ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی ده‌بێ كورد، باجی پێكهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بدات
ئه‌مرۆ بێت یان سبه‌ی ده‌بێ كورد، باجی پێكهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بدات.
عومه‌رمحه‌مه‌د
هاوكات له‌گه‌ڵ پلانی مه‌شهه‌دانی له‌ماده‌ی 24ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا،حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی به‌پاساوی چه‌سپاندنی یاسا‌و هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی بۆ سه‌ر تیرۆرستان، ده‌یه‌وێت ئامانجێكی تریش بپێكێ‌و له‌هه‌رێمی كوردستان، جێپێی خوَی قایم بكات، كورد وته‌نی "به‌به‌ردێك دوكێشكه بكوژێ" نیازی مالكی هه‌مان نیازی شوَفێنیانه‌ی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پێشوی عێراقه، كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سیاسی گه‌لی كوردستان، ته‌نها لۆژیكی زه‌بروزه‌نگ‌و پێشێلكاری مافه‌كانی مروَڤی پێیه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له‌شكركێشیه‌كه‌ش لاوازه، به‌ڵام لێره‌دا قسه‌له سه‌ركه‌وتن‌و سه‌ر نه‌كه‌وتنی مانۆره سه‌ربازییه‌كه‌ی نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی قسه له‌سه‌ر (نیاز)ه كه‌یه كه ئه‌مڕۆ له‌بارودۆخی شاری خانه‌قی دا دیاره. راسته حكومه‌تی عێراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه عه‌سكه‌ر به‌هه‌موو وڵات‌دا بڵاوبكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه‌پاساوی هاتنی سوپای عێراق بۆ كوردستان لاوازه‌و له بیانوی خه‌سو ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق هێشتا كوَمه‌ڵێك ئه‌ركی سیاسی و یاسایی و ئه‌خلاقی له‌پێشه، كه ده‌بوو له‌به‌راییدا جێبه‌جێیان بكات و نیازپاكی خوَشی بوَ گه‌لی كورد بسه‌لماندایه‌و به‌جێ به‌جێ كردنی مادده‌ی(140) ڕێزی له‌ده‌ستوری ووڵات بگرتایه.
هه‌وڵه‌كان بوَ پاشگه‌ز بوونه‌وه له‌و به‌ڵێن و ڕێككه‌وتنامانه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی دا به‌ستبویان، ئه‌و نیازه شۆڤێنیه دێنێته‌وه پێشێ كه "براعه‌ره‌به‌كان" نایانه‌وێت مافی ئه‌وانی تر بسه‌لمێنن‌و بوونی ئه‌وی تریان له‌عێراقدا پێقووت ناچێ، هه‌رچی رێكه‌وتننامه‌و به‌ڵێنیشه ته‌نها سیاسه‌تی رۆژ به‌رێكردنه‌و ده‌خوازن له‌ده‌رفه‌تی گونجاو‌دا لێی پاشگه‌زببنه‌وه‌و هه‌یمه‌نه‌ی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا به‌تایبه‌تی (كورد) دا زاڵبكه‌نه‌وه‌و هێواش هێواش به‌ره‌و جێبه‌جێكردنی هه‌مان ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی پێشوو بچن،هه‌تا به‌پاكتاوكردن‌و سرینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌كانی تریش ده‌گات،له‌شكر كێشیی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌و تاكتیك‌و پلانی مه‌شهه‌دانی پێمان ده‌ڵێت: كورد‌و عه‌ره‌ب برانین، به‌ڵكو ئه‌وه پروپاگه‌نده‌ی سه‌ركردایه‌تی كورده، ئه‌مرۆ مالكی‌و پێشتریش عینادی جه‌عفه‌ری تیرێكی دوو سه‌ره، هاویشتنی له‌لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌یه سه‌ر كردایه‌تیی سیاسی نابووت بكات‌و متمانه‌ی لێده‌سێنێته‌وه، له‌لایه‌كی تریشه‌وه گورزێكه بوَ له‌باربردنی هیوای ئاینده‌یه‌كی ئاسوده به‌عێراق، له‌عێراقی پاش ێدام حسێندا به‌ڕونی پێمان ده‌ڵێن (ئه‌وان دژی خودی ێدام حسین‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بوون) نه‌ك سیاسه‌ت‌وستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی رژێمی به‌عس پێی نه‌كرا ئه‌وان ته‌واوی ده‌كه‌ن.. به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد‌و كه‌ركوك‌و داهاتووی عێراق.. به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نن باسكردن له‌كه‌ركوك مافی كورد نیه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه ناچارین به‌هێز ئه‌و ده‌نگ‌و داخوازیانه بێده‌نگ بكه‌ین.
