ئه‌زموون و کاڵبوونه‌وه
ئه‌زموون و کاڵبوونه‌وه
حه‌مه‌شوان شه‌ریف
له‌م ژیانه
نیگه‌رانم
وێرانه‌یه دڵ و گیانم ،
هه‌راسانم له دووچاوی ڕه‌شی ترێش
(بۆ له‌ترێ ش !؟ )
ئه‌ی کوا ؟ شه‌وێک هات
شه‌رابی سووری خۆی بێنێ و
له گه‌ڵ دڵی سپی منا تێکهڵیکا و
سه‌ری سه‌رخۆشێکی عاجز تێر خهوبکا ت .،!
من ،، منی له‌ت
کێ شکدهبهم
له تۆفانی بێوه‌فایی ئه‌م زریانا
خۆم به‌ته‌نیام
له ناو وه‌رزی دابڕانی ئه‌م گریانا
تۆببینه
من ڕووباری بێشهپۆل وتاڤگه‌ی ته‌مم
له‌سه‌ر به‌فر ئه‌ینووسمه‌وه ده‌ردی دڵم
ئاخر من چیم !؟
نه ئه‌ستێره‌م ،
تا له‌گیرفانی ئاسمانێکا هه‌ڵبێم .
نه ژووره‌که‌شم بۆ ته‌نیاییم
چڵێ نێرگز له‌سه‌ری ئه‌دا و
نه په‌نجه‌ره‌ش
بۆنێکی خۆش له ملی یه‌دا ،
نه تۆزێ خۆر
له‌سه‌ر ڕه‌فه‌ی له‌شی شکاوم ڕائه‌کشێ و
نه با یه‌کیش په‌نجه‌ره‌که‌م ئه‌ترازێنێ و
نهههڵمی قسه‌یه‌کم به‌ده‌رگاکه‌وه ئه‌بێ به ئاو ،.
ئیتر من نازانم چیم .!……..،
نیگه‌رانم له‌و هه‌تاوه‌ی به‌یه‌کسانی دابهشنابێ !
له‌و سروشته‌ش به‌گومانم کهدارسێوی تیادادهڕوێ !
دررهختێکی چڵ شکاووم
ڕینکۆتێکی ڕه‌شی شه‌وم
کلێته‌که‌ی سه‌ری خه‌مم
یه‌که‌م هاوڕێ ی پایزیش بووم ،!
هه‌ر بۆیه
کاڵبوونه‌وه‌ش ! فێری کردم ئه‌وه بڵێم <
ژیان مانای چی یه بۆمن
که‌ئه‌زانم ئه‌بێ بمرم ،.
0825 2008
Hamashwan1@hotmail.com