانی ئیسلام و عه‌ره‌بدا به‌رده‌وامه و ڕه‌واجی هه‌یه.
2- خۆ ڕزگارکردن له به‌رپرسیارێتی هه‌ر شکه‌ست و کاره‌ساتێک و داماڵینی گوناه و تاوان له‌سه‌ر خۆ‌و ئاراسته‌کردنی به‌ره‌و خه‌ڵکانی تر.
3- چاوه‌ڕوانکردنی گۆڕانکاری له‌ده‌ره‌وه‌و سووربوون له‌سه‌ر ڕاستبوونی خۆ و پێداگرتن له‌سه‌ر نه‌گۆڕان. ئه‌مه‌ش وه‌ک جیهانی ئیسلام که‌ته‌واوی کاره‌ساته‌کان به ده‌سیسه‌ی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌بینێت و سه‌رسه‌ختانه چاوه‌ڕوانی گۆڕانکارییه لهڕۆژئاواداو تۆزقاڵێک ئاماده نییه له‌پێناوی ده‌ربازبوون لهشکهست، بیر له گۆڕانکاریی ناوخۆیی بکاته‌وه.
4- له‌پێناو خزمه‌تکردن به ئایدیۆلۆژیایاکی تایبهتداو یانیش وه‌ک چه‌کێکی ئایۆلۆژی لهململانێکانداو له‌پێناو ئامانجگه‌لێکی سیاسی‌دا به‌کاردێت. و ده‌بینین ته‌وای ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان گوفتارییان به‌رده‌وام ده‌رباره‌ی پلان وهه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌کییه، و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش، له‌دیدی ئه‌وانه‌وه پێویست به‌چاوپۆشی له که‌موکوڕییه ناوخۆییه‌کان و پشتبه‌ستن به سیسته‌مێکی پۆلیسی و موخابه‌راتی و ، و هه‌روا گوێڕایه‌ڵی بێ چه‌ندوچۆنی خه‌ڵک بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌بوونی سیمبۆلێک که‌هه‌مووان له‌ژێر سایه‌و ده‌سه‌ڵاتیدا یه‌کبگرن ده‌کات. و دیموکراسی ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ کاتێکی تر هه‌ڵده‌گیرێت که له‌واقیعدا ئه‌و کاته هه‌رگیز نایه‌ت.
به‌واتایه‌کی تر، تیۆری کۆمپلۆ ده‌توانی له‌هه‌ندێک بارودۆخدا بۆخۆی ببێته کۆمپلۆ و. بکرێته پاساوی شه‌ڕو ڕه‌فتارگه‌لێکی سیاسی و بڕیاردان. هه‌روا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵات و ده‌مکوتکردنی خه‌ڵک به‌وه‌ی جگه له گوێڕایه‌ڵی هیچ هه‌ڵوێستێک نه‌نوێنن و داوای هیچ نه‌که‌ن چونکه کۆمپلۆیهک له‌سه‌ر نه‌ته‌وه له‌ئارادایه.
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سنووره‌کانی کوردستان:
پرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا ته‌نیا په‌یوه‌سته‌ی بارودۆخی یه‌ک وڵات له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌کی نییه. به‌ڵکو په‌یوه‌سته‌ی کۆمه‌ڵیک ڕووداو، و دیارده‌ی تری ناووچهیی و جیهانین که‌مه‌رج نییه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به کاروباری وڵاتێکه‌وه هه‌بێت. به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی داده‌نێن. هه‌ربۆیه هه‌ر سیسته‌مێکی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی چه‌نده سه‌قام گیر‌و بێ گرفت بێت و کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆی ده‌ره‌کیشی نه‌بێت هێشتا ناتوانێ بۆ یه‌ک له‌حزه‌ش بێ خه‌م بێت له‌وه‌ی ڕۆژگارێک دووچاری مه‌ترسی چاوه‌ڕواننه‌کراوی واببنهوه کهلهدهرهوی سنووره‌کانه‌وه ڕووده‌ده‌ن.