له‌شكركێشی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی خانه‌قی، بۆ داگیركردنه‌وه‌ی شاره‌كه نیه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه كورد پێ له‌به‌ره‌خۆی ڕانه‌كێشێ، په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر باسی كه‌ركوك بكه‌ن ئه‌مرۆ خانه‌قی‌و سبه‌ی هه‌ولێرو سلێمانیشتان لێده‌ستێنینه‌وه. ئه‌وه‌تا مالكی بێگوێدانه ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌تدا كورد به‌شداره‌و پۆستی سیادی هه‌یه، به‌هه‌مان لۆژیكی حكومه‌تی له‌گۆرنراوی به‌عس مامه‌ڵه به‌سوپای عێراقه‌وه ده‌كات‌و سوكایه‌تی به كورد‌و كێشه ڕه‌واكه‌ی ده‌كات. له‌بری ئه‌وه‌ی رێز له‌ده‌ستوری وڵات‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق بگرێ‌و باری ئاسایی بگێرێته‌وه بوَ ناوچه به‌عه‌ره‌بكراوه‌كان، ئه‌گه‌ر نیازه‌كه خراپ نیه، كه‌ركوك‌و خانه‌قی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بن یان نا؟! چ كێشه‌یه‌كه؟ له‌بری ئه‌وه به‌زه‌بری هێز بنكه‌و باره‌گای حیزبه كورده‌كانیش،له‌ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان داده‌خات" وه‌ك بلێی ئه‌م حیزبانه عێراقی نه‌بن‌و له‌حكومه‌ت به‌شدار نه‌بن.!" ڕوخساری شوَڤێنی مالیكی‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد له‌وه‌دا ئاشكرا ده‌بێت،كه له‌كه‌مپی مه‌خمور په‌نابه‌ره كورده‌كانی باكور ڕاده‌ستی حكومه‌تی توركیای هاوپه‌یمانی! ده‌كاته‌وه (- القیام وبالتنسیق مع المفوچیه السامیه لشۆون اللاجئین ووزاره الخارجیه حول حل مشكله اڵ‌كراد اڵ‌تراك فی مخیم مخمور ووچع بروتوكول تفاهم مع الجانب التركی , وقد قگعنا أشواگاً كبیره فی العوده الگوعیه والسعی فی إغلاق مخیم مخمور فی أربیل.) * ئاخۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ پرۆتۆكۆله‌كانی به‌عس و ده‌وڵه‌تی توركیا جیاوازیان چیه؟! له‌هه‌مان كاتدا وێڕای باری ژیان‌و گوزه‌رانی خراپی خه‌ڵكی عێراق له‌داهاتی وڵات بوودجه‌ی تایبه‌ت بوَ یارمه‌تی په‌نابه‌ره فه‌له‌ستینی یه‌كان ته‌رخان ده‌كات، وه‌كو له‌ماڵپه‌ڕی سه‌روَك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه:( دفع أیجارات للاجئین الفلسگینین وتقدیم المساعدات له‌م )
ئه‌ی كه‌وایه چۆن خه‌ڵكی كوردستان به‌چاوی ترس‌و گومانه‌وه نه‌ڕوانێته حكومه‌تی عێراق، له‌كڕینی چه‌كی قورس و فڕوَكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو (16F.) مه‌گه‌ر جبه‌خانه‌كانی سوپای عێراق هه‌میشه له كوردستان خاڵی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و خوێنی گه‌لانی عێراقیان به فیڕۆ نه‌داوه؟! ده‌بوایه له‌دوای رژێمی ێدام حوسێنه‌وه سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌ب، كێشه‌ی سیاسی كوردستانیان به‌كێشه‌ی سه‌ره‌كی عێراق بزانیایه‌و به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه قایل بوونایه، ئاخۆ له‌شه‌ری كوردستاندا هه‌رخوێن له‌به‌ر كورد ده‌ڕوا یان له‌كۆی عێراقیه‌كان؟ ئه‌وه پرسیارێكه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب ده‌بێت وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، ئیتر تاكه‌ی به‌نیازن به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتوو توندیانه‌وه خوێن له‌عێراقیه‌كان بچۆڕێ ؟!
