
هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بۆ مۆم (ره‌مزی فیداکاری)
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بۆ(مۆم(
ڕه‌مزى فیداكاریى
ئارێز سمکۆ
-1-
كاتێ (مۆم) له بازاڕ ده‌كڕم
پێیان وایه
ڕۆژى له‌دایك بوونمه!
هه‌تا ڕۆژێ(مۆم)فرۆشێك پێى وتم:
تۆ مانگێ چه‌ند جار
له‌دایك ئه‌بیت؟!
-2-
هاوڕێیه‌كم سێ( مۆم) و
گه‌لێ ڕ‌ازى پێدام
سێ (مۆم)ى له‌یه‌ك جیا
(سه‌وز و شین و سوور و
شین و سوور و سه‌وز و
سوور و سه‌وزو و شین(
سوتاندنیان ئه‌سته‌م بوو
شینم نه‌سوتاند
سه‌وزیش نه‌یتوانى بسوتێ
سوورم خێرا هه‌ڵكرد
به‌یادى ئه‌و ڕامام و
سپاردمه ئه‌و دیوى شه‌و…!
-3-
زۆرپێم سه‌یره
(مۆم) له‌وه‌ته‌ى هه‌یه
لهگریانێكى به‌رده‌وام دایه !
-4-
(مۆم) ده‌سوتێ گه‌رچى
ده‌شزانێ سووتانى
ماناى مردنى ده‌گه‌یه‌نێ
-5-
گه‌ر(مۆم) ماناى فیداكارى نه‌بێ
ده‌بێ چ مانایه‌كى تر بگه‌یه‌نێ
-6-
ئه‌وه‌ى له‌وه‌ته‌ى وه‌بیرمان دێ
له‌گه‌ڵ تاریكى شه‌ڕده‌كا (مۆم)ه
كه‌چى ده‌شزانین به‌بێ یه‌كتر
دووماناى زۆرلهیهك جیاوازن
-7-
(مۆم) ێك وتیه(مۆم)دانێك:
تۆچۆن ده‌توانى چاوه‌ڕێى
مردنم بكه‌یت وتى:
هاوڕێ چۆن ناتوانم
ئاخرمن ده‌مه‌وێ هاوڕێى
(مۆم) م زۆر بێت!
-8-
له(مۆم)ێكیان پرسى :
تۆ حه‌ز ده‌كه‌یت له‌كوێ بسوتێى
له‌ده‌ورى په‌روانه
یالهماڵى سوڵتان
یان له‌باخچه‌یه‌ك
یان……یان….یان…
وتى: له هیچ كامێكیان!
وتیان: ئه‌ى له‌كوێ؟
وتى:له‌ماڵى شاعیرێ!
-9-
مۆم چه‌نده شكۆداره
ئه‌لێى پاشاى مه‌مله‌كه‌تى
مێزه‌كانه…؟
-10-
(مۆم)كارى ئه‌وه‌یه
زه‌فه‌ر به تاریكى ببات
نه‌ك له‌ئاستیدا دهستهمۆبێت
ئازارى2007
– له‌گۆڤارى (ئاینده)ى،ژماره (73) بڵاو كراوه‌ته‌وه.