له‌جیاتی خوا دڵمت له‌گه‌ڵ…خاڵه‌به‌کر
له‌جیاتی خوا دڵمت له‌گه‌ڵ
خاڵه‌به‌کر
19/8/2007
(خۆ،من هێشتا..،*
له‌ژێر که‌پری مێوه‌که‌تا..!
هه‌ڵنه‌زنام به‌فێنکایی سێبه‌رێکتا..
لێوی به‌رسیله‌یه‌کتم نه‌گه‌ست،
بۆ نه‌تبردم له‌گه‌ڵ خۆتا..؟
چۆن دڵت هات جێم بهێڵی به‌ته‌نیا..!؟)*
خۆ،من،ئه‌مڕۆش وه‌کو دوێنێ..!
ئه‌وه‌ی هیوای هیواکه‌م بوو نه‌هاته دی
به‌ڵام پێرێ
پێرێیه‌ک بوو،
هێشتا قژتی بۆ به‌ختی خۆت تیا ڕه‌ش نه‌کرابوو
هێشتا،
شانه‌ی دڕکاویت
له‌بن،ئاوێنه شکاوه‌که‌ی به‌ر ده‌رگاکه‌ت،بۆ داهێنانی دانه‌نابوو
پێرێیه‌ک بوو
که،تائێستاش لات ئێستایه
بۆی ڕۆح و هه‌ناسه‌که‌م،
به‌بۆی ڕۆح و هه‌ناسه‌که‌ت ئاشنایه
هه‌رده‌م،له‌لات
بۆی بارانی پاش وه‌شته‌و،ئاوازی تارو نایه
***
پێرێیه‌ک بوو
بۆی نه‌رمه ئاره‌قه‌ی بن هه‌نگڵ و لامل و گه‌ردنت
هه‌ناسه مه‌سته‌کانمی مه‌ستتر کرد
ڕۆحی گڕ تێبه‌ربووم
له‌حزوور،
بۆی باده‌ی جه‌سته‌و بسکه خه‌نه‌ێیکه‌ی جارانت
بۆی،هیچ عه‌تره باده‌یه‌کی تری نه‌ده‌کرد
پێرێیه‌ک بوو
دڵه له‌سه‌ر پشت ڕاکشاوه سپێکه‌ت
هێنده جوان بوو
بۆ حه‌وانه‌وه‌ی
کۆرپه‌ی عیشقی کۆچه‌ریم
ڕازاوه‌ترین ڕه‌شماڵ بوو
پێرێیه‌ک بوو
پێخه‌فه‌که‌م،تیایدا،جۆلانه بوو
به‌قۆزاخه‌ی ووشه به ووشه‌ی شیعر ڕاخرابوو
پێرێیه‌ک بوو
ڕه‌شماڵه‌که‌م
هێنده توند‌و تۆڵ بوو
دار نێرگه‌کانی*
به‌کۆپله‌کانی
شیعری قه‌ده‌ری عیشق ڕاگیرابوو*
پێرێیه‌ک بوو
جۆلانه‌که‌م
هێنده ڕازاوه بوو
ته‌وێڵی کۆرپه‌ی عیشقم
له‌کوژه‌که‌و مووروی شین زیاتر،
هیچ چاوه‌زارێکی تری پیا هه‌ڵنه‌واسرابوو
ڕوخساریشم..،
به‌پۆپه‌شمینێکی په‌مه‌یی داپۆشرابوو
ده‌ستی ڕاژه‌نینی پڕ میهریشت،
گه‌رووی هوزارێک بوو
هۆره‌ی عیشقی
له‌بن قه‌دپاڵی ڕۆحما ئه‌چڕی
نه‌غمه‌و،نۆته‌کانی گه‌رووت
گمه،گمی،دوو کۆتری عاشق بوون
سه‌ر بانێژه‌ی جۆلانه‌که‌می خرۆشانبوو
هێوڕییش..،
ده‌سته‌کانتی کێش کردبوو
له،ئاسمانی هه‌رده‌م په‌مه‌ییما
جگه له لێوه ووڕکنه‌کانی خۆم
ئه‌ستێره ووڕکنه‌کانیشی
له‌سه‌ر سینه‌ت خه‌وانبوو
***
خه‌جاڵه‌ت بیت
خۆ،ڕووی ترێ ڕه‌شکه‌م ڕه‌ش نه‌کردوه
له‌خۆت شیرین‌تر هێشتومه‌ته‌وه
ده‌سا..،
یه‌کێ،له‌تووله ڕێگاکانی ڕه‌زه‌کانتم بۆ به‌رین که
په‌یامی کوڵه به‌رسیله‌یه‌کی عاشقم پێ یه
تاوه‌کو بنچک،بنچک
بیچڕم به‌گۆی هێشۆکانتا
***
خه‌جاڵه‌ت بیت..
له‌ژێر ساباتێکی دووره په‌رێز نه‌مناشتوویت…
هایت له‌ژێر که‌پره مێوه‌که‌ی حه‌وشه ڕه‌ق و ته‌قه‌که‌ی مناڵیما
له‌گه‌ڵ،یه‌که یه‌که‌ی لێدانه‌کانی دڵما ئه‌ژیت و دێیت و ئه‌چیت
گاهێ پێ ئه‌که‌نیت و
گاهێ ئه‌گریت و
گاهێ تووڕه ئه‌بیت و
گاهێ دێیت به‌گژما
ئیدی،چما،بارگه‌و بنه‌ی هیجرانت له‌کۆڵ نا..؟
ده‌سا بڕۆ..،
له‌جیاتی خوا دڵمت له‌گه‌ڵ
چونکه دڵم کۆرپه‌یه‌که‌و هه‌موو ساتێ ڕایئه‌ژه‌نیت
مه‌حاڵیشه دڵ بنێژرێت و تۆی تیانه‌بیت
***
19/8/2007
*کۆپله‌ی یه‌که‌می ئه‌م شیعره،شیعرێکی بڵاوکراوه‌ی خۆمه(هیجره‌ت
*قه‌ده‌ری عیشق: شیعرێکی بڵاو کراوه‌ی خۆمه.
*دار نێرگه: ئه‌و دارانه‌یه که ده‌خرێته بن ده‌وار یان ڕه‌شماڵ.