وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ڕابه‌ر فاریق……کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
وه‌ڵامی نامه‌که‌ی ڕابه‌ر فاریق
دوای سڵا و ڕێزی زۆرم:
سوپاس بۆ نامه‌که‌ت. زیاتر له جارێک و به‌وردی خوێندمه‌وه. گوتووته ئه‌و نامه‌یه‌ت پێشتر بۆ من ناردووه، به‌ڵام باوه‌ڕم پێ بکه من هیچ نامه‌یه‌کی له‌م شێوه‌یه‌م له تۆی ئازیزه‌وه پێ نه‌گه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت نه‌مزانیوه پێشتر له ڕۆژنامه‌ی (کوردستان ڕاپۆرت)دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی زۆر جار ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌خوێنمه‌وه. من گومانم له‌وه نییه، که تۆ ناردووته، به‌ڵام به من نه‌گه‌یشتووه. من خۆشم زۆر جار ئیمه‌یلم بۆ هاوڕێکانم ناردووه، یان ئه‌وان بۆ منیان ناردووه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها باوه‌ڕم پێ بکه، که هه‌ر که‌سێک ئیمهیلی بۆ ناردبێتم، من خێرا وه‌ڵامیم داوه‌ته‌وه. چه‌ند مانگێ له‌مه‌وبه‌ر تۆ و( سۆران عه‌زیز) به مه‌به‌ستی گفتوگۆ کۆمه‌ڵێک پرسیارتان بۆ ناردم، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رم زۆر قاڵ بوو، بۆیه نه‌متوانی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانتان بده‌مه‌وه. ئه‌وه بوو نامه‌یه‌کم بۆ نووسین. حه‌ز ده‌که‌م ئه‌گه‌ر نامه‌که ماوه، جارێکی دیکه بیخوێنیته‌وه، هه‌تا بزانیت به چ شێوه‌یه‌ک وه‌ڵامی ئێوه‌م داوه‌ته‌وه. پێش ئێوه و دواتریش له زۆر لای دیکه‌وه نووسه‌ران پرسیاریان بۆ ناردم، به‌ڵام نه‌متوانی وه‌ڵامی که‌سیان بده‌مه‌وه و داوای لێبوردنم له هه‌موویان کرد. هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی (شۆڕش محه‌مه‌د) پێی گوتم مادام ناتوانم وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و نووسه‌رانه بده‌مه‌وه، که خۆی یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی کۆمه‌ڵێ پرسیاری بۆ ناردبووم؛ با له‌و باره‌یه‌وه لێدوانێک بۆ ڕۆژنامه‌ی (کوردستان راپۆرت) بده‌م. ئه‌وه بوو له‌وێ داوای لێبوردنم له هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه کرد، که نه‌متوانیبوو گفتوگۆیان له‌گه‌ڵدا بکه‌م. تۆ و (سۆران عه‌زیز) دوان بوون له‌و نووسه‌رانه‌ی، که له‌لایه‌ن منه‌وه داوای لێبوردنیان لێ کرا. نامه‌وێ هیچ شتێک له‌باره‌ی ناوه‌رۆکی نامهکهتهوه بڵێم، ئه‌مه ڕای خۆته و من زۆر به‌هه‌ندی هه‌ڵده‌گرم. خۆزگه ئه‌و شتانه‌ت بڵاو نه‌ده‌کرده‌وه، که له‌نێوان تۆ و (توانا ئه‌مین)دا ڕووی داوه. وه‌نه‌بێت من له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی (توانا ئه‌مین)دا بم. به‌لامه‌وه سه‌یره ئه‌مه له که‌سێکی هێمنی وه‌کو (توانا ئه‌مین) رووی دابێت، که هه‌موومان وه‌کو مرۆڤێکی هێمن ناسیومانه.
هه‌ر شاد و سه‌رفراز بیت ئازیزم
کاروان عومه‌ر کاکه‌سوور
دانمارک 28.10.2008