
فێکردن له نێوان ئه‌فسانه و زانست‌دا
فێکردن له نێوان ئه‌فسانه و زانست‌دا*
بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید
گه‌ر ئایین له بواری فێرکردن‌دا باڵاده‌ست بێت، قوتابیه‌کان که‌متر به‌رهه‌می فێربوونیان ده‌بێت
یه‌کێ له‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی دونیای ئه‌مڕۆی کۆمه‌لگای هۆله‌ندی که گرژی و کێشه‌ی له نێو پارت و حیزبه جیاجیاکانی هۆله‌ندا دروستکردوه، هاوکات بۆته خاڵی ئه‌جێندای کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌کان، له لایه‌ک کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی کۆمه‌ڵێک منال و گه‌نجی کۆچبه‌ره ئیسلامیه‌کان، له لایه‌کی دی سسیسته‌می فێرکردنن و په‌روه‌رده‌کردنه. ئه‌م منال/ و گه‌نجانه که به سیستماتیک گێرهشێونن و ئاژاوه دروستده‌که‌ن به ڕاده‌یه‌ک له گه‌ڵ پۆلیسسدا ڕوبه‌روی به‌یه‌کدادان و شه‌ڕ کردن بونه‌ته‌وه.
بۆ نمونه گه‌ره‌کێکی ڕۆژئاوای ئه‌مستردام ژینکهیهکه لێوانلێوه له نائارامی و په‌شێوی ، که لێکترازاندن و دابرانی له نێوان ئه‌م گروپه ئیسلامیانه و کۆمه‌ڵگای هۆلهندیدادروست کردوه. دانیشتوانی ئه‌م شاراوه‌نیه به پله‌ی یه‌که‌م له کۆچبه‌رانی مه‌غریبی و تورک پێکهاتوه. هه‌روه‌ها په‌ناهنده‌ی گروپی جیاجیا وه‌ک ئه‌فغانی و کورد و عه‌ره‌بی عێراقی و ئێرانی..هتد تێدا نیشته‌جین . له‌م شوێنه‌دا چه‌ند جارێک به‌یه‌کدادان له نێوان پۆلیس و منال/ گه‌نجان رویداوه . لێره‌دا باسی ئه‌و منال و گه‌نجانه ده‌که‌ین که له سه‌ر تاوانی جۆراو جۆر ده‌ست پۆلیس که‌وتون، سزا دراون، هه‌ندێکیان به تالهن، خوێندنیان ته‌واو نه‌کردوه، خه‌ریکی ماده‌ی بێهۆش کهرهکانن و شه‌ره‌نگێز و ئاژاوه دهنێنیهوه.
دیاره بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه میتۆدکی جۆراو و جۆر چ بۆ منال و چ بۆ دایک و باوک دانراوه. هه‌ر وه‌ک له ماوه‌ی ڕابوردودا باس ده‌کرا که چۆن دایک و باوک به زۆره‌ملێ ڕه‌وانه‌ی خولی په‌روه‌رده‌کردن بکه‌ن. . یان له رێگه‌ی که‌مکردنه‌وه‌ی پاره‌ی مناڵ وه‌ک سزایه‌ک که ته‌نگ به دایک و باوک هه‌ڵبچنن بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگ ئه‌م کێشانه‌وه ببێن. ئاشکرایه منال له هۆله‌ندای سیتسه‌م دیمۆکرات‌دا تۆێژێکی گرنگ و بنچینه‌یه و بایه‌خی گه‌وره‌ی پێده‌دریت، دایک و باوکیش به پله‌ی یه‌که‌م به‌ر پرسی په‌روه‌رده و به‌خێوکردنی مناله‌کانیان. گه‌ر دایک و باوک له‌م ئه‌رکه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن ، ئه‌وا ده‌زگاکان دهستتێوهردهدهن و ڕێگای جیا جیا ده‌گرنبه‌ر. هه‌ر وه‌ک * دادوه‌ری منال هان بارتهلس ئاماژه له نمونه‌یه‌ک ده‌کا که چۆن دایک و باوکێک بۆ سێ مانگ سه‌فه‌ری مه‌ککه ده‌که‌ن ، مناله‌که‌یان به دیار سه‌د ئیرۆ وه به جێده‌هێلن، ، چۆن چاوه‌ڕوان ناکرێت، که ئه‌م مناله دزی له مالێک نه‌کات و زه‌ره‌ره‌ی شه‌ش هه‌زار ئیرۆ نههێنیهته کایه‌وه!
