د.میر‌کامران‌بدرخان،ڕۆلی‌له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری‌کوردیدا
(21،8،1895 ئه‌سته‌نبول—4-10-1978پاریس)*
کورته‌یه‌ک‌له‌ژیانی د. میرکامران :
کامران کوڕی ئه‌مین عالی بدرخان،دایکی ناوی‌سه‌نیعه چه‌رکه‌زه، برای میر جلاده‌ت وسوریه‌بدرخانه،
سه‌ره‌تای مندالی وه‌ک هه‌ر یه‌ک له‌منداله‌کانی بنه‌ماله‌ی به‌درخانیه‌کان،له باشترین قوتابخانه‌ی ئه‌وکاتی ئه‌سته‌مبۆل(1) خوێندویه‌تی که قوتابخانه‌ی ( لیزویم ی فڕه‌نسی ) له گه‌لاته سه‌رای‌بوو، به هۆی‌کاره‌کانی باوکی که له زۆر شوێنی جیاجیای ناو سه‌لته‌نه‌تی عوسمانی ده‌ست به‌کاربوه له‌م شوێنانه میر کامران‌خوێندویه‌تی ، له سالی 1906 کاتێ سه‌رۆکی هه‌والگری سولتان ڕه‌ز‌وان شا کوژرا،سولتان برێاری دا نه‌وه‌کانی بدرخان له سه‌ر کار لابدرێن و دوور بخرێنه‌وه له ئه‌سته‌مبۆل بۆ شوێنه دووره‌کانی ناو سه‌لته‌نه‌تی عوسمانی ئه‌و بڕیاره به زوویی جێ به‌جێ کراو هه‌موویان دوور خستنه‌وه، دوای کوده‌تاکه‌ی اتحادوته‌ره‌قی سالی 1908له ئه‌سته‌مبۆل زۆر له‌وانه‌ی دوورخرابوونه‌وه گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبۆل.
له‌سالی 1913 کامران و جلاده‌ت په‌رتوکێکیان به‌ناوی(ڕاستی یا که‌تنائه‌درنه)به زمانی تورکی بلاو کردۆته‌وه،کامران ئه‌ندامی کردستان تعالی جمعیه‌تی بوو یه‌ک له نوسه‌ره‌کانی گۆڤاری ژین بوو که ئه‌م کۆ مه‌له‌یه ده‌ری ده‌کرد له ئه‌سته‌مبۆل،ئه‌ندامی‌کۆمه‌له‌ی یه‌کێتی مالباتا به‌درخانیه‌کان بوو.
له‌سالی 1922 کامران وجلاده‌ت وسه‌فده‌رو تۆفیقی برازایان کوڕی‌سوره‌یه ده‌چن بۆ ئه‌لمانیا له شاری میونشن نیشته‌جێ ده‌بن له زانکۆ ده‌خوینن،ئه‌و ماوه‌ی له‌وێ ژیانیان زۆر به سه‌ختی وهه‌ژاری و بێ پاره‌یی به‌سه‌ر بردوه.
دکتۆرمیرکامران بدرخان دوای مردنی باوکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌یروت لای مامی خه‌لیل‌ڕامی جێگیرده‌بێت،له‌گه‌ل میرجه‌لاده‌تیش
له شام یه‌کتر ده‌گرنه‌وه،له‌م ماوه‌یه‌دا تاسالی 1947 د.کامران هاوکاروهاوخه‌باتی میرجه‌لاده‌ت ده‌بێت له‌بواری سیاسی وکلتوری‌وڕۆژنامه‌وانیدا.
زمانه‌کانی ئه‌لمانی وفره‌نسی وه‌ئینگلیزی باش ده‌زانی به‌هۆی زانینی ئه‌م زمانانه‌وه تێکه‌لی باشی به که‌لتوری ئه‌ورووپی کردوسودی لێوه‌ر گرت،له‌ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین به‌رهه‌م‌وبابه‌تی له‌بواره‌کانی زمان،ئه‌ده‌ب،ڕۆژنامه‌وانی،کلتوری،وه‌رگێران،له‌زمانه‌بیانیه‌کان وه‌رگێڕاوه‌ته‌سه‌رزمانی کو‌ردی ، له‌ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌کانی وه‌ک:هاوار،ڕۆژانوو،ژین،سه‌ربه‌ستی،ڕۆناهی،ستێر، وه‌له‌کوردی بۆ زمانه‌کانی،ئینگلیزی،فره‌نسی،ئه‌لمانی بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به کلتوری کوردوگه‌لی‌کوردستان وه‌رگێراوه له‌بلاوکراوه‌ئه‌وروپیه‌کان بلاوی کردۆته‌وه.
