هێڵی شین له‌په‌یامی به‌غداو مالکی دا
هێڵی شین له‌په‌یامی به‌غداو مالکی دا
بۆ کورد ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سوره
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید – سویسرا
دوای هاتنی سوپای عێراق بۆقهرهتهپهو دواترملدانی سه‌ره‌ڕۆیی کردن بۆخانهقی ده‌کرێت له‌م نمایشکردنه‌ی سوپا خوێندنه‌وه‌ی ڕووداوی ترسناکتربۆئایندهی سیاسی له‌کوردستان به‌هه‌ند وه‌ربگرین،له‌هه‌مان کاتدا کورد شه‌ڕی میدیایی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت پێی ده‌گوترێت بودجه‌ی له‌قه‌باره‌ی خۆی زیاتر دراوه‌تێ،له‌ڕاگه‌یاندنی لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه پێناسه‌و نه‌خشه‌ی هێڵی شین بۆ سنوری کوردستان و قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌کێشرێت. هه‌موو ئه‌م جمووجوڵانه چ بهنمایشدانی سه‌نگی سه‌ربازی و چ به لێدوانی نامه‌نتیقی، بردنه‌وه‌ی پرسی کورده بۆخاڵی سفر بۆعێراقێکی وه‌ک جاران، بۆعێراقێک که‌هێشتا پێی نه‌خستۆته ناوپرۆسه‌ی ئازادی ، .ئایا حکومه‌تی عێراقی نوێ و ده‌سه‌ڵاتی بهناوشهریکایهتی نێوان کورد‌و عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا مه‌به‌ستیه‌تی ڕاسته‌وخۆ یاری وگه‌مه به‌م کرده سه‌ربازی وڕاگهیاندنه نامه‌سئولانه‌یه بکات له‌به‌رامبه‌ر بچووکردنهوهو به‌چۆکدادانی کورد،.یان به‌غدا هه‌موو ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیی یه نامه‌سئولانه‌یه جارێکی تر ده‌خاته‌وه ئه‌ستۆی هه‌ڵه‌ی میدیایی وکهوادری سه‌ربازی وسیاسی سه‌ره‌ڕۆ. له‌م ململانێ سه‌ربازی وئیعلامیهدا خاڵی وه‌ستان وتێڕامان له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که ئه‌مڕۆکه سنوری شین هاتۆتهناوباس وخواستی میدیایی بۆدیاریکردنی سنوری کوردستان وقهڵهمڕهوهی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی،( هێلی شین واته گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کورد بۆپێش 9نیسانی 2003 ) ناوهێنانی هیڵی شین ده‌سته‌واژه‌یه‌که کهقبوڵکردنی بۆخه‌ڵکی کوردستان مانایه‌کی پڕاوپڕه له‌داگیرکاری،چوون به‌درێژایی نیوسه‌ده خه‌باتی سیاسی وچه‌کداری خه‌ڵکی کوردستان بۆدانپێدان وبه‌ڕه‌سمی دیاریکردنی سنوره‌که‌یه‌تی له‌عێراقدا.ملدان و چۆکدادانی کورد بۆ ڕازیبون به‌هێڵی شین ده‌رکه‌وته‌ی قه‌ده‌رێکی ڕه‌ش و دۆڕاندنی هه‌موو خه‌بات و به‌رخۆدانی خه‌ڵکی کوردستانه،بۆیه باسکردن له‌هێڵی شین چهندهتهرح ولێدوانێکی نه‌زۆکانه‌ی سیاسییه بۆبه‌غدا ئه‌وه‌نده‌ش ڕازیبوون وگوێگرتن له‌و ده‌سته‌واژه‌یه بۆ کورد نزیکبوونوهیه له له‌ده‌ستدانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان،وههێنناوه به‌رهه‌می واقیعێکی ناسه‌قامگیری ئاسایش بۆعێراق وناوچه‌که له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت.چوون نزیکبوونه‌وه له‌وئه‌گه‌ره ڕه‌شه له‌مه‌نگه‌نه‌دانی هه‌موو کورده به‌پیاوانی ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌وه تا ڕێکخراوه ئێن جی ئۆکان،تائهودهنگهی ئه‌مڕۆ پێی ده‌گوترێت میدیای ئازاد و ئۆپۆزیسێۆنی سیاسی له‌کوردستان بهههمووڕهنگهکانی یه‌وه، به‌ڵام ئه‌فسوس تائه‌مڕۆ وه‌ڵام به‌م سنوردانانه ترسناکه بۆجوگرافیای سیاسی کوردستان نه‌دراوه‌ته‌وه فڕه‌دانی ئه‌م قسه‌یه بۆناوگهمهومانۆڕهسیاسییهکان بۆکورد له‌هێرشی سه‌ربازی مه‌ترسیدارتره ،چوون خوێندنه‌وه بۆ خاکی کوردستان بهپێوهدانگی هێڵی شین ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاکی کوردستان جگه له‌گرنگی ئه‌وناوچانه له‌ڕووی دیمۆگرافی و ستراتیژی پترۆڵ ، بۆیه‌ده‌کرێت له‌سه‌پاندنی ئه‌م تهرحهنهزۆک وشۆڤیننییانه به‌عه‌قڵی لۆژیک ونهخێرکردنی جه‌سوورانه وه‌ڵام بدرێته‌وه ئه‌ویش سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن سه‌رانی سیاسی کورد و دواتربههاوشانی و به‌پشتیوانی حه‌شامه‌تی جه‌ماوه‌ری وه‌ڵام بدرێته‌وه، تاجارێکی تر باسکردنی سنوری هێڵی شین نه‌کرێته ته‌رح وڕێگهچاره له‌به‌رده‌م خه‌ڵکی کوردستان دا.ئه‌بێت به‌غداش له‌ئه‌گه‌ری بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وها لێدوانێکی نالۆژیکدا به‌ئاقاری دووباره‌بوونه‌وه‌ی مێژوو تێبگات وئاسه‌وارو ماڵوێرانیهکهی بۆ کورد و عه‌ره‌ب له‌عێراقدا له‌ئه‌ستۆی تاوان دا هه‌ڵگرێت. مالکی و ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا له‌ئه‌گه‌ری یاریکردن به‌قه‌ده‌ری خه‌ڵکی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌لته‌رناتیف وسه‌ره‌ڕۆیی سوپا،ده‌کرێت مۆته‌که‌ی سه‌دامێکی زهبهلاحتربن بۆخه‌ڵکی وکوردستان و بۆعێراق ..؛
September 2008
faraidun_73@hotmail.com