
لاوان له په‌راوێز خسته‌وه بۆ توندڕه‌وه‌ی*
لاوان له په‌راوێز خسته‌وه بۆ توندڕه‌وه‌ی*
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه جۆرێك له ڕایه‌ڵه،هه‌مه‌هه‌نگی، بوژانه‌وه له‌نێوان ئیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی هاته گۆڕێ،له‌گه‌ڵ وڵات،دام و ده‌زگا،حكومه‌ت ،نێردراو،ڕێكخراوه بیانییه‌كاندا.به‌مه‌ش هه‌ریه‌كێكیان به‌كارێك ڕووده‌كه‌نه ئێراق،هه‌رێمی كوردستانه‌وه.ده‌بێ بڵێین كه ئێمه زێتر له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ڵوه‌سته ده‌كه‌ین.وه‌ك دیاره هه‌رێمی كوردستان به‌هۆییه‌وه زێتربۆته جێگای تێڕامانی میدیاكانی جیهان و،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆكارگه‌ڵێك كه گرینگ‌ترینیان هه‌بوونی باری ئاسایشه،كه ئه‌مه‌ش له چاو پارێزگاكانی تری ئێراق له مه‌حاڵ ده‌چێت.ئه‌م ڕێكخراو،تیمانه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ كاركردن له بوارێكی دیاریكراو و بۆ ئامانجێكی دیار و جیا له‌یه‌كتر ڕووده‌كه‌نه كوردستان و، سه‌رنجی خۆیان ده‌رباره‌ی ئه‌م ڕه‌وشه‌ی كه هه‌ییه و ئه‌وان ده‌یانبینن له ئاكامدا به ڕاپۆرتێك ده‌ریده‌بڕن. لێره‌وه ده‌بێژم زۆر جارئه‌م ڕاپۆرتانه ماییه‌ی نیگه‌رانی و،كاره‌سات،خه‌مئامێزه ،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م تیمانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه و، له‌ژێرپه‌رده‌ی كولتووری خۆ به‌كه‌مزانین وئهوانیتربه سۆپه‌رمان،مه‌سیح دانان،هه‌موو ئاسانكاری و ڕێكارییهكانیان بۆ ڕێك ده‌خرێت،كه‌چی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی تا ئێسته پێشكه‌ش كراون زۆربه‌یان باری خراپی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌خن. به‌شێوه‌یه‌ك له‌م ڕاپۆرتانه ده‌رده‌بڕن كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی خراپ ده‌گوزه‌رێت و،بهشێوهییهك گه‌لێك له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ هاووڵاتیانی دابین نه‌كردووه و، نمایشی ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵات توندڕه‌وانه ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه‌ده‌بن،ئه‌وه‌نییه له‌زۆربه‌ی ڕاپۆرته‌كانیاندا ده‌بینین كه بارودۆخی زیندانیان،ژنان،منداڵان،كرێكاران،گه‌نجان،خوێندكاران، هاوڵاتیان به‌گشتی له ژێرپلهی سفرداییه. ئه‌مه هه‌ر لهڕاپۆرتهكهی ڕێكخراوی مافی مرۆڤه‌وه بگره تاوه‌كو ڕاپۆرته‌كه‌ی تیمیی فینله‌ندی بۆ به‌دوا داچونی ڕاستیه‌كان.لێره‌شه‌وه ئێمه زێتر سه‌رنج و ڕامانهكانمان له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌ی تیمیی فینله‌ندی ده‌بێت،كه جێگای ئاماژه‌ییه بڵێین ئه‌م تیمه نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی فینله‌ندی و ڕێكخراوه NGO كانی ئه‌م وڵاته‌ی ده‌كرد.
ئه‌وه‌ی جێگای باسه له‌سه‌ر كێشه ،ئاریشه‌ی گه‌نجان و خوێندكاران له هه‌رێمی كوردستاندا ،وه‌ك له ڕاپۆرته چل و دوو لاپهڕهیهكهدا هاتووه كه ئێسته گه‌نجان ولاوان و خوێندكاران له ڕه‌وشێكی خراپدان و،به‌جۆرێك له‌پاڵ ناوبردنی بار‌و دۆخیان به خراپ "سه‌ختدان"ی به‌كارهێناوه و، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌وانه‌ی كه ئێسته خوێندكاری زانكۆن به‌جۆرێك له‌م وڵاته ڕه‌شبینن كه له ئایندهی خۆیان به‌گومان بن و، وه‌ك ئاماژه‌شی داوه به‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ش خوێندكارانی وه‌رس كردووه و، به‌جۆرێك كه حكوومه‌ت ده‌رفه‌تی كاریان بۆ ناڕه‌خسێنێت له دام و ده‌زگاكانی خۆیدا .له‌لایه‌كی تره‌وه،وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ئێمه‌ش مه‌به‌ستمانه لێی بدوێین،ئه‌وه‌ییه كه له‌م ڕاپۆرته‌دا ئه‌وه نمایش كراوه كه ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی حكوومه‌ت لهههمبهرئارایشهكانی گه‌نج و بارودۆخیان هه‌ییه جێگای دڵخۆشی نییه،به‌وه كه وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه لاوان له كۆمه‌ڵگای كوردیدا به‌روه و توندڕه‌وه‌ی ده‌ڕۆن و،هۆیه‌كه‌شی بۆ ئه‌مه گه‌ڕانده‌وه كه لاوان به هۆی گرانی بژێوی ژیان و بێكارییه‌وه ڕوو له‌مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و،به‌پێی ڕاپۆرته‌كه ئه‌مانه له دواڕۆژدا به‌ره‌و توندڕه‌وه‌ی هه‌نگاو ده‌نێن و،ئاینده‌یه‌كی ترسناك چاوهنواڕیان ده‌كات.