لێره‌شدا باس له‌و دایک و باوکانه ده‌کرێت که ته‌ناته‌ت ئه‌و پاره‌ی که ته‌رخان کراوه بۆ منال، کۆیده‌که‌نه‌وه و دهینرنهوه بۆ مه‌غریب و تورکیا و بۆ کاروباری تایبه‌تی خۆیان . شایانی باسه مناڵی کوردیشمان هه‌یه که کێشه‌ی جۆراوجۆریان هه‌یه و ڕوبه‌روی سزای یاسایی بوونه‌ته‌وه. پێده‌چیت به‌خێوکه‌ره‌کان، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقالێ پاره کۆکرنده‌وه‌ی مناله‌کانیان بۆ کردنه‌وه‌ی خان‌و و پرۆژه‌کانیان ،ئه‌وه‌نده ئاگاداری ئه‌وه نین که بزانن مناله‌که‌یان چ به‌هره‌و توانایه‌کیان هه‌یه و حه‌زی له چ بوارێکه تا پێشیبخه‌ن، ته‌ناته‌ت گه‌لێکیان پێیان سته‌مه ئه‌و بڕه پاره‌یه که تایبه‌ته به منال، ته‌رخانی بکه‌ن بۆ چالاکیی مناله‌کانیان، وه‌ک مۆسیقا، وه‌رزش.
بێگومان دیاره هه‌ر که‌س ئازاده چۆن ده‌ژی و چی ده‌کات ، به‌ڵام مندال به‌خێوکردن گرنگه و بایه‌خدانی ده‌وێت.
دادوه‌ری ناوبراو ده‌ڵیت زۆری ئه‌و کێشانه‌ی که دێته لامان، له ئه‌نجامی هه‌ستی بێزاری منالهکانهوه دێته کایه‌وه. مناڵ له دوای قوتابخانه ده‌بێت خه‌ریکی چالاکی بێت نه‌ک له کۆلانه‌کان به هه‌ره‌سان کردن و بێزاری یه‌کتره‌وه خه‌ریک بن.
دیاره‌له سه‌ر ئه‌م کێشانه گفتوگۆی زۆر له سه‌ر کراوه هه‌ندێک له سیاسهتمهردان به تایبه‌تی سیاستهمدارانی حیزبی کار ، پێیان وایه گه‌ر خوێندنگاکانی قۆناغی سه‌ره‌تایی له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌مێکی ئیسلامی هه‌بێت ، وه به شێوه‌یه‌ک مندال و گه‌نج په‌روه‌رده‌یه‌کی ئیسلامی له فێرگهکاند گۆش بکرێن، ئیدی گرفته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و کێشه‌ی په‌روه‌رده‌ی منال و گه‌نجه‌کانی گروپه ئسلامیه‌کان خۆی له خۆیداچارهسهردهبیت. له هه‌مانکاتدا ئه‌و که‌لێنه گه‌وره‌ییه له نێوان کۆمه‌لگای هۆله‌ندی و ئه‌م گروپانه‌دا ئاماده‌یه، بچوک ده‌بێته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌شه‌وه ئه‌گه‌رایه‌تی پێشخستنی پرۆسه‌ی خۆگونجاندنی ئه‌م کۆچبه‌رانه زیاد ده‌کات. ئه‌م سیاسهتمهندارانهی که ئاره‌زومه‌ندی گۆرانگاری سیستمه‌می فێرکردن و بانگه‌شه‌ی به ئیسلامکردنی خوێندگاکانیان هه‌یه ، سه‌رهه‌لدانی کێشه و گرفتی په‌روه‌رده‌یی وه‌ک نه‌بوونی تۆلێرانسی ، ڕق ، لادان ، قبولنه‌کردنی یه‌کتر و ئاژاوه‌نانه‌وه ئه‌و منال و گه‌نجانه ده‌به‌ستنه‌وه به‌و هۆکاره‌ی که زۆریان دایک و باوکیان نه‌خوێنده‌وارن و بێکارن، جیاکاری ده‌کرێن ، زمان نازانن و شاره‌زایی په‌روه‌ده‌یان نیه. زۆرێک له‌م خێزانانه مناله‌کانیان له کاتی شه‌مه و یه‌ک شه‌ماندا ده‌نێرن بۆ مزگه‌وت و شوێنه تایبیهتیهکان ، که فێری قورئان خوێندن بن. هه‌ر چه‌نده ئه‌م منالانه له هۆله‌ندا له دایک بون و زمانی عه‌ره‌بی نازانن، به‌لام زۆریان فێری قورئان خوێندن بوون، و ئایه‌ت و سورهتهکانیان له به‌ره .
له ڵێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رکه‌وتوه که ئه‌م منالانه به شێوه‌یه‌کی نادروست فێرده‌کرێن ،هه‌ندێکیان له مه‌لا و کارمه‌نده‌کان نه شاره‌زان ، * که به شیێوهکی ڕه‌ق وووشک له گه‌ڵ قوتابیاندا ده‌جوڵێنه‌وه . ئاشکرایه ئه‌م مه‌لایانه نه‌ک هه‌ر دوورن له هه‌موو تیوری و میتۆده په‌روه‌ردییه‌کان ، به‌لکو گه‌لێکیان نه‌خوێنده‌واریشن، لێدان و توندوتیژی بهکاردههین . دیاره هه‌ر که‌س ئازاده چ ئایینێک هه‌ڵده‌بژێرێت و چۆن پراکتیزه‌ی بیروباوه‌ری ده‌کات، ئه‌وه مافی خۆیانه. گرنگ نیه که‌سه‌که جوله‌که‌یه بێ یان مه‌سیح یان موسلمان، بودیست ، هندوس بێ یاخود گاپه‌رست ، یان بێڕوابێ، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕێزی به‌رامبه‌ری ئه‌وی دی هه‌بێ که باوه‌رێکی جیای له خۆی هه‌بێت.
لێره‌وه هه‌ندێک له سیاسه‌تمه‌نداری کۆمه‌ڵگای ئیسلامی داوا ده‌که‌ن که گوایه ئه‌م منالانه چی تر له مزگه‌وتدا له لایه‌ن مه‌لاو که‌سه نه‌شاره‌زاکان قورئان وه‌رنه‌گرن و په‌روه‌رده نه‌کرێن ،به‌ڵکو حکومه‌ت خۆی باڵا دهسبێت له‌م کێشه‌یه‌دا ، ئه‌ویش به وه‌ی منالان به شێوازێکی ئیسلامی گۆش بکرێن. لێره‌وه مامۆستا و کادێری ئیسلامی سه‌رقالی فێرکردن و په‌روه‌رده ببن نه‌ک مه‌لا و که‌سانی نه‌خوێنده‌وار.
ڕوونتر بڵێین ئه‌م کێشانه‌ش به‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت گه‌ر قوتابخانه گشتیه‌کان بۆ مناله ئیسلامیه‌کان بکرێته سیستمه‌ی ئیسلامی ، به‌م شێوه‌یه کێشه‌ی ڕه‌وشتی منالان چاک ده‌بێت.
پرسیار لێره ئه‌وه‌یه ئایا گه‌ر قوتابخانه گشتیه‌کان بکرێنه خوێندگایه‌کی ئیسلامی، مناڵان له سه‌ر بنه‌مای ئسلامی فێربکرێن،چی تر کێشه‌کان که خۆی خزاندۆته ناو
رۆحی کۆمهلهگای ئیستاوه ئیدی نامێنیت!
ئایا منداڵ ده‌توانێت که‌سایه‌تی خۆی دروست بکات له سیسته‌مێکدا که ملکه‌چی و گوێرهڵی تێدا بالاده‌ست بێ؟ ئایا منداڵ ده‌توانێت پرسیار به ئازادی بکات و خاوه‌نی بیرورای خۆی بێت؟ ده‌کرێ زاتێک که دینه‌که‌ی خۆی له سه‌ر هه‌مو دینه‌کانی تر دابنێ، رێزی به‌رامبه‌ری بگریت؟ ئه‌م مناڵانه ده‌توانن ڕێزی هه‌مو گیانلهبهریک وه‌یه‌ک بگرن، به‌یه‌ک چاو سه‌یری به‌راز، سه‌گ ،گیانلهبرانی تر ده‌گرن ، یاخود که به‌رازێک ده‌بینین ده‌که‌ونه به‌رد هاویژتن!