ئه‌گه‌رچی ئومێد به پێكه‌وه ژیان‌و داهاتووی عێراقێكی دیموكراسی نیه، به‌ڵام با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین له‌ئاینده‌یه‌كی دوردا ده‌بێته وڵاتێكی كراوه‌و پێشكه‌وتوو، باشه هاتنه پێشی ده‌رفه‌تێكی ئاوا چۆن ده‌بێت‌و چۆن له‌چنگی ئه‌م پیاوه‌توندڕه‌وانه ده‌رده‌هێنرێ‌و له‌سۆنگه‌ی ئه‌مجۆره سیستمانه‌وه چه‌نده خوێن پێویسته عێراقیه‌كان بیبه‌خشن ؟! به‌ڵام مانگه شه‌و سه‌رله‌ئێواره دیاره.. به‌هه‌ند نه‌گرتنی بیر و ڕای جیاوازی خه‌ڵك‌و ڕیفراندوَمی خه‌ڵكی كوردستان بوَ سه‌ربه‌خوَیی، مانای به‌هه‌ند نه‌گرتنی خوێنی خه‌ڵكیشه، هه‌ڵه‌ی پێكهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌ر هێزه كوردستانیه‌كان، لێی به‌رپرسیارنین، به‌ڵكو هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا و هێزه عه‌ره‌بیه‌كانیش لێی به‌رپرسیارن،چونكه دروستكردنی ده‌وڵه‌تی عێراق، هه‌ر له‌سه‌رده‌می په‌یماننامه‌ی لۆزانه‌وه ناشه‌رعی‌و نایاساییه، له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره زۆر ساده‌یه‌ی كه‌گوێ به‌داخوازی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌درا‌و به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌ده‌ی رابوردووش به‌تایبه‌تی تاوانی جینۆساید ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان (عێبه الامم)وه، بۆیه ئه‌مجاره‌ش ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه‌و نایاسایی دروستكرایه‌وه‌و هیچ گوێ به‌داخوازی گه‌لانی عێراق، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد نه‌درایه‌وه كه‌داوای جیابوونه‌وه‌یان كرد‌و حكومه‌تی كاتی‌و پۆل بریمه‌ری حاكمی عێراق، به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌هه‌ر كۆمه‌ڵكوژی‌وخوێنرشتنێكی تری داهاتوو به‌رپرسیارن، هه‌روه‌ها حزبه كوردستانیه‌كانیش به‌رپرسیارن له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی نان برینیان له‌خه‌ڵك ده‌كرد، كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت ده‌نگ به‌ده‌ستور نه‌دات نان براوی بكه‌ن، سه‌رئه‌نجامیش ئه‌وه ده‌ستورو ده‌وڵه‌تی عێراق، كه‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد له‌مرۆوه له‌پێش هه‌مووانه‌وه باجی پێكهاتنه‌وه‌ی ده‌دات .
بوَیه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد، ئه‌ركی سه‌رشانێتی هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆی بكا‌و به‌رپرسیارێتی چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌ستۆ بگرێ، چونكه هه‌تا ئه‌مرۆش تاكه شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ك هه‌ر له‌ناوه‌ند، به‌ڵكو له‌هه‌رێمێش هه‌رپشتیوانی خه‌ڵكی كوردستانه، ده‌نا نه‌شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌شه‌رعیه‌تێكی لۆكاڵی نیه (ئه‌وه‌تا باره‌گاكانیان داده‌خه‌ن‌و ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر داده‌گرن) ئه‌مه هێشتا حكومه‌تی عێراق‌و سوپاكه‌ی نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه سه‌رپێ، به‌پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه‌ته‌وه، هه‌ڵپه‌ی داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان و بڵاده‌ستی سیاسی ده‌كه‌ن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت سوپایه‌كی تۆكمه‌ی هه‌بوو، ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داخوازیه‌كانمان بكات؟ .
خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه به‌راشكاوی لایه‌نه سیاسییه كوردیه‌كان بخه‌نه ژێر مه‌نگه‌نه‌ی ڕه‌خنه‌وه، كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان به‌شدارن له‌و سیسته‌مه نا دیموكراسییه‌ی عێراقدا،له‌كاتێكدا به‌رده‌وام بونیان له‌پوَسته‌كانیاندا به‌م بارودوَخه‌ی ئێستایه‌وه به‌شداری كردنه له‌هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به گه‌لی كوردی جینوَسایدكراو ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی مالكی، وای بۆ ده‌چم ئاینده‌ی گه‌لی كورد له‌داهاتوودا ڕونه، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خوَیی و له‌دایك بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌به‌رده‌ممانه، ئه‌وه‌نده زه‌میینه‌ی جینوَسایدكردنه‌وه له‌گوَڕێ نییه، بۆیه به‌شداریكردنی هه‌ر هێزو لایه‌نێك له كوشتنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كورد، به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوویه.
به‌داخه‌وه كورد نه‌ی توانی هه‌لومه‌رجی دوای جه‌نگی سارد بخوێنێته‌وه‌و به‌دوای گرنگترین دۆسێی خۆی بكه‌وێ، حزبه‌كانی كوردستان له‌عێراقدا سه‌رمه‌ستی كورسیه‌كانیان بوون‌و تا ئه‌مرۆش ئامانجیان وه‌رگرتنی پشكه له ده‌وڵه‌تی عێراق و هه‌زار شوكرانه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌ده‌ر له‌وانه كورد به‌شێكی دانه‌براوه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌مرۆ ئه‌وده‌رگایانه‌ی به‌روودا كراونه‌ته‌وه لێوه‌ی سه‌رزه‌نشتی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بكا‌و له‌بێده‌نگی رایچه‌ڵه‌كێنێ، بێگومان ئه‌مه‌ش هه‌روا له‌خوَڕانابێت، به‌ڵكو پێویستمان به‌هه‌ستانه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و تاوانه جینۆسایدیانه‌ی له‌ڕابوردودا ده‌رهه‌قمان كراون، بگه‌یه‌نینه ئاستی جیهانی‌و پشتیوانی نێوه ده‌وڵتی بوَ به‌ده‌ست بێنیین. كه‌ئه‌و هه‌نگاوه‌مان هاویشت كێ ده‌یه‌وێ له عێراق ببمێنێته‌وه بابمێنێته‌وه‌و شوناسی عێراقی بوونی پیرۆز بێت.