لێره‌وه بۆمان به‌دیار ده‌كه‌وێت كه حكوومه‌تی كوردی چه‌نده بێباكانه ئاوه‌ڕ له گرینگ‌ترین، هه‌ستیارترین مه‌سه‌له ناداته‌وه كه كێشه‌ی گه‌نجه و،ئێسته گه‌نجان په‌راوێزخراون و،ئه‌مه‌ش پێم واییه گویێ نه‌دانی گه‌نجان ئه‌وه نمایش ده‌كات كه بڕۆ ڕوو له شوێنی تر بكه و،له ده‌رگای تر بده‌وه و،به‌دوای خهونهكانتدا بگه‌ڕێ.دیاره ئه‌مه‌ش له هه‌موو باره‌كاندا له كرداری باوكێكی بێ‌باك ده‌چێت لهبهرانبهرنهوهكانی.هه‌رچه‌نده ئێمه له‌چه‌ندین ده‌لاقه‌ی ئه‌م گۆشه‌دا باسمان له په‌راوێزخستنی گه‌نجان،خوێندكاران كردۆته‌وه،هه‌ڵبه‌ت ئاماژهگهلێكمان داوه كه چه‌نده ترسناكه و،ئاكامه خراپه‌كانی به‌زیانی ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌شكێته‌وه،پێشم واییه چه‌نده باس له‌م مه‌سه‌له‌یه بكه‌ین دواجار نابێته كارێكی كه‌م بایه‌خ.بۆیه چه‌نده گرینگه حكوومه‌تی كوردی هاوشانی حكوومهتانی دونیا و،هه‌ڵبه‌ت وه‌ك كاری ئاسایی و سه‌رشانی خۆی پێویستیه‌كانی گوزه‌رانی خه‌ڵك دابین بكات،ئه‌وه‌نده‌ش گرینگه بیرله ئاوه‌ڕدانه‌وه،ده‌ست له‌پشت دانی لاوان بكات بۆئه‌وه‌ی په‌ره به په‌روه‌رده‌كردنی تواناكانیان بده‌ن و،له‌دواجاریش بۆ جڤاكه‌كه‌ی به‌گه‌ڕیان بخا.لێره‌وه ده‌ڵێم كاتێ حكوومه‌ت ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد و لهسهرپهراوێزخستنی ئه‌م توێژه به‌رده‌وام بوو،ئه‌وه گه‌نج له‌م ساته‌دا بیرلهكاری ترده‌كاته‌وه،وه‌ك بهرتهكێك بۆ به‌رسیڤ دانه‌وه‌ی ئه‌و بێ‌باك،خه‌مساردییه‌ی حكوومه‌ت.له‌لایه‌كی تروهك ئه‌م تیمه‌ش هه‌ستی پێكردووه كه لاوان بۆییه ڕوو له مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن چونكه بێكار،په‌راوێزخراون.لێره‌وه سه‌رباری دوپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه گرینگه‌ی ئه‌م تیمه ده‌ڵێم له‌م په‌راوێز خستنهدا و ڕوو له مزگه‌وت كردنه‌ی لاوان ته‌نیا ڕه‌وه‌ته ئیسلامیه‌كان سوودیان لێوه‌ر گرتووه كه ئه‌م گه‌نج،لاوانه بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و، له‌ئاكامیشدا وه‌ك كه‌سێكی توندڕه‌وه،بیرته‌سك،نامۆ به‌دونیای نوێ پێشكه‌شی به كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه‌وه و،سه‌دان شێخی وه‌ك زانا دروست ده‌بێت(ده‌بێ بڵێم ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌نییه كه كۆی ئه‌وانه‌ی ڕوو له‌مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن ده‌بن به كه‌سی توندڕه‌وه،چونكهنابێ ئه‌وه له‌یاد بكه‌ین كه حوجره‌ی مزگه‌وت بوو "نالی"پێشكه‌ش كردین) كه‌واته بیرنه‌كردنه‌وه له‌م دیارده‌ییه زۆرترسناكه و،ده‌بێ حكوومه‌ت چاره‌سه‌ركردنی به ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی بزانێت.
*له‌ژماره (17)ى گۆشه‌ى (به‌ژڤین)ى به‌نده، له ڕۆژنامه‌ى ژیانى نوێ‌دا كه له سولێمانى هه‌موو دووهه‌فته جارێك ده‌رده‌چێت ، بڵاوكراوه‌ته‌وه .