میرکامران له‌بواری دبلۆماسی و کلتوری وڕۆژنامه‌وانی و شیعروچیرۆکنووسین‌وکو‌ردایه‌تیدا به‌هره‌داروبه‌تواناوخاوه‌ن قه‌له‌مێکی ڕه‌نگین‌بوو،هاوکارو پشتیوان‌ویارمه‌تیده‌ری میر جه‌لاده‌ت‌بووله ده‌ر کردنی گۆڤاری هاوار ،له زۆربه‌ی ژماره‌کاندا به‌رهه‌می هه‌مه‌جۆری وه‌ک(ووتار،شیعر،چیرۆک،وه‌رگێڕان،چوارینه‌کانی خه‌یام،ته‌فسیری‌قورئان‌وفه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ))ی‌بلاوکردۆته‌وه.
له‌سالی 1926 له زانکۆی لایبزیک دکتۆرا له مافناسی وه‌ر ده‌گرێ به‌چاودیری پرۆفیسۆر یاکوبن.
له سالی 1927 له گه‌ل میر جلاده‌ت به‌شداری له دامه‌زراندنی کۆ مه‌له‌ی خۆیبوون ده‌کات‌له به‌یروت،ده‌بێته نوێنه‌ری خۆیبون له به‌یروت، هه‌ولی باش ده‌دات بۆ باشتر کردنی په‌یوه‌ندی ئه‌رمه‌ن‌وکورد له یه‌کتریان نزیک ده‌کاته‌وه بۆ دژایه‌تی کردنی تورکیا.
له 1932ئه‌ندامه‌تی خۆی له خۆییبون ده‌کێشێته‌وه.
له سالی 1935 دیوانی شیعری به‌زمانی ئه‌لمانی به‌ناوی(Schnee des ( Lichtبه‌فرو ڕوناهی بلاوکردۆته‌وه‌له به‌رلین.
له‌سالی 1937ڕۆمانێکی به‌ناوی(Der Adler Von kurdistan )به‌زمانی ئه‌لمانی بلاو کردۆته‌وه باسی ڕاپه‌ڕین ودۆزی کورد ده‌کات.
له سالی 1938 په‌رتوکێکی بۆ فیربونی زمانی کوردی‌به ناوی (ئه‌لف وبێ ی‌کوردی)له به‌یروت چاپکرد.
ئه‌وماوه‌ی له لوبنان بوومه‌دره‌سه‌یه‌کی کردبۆوه له حی (زقاق البلاط) بۆ ئه‌وکوردانه‌ی دوای شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران وشۆڕشی ئاگری ئاواره‌ی لبنان بوون فێری خوێنده‌واری‌وزمانی کوردی‌ده‌کردن ، یه‌ک له مامۆستا یه‌کا ن نوسه‌ری هاوار مسته‌فا ئه‌حمه‌د بۆتی بوو.
له‌ڕادیۆی ڕۆژهه‌لات له به‌یروت سالی 1941هه‌فته‌ی دووجار ڕۆژانی چوار شه‌م‌وهه‌ینی به‌رنامه‌ی به‌کوردی بلاوده‌کرده‌وه، به‌ر له‌وه‌ی بچێ بۆ فره‌نسا پارێزه‌ری‌ده‌کرد.
له‌کاری‌ڕۆژنامه‌وانی‌مه‌به‌ستی‌هۆشیارکردنه‌وه‌ی‌گه‌لی‌کوردوبلاوکردنه‌وه‌ی‌بیرو هه‌ستی کوردایه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی بووه،وه‌مه‌به‌ستی ناساندنی کلتوری کو‌ردی ودۆزی کورد بوه‌به نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپی‌و جیهانی.