ئایا ته‌ماشاکردنی جیهان له كلاوڕۆژنهوهیهکی ته‌سکه‌وه، بیروباوهرهکانمان ته‌سک ناکاته‌وه؟
ئایا چالاکی بیرکردنه‌وه له ئه‌نجامی ئازادی بیروراده‌ربرین نایه‌ته کایه‌وه؟
ئایا ئه‌م جیاکردنه‌وه‌ی فێرکردنه خۆی له خۆیدا نابێته هۆی سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر و و به‌رزراگرتنی راکانی خود و تورههڵدانی راکانی ئه‌وانی تر ؟ ئایا زات ده‌توانیت له‌م سیسته‌مه داخراوانه‌دا پرسیار له بوونی خۆی و له بوونی جهیان بکات؟ ده‌کرێت له‌م سیستمه‌دا باسی * تیۆری داروین Evloutie theorie، بکرێت؟ به ئازادی بوترێت له وانه‌یه باپیره گه‌وره‌ی هه‌مومان مه‌یمون بێت؟ له وانه‌شه تیۆریه‌که هه‌ڵه بێت. ئایا ده‌کرێت به بێ هه‌ڵچون و گرژی گفتوگۆ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م جۆره بابه‌تانه بکرێت؟.
ده‌کرێت له په‌نای ئه‌فسانه‌کانی ئه‌دام و حه‌وا و دره‌ختی چاکه‌و خراپه باسی زانست بکرێت؟. ئایا ده‌کرێت له سیسته‌مێکدا که ئایین بالاده‌ست بیت ، له کاتێکدا که زانست گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه که چاره‌سه‌ری زۆر کێشه‌ی ته‌ندروستیی ده‌کات نمونه‌ش ئه‌و کێشه‌یه که له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان له چه‌ند مانگی ڕابوردواد به‌دی ده‌کرا . ئه‌ویش چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ژن بوو. که چۆن دایکێک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکی توش بوبێت، ئه‌گه‌رایه‌تی ئه‌وه هه‌یه که کچه‌که‌شی توشی هه‌مان نه‌خۆشی کوشنده ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خانه‌یه‌ی که به زگماکی هه‌لگری جیناتی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکن، نه‌گوێزرێته‌وه له دایکه‌وه بۆ کچ، پسپۆره‌کان له هۆله‌ندا هه‌ولده‌ده‌ن ئه‌و کێشه‌یه قه‌ڵاچۆ بکه‌ن له ڕێی ئاوله‌مه (Embryo) ، ئه‌ویش ئه‌و جیناته که هه‌لگری نه‌خۆشه‌که‌یه، ده‌ربهێنت، بۆ ئه‌وه‌ی کۆرپه‌که له توخمی سه‌رتان رزگار بکات، ئه‌م تاقیکردنه‌وه زانستیه له پیتاندنی دروستکراوه ( پیتاندنی ناو شوشه) ده‌ستپێده‌کات. له‌و حاله‌ته‌دا ئه‌و Embryo هه‌لده‌بژێرن که خاڵیه له خانه‌ی شێرپهپهنجه . لێره‌وه ده‌ستکه‌وتی ئه‌م تاقیکردنه‌وه زانستیانه ئه‌گه‌رایه‌تی ئه‌وه ده‌گرێته خۆ که ژیانی مرۆیی ته‌ندروست و درێژتر ده‌بێت، دیاره ئه‌مه‌ش کاری مرۆییه نه‌ک ئه‌فسانه‌کانی ئه‌دام و حه‌وا و دره‌خته‌که‌ی چاکه‌و خراپه.
لێره‌وه ئه‌م تاقیکردنه‌وه‌یه زانستیه هه‌ندیک پارت و لایه‌نی وه‌ک حیزبی کریستن ئونی ڕاچله‌کاند، له پێشدا رێگر بون، به‌ڵام له پاشاندا رازی بوون به ئه‌نجام دانی.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاکیشهره قوتابیه ئیسلامیه‌کان زانکۆ، به‌شی بیۆلۆژی ئاماده‌ن تاقیکردنه‌وه له سه‌ر خانه‌کانی له‌ش بکه‌ن و ڵێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له سه‌ر جینات ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام که دێته سه‌ر باسی تیۆری داروین ،Evloutie theorie، دروستبوونی بونه‌وه‌رو جیهان ، وه‌لامی پرسیاره‌کان ده‌په‌ڕێنن ، هه‌ڵدێن له بابه‌ته‌که.
