شه‌ڕی مادده قه‌ومی یه کان …. ئازاد به‌کر
شه‌ڕی مادده قه‌ومی یه کان
ئازاد به‌کر
ماوه‌ی پێنج ساڵه ئێراق نووقمی شه‌ڕی تایفی و دینی یه، ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر وێرانه‌ی ڕژێمی فاشستی پێشوو ده‌سه‌ڵاتێکی تری له ئیسلامی و قه‌ومی کرده دیاری بۆ خه‌ڵکی ئێراق. پێنج ساڵه خوێنی خه‌ڵکی بێتاوانی ئه‌م ووڵاته به‌ده‌ستی تیرۆریستانی ئیسلامی سونی و شیعه و ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیانه‌وه ده‌ڕژێ. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه وا جارێکی دی مالیکی جێگه‌ی سه‌دام و میلشیاکهشی جێگه‌ی سوپای به‌عسی ڕووخاو ده‌گرنه‌وه. ناسیونال شوفێنیزمی به‌عسی عه‌ره‌بی له‌بنده‌ستی ئه‌مه‌ریکاوه بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاکانی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌ته‌وه‌په‌رست و مه‌زهه‌بی بڕیار و ڕه‌فتاره‌کانیان یه‌کده‌خه‌ن. ساڵح مهتڵهگ و هاوشێوه‌کانی به‌ناوی به‌عسه‌وه کارتی ده‌نگدان ده‌خه‌نه سندوقی ده‌نگدان و بڕیار له‌سه‌ر ماده‌ی بێ گیانی دواکه‌وتوو بۆ کێشه‌ی که‌رکووک ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ریکا ڕۆژێک ئه‌نجوومه‌نه‌کانی سه‌حوه و ڕۆژێک میلیشیاکانی به‌در و ڕۆژێکیش کۆنه به‌عسیه‌کان ده‌خاته گه‌ڕ تا ئاشی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه ستراتیژیه دوور و نزیکه‌کانی خۆی په‌کی نه‌که‌وێ. ئه‌وه‌تا ئێستا به ئاشکرا و نهێنی په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵی له‌گه‌ڵ سه‌رانی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌فسه‌ره پله‌داره‌کانی به‌عس بۆ ناو سوپا‌و و وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته فشۆڵه‌که‌ی ئێراقی بنده‌ستی ئه‌مریکا هه‌یه، له هه‌موو شوێنه جیا جیاکانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا جێگا‌و ڕێگایان پێدراوه و مالکیش وه‌ک داشی دامه به‌ده‌ست ئێران و ئه‌مه‌ریکاوه یاریده‌کات، گومانی تێدانی یه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه سوود له ئه‌زموون وشارهزاکانی به‌عس وه‌رده‌گرن. له ڕاستیدا ناجێگیری دیاروبه‌رچاوی سیاسی و ده‌وڵه‌تی و له ئێراقدا ، ڕێککه‌وتننامه‌ی نهێنی نێوان حیزبی به‌عس و ئه‌مه‌ریکا له‌لایه‌ک و ڕێکه‌وتنی ئاشکرای نێوان سه‌حوه و ئه‌مه‌ریکا و به‌ڵێندان به خزمه‌تکردنیان به‌ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیل و دژ وه‌ستانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ئێران گره‌نتی هاتنه‌وه کایه‌ی شۆفینیسته‌کان و مانه‌وه‌یانه له ده‌سه‌ڵاتدا. گه‌ر سه‌یری ئه‌و به‌ناو ده‌وڵه‌ته بکه‌ین هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی حیزبی و تایفی و مه‌زهه‌بی و خێڵه‌کی یه و دابه‌شکردنی کاره‌کانیشیان هه‌ر له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌و هێزانه و نزیکیانه له‌م ده‌سته‌و تاقمانه‌وه. ئه‌مه‌ریکا کاتێ شکستده‌خوات ده‌چێ له‌ده‌رگایه‌کی تری کۆنه‌په‌رستی ده‌داو هێز و تاقمێکی نوێ داده‌مه‌زرێنێ و شێوه‌یه‌کی تری فڕوفێڵ و ساخته‌کاری سیاسی و ته‌کتیکی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر دێنێته کایه‌وه، کاتێک هه‌ست ده‌کات میلشیا و ئه‌حزابی شیعه نێوانی له‌گه‌ڵ ئێران باشه و خه‌ریکه به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه په‌نا بۆ کۆنه به‌عسیه‌کان ده‌با و کاتێ نێوانی له گه‌ڵ قاعیده ته‌واو نی یه ئه‌نجوومه‌نه‌کانی سه‌حوه له سونه دروست ده‌کات و کاتێ ئیشی پێیان نامێنێ میلیشیاکانی شیعه‌و مالیکی له جه‌له‌ولا چه‌کیان ده‌که‌ن و له ترسی کوشتنیان له عێراق هه‌ڵدێن ، پێش ئه‌مانیش په‌یوه‌ندی توندوتۆڵیان له‌گه‌ڵ سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کوردا هه‌بوو و به ئاره‌زووی خۆیان مادده‌یان داده‌تاشی، وا ئێستاکه‌ش دۆستی یه‌کگرتووی ئیسلامی یه.