لێره‌دا جارێکی تر ڕووبه‌ڕووی چه‌مکی مه‌شروعییه‌ت ده‌بینه‌وه، (مه‌شروعییه‌ت بۆخۆی ڕووبه‌ڕووی گۆرانکاریی بۆته‌وه، و ته‌نیا مه‌رجی خۆی له‌گوێڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌رداری نێوخۆیی به‌ده‌ست ناهێنێ، به‌ڵکو مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی مه‌شروعییه‌ت قبوڵکردن له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونهتهووهییهوهیه..).5
ئه‌مڕۆ کورد سه‌ره‌ڕای ئه‌و قهوارهسیاسیهی باشووری کوردستان، له‌سه‌ر ئاستی تاک تاکی بزووتنه‌وه‌و پارته سیاسییه‌کانیش، و له‌سه‌ر ئاستی گشت پارچه‌کان، ناکرێ و ناشێ په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێک بکرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی پێوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بێت. هه‌روا بزووتنه‌وه چه‌کدارییه‌کانی وه‌ک په‌که‌که، په‌ژاک، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران… ده‌بێ له‌هه‌ر هه‌ڵوێست و ڕه‌فتارێکی سیاسی بچوک و گه‌وره‌دا حساب بۆ کۆمه‌ڵگا و یاسا‌و ئوسوڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بکه‌ن و گه‌رچی سیاسه‌تی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی زلهێز زۆرجار بۆخۆیان دژی بنه‌ما یاساییه‌کان و به‌ها مرۆییه‌کانن و مامه‌ڵه‌کردنییان له‌گه‌ڵ کێشه‌و خواستی گه‌لاندا له‌به‌رتیشکی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت نه‌ک ئه‌خلاق و یاسا، به‌ڵام چاره‌یه‌ک له‌به‌رده‌می گه‌لان و ته‌نانه‌ت وڵاتانیشدا جگه له‌نواندنی نه‌رمی و سیاسه‌تێکی داڕێژراو له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌قڵانییه‌ت نییه. و به‌پێچه‌وانه‌وه، سه‌رپێچی و یاخیبوون و ڕقئه‌ستووری به‌واتای سه‌رکه‌وتنی عاتیفه‌یه به‌سه‌ر عه‌قڵ و لۆژیکداو ئاکامه‌که‌شی ده‌سخه‌ڕۆیی.
گه‌وره‌ترین مه‌ترسی سه‌رئاسایشی نهتهووهیی کورد له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا، له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوور، و به‌تایبه‌تیش له‌تورکیاوه دێت. تورکیا به‌حوکمی گه‌لێک فاکته‌ر له بارودوخێکدایه که گه‌لێک کارتی له‌ده‌ستدایه تا دژی کورد باکاریان بهێنێت.
شێوازی مامه‌ڵه‌کردنی تورکیا له گه‌ڵ کورد له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌تکردنه‌وه، و نکوڵیکردن. و ڕێگرتن له‌هه‌ر په‌ره‌سه‌ندنێکه له‌بواری به‌ده‌ستخستنی مافه‌کانیدا. له‌به‌رابه‌ردا کورد هێنده‌ی کارت له‌ده‌ستدا نییه. و هه‌رچه‌ندا به‌چه‌ندان شێواز هه‌وڵیداوه به‌نه‌رمی له‌کێشه‌که نزیکبێتهوهو نه‌بێته ئه‌و لایه‌نه‌ی که‌قه‌یران دروستده‌کات، به‌ڵام تورکیا له‌مڕوه‌وه نزیکبوونه‌وه‌ی کوردی به چه‌ند پێشمه‌رج قبوڵه. له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، ناساندنی بزووتنه‌وه‌ی باکوری کوردستان به‌سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی تیرۆریست. که‌مه‌ترسی ئه‌و کاره ته‌نیا له‌وه‌دا نییه که‌لایه‌نه کوردییه جۆربه‌جۆره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی گێچه‌ڵێک له‌خۆیان دوورخه‌نه‌وه ڕاگه‌یاندنێک بکه‌ن و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌تیرۆریست بناسێنن و ته‌واو. به‌ڵکو پاشان ده‌که‌ونه ژێر به‌رپرسیارێتی به‌ربه‌ره‌کانی تێرۆریزم. به‌واتایه‌کی تر کورد کێشه‌یه‌ک بۆخۆی دروست ده‌کات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بچێته ناوشه‌ڕێکی ناڕه‌واوه که‌هیچ ده‌ستکه‌وتێکی به‌دواوه نه‌بێت. و لهوهبهولاوهتریش دروستبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی کوردبه‌کورد به‌کوشتدانه.
مه‌ترسی تری ئه‌و کاره له‌ت و په‌تکردنی یه‌کییه‌تی ناوخۆیی و له‌ده‌ستده‌رهێنانی به‌هێزترین کارتی کورد، که‌کارتی یه‌کییه‌تی نێوخۆییه.
له‌پرسه چاره‌نووسسازه‌کاندا، هیچ کات کورد هێنده‌ی ئێستا یه‌ک بیر‌و یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌بووه. پرسی که‌رکوک، پاراستنی ئه‌زموونی باشووری کوردستان، هه‌ڵوێست له‌به‌رانبه‌ر تێرۆریزمی ئیسلامی… کوردی خستۆته سه‌ر یه‌ک هێڵ و گه‌رچی پێویست نییه له‌مڕوه‌وه زۆرتر له‌پێویست خۆشبین بین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه خڕکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ده‌وری ئامانجه‌کانی تاکهکارت و گه‌ره‌نتی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌تی.
darachimen@hotmail.com
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌کان:
1- بڕوانه: دانشنانه
http://daneshnameh.roshd.ir/mavara/mavara–
2- Disills David, International Encyclopedia of Sosial science 1963
3-Concepts of secunty, study sense, no14 Un. Pablications,1986
4- بروانه انیشه زمانه بهروز علیخانی- تئوریهای توگئه در ایران و غرب. 1- آبان 1386
5- نبی الله ابراهیمی. امنیت ملی و سیاسه‌ت خارجی. آفتاب 7/7/2007 له رۆژنامه‌ی (شرق)ه‌وه،.