
ئه‌نفاڵی 2008…فـه‌هـد گـــرده‌وانـی
بۆ مه‌راسیمی رێزلێنان له روفاتی 354 قوربانی ئه‌نفاڵ
له هه‌ر شوێنێک خۆت بشاریه‌وه ،
یا خۆت نیشان بده‌یت و
له به‌ر چاوان بیت
رقم لێته
ئه‌ی ئه‌نفاڵ
# # #
ئه‌ی له‌که ره‌شه‌که‌ی
نێوچه‌وانی
ده‌سه‌ڵاتدارانی
رژێمی فاشی به‌عسی
گۆڕ به‌گۆڕ کراو .
ئه‌ی مێژووه ڕه‌شه‌که‌ی
ده‌وڵه‌تی یاسای بیابان و به‌ناو ئیسلام .
له‌ژێر چاوی هه‌ردوو {الله اکبر} ی سه‌ر ئاڵاکه‌ت ،
گۆڕستانی مرۆڤایه‌تیم بۆ دروست ده‌که‌یت و
بێشه‌رمانه‌ش
سه‌رکه‌وتنت به‌سه‌ر ژن و منداڵ ،
ناوی لێده‌نێی ئهفاڵ
با له‌لای هه‌موو ئیماندارانیش
پیرۆز و خۆشه‌ویست بێت .
هه‌ر رقم لێته
ئه‌ی ئه‌نفاڵ
# # #
رقم لێته با ناوت
هه‌ر ئه‌نفاڵ بێت و
سهرقافڵهکهت با هه‌ر
سه‌دام حوسێن و
سوڵتان هاشم و
عه‌لی کیمیایی بێت
با سهرلهشکریان
هه‌ر قورئان خوێندن و الله و اکبر بێت .
ئه‌ی ئه‌نفاڵ
# # #
ئه‌مڕۆ بۆ رێز لێنان له ئێوه
رووبار له کوردستان
گۆرانی ناڵێت .
شه‌پۆڵ له ده‌ریاکانی جیهان
سه‌ر ئاو ناکه‌وێت .
باران له نیوه‌ی رێگا
به‌ره‌و ئاسمان ده‌گه‌ڕێته‌وه .
برووسکه له داخان ره‌ق ده‌بێته‌وه .
# # #
له رۆژی 14/1/2008 دا
کوردستانه‌که‌م 354
رووحی تازه‌ی
له دایک بوو .
354 مرۆڤی زیندووی
جۆراوجۆر له
ژن…منداڵ…پیر…کیژ…گه‌نج .
هه‌ر یه‌که‌یان
ره‌نگی چاویان
جۆری قژیان
جیاوازه .
ته‌نها هه‌ڵگری یه‌ک ناسنامه و
خه‌ڵکی یه‌ک ووڵاتن .
# # #
ئه‌وانه روفاتی
نێردراوی یه‌زدانن
ئه‌وانه 354
پێغه‌مبه‌ری مرۆڤایه‌تین
بۆ سه‌ر رووی زه‌وی .
354 گوڵی سووری
سه‌ر سینگی دایکانی شه‌هیدی جیهانن .
ئه‌وانه رووی گه‌شی
مرۆڤایه‌تین و
گڕ و دڕکن له چاوانی ،
هه‌ست و نه‌ست و دڵی بێده‌نگی و مردوو ،
به‌رامبه‌ر گۆڕی به کۆمه‌ڵ .
# # #
ئێوه چه‌ند که‌سن
دوو ده‌ست
دوو قاچ
هه‌زاران ده‌ست
هه‌زاران قاچ
ده‌رزه‌ن ده‌رزه‌ن
گلێنه‌ی چاو
هه‌زاران چاو
183 هه‌زار ئه‌نفاڵ
8 هه‌زار بارزانی
5 هه‌زاری کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
چه‌ند هه‌زار گه‌رده‌نی په‌تی قه‌ناره و سێداره .
ئێوه چه‌ندن له‌سه‌ر خاک و
له ژێر زه‌وی دا .
ئێوه چه‌ندن له‌ناو شاخ و
له نێو دۆڵ دا .
ئه‌ی سهربهرزانم
ده‌پێم بڵێن ئێوه چه‌ندن .
# # #
ئه‌و روفاتی ئهنفاڵانه
له په‌یکه‌ری ئازادی نیویۆڕک به‌رزتره .
له گۆڕه‌پانی سووری مۆسکۆ جوانتره .
له که‌نیسه‌ی ڤاتیکان پیرۆزتره .
له گۆڕه‌پانی که‌عبه‌ی موسڵمانان فره‌وانتره .
له ئههراماتی فیرعه‌ونه‌کان کۆنتره .
بۆ مرۆڤایه‌تی
شوێنی حه‌سانه‌وه‌یه گۆڕی به کۆمه‌ڵتان ،
ئه‌ی شه‌هیدان .
# # #
هه‌ڵکه‌نن ئه‌و
خاکه
هه‌ڵکه‌نن
ده‌بیندرێته‌وه ،
هه‌ر هه‌موویان ده‌ناسرێنه‌وه .
ئه‌و که‌لـلـه سه‌رانه له توره‌گه و بوغچان بکه‌ن
بۆ باره‌گای خودا ده‌نێرینه‌وه ،
با دوا بڕیاری خۆی له‌سه‌ر تاوانباران بدات .
کۆیکه‌نه‌وه
با ئێسکه‌کان یه‌که یه‌که بناسیته‌وه و
ناوی ئه‌و قاره‌مانانه‌مان بۆ بنووسێته‌وه .
هه‌تا کوردستان مابێت ،
ئێوه زیندوون .
هه‌تا یه‌ک تاقه کورد مابێت ،
ئێوه تاجی سه‌ری ئێمه‌ن .
ئێوه پیرۆزی مرۆڤایه‌تین .
14ـــ17/1/2008 ستۆکهۆڵم