
کۆتایی ته‌مه‌نی بازاری به‌ره‌ڵا….. سامان سه‌عید
کۆتایی ته‌مه‌نی بازاری به‌ره‌ڵا….. سامان سه‌عید
مه‌رگی مۆدیلێک ، ناکارسازی رژێمێک
سامان سه‌عید
Sep 8/2008
بیست سالێک به‌رله ئیستا سه‌رمایه‌دارانی سه‌رکه‌وتوی جه‌نگی سارد وتیان ئه‌مه کۆتایی مێژووه، بازاری ئازاد کارسازترین مۆدیلی ئابوری یه بۆ ریکخستنی په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌کان، بریاریان دابوو رژیمیکی نوی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه بنیات بنیین که تیایدا خه‌ونه‌کانی سه‌رمایه‌داری بۆ کۆنترۆل کردنی ژیانی مرۆڤه‌کانی سه‌ر زه‌وی به‌بێ کێشه‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی کومه‌لایه‌تی دژه سه‌رمایه‌داری ، به‌بردنی زۆرترین به‌ش قازانج مسۆگه‌ر بکه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه‌شیان له ژیرپهردهی ریاکاری پروپاگه‌نده‌ی دیموکراتی و بانگه‌شه‌ی ئازادیه‌کانی مرۆڤ ده‌برده پێشه‌وه.
له‌م بیست ساله‌دا پاریزگاره نوێ یه‌کان ئه‌و ره‌وته‌ی سه‌رمایه‌داری که خۆی به‌خاوه‌نی سه‌رکردایه‌تی قۆناغی نوێ و رژیمی نوی ی جیهانی ده‌زانی ، له‌م سه‌ر تا ئه‌وسه‌ری زه‌وی خه‌ریکی بردنه پێشه‌وه‌ی نه‌خشه‌کانی سه‌پاندنی ده‌سه‌لاتی خۆی و مۆدیلی بازاره ئازاده‌که‌ی بوو. ته‌نانه‌ت بۆ خۆسه‌پاندن و ناچارکردنی دنیا ده‌ستی به خویناوی ترین جه‌نگ و بێ په‌رده ترین ملهوری کرد.
ماوه‌ی ئه‌م بیست ساله میژووی سه‌لماندنی هه‌موو رۆژه‌ی ناراستی، نادروستی و ناکارامه‌ی بازاری ئازاد و هه‌ولی سه‌رمایه‌داری بۆ به‌ریوه‌بردنی ژیانی ئابوری و کۆمه‌لایه‌تی ئینسان بوو. جه‌نگ و مال ویرانی، برسیتی و هه‌ژاری، ئاواره‌ی ملوینی و قرکردن و جینۆساید، نه‌ک که‌میان نه‌کرد به‌لکو رۆژبه‌رۆژ چونه سه‌ره‌وه و ته‌شه‌نه‌یان کرد. نه‌ک ته‌نها ئه‌مانه به‌لکو ژینگهوزهمینشیان به گیانله‌به‌ران به‌ره‌وا نه‌بینی و زورێکیان له ژیر مه‌ترسی له‌ناوچوندا راگرت. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ته‌نها وته‌نها بۆ تیرکردنی گه‌ده‌ی هیچ کات تیر نه‌بووی سه‌رمایه‌داری و مۆدیلی لغاو پچراوی بازاری ئازاد بوو.
ئه‌وان به درۆ ده‌ڵێن که‌رتی بانک و دامه‌زراوه پولی یه‌کان تووشی قه‌یران هاتوون. له‌راستیدا خودی سه‌رمایه‌داری و مۆدیله‌که (ئابوری بازاری ئازاد) و له‌بنه‌ره‌تدا که‌رتی پیشه‌سازی توشی قه‌یران هاتووه و له‌گه‌ل خۆیشیدا سه‌رجه‌م سه‌رمایه‌ی خستۆته قه‌یران و مه‌ترسیه‌وه. هه‌ر بۆیه شه‌ورۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئه‌م قه‌یرانه. ئیتر خه‌یالی دنیای یه‌ک جه‌مسه‌ری، ده‌سه‌لات و هه‌ژمونی ئیمپراتۆریکی ئابووری و مالی که ئه‌مریکا بیست ساله کاری بۆ ده‌کات به هه‌وا چوو،ئه‌م ئیمپراتۆره به‌توانا ئابوری یه هه‌ره‌سی هیناو له‌گه‌ل خۆیدا هه‌ره‌سی به ئایدیا و مۆدیلیکی ئابوری هینا که بنه‌ماکه‌ی به‌ره‌لای ده‌ستی سه‌رمایه بوو بۆ بردنی تا ئه‌وپه‌ری قازانج. هه‌ره‌سی ئه‌م مۆدیله‌ش ئه‌گه‌رچی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داریه به‌لام به‌ناچار سه‌رجه‌م کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و قۆناغیکی دژوار ده‌بات له له‌ده‌ستدانی کار‌و چوونه سه‌ری ریژه‌ی بی‌کاری ، هه‌ژاری، که‌مکردنه‌وه‌ی بیمه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشی و مه‌ینه‌تی زیاتر.