ئاشکرایه پرسیارکردن خسله‌تێکی مرۆفانهیه، خولیای گه‌ران و توێژینه‌وه‌و تێگه‌یشتن له شته نه‌ناسراو و نه‌زانراوه‌کان ده‌رده‌خات و ئاره‌زوی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دۆگما دامهزاراوهکانیشه..ئاماژه بۆ ده‌سه‌لاتی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و دامه‌زاراندن له بوونی تێگه‌یشتمان له بوون و واتای بوون له نێو کاڵایه‌کی نوێ ده‌کات. دیاره مرۆڤ له پرسیارکردندا ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات، به‌لام له که‌لتوری سه‌رکوتکه‌ردا ڕێگه به پرسیارکردن نادرێت، چۆن له سێستهمێکدا که هه‌مو ده‌رگاکان داخراواه ، تاک بتوانێت خۆی دروست بکات!.
*سۆشیۆلجی بواری فێرکردن "یاب درۆنکهرس" له ڵێکۆلینهوهیهکی زانستی ئه‌وروپی ئه‌مسالدا ، ئاماژه به‌و ده‌کات"گه‌ر ئایین له له بواری فێرکردن‌دا باڵاده‌ست بێت، قوتابیه‌کان که‌متر به‌رهه‌می فێربوونیان"،ده‌بێت وه‌ک له‌و منالانه‌ی که له قوتابخانه‌ی گشتیه‌کاندان . قوتابیه کۆچبه‌ره‌کانی ووڵاتی چین له ئه‌وروپای خۆرئاوا، ئوسترالیا، نیوزهیلاند، به‌رهه‌م و بواری فێربونیان باشتره و سهرکهوتوتن ،وه‌ک له‌و منالانه‌ی له خێزانی ئسلامیهوه هاتبن.. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه که مناڵی چینی زیره‌کترن له منالانی دیکه، به‌لکو دایک‌وباوکی ئه‌م مناله چینیانه له وولاتێکهوه هاتون که ئایین ده‌ستی بالای به‌سه‌ر سیسته‌می ژییانیادا نه‌گرتوه.
به‌و مانایه‌ش نیه که ئه‌و منالانه‌ی که له ولاتانی عه‌ره‌بیه‌وه هاتبن هۆکاری که‌متر فێربوونیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌لتوره‌که‌یان ، چونکه هه‌مان ئاکام له قوتابیانی پاکستانیشدا به‌دی کراوه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت قوتابیه ئیسلامیه‌کان ده‌به‌نگ بن. به‌لکو فاکته‌ری جۆراوجۆر هه‌یه که کاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی فێرکردن ده‌بینێت. بۆ نمونه قوتابیه‌کی چینی و قوتابیه‌کی کۆچبه‌ری ئیسلامی که له وڵاتێکی ئه‌وروپی ڕۆژئاوا ده‌ژین ، گه‌ر ئه‌م دوو قوتابیه ڕوبه‌ری جیاکاری و دیسکریمیانسون بن، ده‌بینین قوتابیه چینیه‌که زیاتر سوره له سه‌ر فیربون هه‌ولدانی بۆ سه‌رکه‌وتن, له کاتێکدا قوتابیه ئیسلامیه‌که پێچه‌وانه‌ی قوتابیه چینیه‌که هه‌سته‌که‌ی له قوولتر ده‌بێت وهه‌ست به شکاندی که‌رامه‌ت ده‌کا و ده‌که‌وێته سه‌نگه‌ر بۆ به‌رگری کردن.
ئه‌م بابه‌ته له 2-9- 2008 له ئاوێنه بلاوکرایه‌وه
• Jong 8 juni 2008
• Volkskrant 19 juni 2008
• Het Parool. 21 juni 2008
• NRC Handelsblad 21 juni
• تێوری په‌ره‌سه‌ندن و گۆرانی زینده‌وه‌ر