له ده‌ستپێکی شۆڕشی ئه‌یلول نوێنه‌رو قسه‌که‌ری‌بارزانی و شۆڕش بووله ئه‌وروپا.
له‌سالی 1954له‌گه‌ل ژنه‌پۆلۆنی ( ناتالی دۆسۆڤه تزکی)ژیانی هاوسه‌ری پێک ده‌هێنن ،تاکۆتایی ژیانی له‌گه‌ل میرکامران ژیاوه له‌سالی 1975 کۆچی دوایی ده‌کات کۆچی‌دوایی ده‌کات‌له‌پاریس،میرکامران له‌سالی 1978 کۆچی دوایی ده‌کات، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی لاشه‌که‌ی ده‌ده‌ن‌به‌زانستگای پزیشکی بۆ لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی،ئه‌وه‌ش ئاماژه یه‌بۆگه‌وره‌یی‌ومرۆڤ‌دۆستی‌وزانست په‌روه‌ری‌دکتۆرمیرکامران بدرخان.
ڕۆژنامه‌گه‌ری‌د. کامران بدرخان له‌به‌یروت
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانوو :
ڕۆژنامه‌یه‌کی سیاسی هه‌فتانه‌بوو له به‌یروت له‌کاته‌کانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌زمانی کو‌ردی وفره‌نسی ده‌ری ده‌کرد،هه‌واله‌کانی جه‌نگ به‌زۆری بلاو ده‌کرانه‌وه له‌ڕۆژنامه‌که‌دا ،وه‌هه‌روه‌ها بابه‌ته‌کانی کلتوری وهه‌وال ومێژووئاینی‌ودۆزی کو‌ردی تیادا بلاو ده‌کرده‌وه، به تێکڕایی 73 ژماره‌ی لێده‌رچووه.
یه‌که‌م ژماره‌ی له 3ی‌گولانی 1943ده‌رچووه،ژماره 12و13 به‌یه‌که‌وه ده‌ر چووه،ژماره‌ی 14 ده ڕۆژ دوای ئه‌وان ده‌ر چووه،چوار لاپه‌ڕه‌یی بوو هه‌فتانه ده‌ر چووه،دواتر دوو هه‌فته جارێک ده‌ر چووه‌تا ژماره 48 سێ لاپه‌ڕه به‌کوردی ویه‌ک لاپه‌ڕه به‌فره‌نسی بوو،له‌ژماره 49وه ژماره‌ک به‌کوردی وژماره‌ک به‌فره‌نسی به‌ناوی Le jour Nouvea ده‌رچووه تادوا ژماره‌ی 73 به‌فره‌نسی له27،5،1946ده‌رچووه.
رۆژان‌و وێنه‌داربووه له‌ژماره‌ی 46و47دا وێنه‌ی ژنان وپیاوان و په‌رستگاو گۆڤه‌ندی کوردانی ئێزیدی‌بلاو کراوه‌ته‌وه،قه‌باره‌که‌ی 30به46سم بوه.
کامران زۆربه‌ی بابه‌ت وهه‌واله‌کانی به‌خۆی ئاما‌ده‌کرد، باقی بابه‌ته‌کانی تر میر جلاده‌ت ،قدری جان،ئوسمان سه‌بری،جگه‌رخوێن، حسن هشیار ….هتدبابه‌تیان بۆ ده‌ناردوهاوکاریان ده‌کرد.
له‌رووی هونه‌ری ته‌کنیک وده‌رهێنانه‌وه هیچیان له‌ڕۆژنامه‌کانی ئه‌وسه‌رده‌می لبنان که‌متر،لبنان مێژووه‌کی دێرینی چاپه‌مه‌نی هه‌یه ،وه‌ستانی ڕۆژنامه‌که‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆخراپی باری ئابوری میر کامران وئالۆزی ڕه‌وشی سیاسی کورد له‌و سه‌ر ده‌میدا،زۆرجاران ڕۆژنامه‌کانی میرجلاده‌ت ومیرکامران له‌به‌ر خراپی باری ئابوری وه‌ستاوه.
