
كورد و كولتورى خۆ ونكردن
كورد و كولتورى خۆ ونكردن
محه‌مه‌د حاجى كه‌ریم
دواى به‌ڕێكردنى ئه‌زموونێكى درێژ له سایه‌ى حوكمى ژێرده‌ستى و دیكتاتۆریه‌ت، تاكى كورد هێشتا له‌ماناى راسته‌قینه‌ى سته‌مكارى نه‌گه‌یشتووه. دیكتاتۆر و سته‌مكار چ هه‌ڵقوڵاوى جه‌سته‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ت بێ، چ كوڕى نه‌ته‌وه‌و رژێمێكى داگیركا‌ر بێت، هیچ جیاوازییه‌كى نییه، ئه‌وه‌ى ئه‌و مه‌به‌ستییه‌تى چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تى، كوشتنى ده‌نگ و بیركردنه‌وه‌ى جیاوازه.
ره‌نگه له دونیادا كه‌م میلله‌ت به‌قه‌د كورد سته‌مى لێكرابێ و رووبه‌ڕووى توندوتیژى و له‌نێوبردن بووبێته‌وه، لێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاكه‌كانى هێشتا هه‌ڵگرى رۆحى شه‌ڕه‌نگێزى و یه‌كتر سڕینه‌وه‌ن، تاكى ئێمه تائێستا نه‌یتوانیووه له‌وه تێبگات، به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى چ زیانێكى گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه و له‌كوێى زه‌مه‌ندایه.
كۆمه‌ڵگاى ئێمه له قۆناغێكدایه پڕه له ناكۆكى و دڵڕه‌قى، عه‌قڵى پاوانخوازى و خۆسه‌پاندن به‌وپه‌ڕى قووڵى جێى خۆى له‌ناخى هه‌ر تاكێك كردۆته‌وه، هه‌ر له خێزانه‌وه بگره تا ده‌په‌ڕێته‌وه نێو ته‌واوى كایه‌و دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگا، كار بۆ بێ ماناكردنى یه‌كتر ده‌كرێت. باسى ریفۆرم و ره‌خنه‌و ئازادى راده‌ربڕین ده‌كه‌ین، لێ له‌به‌رامبه‌ر بچووكترین ده‌نگى جیاواز هه‌ڵده‌چین و ئه‌وى دیكه ده‌سڕینه‌وه.
واده‌زانین له زۆر لایه‌نه‌وه له‌پێش میلله‌تانى دیكه‌ین و خاوه‌ن دیموكراسیه‌تێكى بێ خه‌وشین، به‌ڵام نه‌مانتوانیووه وێنه‌یه‌كى جوان پیشانى ده‌وروبه‌رمان بده‌ین. تا ئێستا له‌به‌رامبه‌ر دونیاى گه‌نده‌ڵیى و بێدادى خاوه‌ن كه‌مترین به‌دواداچوون و پرسیارى جددى نین، ئه‌گه‌ر بۆچوونێكیشمان هه‌بێ ته‌فسیرى ترسناكى بۆ ده‌كرێت. وه‌ك بڵێیت كۆمه‌ڵگاى كوردستان ده‌قى به‌و دۆخه وه‌ستاوه گرتبێت، نه له‌ژێر تارماییه‌كانى رابردوو ده‌رده‌چێ، نه‌ئاره‌زووى گۆڕان ده‌كات.
كوردستان هێزى به‌رهه‌مهێنانى دیكتاتۆر و سته‌مكارى له‌ده‌ست نه‌داوه، چونكه تاكه‌كانى مه‌یلى یه‌كترسڕینه‌وه‌و خۆخۆرى و خۆسه‌پاندنیان ون نه‌كردووه. ئه‌وه‌نییه ده‌سه‌ڵات چاوى له ستایش و پێهه‌ڵدانه‌و كۆمه‌ڵگاش پڕه له‌دیكتاتۆرى گه‌وره‌و بچووك و پیاوى سه‌ركوتكار.