بۆ ده‌رچون له‌م ده‌وره‌یه سه‌رمایه‌داری خه‌ریکی یه‌ک ده‌ست کردنی خۆیه‌تی ، به‌شی زۆری رابه‌رانی سه‌رمایه خۆیان بوون به ره‌خنه گری بازاری ئازاد و ریگا چاره‌یان بۆ ده‌رچون له‌م قه‌یرانه ده‌خاله‌ت کردنی ده‌وله‌ته له ئابوری بازار و دامه‌زراوه مالی و بانکه‌کان تا ئاستی گرتنه ده‌ست، خۆمالی وکۆنترۆلی ده‌وله‌تی ، وه‌ک فریاگوزاریکی سه‌ره‌تایش خستنه بازاری سیولهیهکی زۆر و پشتیوانیه‌کی مالی گه‌وره بۆ بانک و دامه‌زراوه مالیه‌کان ئه‌و ده‌رمانه کت وپرهیه که هیواخوازن زه‌روزیانی سه‌رمایه که‌م بکاته‌وه. ئه‌م جاره‌ش سه‌رمایه ده‌توانیت به تیپهرکردنی چه‌ند سالیک له که‌سادی ئابوری له‌م قه‌یرانه ده‌رچیت. به‌لام له‌م ههولهشیاندا زۆررین قورسایی ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌خه‌نه سه‌رشانی خه‌لکی کریکار‌و هه‌ژاری دنیا.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ده‌وره‌یه سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ل شۆرشی سۆشیالیستی و یاخی بوونی جه‌ماوه‌ری هه‌ژار و ژیرده‌سته‌ی به ئاستی به‌رین روبه‌رو نه‌بوو. ئه‌گه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی دژه سه‌رمایه‌داری له‌و په‌ری لاوازی و له جێ ی نه‌بوان بوو. به‌لام ئه‌و ناکۆکیه‌ی که پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهینانی سه‌رمایه‌داری له هه‌ناوی خۆیدا هه‌لی گرتووه، ده‌وره نادهورهیهک توشی قه‌یرانی ئابوری ده‌کات و ره‌وتی که‌له‌که‌ی سه‌رمایه پیچه‌وانه ده‌کاته‌وه ، له‌بری که‌له‌که شکستی یه‌ک له‌دوا یه‌کی دامه‌زراوه ئابوریه‌کان میوانی ره‌زاقورسی سه‌رمایه‌داری ده‌بیت، له‌بری که‌له‌که‌ی پول و سه‌رمایه داخوران و که‌ساد به‌رۆک به سه‌رمایه ده‌گریت. ئیستا ئیتر به‌ئاشکرا دهرکوتووون و رۆژانه هه‌موو سه‌رکرده‌کانی سه‌رمایه‌داری قه‌یرانی ئابوری و شکستی مۆدیلی بازاره بهرهڵاکهیان راده‌گه‌یه‌نن.ئه‌م قه‌یرانه جاریکی تر سه‌لمینه‌ری ئه‌و راستی یه‌یه که رژیمی نا عه‌داله‌تی سه‌رمایه‌داری که‌لکی به‌ریوه‌بردنی کۆمه‌لگای مرۆڤایه‌تی نیه. بانگه‌وازیک که له سه‌رتای سه‌رهه‌لدانی سه‌رمایه‌داری بۆ پیویستی و گۆرینی به رژیمیک که عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی بۆ هه‌موان مسۆگه‌ر بکات به توانای خۆی هه‌موو مرۆڤیکی یه‌کسانیخواز بانگ ده‌کات بۆ شۆرش و گۆران.