ڕۆژنامه‌ی ستێر:
پاشکۆی ڕۆژنامه‌ی سیاسی هه‌فتانه‌ی ڕۆژانوو بووه،سه‌رجه‌م سێ ژماره‌ی چاپوبلاوبۆته‌وه سالی ژماره‌یه‌ک له‌به‌یروت،به‌ڕێنووسی‌کوردی پیتی لاتینی بووه،بابه‌تی جه‌نگ‌وچیرۆک وشیعروگۆرانی‌فۆلکلۆری کو‌ردی وزاناوسه‌رکرده‌ونووسه‌رووشاره‌کانی‌ئه‌وروپی‌ولبنانی‌بلاوکردۆته‌وه،وێنه‌داربوه به‌شێوازی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانوو،ڕۆژنامه‌ی ستێرو گشت ڕۆژنامه‌کانی تر له‌کاتی دیاری کراوی خۆی ده‌ر نه‌چوون.
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می هه‌رسێ ژماره له‌لای چه‌پ وێنه‌ی گۆی‌زه‌وی هه‌یه له‌سه‌ری نوسراوه ستێر،له‌ژێره‌وه ناونیشانی ڕۆژنامه‌که‌نووسراوه
Berut
Weqif tabet
Meydana Biree
Tel:74-04&84-41
له‌ته‌نیشت ئه‌م ئه‌درێسه سال وژماره ،له‌ژێره‌وه ڕۆژومانگ‌وسال ،نرخی ڕۆژنامه‌که پێنج لیره‌ی سوری،له ته‌نیشت هه‌مان ئه‌درێس به‌فره‌نسی نووسراوه،له‌ده‌سته‌ڕاست به‌گه‌وره‌یی له‌سه‌ره‌وه نووسراوهWelat Beri Her Tisti وولات پێش هه‌ر شتێکه.له‌ژێری به فره‌نسی نووسراوه ستێر پاشکۆی ڕۆژانووه.
ژماره 1:سالی یه‌که‌م له6،12،1943ده‌رچووه ،ل1بابه‌ت: ژیانی ژاندارک ژنه‌ڕزگارکه‌ری فره‌نسی وێنه‌کی له‌سه‌ر ئه‌سپ،پارچه‌شعرێک به‌ناوی قه‌ول،وێنه‌یه‌کی گه‌وره‌ی پاریس پایته‌ختی فره‌نسا،نوسینێکی کورت له‌ژێری نوسراوه باسی جیاوازی ئێمه‌و ئه‌وان وپێشکه‌وتنی وان ده‌کات وده‌لێ کوردوئه‌وروپی ئامۆزان.
ل2بابه‌ت:چه‌نددیمه‌نێکی سروشتی وگوندی فره‌نسا،ته‌واوکه‌ری بابه‌تی‌ژاندارک،بابه‌تێکی نوسه‌ری سۆڤێتی به‌ندا الیا ئێرنبۆرگ.
ل3 بابه‌ت: چه‌ندوێنه‌یه‌کی شاروگوندی فره‌نسا،شاعیری فره‌نسی ژان ڕاسین،ئاگاداریه‌ک بۆئه‌و گۆڤاروڕۆژنامه‌کوردیانه‌ی ده‌رده‌چن( ڕیاتازه هه‌فته‌ی سێ جار له‌باژێڕی ڕه‌وان ،ژیان له‌سلێمانی،گه‌لاوێژ له‌به‌غدا،هاوار له‌شام،ڕۆناهی دووساله له‌شام،نیشتمان له‌ئێران،ڕۆژانوو له‌به‌یروت)،له‌گۆشه‌یه‌ک نوسراوه خاوه‌نوبه‌ڕێوه‌به‌ر میرکامران بدرخان، گۆشه‌یه‌ک ده‌نگی سه‌ربه‌ستی .
ل4بابه‌ت:بابه‌تێک به‌ناوی فه‌لسه‌فه وفه‌یله‌سوف،وێنه‌ی برجی ئیڤل،وێنه‌ی فیکتۆر هۆگۆ،په‌یکه‌ری ڕۆدین،وێنه‌ی زانای کیمیایی فره‌نسی لویس پاستور،وێنه‌ی زانای فره‌نسی ئیدوارد برێنلی،بابه‌تێک به‌ناوی ده‌ست خه‌تێن چه‌له‌نگ،گۆشه‌یه‌کی بچوک له‌لای چه‌پی خواره‌وه به‌ناوی کال‌وکالکێن ڕه‌به‌ن.