كاتێك به‌رپرس، ترسى لێپێچینه‌وه و چاودێریكردنیی له‌سه‌ر نه‌بێت، ره‌نگه په‌نا بباته به‌ر بێ یاسایى و كارى نه‌شیاو، له دۆخێكى واشدا به‌رپرسان نه‌ك ته‌نها گه‌نده‌ڵ ده‌بن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت به‌چاوێكى پیرۆزیش سه‌یریان بكرێت. دیكتاتۆره‌كان ته‌نها ئه‌وانه‌نین كه ئینسان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى ژیان ره‌شده‌كه‌نه‌وه و ده‌بنه سیمبۆڵى دڵڕه‌قى، زۆرن ئه‌وانه‌ى له فۆرمدا خۆیان به‌چه‌شنى فریشته وێناده‌كه‌ن، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا هه‌ڵگرى رۆحى دیكتاتۆرین و حه‌ز به چه‌وساندنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ش كه‌منین كه له‌ژێر ده‌مامكى مرۆڤى خزمه‌تگوزار خۆیان حه‌شارداوه، به‌ڵام دواجار بوونه‌ته مشه‌خۆر به‌سه‌ر جه‌سته‌ى ماندووى ئه‌و میلله‌ته. ئه‌وان هه‌موو شتێكیان بۆ خۆیان گه‌ره‌كه، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستیشیان بێت مافى ژیان له من و تۆیش ده‌ستێننه‌وه، گه‌ر خۆشیان خاوه‌نى دونیایه‌ك سامان بن و له‌ژیانێكى شاهانه‌دا بژین، به خۆشگوزه‌رانى ده‌وروبه‌ریان چاویان ته‌نگ ده‌بێ. دیكتاتۆر‌و گه‌نده‌ڵكارو پیاوه‌كانى ده‌ربار هێنده زۆرن له ژماره نایه‌ن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێیان وایه خاوه‌ن مافن و حه‌قى ئه‌وه‌یان به‌سه‌رمانه‌وه‌یه، خزمه‌تكاریان بین و ستایشیان بكه‌ین.
ده‌سه‌ڵاتیش شه‌رعیه‌ت به‌و دۆخه ده‌داو شه‌قامیش خووى به‌بێ ده‌نگییه‌كى ترسناك گرتووه. ده‌سه‌ڵات كار بۆ بێده‌نگى و دروستكردنى نه‌وه‌یه‌كى گێل و ویژدان مردوو ده‌كات، هه‌وڵده‌دات شه‌فافیه‌ت بشارێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر دركاندنى بچووكترین هه‌قیقه‌ت و قسه‌كردن له نه‌هامه‌تیه‌كانى جڤاك روو به‌ڕووى سه‌ریه‌شه‌ت ده‌كاته‌وه.
نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت، بێ ده‌نگى مردنێكى له‌سه‌ر خۆیه، ونكردنى حه‌قیقه‌تیش مه‌رگى ویژدانه. راسته ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت بڵێین گه‌نده‌ڵكاران توڕه‌دبن، به‌ڵام كۆمه‌ڵگا پێشده‌كه‌وێ، ئه‌وانه‌ى به‌حه‌قیقه‌ت هه‌ڵده‌چن و لێمان ده‌تۆرێن، هیچ نیین، ئه‌وه‌ى گرنگه قازانجى كۆمه‌ڵگاى به‌دواوه‌بێت. ده‌بێ ئینسان پرسیار دروست بكات، نه‌ك چه‌پڵه بۆ هه‌ڵه‌و كوموكوڕیه‌كان لێ‌بدا و چاو له‌به‌رامبه‌ر هه‌زاران پێشێلكارى دابگرێ. ئه‌گه‌ر حه‌قیقه‌ت نه‌بێ، دیكتاتۆره‌كان ده‌وروبه‌رمان داگیرده‌كه‌ن و سته‌میش به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م و ئه‌و ئاره‌زووى دركاندنى هه‌قیقه‌ت ناكه‌ن و ره‌خنه‌یان قبوڵ نییه و هه‌موو هه‌وڵێكیان له پێناو كپكردنى ده‌نگى به‌رامبه‌ر و راى جیاوازه، به‌ڵام بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌قیقه‌ت و واڵاكردنى ده‌روازه‌كانى روانین و خوێندنه‌وه‌یه‌كى راستگۆیانه‌ى دیارده‌كان، كۆمه‌ڵگا له‌و نه‌خۆشییه ترسناكه رزگارى نابێت.