عەشق جگە لە قاژوویەکى برسى هیچى تر نییە…تێکۆشەر خالید
عەشق جگە لە قاژوویەکى برسى هیچى تر نییە
تێکۆشەر خالید
(بۆ ئاریۆسى کوڕم، بۆ ملوانکە بەردینەکەى)
ئاریۆسى کوڕم وەرە…
تا بابەلیسکى عیشقى ئێمە
وەکو زوخ
پێتەوە نەنوساوە
ملوانکەکەت هەڵبگرەو .. بڕۆ..
بڕۆ
تا بارانى بەخوڕى سینەت
لە پەنجەى سەفەر نەئاڵاوە و
بایەکى قەدەراوى …
خۆڵەمیشى ئەم عەسرە
کە پاشماوەى عیشقى ئێمەیە
لەگەڵ خۆیدا
نەیبردووى .. بڕۆ..
هەرگیز ئاوڕ لەمن مەدەرەوە
هەنگاوەکانت پڕبکە لە تیتاڵى و
هەرگیز..هەرگیز
ئاوڕێک لەم باوکە بێ بەینەتەت
ئەم دایکە ئەدابابایەت.. مەدەرەوە"کە کەیلە لە ئەو"
"ئاریۆس"ى کوڕم
بگرە ملوانکە بەردینەکەت و
بڕۆ
تکام لە سوتگى خۆمدا دەتوێنمەوە
تکا دەکەم
بە ڕۆجیارێکى مەسپێرە"ملوانکەکەت"!!
تا نەتوێتەوە ..
زەمەنى پڕ بەختیاریت
ئاگات لە خۆت بێت "ئاریۆس"گیان
سەفەر
تەحرى بووڵت لێ دەکات
عەشق
جگە لە قاژوویەکى برسى
هیچى تر نییە..!
گۆشتى تەمەنت دەخوات
ئاریۆس گیان!!
ئەو ئێوارانەى خۆر دەیەوێت
نەمیراى دڵى خۆیت بۆبکات
نەکەى…!
ئاراندنى ئەوێک بکێشى
کەهەرگیز نابێت بەتۆ
ئاریۆس گیان..ئەى کوڕى چکۆلانەم
ئەى بوکەشوشەی لە خەیاڵ چنراوى من
دەزانم.. چاک دەزانم
ئووکت تەژییە لە ئاواز
هەگیز نەکەى
گۆرانى بۆ تریفەى مانگێک بڵێیت
کە وڵاتێک غەمگینیت پێ دەناسێنێت
ئاریۆس گیان
گۆرانیەکان جگە لە غەمگینى
بە ختیار ییەک نابەخشن
چڵێک ئومێد بەدەست بێنێ،!
ئاریۆسى کوڕم
کەڕۆیشتى مەگەڕێوە
جێمان بهێڵە
لەونبوونتا ئەى نور
هەست بە تاریکى خۆم دەکەم
هەست بەتاریکى خۆى دەکات
دەبزر بە ئاریۆس بزر بە
ئار
یۆ
س.
14/8/2008
Tekoshar.khaled@gmail.com