ژماره2 : سالی دووه‌م 28،2،1944 ده‌رچووه،ل1بابه‌ت:وێنه‌ی دوولاوی کو‌ردی ئێراق،هۆنراوه یه‌ک به‌ناوی قه‌ول،بابه‌تێکی کورت جیهان جیهانا میلله‌تێن ئازا، شعرێک ده‌ڕابن شه‌هنامه‌ی شه‌هیدان،وێنه‌ی فڕۆکه‌وانانی فره‌نسی،وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رانی ئێشکگر،خوێنده‌ڤان بابه‌تێکی کورته تیادا ده‌لێ ده‌ردی ئێمه نه‌خوێنده‌واریه، ز‌انست‌وخوێنده‌واری چاوکردنه‌وه‌و پێشکه‌وتنه.ل2 بابه‌ت:وێنه‌ی فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان به‌ئاسمانه‌وه‌ن ،بابه‌تێک خه‌بات و‌گیان‌فیداکردنی مه‌زن، وێنه‌ی دووسه‌رباز،چیرۆکی ڕۆڤی‌وتۆزی به‌گ سلێمان مه‌رجی،وێنه‌ی تۆپی ته‌یاره‌شکێن.ل3بابه‌ت:نرخی ئازادی وسه‌ربه‌ستی گه‌لان،پاشماوه‌ی چیرۆکی ڕۆڤی‌وتۆزی به‌گ،وێنه‌ی جه‌نگاوه‌ران به‌پیاده ،به‌سه‌یاره، به‌ماتۆڕ،تانکی سه‌ربازی.ل4بابه‌ت: مانشێتێک به‌گه‌وره‌یی پلنگه‌کی هارودژوار،وێنه‌ی جه‌نگاوه‌رێک،پاشماوه‌ی چیرۆکی ڕۆڤی وتۆزی به‌گ،گۆشه‌ی مه‌ته‌لی کو‌ردی،،وێنه‌ی جه‌نگاوه‌ران له سه‌نگه‌ردا له‌سه‌ری نووسراوه جه‌نگ به‌رده‌وامه به‌شێوه‌یه‌کی خوێناوی باس له زه‌حمه‌تی شه‌ڕ ده‌کات.
ژماره3:سالی سێ یه‌م 22،10،1945 ده‌رچووه:ل1بابه‌ت:بابه‌تێک له‌ژێر ناوی مانه‌وه‌لۆیه؟،ئاگری لۆکس شعری جگه‌ر خوێن، هه‌والی سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ڕادیۆی تاران ڕایگه‌یاندوه A,F,P کوردانی ئێران بۆماف وسه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌بات ده‌که‌ن، ئه‌م هه‌واله سه‌رانی تارانی غه‌مبارکردووه ، هه‌والی په‌یمانی کو‌ردی، چه‌ند دیمه‌نێکی سروشتی لبنان.ل2 بابه‌ت چیرۆکی بوم وڕۆڤی،ئاگادری بونی ڕادیۆی کو‌ردی وکاتی په‌خشکردنیان : ڕادیۆی کو‌ردی له‌به‌یروت سه‌عات پێنج‌ونیوی ئێواره دواهه‌واله‌کانی جیهان بلاو ده‌کاته‌وه،ڕادیۆی به‌غدا سه‌عات چواری ئێواره تاپێنج به‌رده‌وامه،ڕادیۆی کوردستان ،ڕادیۆی ئازربایجان له‌دوای نیوه‌ڕۆ سه‌عات پێنج ده‌ست پێده‌کات به‌زمانی کو‌ردی،چه‌ند دیمه‌نێکی به‌فر.ل3بابه‌ت: وێنه‌ی جوانکاری دوو ژن،گۆرانی فۆلکلۆری کو‌ردی به ناوی یادێ ڕه‌به‌نێ له‌عاموده ناردراوه،چه‌ند وێنه‌یه‌کی به‌فر له‌چیاکانی لبنان،وێنه‌ی ته‌لار سازی و کورته‌بابه‌تێک.ل4بابه‌ت:گۆرانی کوردی‌به‌ناوی ده‌رسیمێ ،دوو وێنه له سه‌رپاپۆڕوڕێگای ده‌ریایی،ئاگاداری بلاوبونه‌وه‌ی په‌رتوک به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر دۆزی کورد له لبنان 1- کورده‌کانی لبنان وسوریه نوسینی د.ئه‌دیب معوه‌د2-کردستان اوبلاد اکراد نوسینی یوسف مالک خاوه‌نی ڕۆژنامه‌ی اسرا له‌به‌یروت 3- القضیه الکردیه نوسینی د. معوه‌د، وێنه‌ی ژنان کار ده‌که‌ن، وێنه‌ی منالان بالیێ ده‌که‌ن، وێنه‌ی چیا‌و دارستانی هندستان.