له‌م بارودۆخه نامرۆڤانه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ به ئێراقداتێدهپهڕێ زۆر سه‌خت و زه‌حمه‌ته بتوانرێ ده‌وڵه‌تێکی سکولار و مه‌ده‌نی له‌م په‌رته‌وازه‌یی و هه‌راش و بهشبهشکردنه دینی و تایفی و قه‌ومی و حیزبیه‌دا بێته کایه‌وه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ش هه‌یه هه‌روا به ناسه‌قامگیری و ناجێگیر و هه‌ڵوه‌شا و ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ی کۆمه‌ڵگه به هۆشیاریه‌وه هێزی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له‌و قاوغه کۆنه‌په‌رستی یه داده‌ماڵێ و به ئاسۆیه‌کی ڕۆشنی چینایه‌تیه‌وه دێته مه‌یدانی خه‌باته‌وه.
هه‌واڵی په‌یوه‌ندی کردنی ده‌زگا زانیاریه‌کانی مالیکی به‌نهێنی به کۆنه موخابه‌راته‌کانی به‌عسی ئێراقه‌وه له کوردستان نیشانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی بێ بڕوایی و بێمتمانه‌یی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه به‌یه‌کتر و له‌لایه‌کی تر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌زگا جاسوسیه‌کانی به‌عسه له ژێر په‌رده‌یه‌کی نوێی ئاوێته به‌دین وقهومدا، هاتنی سوپای مالیکی بۆ جه‌له‌ولاو قه‌ره‌ته‌په و دروشم و ڕه‌فتاره‌کانیان حکومه‌تی به‌عسی به‌بیر خه‌ڵکیدا هێنایه‌وه. ئیتر ئه‌وه ئاشکرایه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆی له لایه‌ن ده‌زگا جاسوسیه‌کانی ناوچه‌که و ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه‌ده‌چێت له هه‌موو کونوقوژبنێکدا جاسوسێک چێنراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان. ئاشکرایه که ده‌زگا جاسوسیه‌کانی ئێران چۆن هاوکاری ئه‌مه‌ریکای کرد له‌کاتی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دامدا. ئێستا بۆش په‌شیمانه که نه‌یتوانی ڕژێمی سه‌دام ده‌سته‌مۆ بکات و سوودمه‌ندی یه‌که‌م له‌و جه‌نگه ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئێران نه‌بێت. ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌ریکا ته‌نیا به‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندیه ئابووری و سیاسیهکانیهوهیه گرنگ نی یه ژیان و گوزه‌رانی دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته چی به‌سه‌ردێت، گرنگ نی یه کێ ده‌سه‌ڵات ده‌کات گرنگ په‌یوه‌ست بونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه به‌ڕێنمایه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ئه‌مه‌ریکاوه و خزمهتکردنێتی به سیاسه‌ته‌کانی و گوێڕایه‌ڵیه‌تی بۆ فه‌رمایشته‌کانی، جا ئه‌گه‌ر مالیکی یان عه‌لاوی یان سه‌رانی ناسیۆنالیزمی کورد یان هه‌ر دیکتاتۆرێکی تری وه‌ک سه‌دام زیندووبکه‌نه‌وه. ئاشکرایه ئه‌مه‌شیان هه‌روا به ئاسانی بۆ ناچێته سه‌ر، هه‌ر چه‌نده ئه‌قڵ و به‌رنامه‌ی به‌عس و هاوشێوه‌کانی بێننه‌وه مه‌یدان و هه‌مان سیاسه‌ت و ڕه‌فتاری فاشیانه و قه‌ومپه‌رستانه‌ی ئه‌و جێبه‌جێ بکه‌ن. پاش حه‌ڤده‌ساڵ به‌کرده‌وه جیابوونه‌وه‌ی کوردستان له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند که‌چی تازه ده‌سه‌ڵاتی مالیکی باس له ئۆتۆنۆمی و ئه‌نجوومه‌نی ته‌شریعی و ته‌نفیزی هێڵی شین ده‌کات ئه‌مه‌ش زه‌نگێکی ترسناکه و ده‌بێ به‌ری پێ بگیرێ. سه‌رانی دووحیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کورد به‌م مادده ده‌ستوریانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌که‌ن بۆ گه‌رمکردنی کورسیه‌کانیان مامه‌ڵه و سازشیان به‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه کردووه. میلشیاکانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی قه‌ومی له به‌غدا ئه‌وه‌نده کاریان به‌م ماددانه بوو تا هێزو توانایان بۆ گه‌ڕایه‌وه و سوپای شه‌ڕکه‌ر و چه‌کی زۆر‌و پێشکه‌وتوویی ئه‌مه‌ریکایان که‌وته ده‌ست و بوونه‌وه مونافیسی سه‌رانی ناسیۆنالیزمی کورد، نزیکبوونه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی ئیسلامی عه‌ره‌بی له ئه‌مه‌ریکا، فیدرالیزم و مادده‌کانی بۆ که‌رکووک و شوێنه‌کانی تریان داڕشتبوو سڕایه‌وه و نه فیدراڵی که‌س حسابی بۆ ده‌کات و نهمادهکانیش که‌س ده‌یخوێنێته‌وه، ئیتر ئه‌و وه‌همه ڕه‌ویه‌وه که‌ده‌یان ووت گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی کوردستان بکه‌نه نموونه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ئێراق ئه‌وا دیوکراتیهت له‌سه‌رتاسه‌ری ئێراقدا به‌رقه‌رار ده‌بێ، به‌مه‌رجێک له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناسیۆنالیزمی کوردی له کوردستاندا بۆ ڕۆژێکیش ئازادی و مافی ئینسانه‌کانیان نه سه‌لماندووه، ئێستا وا فیدراڵیزمه‌که‌ی حه‌ڤده ساڵه به‌باڵایدا هه‌ڵده‌ده‌ن خه‌ریکه ده‌پوکێته‌وه. ئیتر ئه‌وه زیاتر ڕوونبوویه‌وه نه‌ئه‌وه حکومه‌تی فیدراڵی بوو وه نه ئه‌وه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی خه‌ڵک بوو له‌به‌غدا، ئه‌وانه هه‌ر فه‌رمانبه‌ری حیزبه‌کان بوون و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر میلشیای حیزبهکانبوو، تاڕۆژێک بوو سه‌رانی میلشیاکان له بازنه‌ی سه‌وزی خۆشاردنه‌وه‌یان له به‌غدا باوه‌شیان به‌یه‌کدا ده‌کرد سوێندیان به‌سه‌ری یه‌کتر ده‌خوارد، مادده مردووه‌کانی ئێستا شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌و کات به‌ئاسانی به‌سه‌ریدا ڕه‌تده‌بوون. به‌ڵام خۆی له ڕاستیدا کێشه‌که ماده و ناوچه‌کان نیه ئیتر که‌رکوک و خانه‌قین و ناوچه‌کانی تر ده‌که‌ن بیانوو و به‌هانه بۆ ئه‌م کێشه و ململانێ یه و دوورنی یه هه‌ر له‌م کێشمه‌کێشه‌دا ئه‌م دووناوچه‌یه له هه‌موو شوێنه‌کانی تر زیاتر زیانیان به‌رنه‌که‌وێ ، ئه‌مه گۆڕانکاریه له شه‌ڕی ناوخۆ و تایفیه‌وه بۆ شه‌ڕی قه‌ومی، گۆڕینی ئاڕاسته‌ی کێشه و ڕووداوه‌کانه به کۆمه‌کی ده‌ره‌کی بۆ شیعه و سونه و له کۆدا بۆ ناسینالیزمی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به نفوز‌و ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی کورد. ئێراق له گه‌رمه‌ی قه‌یرانی سیاسیدایه و ڕۆژ به‌ڕۆژ کێشه‌ی قه‌ومی و دینی و و په‌ره‌ده‌سێنێ و و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی لێده‌کرێ ئه‌م کێشانه فراوانتربن و کێشه‌ی قه‌ومی واقعی سیاسی ئێستای ئێراق تاڵتر و خوێناویتر بکات. به‌ڵام کۆی ئهوشهڕ و کێشانه‌ی ئێستا و ڕابردووی حیزب و میلیشیاکان هیچ په‌یوه‌ندی به‌به‌رژه‌وه‌ندی کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژار و زۆرلێکراو و مافخوراوی ئێراقه‌وه نی یه و ده‌بێت به‌ر به‌م ملهوڕی و شه‌ڕخوازیه بگیرێ و خه‌ڵکی خۆیان به ئاگری ئه‌م شه‌ڕه نه‌سووتێنن، گه‌ر هه‌موو ئێراق به ده‌ست ناسینالیزمی کورد یان ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به‌وه بێت به هیچ جۆرێک له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی چینی کرێکار و چه‌وساوه و بهشخورواندا نی یه و ده‌بێ خه‌ڵک ئازادانه بڕیاده‌ر له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات.
9 ی سێپته‌مبه‌ری 2008