مەسجەكانی دوای 12ی شەو..پەسار
Closed
(6)
"چیرۆكی من لەگەڵ سەفەر"
لە شوێنێك كە حەزەكانت بەدی ناكرێن
گەڵایەكی پاییزیم بۆ دەدزی
بۆ ئەوەی حەزە ساردەكانی دووریت
بخەیتە ناوی و روحم پێ ئارام بكەیتەوە
من كە رۆژێك لەو شارەدا بۆنی تۆ ناكەم
ئێواران لەگەڵ خۆرئاوابوون
پەلە هەورێكت بۆ دەدزم
بۆ ئەوەی جەستت زیاتر قاوەیی بكەم
ئەو ئێواریەی كە جێت هێشتم
چەند بێ تاقەت بووم
چونكە ئاسمان خۆی بەهەور دانەپۆشی بوو
خۆم و خەیاڵەكانم بە شكستەوە گەڕاینەوە
حەزم دەكرد پارچە هەورێك بخەمە سەر لێوەكانت
و ماچێكت بكەم
Pasar_pna@yahoo.com