گۆڤاری‌بولته‌ن (Bulletin Mensuel) :کاتێک میرکامران سه‌نته‌ری لێکۆلینه‌وه‌ی کو‌ردی له سالی 1948 له‌پاریس دامه‌زراند، به‌ئامانجی ناساندنی دۆزی‌کورد به‌ڕای گشتی جیهان تاگه‌لی کورد به‌مافه‌کانیان بگه‌ن، بۆ به‌رفراوانتر کارکردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گۆڤاری بولته‌نی مانگانه‌ی سیاسی ده‌رکرد به‌زمانی فره‌نسی وئینگلیزی شازده لاپه‌ڕه بوو،ژماره یه‌کی بولته‌ن له ناوه‌ڕاستی سالی 1948 له‌پاریس بلاوکردۆته‌وه،تاسالی 1961زیاتر له 51 ژماره‌ی لێ بلاو کراوه‌ته‌وه( هه‌ندێک سه‌رچاوه ده‌لێن 15ژماره‌ی لێ ده‌رچووه)،ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌سیاسه‌ت وجغرافیای کوردستان وزمان وکلتورومێژووی کورد ودینه‌کانیان هه‌بوو بلاوده‌کرایه‌وه،ئه‌وبابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر کورد به‌زمانی‌فره‌نسی بلاوده‌کرانه‌وه،له‌سه‌ر به‌رگی یه‌که‌می گۆڤاره‌که ئالای کوردستان هه‌بوو.
*ئه‌م بابه‌ته کورتکراوه‌ی بابه‌تێکی درێژه له‌سه‌ر ژیان‌وخه‌باتی سیاسی وکلتوری وڕۆژنامه‌وانی وبه‌رهه‌م و‌نووسراوه‌کانی دکتۆرمیرکامران بدرخان، که‌به‌نده نووسیومه له‌گه‌ل چه‌ند بابه‌تێکی ترله ده‌رفه‌تێکدا له دووتۆی په‌رتووکێکدا به چاپی ده‌گه‌یه‌نم.
1/ هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی نووسه‌ران ناکۆکن له‌سه‌ر شوێنی له‌دایک بوونی میرکامران ،من دوای لێکۆلین ولێوورد بونه‌وه گه‌یشتمه ئه‌وڕایه‌ی که له ئه‌سته‌مبۆل له‌دایک بووه،هه‌ر چه‌نده له په‌رتووکه‌که‌مدا به‌ناوی به‌درخانیه‌کان مالباتێکی خه‌باتکار من دمشقم داناوه،به‌لام که‌به‌ووردی دیقه‌ت ده‌که‌ی، دوای ڕووداوه‌که‌ی سالی 1906 کوشتنی سه‌رۆکی هه‌والگری سولتان،ئینجا ئه‌ندامانی بنه‌ماله‌ی بدرخانیه‌کان به‌بڕیاری سولتان له‌سه‌ر کار ده‌ر ده‌کرێن ودوور ده‌خرێنه‌وه له ئه‌سته‌مبۆل بۆشوێنه‌کانیتری ژێر سه‌لته‌نه‌تی عوسمانی،دوای کۆده‌تاکه‌ی اتحادوته‌ره‌قی سالی 1908 له‌سه‌رسولتان، هه‌ندێک له‌وانه‌ی دوورخرابوونه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌سته‌مبۆل.
یوسف مه‌نتك/ ئه‌لمانیا